پشتیوان ئه‌حمه‌د
وه‌ك ئه‌بینین چه‌ند رۆزێكه خۆپیشاندان دژی نه‌بونی خزموتگوزاری و بیئه‌ی بێكاری له‌شاری سلێمانی ده‌ستی پێكردوه، ئه‌و شاره‌ی هه‌مو مێژوی پڕه له به‌رخودانی و هه‌ڵمه‌ت بردن دژی ده‌سه‌ڵاتانی سته‌مكار و وڵاتانی ئیستعمار، ئه‌وا ئه‌مڕۆش ته‌واو كه‌ری مێژوی به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جیا له رۆزانی تری مێژو، ئه‌مڕۆ به گژدهسهڵاتی دائهچێتهوه كه خۆی دروستكهریهتی و خۆی خوێنی بۆداوه، ئه‌مڕۆ به‌گژ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا ئه‌چێته‌وه كه پڕاو پڕه له گه‌نده‌ڵی پڕاوپڕه له نایه‌كسانی، ئه‌مڕۆ سلێمانی به‌گژ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا ئه‌چێته‌وه كه داوای روخانی ناكا به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی تر داوای خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تایه‌كانی كه مافی ره‌وای خۆیه‌تی لێئه‌كات، ئه‌یه‌وێ حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌نگاو بهاوێ به‌ره‌و پێش و چی ئه‌ركیه‌تی به‌ڕێكی بیبات به‌ڕێوه، كه ئه‌بینرێ ئه‌م حكومه‌ته هه‌ڵه‌ی مێژوییه‌كانی خۆی پیاده ئه‌كات، به‌وه‌ی كه به ئاگرو ئاسن به‌رپه‌چی ماف خوراوان و رۆڵه‌كانی ئه‌داته‌وه ئاخۆ له‌كوێی دیموكراسی داهاتوه بۆ داواكردنی مافه‌كانت به‌فیشه‌ك وه‌ڵام بدرێته‌وه له‌جیات به‌كارهێنانی زمانێكی ئاشتی و موقنیع گه‌رانه. ئه‌وه هه‌مو ئه‌و دیموكراسیه‌یه كه شه‌ونیه له‌چاوی راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه باسی نه‌كه‌ن ئه‌وه هه‌مو ئه‌و مافانه‌یه كه‌پێشكه‌شی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه‌ی ئه‌كه‌ن، بۆیه‌ئه‌بێ پرسیارێ له‌خۆمان بكه‌ین ئه‌م حكومهتهنهتهمای ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی به‌ره‌و ئاقارێكی باش ببات نهتهمای هه‌یه كورسیه‌كانی زێری چۆڵ بكات.
ئه‌م رۆڵانه‌ی ئه‌مڕۆ هاتونه‌ته سه‌رشه‌قام گێره‌شێوێن و ئاژاوهگێڕنین، به‌ڵكو ئه‌وانه ئازادیخوازی ئه‌م ساته‌ی ژیانن ئه‌وانه ئه‌یانه‌وێ نه‌ك مافی خۆیان، به‌ڵكو هاتون مافی براو خوشكه‌كانیان بسێنن له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌رگیز له‌بیری ئه‌وه‌دانیه ماف بگه‌ڕێنێته‌وه بۆخاوه‌ن ماف، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ن ئاژاوه‌گێڕ و گێره‌شێوێن كهبهفیشهك وه‌ڵامی داواڕه‌واكانی ئه‌م میلله‌ته ئه‌ده‌نه‌وه.
من ئه‌پرسم؟
ئاخۆ ره‌وایه من داوای ساده‌ترین ماف بكه‌م شه‌هیدم كه‌یت...؟
ئاخۆ ره‌وایه من داوای ساده‌ترین ماف بكه‌م به‌گێره‌شێوێن و ئاژاوه‌چیم له‌قه‌ڵه‌م ده‌یت؟
ئاخۆ ره‌وایه لهسهرشكاندنی جامی بینا بهرزهكانتان كه به‌خوێنی ئه‌م میلله‌ته بنیادتانناوه بین میشكی رۆڵه‌كانتان بپڕژێنن، به‌ڵكو وڵاتانی دیموكراسی ئه‌ڵێن هه‌مو سیاسه‌تی دنیا خوێنی ئینسانێ ناهێنێ، ئه‌ی ئێوه كه دیموكراسیخوازن بواتان كرد؟
قبوڵكردنی هه‌موئه‌م شتانه واتای گێلی ئه‌م میلله‌ته نیشان ئه‌دات، وه‌ك یه‌كێ له عالیمه رامیاریه‌كان ئه‌ڵێ: ئه‌و سیاسیه‌ی زیاد له‌مافی خۆی بسه‌نێ سته‌مكاره، ئه‌و میلله‌ته‌ی داوای مافی ناكا گێله.
ئێمهگێل نین، به‌ڵكو به‌شێك له حكومڕانانی ئه‌م هه‌رێمه سته‌مكارن، ئێوه‌ی حكومڕانانی ئه‌م هه‌رێمه‌ن ئه‌تانه‌وێ ئه‌م میلله‌ته خه‌فه بكه‌ن، هه‌رچی لهڕێساو یاسای كۆنی ئێوه لادات ئه‌بێ له سجنه تاریكه‌كانی ئه‌به‌دی ئێوه زیان به‌ڕێبكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی ئازادیخواز له‌گه‌ڵ هیچ ئاژاوه‌گێڕیه‌ك نینن نه‌ك له ئه‌سنای خۆپیشاندان، به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ی خۆپیشاندانیشدا بكرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته ئیفلیجه‌ی ئێوه‌ش نین، چونكه ئێوه جه‌نگتان راگه‌یاندوه له‌گه‌ڵ هه‌رچی ئه‌م كائینانهی ده‌وروبه‌رتان هه‌یه بۆ ساتێكیش حه‌ز ناكه‌ن بۆن و مماره‌سه‌ی ئازادی بكه‌ین، ئێوه رۆڵه‌كانی ئه‌م میلله‌ته‌تان ناچار كردوه هه‌نگاو بۆ هه‌مو شتێكی ناباش به‌رین، ئێوه‌ن كه‌لتور و فه‌رهه‌نگی ئه‌م میلله‌ته‌تان به‌ڕاده‌یه‌ك شێواندوه، كه جێگای نامۆبونه لای هه‌ر تاكێكمان، ئه‌گینا كه‌لتور و فه‌رهه‌نگی ئێمه بهمشێوهنیه كه ئێوه به‌ره‌و رێچكه‌یه‌كی نادیارتان بردوه وه‌ك خۆتان نادیار ئه‌گینا كه‌لتوری ئیمه پڕه له‌داب و نهرییتی جوان و پڕه له به‌خشنده‌یی و یه‌كسانی و راستگۆ.
ئێوه گهرحهز ئه‌كه‌ن خه‌ڵكی بهڕوتان هه‌ڵنه‌دا وه‌رن مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن، ئێوه كه خۆتان به‌خه‌مخۆری ئه‌م میلله‌ته ئه‌زانن وه‌رن خۆتان ئاشكهنهوه له‌گه‌ڵیان ئه‌ویش به‌پێشكه‌ش كردنی داوا ره‌واكانیان نه‌ك به به‌ڵێنی بریقه‌دار و بێ كردار، ئێوه كه خۆتان به‌باوكی میلله‌ت ئه‌زانن وه‌رن هه‌رچی دامه‌زراوه‌ی حكومی هه‌یه تێكه‌ڵی كه‌ن و بیكه‌ن به‌یه‌ك حكومه‌تی دامه‌زراوه‌یی، نه‌ك ئه‌وه‌ی حكومه‌تی زه‌رد و حكومه‌تی سه‌وز كه هیچتان ئیعتراف به حكومڕانی هیچتان ناكه‌ن، كه ئه‌م ههنگاوهتاننا دڵنیابن بۆ تاكه كه‌سێكیش بهڕوتان هه‌ڵناگه‌ڕێته‌وه و هیچ ئاماده‌یه‌كی تێدانیه دژایه‌تیتان بكات، به‌ڵام كه ئه‌مه ناكه‌ن دڵنیابن خه‌ڵكی چیتر داوای خزمه‌تگوزاری و چاكسازیتان لێناكات...