(سبه‌ی):
(٥) رۆژە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بەتایبەتی دەستی پێکردوە، تیایدا دەسەڵات بەتوندترین شێوە هەوڵی دامركاندنه‌وه‌ی دەدات، تا ساتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئەم راگه‌یاندنه‌ی ئێمە تەنیا لەم ماوە كه‌مه‌دا 128 هاوڵاتی بریندار و 3 یش شەهید بوه .
ئەگەر لە رۆژی یەکەمی خۆپیشاندانه‌كانی ٢٠١١/٠٢/١٧ی شاری سلێمانی دەسەڵات هەندێ بیانوی نادروستی دەهێنایەوە بۆ به‌هانه‌ی تەقەكردن لە خۆپیشانده‌ران , بەلام روداوەکانی دوێنێی شاری سلێمانی نیشانی دا دەسەڵاتی کوردی هاوشێوەی دەسەڵاتەکانی ناوچەکە هەوڵ دەدات بەڕیگای زەبرو زەنگ داخوازییە ڕەواکانی خەڵک کپ بکاتەوە , راستی ئەم وتانەش لە دوای ئەو رۆژانە بەرونی دیارە کە دەسەڵات بەردەوامە لەسەر تەقەکردن لە خەلک و تەنیا له رۆژی ٢٠ی مانگەوە ٤٨ بریندار و 2 شەهیدی لێكه‌وتۆته‌وه .
ئێمه وێرای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاراستنی ئاسایش و ئارامین و پشتیوانی له خۆپیشاندانی سپی ئاشتیانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین له پێناو ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و كه‌رامه‌ت ,پێمان وایه چاكسازی و وەڵامدانه‌وه به داواكارییه‌كانی خه‌ڵك باشترین رێگایه بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی كوردستان .
لێره‌شه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین ناتوانین بەرامبەر ئەو هەموو شەهیدو بریندارەی نەتەوەکەمان لە ٥ رۆژی رابردو کە لەلایەن دەسەڵاتی کوردیەوە ئەنجامی دراوە سەیرکەر بین بۆیە بۆ رێگا گرتن له كوشتنی تاكی كورد له هه‌مبه‌ر ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به ناعهدالهتییهكانیان ,ئێمه‌ش ده‌بینه به‌شێك له خۆپیشاندانی سپی خه‌ڵكی كوردستان بۆ چاكسازی و ئازادی و دادپه‌روه‌ری .
چاودیری کوردۆساید /چاک
www.kurdocide.com