هه‌ردی مه‌هدی میكه
"له كوێ خۆم بشارمه‌وه/ ئاینده‌یه‌ك به شمشێرێكه‌وه دوامكهوتوه." له‌تیف هه‌ڵمه‌ت
ئێواره‌ی 17/2 ئێواره‌ی حهپهسانبو، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵك په‌لاماری باره‌گای حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌دات، نا چونكه ئه‌وه هه‌زارباره‌یه له‌م رۆژهه‌ڵاته‌دا. نا به‌ڵكو حه‌په‌سان له‌وه‌دابو له‌ماوه‌ی (10)خوله‌كدا ئه‌و به‌ره‌نگاریه "بێوێنه"یه‌ی لقی چوار بو به‌رامبه‌ر نه‌وه‌ی دوه‌می دوای راپهڕینو ده‌ستبه‌جێ توانی 58 بریندار‌و كوژراوێك له به‌رده‌م باره‌گا "پیرۆزه"كه‌یدا خه‌ڵتانی خوێنبكات، له‌كاتێكدا هه‌ر ئه‌م لقی چواره له ساڵی 1994 دا‌و له گه‌رمه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ براكانی ئه‌مڕۆو "دوژمنه‌كان"ی ئه‌وسادا نه‌یتوانی ده خولهك به‌ره‌نگاری بكات‌و باره‌گایان سپارده "دوژمن"و ئاژاوه‌كه‌یان به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه راپێچكرد، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوه هۆكاری ئه‌وه‌ی دواتر به باره‌گاكه‌یان ده‌وترا "عشره دقائق". ئه‌مڕۆ كه به‌راورد ده‌كه‌ین راستیه‌كه‌ی ده‌بو ئه‌وسا به‌رگری بكردایه‌و دوێنێ باره‌گاكه‌ی چۆڵكردایه نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، ئاخر ئه‌وه‌یه وهلاَمه دهرهنگوهختهكانی حیزب، ئه‌ترسین وڵامی چاكسازیش كاتێك بده‌نه‌وه ئیتر خه‌ڵك ته‌نها دیداریانی نه‌وێت.
له‌م نیشتمانه‌دا نه‌وه‌یه‌كی ماندوی جه‌نگه‌كان هه‌یه هه‌میشه بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه "كه‌ی بێت به ئاسوده‌یی پشتكهینه یاده‌وه‌ریه‌كانی جهنگو ئیتر كاتی ئه‌و گۆرانیانه بێت كه هه‌مومان كۆده‌كه‌نه‌وه"، بۆنمونه به‌یانیه‌ك ئارامی ئه‌م نیشتمانه ته‌بابێت له‌گه‌ڵ گۆرانی "واوه‌ته‌ن خهمڵیوهوهك گوڵ نه‌وبه‌هاری میلله‌ته.." نه‌ك ئه‌وه‌ی به خوێن بخه‌مڵێت!
به‌ڵام ئه‌فسوس ئاماده‌گی به‌ره‌نگاری بێپاساوی حیزبه چه‌كداره‌كان هێنده مه‌ترسیداره، هیچكات ئه‌و بوارهنادهن ده‌رونی ئاڵۆزی ئه‌و نه‌وه‌یه هێوربێته‌وه، له 17/2ه‌وه رونبدهبێتهوه، ئه‌وه‌ی حزوری هه‌یه گۆرانیه‌كانی "باركه‌ن بڕۆن، بۆ پێشه‌وه پێشمانكه‌وه،.." و ئیراده‌ی چه‌كه. ده‌مێكه ئه‌م نیشتمانه عه‌قڵیه‌تی پشت تفه‌نگه‌كانی رێگه‌ناده‌ن مناڵه‌كانی ساتێك بنون.
پرسیاری جدی له‌و ئێواره‌یه‌دا ئه‌وه‌یه چیه وا بینای لق هێنده موقه‌ده‌سه، پاسه‌وانه‌كانی ئاماده‌ن ئه‌و به‌ره‌نگاریه‌ی لێبكه‌ن؟ دیاره ئه‌وه‌ی داینه‌مۆی بیركردنه‌وه‌ی حیزبه چهكبهدهستهكانه پاراستنی ژوره تاریكهكانیانه نه‌ك خوێنی مرۆڤ، له كاتێكدا "خودا پێیخۆشه حه‌وتجار كه‌عبه بڕوخێنیتو مرۆڤێك نه‌كوژیت" تۆ بڵێیت باره‌گای حیزبێك له له په‌رستگا موقه‌ده‌ستر بێت!
له‌م ساته‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی كه خوێن‌و په‌لاماری خه‌ڵك به‌ده‌ستی هێزێكه‌وه ده‌بینرێت كه خۆی به هه‌ڵبژێردراوی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌زانێت، ئیتر كاتی پاساوهێنانه‌وه بۆ روداوه‌كه ئاواده‌بێت، "وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆرێك له قهڵهمبهدهستانو میدیایه‌كی چه‌واشه‌كار خه‌ریكه" بوترێت: "خۆپیشانده‌ر به دروشم‌و به‌رد سته‌می له دیواره بێگیانه‌كان كردوه". نا ئه‌وه‌ی حه‌رامه‌و نابێت به‌رامبه‌ری بێده‌نگبین حه‌رامی رژانی خوێنه، ئه‌و ئێواره‌یه‌و دو‌ریش نیه سه‌دان ئێواره‌ی دی بڕژێته‌وه. ئه‌مه‌یه پاساوی نیه، چونكه لێره‌وه ئیتر هه‌مو رێگه‌یه‌ك چهكبهدهستهكانو پێشمه‌رگه‌ی جاران ناباته‌وه بانه، چیتر خه‌ڵكی بێدهرهتانو مرۆڤی ناوبارهگا چه‌كداره‌كان رێگایان یه‌ك نیه.
له خراپترینی حاڵه‌تدا وادابنێین خهڵكویستویهتی بچێته ناوبارهگای لقه‌كه‌وه، له‌مكاته‌دا گه‌ر مرۆڤه‌كانی ئه‌و بینایه ئاماده‌گیان بۆ جه‌نگ به‌هێزتر نه‌بوایه له ئاشتی، ئه‌وا خوێنڕشتنیان به‌لاوه له هه‌مو شتێك سهختتردهبو، چۆڵیاندهكردو ده‌یانخسته ئه‌ستۆی ئاسایش‌و هێزه‌كانی چالاكی مه‌ده‌نیه‌وه، كه ده‌مێك ساڵه نان‌و موچه‌ی ئه‌وه ده‌خۆن خۆپیشاندانێكی له‌وشێوه‌یه بكرێت‌و به‌رگری لێبكه‌ن، ئه‌ی لهكوێنو بۆ به‌رپرسیارتان نه‌كردن؟ كوشندهییهكه هێنده كه‌ڵكه‌ڵه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداری ئاماده‌گی هه‌یه ئه‌وه‌نده بیرلهوهناكهنهوه كه ته‌نانه‌ت "سوپای داپڵۆسێنه‌ره‌كانی تونس‌و میسریش په‌لاماری ئه‌و خۆپیشانده‌رانه ناده‌ن كه ده‌ڵێن: ته‌نها ده‌بێت بڕۆیت"، خۆ هێشتا ئه‌مه‌یان به ئێوه نهوتبو؟! بۆواتانكرد؟!
خاڵێكیتر ئه‌وه‌یه جیا له‌وه‌ی باره‌گا هه‌رگیز موقه‌ده‌س نیه، ئه‌وه‌یه بۆ ده‌بێت باره‌گاكان چه‌كداربن! بانگه‌شه‌ی دیموكراسیه‌ت‌و سه‌روه‌ری یاسا‌و به‌هێزی پۆلیس‌و ئاسایش كه گوێی كه‌ڕ كردوین گه‌ر راسته، ئه‌م ترسه بۆ؟ چۆن ئیتر به خه‌ڵك ده‌ڵێن چه‌كه‌كانتان دابنێن له‌م نیشتمانه‌دا یاسا سه‌روه‌ره! ئه‌مه بێمتمانه‌ییه تا دواسنور. له كاتێكیشدا هێشتا پارتی‌و یه‌كێتی له خه‌ڵك ده‌ترسن، ئیتر چۆن ده‌توانن بڵێین هه‌ڵبژێردراوین؟ ئاخر هێزی هه‌ڵبژێردراو خه‌ڵك به‌رگری لێده‌كات نه‌ك چه‌كه‌كانی رو له خه‌ڵك بن‌و به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كانی 10 خولهك به‌ره‌نگاریان نه‌بێت.