(سبه‌ی):
بانگه‌وازێک:
لای هه‌موان ئاشكرایه، ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی پیایدا تێده‌په‌ڕێت، دوای ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 17/2/2011 وه له سلێمانی ده‌ستیپێكردووه‌و بۆ چه‌ند رۆژی دواتر درێژه‌ی كێشا‌و هه‌ندێك رووداوی خوێناوی لێكهوتهوه، بارودۆخێكه بووه‌ته مایه‌ی نیگهرانیو دڵه‌ڕاوكێ لای هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان‌و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه به سیاسهتمهدارو روناكبیر‌و مامۆستا‌و خوێندكار‌و لاو‌و پیره‌وه، به‌گیانی به‌رپرسیارێتییه‌وه له ئاستیدا هه‌ڵوێست وهربگرینو كاری جدیی بۆ بكه‌ین.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه، ئێمه كه له خواره‌وه ناومان هاتووه، وه‌ك چه‌ند رووناكبیرو ئهدیبو نوسه‌رێك، به‌پێویستمانزانی له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا به‌شێك له‌و ئه‌ركه‌ی خۆمان به‌جێبهێنین.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ (20ی شوباتی 2011) سه‌ردانی لێپرسراوانی باڵای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانمان كرد‌و كه‌وتینه گفتوگۆ لهگهڵیانو هه‌ڵوێستی خۆمان له ئاست ئه‌و بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا بۆ خستنه‌روو، وه‌كو هه‌نگاونانێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخه‌كه‌و كاركردن بۆی.
ههڵوێستهكهشمان له‌م خاڵانه‌دا ده‌بڕی:
یه‌كه‌م: ئێمه له‌كاتێكدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه دیارده‌ی گهندهڵیو ناعه‌داله‌تی به‌رۆكی حكومهتو داموده‌زگاكانی حیزبه كوردییه‌كانی گرتۆته‌وه، پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش داده‌گرین كه ده‌بێت خه‌باتكردن دژ به‌و گهندهڵیو ناعه‌داله‌تییه له شێوه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نیدا خۆی به‌رجه‌سته بكات، خه‌باتێك كه خۆی له خۆپیشاندانی شارستانییه‌تدا ده‌خاته روو، نه‌ك له شێوازه‌كانی توندوتیژیدا، له گفتوگۆ‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه، نه‌ك به زمان‌و هه‌ڕه‌شه‌و گه‌ف.
لێره‌شدا ئه‌كی هێزه‌كانی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان‌و ئاسایشه، گیانی خۆپیشاندهرانو سه‌رو ماڵی هاوڵاتییانو داموده‌زگا حكومی‌و حیزبیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نییانه‌ی دوور له توندوتیژی بپارێزن، له‌م بواره‌شدا وه‌ك چۆن ئه‌و شێوازی بهردبارانكردنو هێرشبردنه مه‌حكوم ده‌كه‌ین كه هه‌ندێك كه‌س له خۆپیشانده‌ران په‌نایان بۆ برد، به‌هه‌مانشێوه شێوازی په‌نابردنه‌به‌ر چهكو ته‌قه‌كردنی لقی چواری پارتیش به‌رامبه‌ر به جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر مه‌حكوم ده‌كه‌ین كه له ئه‌نجامدا شه‌هیدێك‌و ژماره‌یه‌كی زۆر برینداری لێكهوتهوه، هه‌ربۆیه ئه‌مه شێوازی قابیلی قبوڵ نییه.
دووه‌م: ئێمه له چه‌ندین بۆنه‌دا ئه‌وه‌مان دوپاتكردۆته‌وه كه یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی به‌رده‌وام بارودۆخی حكومهتو ده‌زگاكان‌و ژیانی خه‌ڵك به‌ره‌و خراپ‌و خراپتر ده‌بات، مه‌سه‌له‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی حیزبه له كاروباره‌كانی حكومه‌ت، ده‌مانه‌وێت دیسانه‌وه لێره‌شدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بكه‌ینه‌وه‌و كه ده‌بێت كاری فیعلیو جدیی بۆ ده‌ستتێوه‌رنه‌دانی حیزب له حكومه‌ت بكرێ‌و له گفتوگۆ‌و به‌ڵێنی زاره‌كی ده‌ربچێت، چونكه چیدی ئه‌و گفت‌و به‌ڵێنه زاره‌كییانه جێی متمانه‌ی خه‌ڵك نین.
سێیه‌م: ئێمه پێمانوایه كه به‌شێكی زۆری ئه‌و كێشه‌و گیروگرفتانه‌ی ئه‌مڕۆ، به‌ته‌نیا زاده‌ی ئه‌م ساته‌وه‌خته نین، به‌ڵكو كه‌ڵه‌كه‌بووی سیاسه‌تی خراپی حكومهتو حیزبه كوردییه‌كانن به درێژایی ساڵانی رابردوو كه چیتر ئه‌و سیاسه‌ته مایه‌ی قایل‌بوون نییه، هه‌ربۆیه ئێمه رامان وایه كه ده‌بێت له ریشه‌وه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشه‌و گیروگرفتانه بدۆزرێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌رێی چاكسازیی له ده‌ستورو سیستمی سیاسیی‌و ئابوریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی، بهدهزگایكردنی هه‌موو پێكهاته‌كانی حوكمڕانی له كوردستاندا، كاركردنی خێرا‌و ده‌ستبه‌جێ بۆ خزمه‌تگوزاریی زیاتر، ریشه‌كێشكردنی بێكاریی، به‌گژداچوونه‌وه‌ی گهندهڵیو ناعهدالهتیو دهرفهترهخساندن بۆ خۆشگوزه‌رانیی.
چواره‌م: به‌درێژایی ساڵانی رابردوو ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت كه هه‌میشه زمانی زبری راگه‌یاندن بۆته مایه‌ی هاندان‌و دنه‌دانی گیانی توندوتیژیی لای خه‌ڵك، هه‌روه‌ها له‌نێوان هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستاندا، هه‌ربۆیه دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته میدیای كوردی‌و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی بینراوو بیستراوو نووسراو خۆیان له زمانی ناشارستانی‌و نائه‌قڵانی‌و هاندان‌و وروژاندن بپارێزن‌و چیتر نه‌بنه مایه‌ی خۆشكردنی ئاگری رق‌و كینه‌و دوژمنایه‌تی له‌نێوان پێكهاته جۆربه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا.
پێنجه‌م: بۆ چاره‌سه‌ركردنی ریشهكێشانهی گرفته‌كانی ئه‌م قۆناغه‌و رێگه‌گرتن له بارگرژیی زیاتر‌و ئه‌نجامدانی چاكسازیی راسته‌قینه، پێكهاتنی "حكومه‌تێكی یه‌كگرتووی نیشتمانی" به به‌شداریكردنی زۆرینه‌و كه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به پێداویستییهكو چاره‌سه‌ركردنی هه‌نووكه‌یی ده‌زانین.
شێركۆ بێكه‌س
ره‌ووف بێگه‌رد
شێرزاد حه‌سه‌ن
ئازاد به‌رزنجی
هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵا