(سبه‌ی):
یه‌كێتی قوتابیانی سه‌ر به پارتی هه‌ڕه‌شه له خوێندكارێكی زانكۆ ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شداریكردوه له ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه تێیدا ئیدانه‌ی ته‌قه‌كردنی هێزه ئه‌منیه‌كانی كردوه له خۆپیشانده‌رانی سلێمانی.
به‌رزان عه‌لی حه‌مه، ئه‌و گه‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه بۆ(سبه‌ی) وتی: دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك كۆمه‌ڵێك گه‌نج و رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌یاننامه‌یه‌كمان دهركردو تێیدا داوامانكرد په‌رله‌مان به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت و رۆڵی خۆی بگێڕێت له روداوی كوشتن و برینداركردن و ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌رانی سلێمانی، دوێنێ (چوارشه‌ممه) سه‌عات 10:30ی شه‌و، یه‌كێتی قوتابیان هاتنه ژورهكهمهوه له به‌شه ناوخۆیی و داوایان لێكردم خۆپیشاندان نه‌كرێت و وتیان بیستومانه خه‌ڵك خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، منیش بۆم رونكردنه‌وه كه ته‌نها به‌یاننامه‌یه‌كمان ده‌ركردوه‌و نامه‌نه‌وێت خۆپیشاندان بكه‌ین.
ناوبراو وتیشی: دواتر ته‌له‌فونێكم بۆ هات و پێی وتم پێتده‌ڵێین به‌رده‌كی سه‌را كوێیه، ئێره هه‌ولێره و ئێره به‌رده‌ركی سه‌را نیه، زۆریش قسه‌ی ناشیرینیان پێوتم و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان لێ‌كرد كه به‌یانی یه‌كتر ده‌بینینه‌وه، منیش براده‌رانی ئه‌ندام په‌رله‌مانم ئاگادار كردۆته‌وه كه‌وا شتێكی وابوه، ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه پۆلیسیان ئاگادار كرده‌وه.