(سبه‌ی):
بۆ حه‌وته‌م رۆژ له‌سه‌ر یه‌ک، خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به به‌شداری هه‌زاران که‌س له مه‌یدانی ئازادی شاری سلێمانی ده‌ستپێکرده‌وه و تاوه‌کو ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه.
هاوکات له کۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه)دا ژماره‌یه‌کی زۆری هونه‌رمه‌دان و رۆشنبیران و چه‌ند په‌رله‌مانتارێکی عێراق به‌شدارییان تێدا کرد و پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشانده‌ران دوپات کرده‌وه و ئیدانه‌ی هه‌مو کارێکی توندوتیژی و ته‌قه‌کردنیان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران کرد، که له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا ده‌یان که‌س بونه قوربانی.
وه‌ک رۆژانی رابردو، به‌شێکی داواکاری خۆپیشانده‌ران بریتی بون له؛ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی باره‌گا حیزبییه‌کان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار و داماڵینی چه‌ک له‌حیزبه‌کان، دوپاتیشیان کرده‌وه وه‌ک له‌ده‌ستوردا هاتوه، هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی سنوره‌کان به‌کاربهێنرێن، نه‌وه‌ک بۆ ده‌ستوه‌ردان له‌چالاکی و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری.
له‌هه‌مانکاتدا دا‌واشیان کرد به "کردار" ده‌ستوه‌ردانی حیزبی له‌کاروباری داموده‌زگاکانی حکومه‌تدا نه‌هێڵرێت، ئه‌مه وێڕای ته‌ئکید کردنه‌وه له‌سه‌ر دادگایی کردنی به‌رپرسی لقی چوار و ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و لقه‌وه ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کرد، که به‌هۆیه‌وه ده‌یان که‌س بونه قوربانی.
بێستون محه‌مه‌د