هیلال ئیبراهیم
بۆ له"خوێنی گشتی" رابمێنین و بیهێنینهكایهوهو پرسیاریشی له‌باره‌وه بكه‌ین. ئایا خوێنی گشتی چییه؟ ئه‌ی چۆن خوێنی گشتی و به‌های بالاَ پێكه‌وه گرێبده‌ینه‌وه، لهبههابالاَكان بڕوانین و لێیان وردبینه‌وه؟ هه‌روه‌ها چۆن چۆنی خوێنی گشتی بیهێنینه‌وه سه‌ره‌تاو له‌سه‌رو مافی گشتیه‌وه ته‌ماشایی بكه‌ین؟
خوێنی گشتی لێره‌دا واتهگرێداوهی مرۆڤ به‌خوێنه‌وه، له‌م روانگهیهوهخوێن حه‌لقه‌ی گرێدانه‌وه‌ی مرۆڤ بهیهكترهوهیهوهك بونه‌وه‌ر. هیچ شتێك نیه مرۆڤ و مرۆڤ پێكه‌وه گرێبدات خوێن نه‌بێت، هیچ شتێكیش نیه مرۆڤ و مرۆڤ بكاته دوژمنی یه‌ك خوێن نه‌بێت، نهكلتور ده‌توانێت دۆستایه‌تی هه‌تاهه‌تایی بۆ مرۆڤ دروستبكات نه ده‌توانێت تاهه‌تایه بیكاته دوژمن، به‌ڵكو خوێن دۆستایه‌تی هه‌تاهه‌تایی و دوژمنایه‌تی هه‌تاهه‌تایی دروستده‌كات. له ئینجیلی پیرۆزدا" یه‌هوزا (ئه‌و كه‌سه‌یه كه عیسای داب‌و به‌ده‌سته‌وه. به‌سی پارچه زیو)كاتێ بینی حوكم به‌سه‌ر عیسادا درا، په‌شیمان بوه‌وه، سی پارچه زیوه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆك كاهین و پیران گه‌ڕانده‌وه و وتی:(هه‌ڵه‌م كرد كاتێ بێ تاوانێكم دابهدهستتانهوه.)وهلاَمیان دایه‌وه(وتیان، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌خۆته‌وه‌یه.)ئینجا یه‌هوزا پارچه زیوه‌كانی له‌په‌رستگا فڕێداو رۆیی، دوای ئهوهچو خۆی هه‌ڵواسی و خۆی خنكاند. سه‌رۆك كاهینه‌كان پارچه زیوه‌كانیان هه‌ڵگرته‌وه و وتیان:(ئه‌مه نرخی خوێنه، ناشێ بیخه‌ینه گه‌نجینه‌ی په‌رستگاوه. دواتر به‌وپاره‌یه زه‌ویه‌كیان كڕی تابیكه‌نه گۆڕستان بۆ بێگانه‌كان له‌به‌ر ئه‌مه تائێستاش پێی ده‌وترێ زه‌وی خوێن)" بڕوانه ئینجیلی پیرۆز، مه‌تتا26، 27".
لێره‌دا باس له‌وه ده‌كرێت كه هیچ شتێك نیه به‌رامبه‌ر خوێن بێت، هیچ شتێك ناگۆڕێته‌وه به مرۆڤ و سهلامهتیهكه، كاتێكش كه‌سێكی بیتاوان له‌س ر بیروراكان و بیروباوه‌ره‌كه‌ی ده‌كوژرێت ئه‌وه هیچ شتێك نیه به‌رامبه‌ر ئه‌وه بێت. شتێك نیه ئه‌و تاوانه سارێژ بكات.
له‌ناو دینی ئیسلامیشدا ده‌توانین چیرۆكی حه‌سه‌ن و حسین وه‌ك نمونه‌ی برایه‌تی و هه‌روه‌ها دوژمنایه‌تی هه‌تاهه‌تایش سه‌یری بكه‌ین. حه‌سه‌ن و حسین وه‌ك دوبرا ده‌ژیان، ئه‌م دۆستایه‌تیه بوه سه‌رده‌می دره‌وشانه‌وه و نیشانه‌ی گرێدانه‌وه‌ی مرۆڤ به‌مرۆڤه‌وه، كاتێكیش خوێنرژا ئیتر خوێن بو به نیشانه‌ی دوژمنایه‌تی هه‌میشه‌یی. هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه پێویسته گرێداوهی خوێن وه‌ك حه‌لقه‌ی گرێدانه‌وه‌ی مرۆڤ به‌یه‌كتره‌وه وه‌ك بونهوهرسهیر بكه‌ین. ئه‌و ته‌ماشاكردنه بۆ پێكه‌وه ژیان له‌یه‌ك جێكهوهبێت. خوێنی ته‌نها كه‌سێك ببێته خوێنی گشتی، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی خودای گه‌وره‌له"قورئان"دا كوشتنی كه‌سێك ده‌به‌ستێته‌وه به كوشتنی جیهانه‌وه.
كێشه‌ی مرۆڤ له‌كۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌شێكی په‌یوه‌سته به‌و كێشه‌وه كه مرۆڤ عه‌وداڵی جێگره‌وه‌ی خوێنی گشتیه. له كۆنه‌وه هه‌وڵه‌كانی مرۆڤ بۆته دروستكه‌ری دۆخی جۆربه‌جۆری وا كه كوشتن ئامانجی سه‌ره‌كی بوه. گرنگترین جێگره‌وه‌یه كه بۆ خوێنی گشتی دوای ئه‌و هه‌مو عهوداڵیهشتێكی هێناوه‌ته ئاراوه كه پێی ده‌ڵێن" مافی گشتی و به‌های گشتی".كه مۆنتیسكۆ له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا"روح قوانین ، رۆحی یاسان" به‌ودری له‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كۆڵێته‌وه.
هه‌رچه‌نده مۆنتیسكۆ به‌وردی باس له عه‌داله‌ت و مافی گشتی ده‌كات، بهلاَم دادپه‌روه‌ری وه‌ك به‌هانه‌یه‌كه، ئه‌وه نه‌مانی دادپه‌روه‌ریه واده‌كات خوێنی گشتی بكرێته قوربانی ماف و به‌های گشتی.ئه‌و دۆخی جه‌نگ و له‌ناوبردنه‌ی نێو گه‌لان و میلله‌تان چ له‌ناو خۆیاندا یان كه‌وتونه‌ته كوشتن له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه‌دا به‌شێكی هه‌ره گرنگی له‌سه‌ر زاڵكردنی "به‌هاكان"بوه.ئه‌و دهسهلاَتانهش كه به‌شێوه‌ی جۆربه‌جۆر ده‌جه‌نگن.دیسانه‌وه بڕوبیانو ئامانجی سه‌ره‌كی له‌پێناو زاڵكردن و پاراستنی" به‌هاكان"ه.
له‌نێوان به‌های بالاَو خوێنی گشتیدا
هه‌رچه‌نده به‌هاكان به‌رده‌وام شوێنی مشوتومڕو قسه‌له‌سه‌ركردن بون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌درێژای مێژو به‌هاكان وه‌ك بڕوبیانو به‌كارهێنراون بۆ كوشتن و له‌ناوبردن. كۆمه‌ڵگا، دین و خێزان و ته‌نانه‌ت ئایدۆڵۆژیهكانیش هه‌ندێ به‌هایان خولقاندوه‌و ناویان لێنراوه"به‌های بالاَ" ئه‌م به‌ها بالاَیانه بۆ خۆیان وه‌ك حه‌قیقه‌تی ره‌ها سه‌یریان كردوه له‌هه‌ر ئانوزهمانێك شه‌رعیه‌تی كوشتن‌یان له‌و به‌هایانه‌وه وه‌رگرتوه. له‌ئه‌فسانه‌كاندا به‌هاكان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌مزی دروستكراون، خوداكان بوبونه به‌های بالاَی خه‌ڵكی، جاران خوشه‌ویستی و عه‌شقی خه‌ڵكی بۆ خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌كان بوبوه به‌هایی بالاَ. كاتێكیش ئایینه یهكتاپهرستیهكان هاتن جۆرێكی تازه‌ی به‌هایان خوڵقاند. ئه‌و به‌هایانه‌یان له‌خوداوه‌نده‌وه له‌ئاسمان بۆ مرۆڤ هێنایه بون. یه‌كتاپه‌رستی له ئاینه یهكتاپهرستهكاندا بوه به‌های بالاَ، له‌و ئایینانه‌دا كه‌سێك هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خودا به‌رقه‌رار بكات له‌ناوده‌برا. دواتریش ئایدۆلۆژیه‌كان هه‌روه‌ك ئاینه‌كان و له‌نێو ئه‌فسانه‌كاندا به‌های تایبه‌تیان بۆ خڕبونه‌وه و كۆبونه‌وه پیاده‌كرد. بنه‌مای گه‌لێك بزوتنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژی له‌سه‌ر دروستكردنی جۆره به‌هایه‌ك بیناكران. هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخانه‌ی كه بۆ دروستكردنی به‌ها له‌ئاین و ئه‌فسانه و بزوتنه‌وه ئایدۆلۆژیه‌كان. یاساكانیش بونه رێگای دیكه‌ی دروستكردن و پاراستنی به‌هاكان.یاساناسان و یاسادانه‌ران به‌ناوی به‌های خێزانی و كۆمهلاَیهتیهوه گه‌لێك كۆت و به‌ندیان بۆ مرۆڤ دروستكرد‌و ناویان لێنا "به‌های گشتی" له‌به‌ر ئه‌وه چوارچێوه‌یه‌ك هه‌یه بۆ دامه‌زراندنی "بههابالاَكان"كه هه‌ر ئه‌فسانه، دین، گروپه و به‌خواست و شێواز‌و رێگای خۆی به‌های بالاَ داده‌مه‌زرێنێت. زۆرجار ئه‌و به‌هایانه‌ش ده‌به‌ستنه‌وه به‌چاره‌نوس و مانه‌وه و دادپه‌روه‌ریه‌وه. ئه‌و هێزه‌ی ده‌یه‌وێت به‌های بالاَ بۆ كۆمه‌ڵگا دروست بكات یان له‌شوێنی به‌های دیكه به‌های خۆی دابنێت، پێویستی به دروستكردنی دۆخێكی تایبه‌ت بۆ جێكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌هایانه هه‌بوه، بۆ هێنانه ئارایی ئه‌و دۆخه‌ش سه‌ركوتكاری كوشتن و له‌ناوبران ئه‌نجامدراوه. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی خواستی راسته‌قینه‌ی مرۆڤه كه هه‌رگیز نابێت بههابالاَكان رێگا بۆ كوشتن خۆش بكه‌ن، هیچ به‌هایه‌كی بالاَ چ دینی یان ئایدۆلۆژی یان قانونی شایه‌نی ئه‌وه‌نیه خوێنی بۆ بڕێژرێت. یان له‌ڕێگای خوێنی گشتیه‌وه ئه‌و به‌هایانه شه‌رعیه‌ت وه‌رگرن له‌ڕێگای خوێنه‌وه جهوههرو مانا بدرێت به‌و به‌هایانه یان كوشتن و خوێنی گشتی بكاته ده‌رگای پاراستنیان.
راپه‌رین، بههابالاَكان و خوێنی گشتی
ئه‌وه‌ی له‌كوردستان ده‌یبینین هیچ داموده‌زگایه‌ك وه‌ك بزوتنه‌وه سیاسیه‌كان توانایی دروستكردنی به‌های نیه.هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌و به‌ها دروستكراوانهشیان بو به‌درێژای سالاَنێك شه‌رعیه‌تی سه‌ركوت و كوشتن‌یان پێده‌درا و پێده‌درێت. شتێك كه وه‌ك به‌های بالاَ تائێستاش ته‌ماشای ده‌كه‌ین راپه‌رینی خه‌ڵكییه. به‌بڕوای من راپه‌رین و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی له‌لایه‌ن دهسهلاَتدارانهوه كرایه به‌های بالاَ، بوه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی كوشتن. كاره‌ساتی گه‌وره‌مان بینی كه راپه‌رینی خه‌ڵكی كوردستان كرایه بیانو بۆ ئه‌نجامدانیان، چونكه وه‌ك ده‌ستكه‌وت و به‌های بالاَ ته‌ماشاكرا. ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه ده‌یبین جگه له‌وه‌ی بوغو كینه‌یه‌كی مێژوییه، هه‌روه‌ها "به‌هایه"كراوه‌ته به‌هانه‌ی كوشتن و له‌ناوبردن. هه‌روه‌ك ئه‌و دۆخی كوشتن له‌ناوبردنه‌ی بینیمان ئه‌و كاره‌ساته‌ش كه له‌هه‌فته‌كانی رابدرودا له‌میدیای حزبه‌كانه‌وه هاته ده‌ره‌وه پێیانوایه ئه‌و قسانه بۆ پاراستی به‌های بالاَن بلاَودهكرێنهوه. كه‌چی له‌گه‌ڵ كوشتن و تاوانهكانیشبهو قسانه‌یان له سوكایه‌تی به‌خوێنی گشتی ده‌كه‌ن، ئه‌و قسانه‌ی كه وه‌ك به‌رگریكردن خڕانه رو هیچی كه‌متر نیهلهوبههانانهی كهكوشتن ده‌كاته رێگای سه‌ركه‌وتن و مانه‌وه. به‌درێژای مێژوی تازه‌ی كورد به‌ده‌گمه‌ن سه‌ركرده‌ی كوردی هه‌یه ده‌ستی له‌كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی نه‌بوبێت. ئه‌گه‌ر دادگایه‌كی عادیلانه له‌ئێستا یان له‌داهاتودا دابمه‌زرێت ئه‌وه به‌رپرس و كاربهدهسێكی زۆر هه‌ن كه راپێچیی لێكۆڵینه‌وه و دادگای كردن بكرێنه‌وه.بهلاَم ئه‌وه‌ی به‌هۆی كوشتنی ئه‌و گهنجهوهد بینرا، ده‌ركه‌وتنی روی راسته‌قینه‌ی بوغزی پارت و گروپه كوردیهكانهلهخۆیان، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی به‌هایه بۆ ده‌ستكه‌وتی سیاسی و دهسهلاَتی سیاسی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه تێگه‌یشتن و وردبونه‌وه له‌ماناكانی له‌ناوبردن و سڕینه‌وه چه‌ند گرنگه. ئه‌وه‌نده تێگه‌یشتن له ده‌ركه‌وتنی ئاسه‌واره‌كانی بوغز‌و كینه‌ی ئه‌و هێزو گروپانه له‌یه‌كتر گرنگه.پێویسته ئه‌و بوغزوكینه ببینین كه به‌هۆی ئه‌و روداوانه‌وه ده‌ركه‌وتوه، خه‌ڵكی پێیان وابو كه رێكه‌وتن و یه‌كتری ماچكردن و پێكه‌وه كۆبونه‌وه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن"ململانێی مه‌ده‌نی"كۆتایی به‌و رق و كینه هێناوه كه له‌هه‌ناو رۆحی ئه‌و پارته كوردیانهدایه، ئێستا له‌هه‌مو كاتێك زیاتر ئه‌و رۆحی تۆڵه‌كردن و سڕینه‌وه گه‌رمتر و به‌جۆشتره" كه راپه‌ڕین و ده‌ستكه‌وته‌كان"ی ده‌كه‌نه به‌هانه.
ئه‌وه‌ی له‌نوسینه‌كانی میدیایی (بینراو، بیستراو، نوسراو)ی دهسهلاَت په‌خشكرا هیچ جیاوازیه‌كی له‌گه‌ڵ شه‌ڕكردن به‌فیشه‌ك نییه.نوكی قه‌ڵه‌مه‌كانی ئه‌وانه بونه‌ته نوكی تفه‌نگی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه به‌زۆر له‌دێگه‌ڵه شه‌ڕیان پێده‌كرا و به‌بێ خواستی خۆیان به‌كوشت ده‌دران. بهلاَم ناویان لێده‌نان كوشتن له‌پێناو "به‌هاكان و ده‌ستكه‌وته‌كان" ئه‌م كاره‌ساتانه، تاقیكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كێ ده‌توانێت له‌داهاتودا به‌رپرسانی ئه‌م ولاَته له‌سه‌ر قوربانیانی شه‌ڕی ناوخۆ بداته دادگا. بهلاَم ئه‌وه‌ی تائێستا ده‌یبنین رێزنه‌گرتنی خوێنی گشتییه و ئه‌وان ناوی لێده‌نێن به‌هاو مافی گشتی.له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به‌وردی له‌خوێنی گشتی تێبگه‌ین، چونكه له‌كوردستان سوكایه‌تی به‌مافی گشتی كرا‌و هه‌مومان لێیبدهنگ بوین، ئێستاش هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ده‌درێت كه سوكایه‌تی به خوێنی گشتی بكرێت و خه‌ڵكی لێیبێدهنگ بێت. وه‌ك گوتمان ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ بهردهپۆشكردن و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌یه له‌رابردودا ئه‌نجامیان داوه. سه‌دان كه‌س به‌ده‌ست كاربه‌ده‌ست و به‌رپرسی ئه‌م ولاَته كوژرا و تا ئێستاش به‌رپرسان و بكوژان و تاوانبارانی ئه‌و تاوانانه دیار نین. ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌مڕۆش ئه‌نجام ده‌درێت نه‌خشه‌یه‌كه بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی كه به‌بیانوی به‌های بالاَو ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌رینه‌وه خوێنی گشتی رژا. پێویسته له‌وه تێبگه‌ین هه‌مو ده‌ستكه‌وته‌كان، هه‌مو ئه‌و به‌هایانه‌ی راپه‌رین دروستی كردوه و دروستی ده‌كات شه‌رعیه‌تی ئه‌وه‌یان نیه، شایه‌نی ئه‌وه نین كه‌سێكیان بۆ بكوژرێت. هه‌ر ئه‌مه‌شه پێویسته وامان لێبكات كوشتنی كه‌سێك ببه‌ستینه‌وه به تاوانه‌كانی رابردوه، هه‌روه‌ها خوێنی كه‌سێك ببه‌ستینه‌وه به خوێنی گشتیه‌وه.