(سبه‌ی):
وه‌ک پێشتر راگه‌یه‌ندرابو، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری و سه‌رتاسه‌ری عێراق، له شاری به‌غدا ده‌ستیپێکرد.
خۆپیشاندانه‌که‌ی به‌غدا له "مه‌یدانی ئازادی" به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له ئێستادا زیاتر له دو هه‌زار که‌س کۆبونه‌ته‌وه‌و تا دێت ژماره‌ی به‌شداربوان زیاتر ده‌بێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه سه‌دان که‌س له‌گه‌نجان و هاوڵاتیانی پارێزگای به‌سره له‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستیان کرد به خۆپیشاندان و داوای ده‌رکردنی پارێزگار‌و ژماره‌یه‌کی به‌رپرسی دیکه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌که‌ن.
له‌هه‌مانکاتدا له‌هه‌ریه‌که له‌شاره‌کانی که‌رکوک و نه‌جه‌ف و ئه‌نبار و بابل و سامه‌ڕاو زیقاڕ و جه‌ند قه‌زایه‌کی دیکه ده‌ستیپێکردوه.