به‌هـزاد ئه‌بوبـکر
ئیراده ئه‌و هێزه کاریگه‌ره‌یه که رۆڵێکی گرنگ ده‌بینێت له سه‌ر که‌وتنی مرۆڤ له ژیاندا له کاتی روبه‌ڕوبونه‌وه و جوڵه‌ی به‌ره‌و هه‌رشتێک یان کردنی هه‌رکارێک یان هه‌وڵدان و گه‌یشتنی به هه‌ر ئامانجێک له ژیاندا، به جۆرێک که شناسی ناسینه‌وه‌ی که‌س و وێنای تاکانه‌ی که‌س له کۆمه‌ڵگادا ئیتر بریتی ده‌کات له ئازادی ئیراده و ئیراده‌ی تاکانه‌ی خۆیی ده‌رهه‌ق به هه‌مو شتێک. ئیراده قودرهتیکی زیندوه که مرۆڤ به‌هۆیه‌وه ده‌توانێت هه‌مو کارێک بکات و تێکه‌ڵی هه‌مو شتێک ببێت، مرۆڤ هه‌رچه‌ندێک تێکه‌ڵ بێت به جیهانی بیرکردنه‌وه‌ی به ئه‌ندازه‌ی ئه‌مه له به‌رامبه‌ردا چاو ده‌کاته‌وه، ئاوێته‌ی دیارده‌و وێنه ئاماده‌کراوه‌کانی جیهانی ده‌ور و به‌ری ده‌بێت به‌جۆرێک که ئیتر بۆ دواجار خۆیشی ده‌بێت به به‌شێکی زیندوی ناو وێناکان.
مرۆڤ یه‌کێکه له‌و گیانداره ئامادانه‌ی که ئه‌مڕۆ له‌م گه‌ردونه‌ی ئێمه‌دا له په‌یوه‌ندییه‌کی هه‌مه چه‌شنی فره‌لایه‌ندایه به‌شێوه‌یه‌ک که‌له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی کاتدا ئه‌م جیهانه زیاتر سنوره‌کانی کورت ده‌بێته‌وه له به‌ر ده‌ستی ئه‌م گیانداره‌دا له رێگه‌ی ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی که زانست و ته‌کنه‌لۆژیا پێشکه‌شی ده‌کات به هه‌مو کۆمه‌ڵگه‌کان به پێشکه‌وت و دوا کهوتوهکانیشهوه، بۆ نمونه گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ر ماڵێک بگرین له هه‌ر جێگه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا هیچی تیا نه‌بێت کۆمپیوتێرێک یان سه‌ته‌لایتێک یان ته‌له‌فزیۆنێکی تێدایه یان هیچ نه‌بێت ساده‌ترین شت که رادیۆیه‌که و مرۆڤ ده‌توانێت لێوه ئاگاداری جیهانی ده‌ورو به‌ری خۆی و ئه‌م هه‌ساره بچکۆله بێت که چی تیا ده‌گوزه‌رێت.
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌دا باشتر له هه‌مو سه‌رده‌مه‌کانی تر مرۆڤ ئاسانتر ده‌توانێت ئیش له‌سه‌ر ده‌ست نیشانکردنی باش و خراپی هه‌رشتێک یان ره‌ش و سپێتی هه‌ر دیمه‌نێک هه‌ر رۆژێک، هه‌ر دیارده‌یه‌ک.یان ئازادی و سته‌مکاریی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک بکات و تێ‌یان بگات. به‌ڵام ماهیه‌تی که‌س له تێگه‌یشتندا له‌م دۆخه‌دا په‌یوه‌سته به‌و بار‌و دۆخه‌ی که له کۆمه‌ڵگاکه‌یدا فه‌راهه‌م هاتوه کاریگه‌ره له سه‌ری، ئه‌مه‌ش هه‌م دیارده‌یه‌کی مێژوییه و هه‌م سه‌رده‌میانه که مێژویه‌کی دور و درێژی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاکانی سه‌رده‌می گرد بونه‌وه‌ی مرۆڤ و دروست بونی کۆمه‌ڵگا و شارستانیه‌تدا هه‌یه. بۆنمونه مرۆڤێکی ئازاد له ناو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ته‌ندروستدا که سیستمێکی دیموکراسی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ده‌توانێت ئاسانتر موماره‌سه‌ی ژیانی خۆی و ئازادییه‌کانی تاکانه‌ی خۆی بکات له ژیانی ساده‌ی رۆژانه‌دا، وه‌ک هاونیشتیمانییه‌ک ده‌توانیت ده‌نگ بدات و به‌شداری کارایی هه‌بێت له پڕۆسه‌ی سیاسی و شێوازی به‌ڕێوه بردنی وڵات و بڕیارداندا ئه‌مه‌یش به‌شێکی گرنگی ئازادی و مانایی ئازادبونی ئینسانه له ژیانیدا و له ناو هێنانی شته‌کان و نرخاندنی دیارده‌کان و درک کردن به هه‌ر شتێک که دێنه‌وه سه‌ر ئه‌قڵ و تێکه‌ڵ ده‌بنه‌وه به ژیانی له‌و پانتاییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که تیایدا ئاماده‌یه. که‌واته لێره‌وه تاک و سیاسه‌ت یان هاونیشتیمانی و ده‌سه‌ڵات ده‌بن به دو شتی پێکڤه گرێدرا و دو ئاوێنه‌ی له روی یه‌کدا دانراون و به‌رده‌وام ماناکانی یه‌کتری ته‌واو ده‌که‌ن. به‌م پێیه ده‌وڵه‌تیکی ئازاد ده‌توانێت مرۆڤێکی ئازادت بۆ به‌رهه‌م بهێنێت و وه به پێچه‌وانه‌وه.
له‌وه ده‌چێت زیاده رۆیی نه‌که‌ین گه‌ر بڵێین مرۆڤ له‌م باره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا باشتر قابیلیه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه که جیهانی وجودیانه‌ی خۆیی بدۆزێته‌وه له‌گه‌ڵ موماره‌سه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و ویستانه‌ی که هه‌یه‌تی و خه‌ون به به‌رجه‌سته کردنیانه‌وه ده‌بینێت و بێ پشو هه‌وڵیان له رێگه‌ی ئیراده‌یه‌کی نهپساوهوه بۆ ده‌دات، ئه‌مه‌ش زۆر جیاواز دێته‌وه له‌گه‌ڵ بار‌و دۆخی ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی که هه‌نوکه قوربانی ده‌ستی ئه‌و جۆره له حوکم رانی سته‌م کار‌و بێکه‌ڵکن و له رێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی تۆتالێتێرهوه یان هێز و سیستمێکی زۆردارانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، چونکه تاک له‌م جۆره کۆمه‌ڵگانه‌دا ناتوانن وه‌ک مرۆڤێکی ئازاد تێکه‌ڵی جیهان و ژیانی تاکانه‌ی خۆیان ببن به شێوه‌یه‌ک که ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ک مرۆڤ و ئاماده‌یی هه‌یه پێویسته ته‌نها بونه‌وه‌رێک بێت که وه‌ک غه‌ریزه ئاماده‌یی هه‌یه و وه‌ک که‌س ناناسرێته‌وه چونکه یه‌کیک له خاسیه‌ته دیاره‌کانی ئه‌م جۆره له کۆمه‌ڵگای سته‌مکاری ئه‌وه‌یه که که‌س نابێت وه‌ک بونه‌وه‌رێکی خاوه‌ن ئیراده بناسرێته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه بونه‌وه‌رێکه که داواکارییه‌کانی ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی ویستندان و زیاتر نا...
وه‌ک هه‌ر شتێکی دیکه مرۆڤ کاتێک ده‌خرێته نێو بازنه‌یه‌کی داخراوه‌وه بێ گومان ئیتر نامۆ ده‌بێت به دونیایی ده‌وروبه‌ری، بۆ نمونه ئێمه که‌نارییه‌ک که به درێژای ته‌مه‌نی له نێو قه‌فه‌زێکدا سنوردارمان کردوه نامۆیه به جیهانی ده‌ورو به‌ری ره‌نگه شتێک هه‌بێت له‌و دیوی قهفهزهکهیهوه که بۆی ده‌خوێنێت و وه‌سفی ده‌کات به‌ڵام به چاوه‌کانی هه‌رگیز نه‌ی دیون، هه‌تا کاتێک ئازادی نه‌که‌ین راستی ئه‌و جیهانه جوان و قه‌شه‌نگه ناناسێت وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر چی ره‌نگه ده‌یان جاریش خه‌ونی پێوه چنی بێت...
هه‌ر بۆیه مرۆڤ هه‌رچه‌ندێک مه‌وداکانی کورت بکرینه‌وه جیهان بینیشی سنوردار ده‌کرێت، به جۆرێک که ره‌نگه ئیتر به‌شی ئه‌وه‌نده‌ی به دوایی کێشه ئاماده‌کراوه‌کانی بگه‌ڕێت به قه‌باره‌ی ئه‌مه ئاگایی له دیارده‌و دونیای ده‌ورو به‌ری نه‌بێت..به‌ڵام شتێک که خه‌ونیشی پێوه ده‌بینێت ئه‌و ژیانه‌یه که ده‌بو هه‌یبێت و به‌ڵام هێشتان نا ئاماده‌یه!
شتێک که راستییه‌کی دیار و به‌ڵـگه نه‌ویسته ئه‌و جۆره دیارده‌یه که مرۆڤ له‌م جۆره کۆمه‌ڵگانه‌دا و به تایبه‌ت کۆمه‌ڵگای کوردی به‌قه‌ده‌ر هه‌مو شتێکی دی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به ته‌واوی کایه جوداکانییه‌وه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و روبه‌ڕوی قه‌یران و نشوستی هه‌مه جۆر ئیراده‌ی ده‌کاته‌وه له پێناوی خۆیدا وه‌ک ئه‌وه‌ی که خه‌ونی پێوه ده‌بینێت و ئیجباری ده‌کات...
حیزب بری ئه‌وه‌ی که ببێت به فریادره‌س و هیواهێن، بری ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی له دۆگمابون و جینۆساید رزگار بکات و دڵی دایکێکی جه‌رگ سوتاو و رۆڵه‌یه‌کی هه‌تیو بداته‌وه، له‌م هه‌رێمه به‌ناو ئازاده‌ی ئێمه‌دا هات وه‌ک کابوس سه‌ر که‌له سه‌ری هه‌مو هاو نیشتیمانانیانی داگیرکرد و دڵی ئه‌م وڵاته‌ی وه‌ک قیامه‌ت به‌خشی به مه‌رگێک که نه ئه‌وه‌یه گیانمان ده‌رچێت و نه ئه‌وه‌یه زیندویش بمێنین و هه‌ناسه‌یه‌ک به‌سه‌ر ئه‌م جه‌سته زاماوییهدا هه‌ڵکێشین.
هه‌ر بۆیه سیاسه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ک گره‌وێک له نێوان مرۆڤه ته‌وه‌زه‌له‌کانی ئه‌م کیشوه‌ره‌دا بۆ بردنه‌وه و ده‌ست خستنی ماڵ یان سه‌روه‌ت و زامن کردنی ده‌سه‌ڵات به‌رجه‌سته کراوه، له به‌رامبه‌ردا نه‌ی توانیوه ئه‌و بۆشاییه مه‌زنانه پڕ بکاته‌وه که مه‌نهه‌جێکی سیاسی وه‌ک بیرکردنه‌وه و زانست و هونه‌ر پڕی ده‌کاته‌وه...
ئه‌م مۆدێله له حیزب یه‌کێکه له‌و مۆدێله به‌سه‌رچو بێ که‌ڵکانه‌ی که ئه‌مڕۆ نه‌ک له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئیمه‌دا له هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تردا ئه‌مڕۆ توانایی خۆ گونجاندن و ده‌ست و په‌نجه نه‌رم کردنی نییه، له‌گه‌ڵ واقیع و ژیاری کۆمه‌ڵایه‌تی هاوڵاتیاندا و زۆر بێ تواناتره له‌وه‌ی که ئیش له‌سه‌ر دامه‌زراندنی سیستمێکی ئه‌قڵانی و مه‌ده‌نی بکات، هه‌ر کاتێکیش بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات ده‌ق وه‌ک ئه‌زمونی شۆڕشی شاخ و شار ده‌بنه هۆی خولقاندنی واقیعێکی تاڵی تاک ره‌وانه له رێگه‌ی گوتارێکی تاریکه‌وه که هیچی که‌متر نییه له ئه‌و گوتارانه‌ی که له دوایی روخاندنی رژێمی <<کرینسکی روسی>> له ساڵی 1917 دا بۆ پێکهێنانی سازمانێکی کۆمۆنیستی به‌رهه‌م هاتن و لێوان لێ‌ون له سته‌مکاری و سه‌ر رێژن له گه‌نده‌ڵی، له هه‌ر دۆخێک‌دا تیکه‌ڵی هه‌ر کۆمه‌ڵێک ببن دوچاری سێ جۆره کۆتی ده‌که‌ن، ئه‌وانیس ئه‌م کۆتانهن :
1-کۆتی ده‌رونی
2- کۆتی کۆمه‌ڵایه‌تی
3- کۆتی شارستانی
له باری یه‌که‌میاندا مرۆڤ گه‌رچی خاوه‌نی ده‌رونێکی ئاڵۆزه و جۆره‌ها حه‌زی سه‌رکوتکراو و سۆزی تێکشکاو و جوانی تێدا شاردراوه‌ته‌وه، وه‌لێ له‌م دۆخه‌دا فیکری کۆت ده‌کرێت به‌م کۆته ده‌رونیانه که تا راده‌یه‌ک نا توانێت رزگاری ببێت لێیان و به‌رده‌وام دێنه‌وه نێو ژیانی و ئامه‌ده‌ن، زۆر جار مرۆڤ وا بیر ده‌کاته‌وه که ههڵسو که‌وتی ئه‌و به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌مو شتێکی ئه‌و واقیعه‌دا تیای ده‌ژی چاک و پاک و بێ خه‌وشن و به ده‌رن له هه‌مو جۆره گرفت و ده‌مار گیرییه‌ک، له‌وه‌ی که ده‌یڵێت یان ده‌ی کات. ئیدی راشکاوانه پێداگری له‌سه‌ر سه‌پاندنی خواسته‌کانی خۆی و به‌دیهێنانی هه‌مو شتێکی خۆی ده‌کات له‌و کۆمه‌ڵگای که تێیدا ده‌ژی و تیایدا ده‌گوزه‌رێت، ئه‌مه له کاتێکدایه که بێ ئاگایه له‌و گرێ و گۆڵ و سۆز‌و ههڵچونانهی که له ئه‌قڵی ناوه‌وه‌یدا خۆی حه‌شارداوه و به‌رده‌وام ئیش له‌سه‌ر به‌هانه هێنانه‌وه ده‌کات بۆ کۆی کرده‌کانی... ئه‌م جۆره له مرۆڤ وه‌ک مینێکی ئاماده کراو وایه که له هه‌ر ده‌رفه‌تێکدا ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه به ده‌ورو به‌ردا...
له باری دوهه‌مدا مرۆڤ به هامان شێوه‌ی کۆته ده‌رونیه‌کان کۆت کراوه به هه‌ندێک کۆتی کۆمه‌ڵایه‌تی که به‌رده‌وام له فۆڕم و وێنای جیاوازدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر جیهانی مرۆڤ، له دۆخێکی نا ته‌ندروستدا ئیش له‌سه‌ر حه‌قانیه‌تی درۆینه‌ی خۆی به راستی ده‌کات له ئاڕاسته‌کردنی مرۆڤ له رێگه‌ی چینێک یان نوخبه‌یه‌ک یان هه‌ر رێکخراوێکی دی که کار له پێناوی زهخرهف کردن و رازاندنه‌وه‌ی دونیای ئه‌زمونکراوی خۆیان به هه‌مو عه‌یب و نوقسانییهکانیانهوه له دیدی هاوڵاتیاندا ده‌کات.
له باری سێ یه‌مدا مرۆڤ ده‌کوێته ژێر کاریگه‌ری کۆت گه‌لێک که ته‌واوی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ی تێدا به‌شدارن ئه‌ویش به‌ها و ئامانجێکی گشتگیرانه‌یه به ته‌واوی گرفت و ده‌مارگیرییه تایفهگهرییهکانیانهوه بۆ ژیان. ئه‌م جۆره له کۆت خه‌سڵه‌تی مرۆڤ کوژی له پێناوی کۆمه‌ڵێک پێور و به‌های تایفه گه‌ریانه یان حیزب وه‌ک ئه‌وه‌ی که خۆی ئاماده کردوه له سه‌ر که‌له‌سه‌رمان ده‌خولقێنێت به جوامێری و نه‌به‌ردی. نمونه وه‌ک کوشتنی پیاوێک یان ئافره‌تێک به کۆمه‌ڵێک به‌هانه‌ی بێ ماناوه...
یان به‌رهه‌مهێنانی جۆرێک له بیر کردنه‌وه له سه‌ر ئه‌قڵی ئاسایشێک یان پێشمه‌رگه‌یه‌ک که له‌م کۆمه‌ڵگه داخراوه‌دا وه‌ک بولبوله سجنکراوهکه زو داگیر و به دڵی خاوه‌نه‌که‌ی دێته ده‌نگ و تێر ده‌کرێت به‌وه‌ی که له پێناوی سه‌رۆک یان باره‌گایه‌کی حیزب‌دا، ئاماده‌یه کوشتنی ده‌یان هاونیشتیمانی به جوامێری و شانازی بزانێت، له کاتێکدا که رۆڵی راسته‌قینه‌ی ئه‌م پاراستنی هاونیستیمانییهکی به‌د به‌خته که به‌درێژایی مێژویه‌کی تاڵ چه‌وسێنراوه‌ته‌وه و وه‌یلان کراوه نه‌ک سه‌رۆکی حیزب و ئه‌ندامانی حیزب و باره‌گاکانی حیزب که پڕ پرن له روخساری ئه‌و پیاوانه‌ی که نازانن بۆ ده‌ژین و بۆ هاتونه‌ته ئه‌م گه‌ردونه فراوانه‌وه!
گه‌ر چی هه‌مو ئه‌مانه گرفتگه‌لێکی زۆر گه‌وره و تا راده‌یه‌ک کوشنده‌ن له کۆمه‌ڵگایی کوردی‌دا و نه‌فه‌سی بیرکردنه‌وه‌ی ئینسانی ئه‌م نیشتیمانه‌ی کورت کردۆته‌وه، به جۆرێک له جۆره‌کان دهستو په‌نجه‌ی نه‌رم کردوه له گه‌ڵ هه‌قیقه‌تی هه‌موماندا و ناتوانین لێی بێ به‌شبین و وه‌ک هێزێک ئاماده کاری کردوه بۆ لاواز کردن و له‌ناو بردنی ئیراده‌ی ئینسان له‌م مهملهکهتادا، به‌ڵام خۆش به‌ختانه دونیای په‌یوه‌ندییه‌کان و جیهانی میدیا هه‌مه چه‌شنه‌کانی نێت و میدیا ئازاده‌کان له سه‌ر ئاستی ناو خۆی و جیهانی ئه‌مڕۆ توانیویه‌تی رۆڵێکی گرنگ له هوسیارکردنهوهی تاکدا ببینێت ده‌رهه‌ق به گشت دیارده‌کان له سه‌ر دو ئاستی جیاواز ئه‌ویش جیهانی و هه‌رێمییه له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئیمه‌دا له ساغ کردنه‌وه‌ی ئیراده‌دا...
هه‌ر بۆیه مژده‌یه‌ک که پێویسته ئێمه هاواری پێ بکه‌ین و دیکتاتۆره‌کان خۆیان ی لێ بشارنه‌وه ئه‌وه‌یه که به درێژایی مێژو ئه‌وه‌ی بۆ زۆردارێک ده‌ستی دابێت و گه‌مژانه هه‌لی ده‌سه‌ڵاتی قۆستبێته‌وه له به‌رهه‌م هێنانی زۆرداری و سته‌مکاریدا بۆ به‌ڕیوه‌بردن و داگیرکاری، کۆی دام‌و ده‌زگاکانی حکومه‌ت و شته‌کانی نێو ئه‌و کۆمه‌ڵگا تا ده‌گاته‌وه سه‌ر ئینسان ئه‌وه ئیتر جیهانی ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر له‌وه جیاوازتره که له پێشوتردا گوزه‌را، ئه‌مه هه‌قیقه‌تێکه که پێویسته ده‌سه‌ڵاتدار و سیاسه‌تکاران د‌رکی پێ بکه‌ن و حه‌کیمانه سیاسه‌ت وه‌ک بیرکردنه‌وه و هونه‌ر و زانست هه‌ژمار بکه‌ن نه‌ک درۆ و خیانه‌ت و دزیکردن و بێ متمانه‌ی له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا گه‌ر نا ئیدی روبه‌ڕوی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌بنه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی که له میسر و تونس و لیبیادا رویدا و لێره هه‌ر له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌یشدا ئاماده‌یه...
پیاوی سیاسی و ئاقڵ ئه‌و پیاوه‌یه، که ده‌توانێت واقیع بخوێنێته‌وه نه‌ک فه‌رامۆشی بکات!