ئارش ساڵح
ئه‌وه‌ی له سلێمانی روی دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که کێ یه‌که‌م به‌ردی فڕێ دابێت خۆی وه‌کو دیارده‌یه‌ک، ئاماژه‌یه‌که بۆ هه‌ندێک راستی ناو کۆمه‌ڵگای کوردستان. هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ک له‌و دیارده‌یه که له ژێر سێبه‌ری وه‌همی پیلانگێڕی ئه‌م و ئه‌و بێت نه‌ته‌نیا هه‌وڵێکه بۆ سڕینه‌وه‌ی بابه‌تی سه‌ره‌کی کێشه‌که و فه‌رامۆشکردنی ئه‌و راستیانه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان، که ده‌توانن له‌پشت ئه‌و روداوه‌وه بن، به‌ڵکو به‌ره‌و رێگایه‌کمان ده‌بات که له‌وانه‌یه هیچ هه‌ڵبژاردنێک بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بێجگه چاره‌نوسی موباره‌ک و بن عه‌لی و... نه‌هێڵێته‌وه. مێژوی ده‌سه‌ڵاته روخاوه‌کان وا پیشان ده‌دات که سه‌ره‌ولێژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه له نه‌بینینی یه‌که‌مین ئاماژه گه‌لێکه‌وه ده‌ستی پێ کردوه که گوزارشت له پێویستی گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی و چاکسازی سیاسی ده‌که‌ن.
دیاره نه‌ته‌نیا له‌م بابه‌ته، به‌ڵکو له زۆر بابه‌تی تر دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ندێ ده‌راوسێ به گشتی و له هه‌مبه‌ر هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای کێشه نانه‌وه‌و ئاژاوه‌گێڕی بێت، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بیانه‌وێ به پێکهێنانی جه‌ره‌یان یان ئاژاوه سیاسه‌تی خۆیان به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه ببه‌ن. به‌ڵام ئه‌م راستیه نابێته هۆی ئه‌وه که روبه‌روبونه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له گه‌ڵ دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای روانگه‌یه‌کی ئه‌منی و ئاسایشی بێت، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه پێویسته ئه‌و زه‌مینه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که له پشت ئه‌م روداوه‌ن و هه‌ل ده‌ره‌خسێنن بۆ سه‌رمایه‌گوزاری سیاسه‌تی نه‌یاران به چاوێکی زانستیانه لێک بدرێنه‌وه، لانی که‌م گه‌لی کورد که ئێستاش خه‌ریکه به ده‌ست روانگه ئه‌منیه‌کان له به‌رامبه‌ر داوا مه‌ده‌نیه‌کانی ده‌ناڵێنێ پێویسته باشتر له هه‌ر که‌سێک باشتر له‌م باسه تێ بگات.
له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ دراوه تیشک بخرێته سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی که به‌پێی بڕوای نوسه‌ر گرینگ‌ترین ئاماژه‌گه‌لی روداوه‌که‌ی سلێمانین. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که‌هه‌رکام له‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه پێویسته ئاماژه‌یان پێ بکرێت تا خوێنه‌ر بتوانێت باشتر لێکدانه‌وه‌ی بێت له‌سه‌ر ئه‌م وتاره -هه‌روه‌ها پێویسته بوترێ که ئه‌م بابه‌تانه پێویستیان به لێکدانه‌وه هه‌یه: یه‌که‌م هه‌ڵسوکه‌وتی ئوپخزسیون و لاینه ناڕازیه‌کان خۆی بگۆڕێکه پێوه‌ندیدار و گرێدراوی فه‌رهه‌نگی سیاسی کێشه‌داری هه‌رێمی کوردستان‌و دوهه‌م ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی زۆرگه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م روداوه وه‌کو سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و باکوری ئه‌فریقا بزانرێت‌و هه‌رچه‌نده هیچ گه‌ره‌نتیه‌ک نیه که نه‌بێت به سه‌ره‌تایه‌ک بۆ روداوێک که ئه‌و ئاکامه‌ی لێ که‌وێته‌وه.
ئه‌و روداوه‌ی شاری سلێمانی به‌رهه‌می چه‌ند هۆکاره که له پانتایی سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگای کوردستان دا زه‌ق بونه‌ته‌وه‌و ئه‌وانیش بریتین له: گه‌شه‌ی چینی ناوه‌ند، هه‌ڵس و که‌وته پارادوکسیکاڵی ده‌سه‌ڵات و که‌ڵه‌که بونی سه‌ره‌کی ترین داخهوازهکانی جه‌ماوه‌ر. سه‌ره‌ڕای ئه‌م هۆکارانه که وه‌کو بگۆڕی سه‌ربه‌خۆ دێنه ناسین، ده‌کرێت دو هۆکاری تر بناسێنرێت که کاریگه‌ری ناڕاسته‌وخۆیان هه‌یه یان خود به جۆرێک دێنه ناو هاوکێشه‌که‌وه. ئه‌و دو هۆکاره بریتین له لاوازی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها به ئاکام نه‌گیشتنی رێک و پێکی رێکخستنی ئیداره‌ی یه‌کگرتوی کوردستان. له راستی دا له‌م هاوکێشه‌یه دا هۆکاری ده‌ره‌کی هه‌ن که هه‌وڵ نادرێت بۆ شیکردنه‌وه‌یان وه‌کو ئه‌وه‌ی ده‌کرێت ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆی ناوچه وه‌کو کاتالیزۆر چاوی لێ بکرێت.
دیاره یه‌کێ له‌گرنگترین گۆڕانکاریه‌کانی کوردستان دوای روخانی سه‌دام گه‌شه‌ی ئابوری کوردستان بو. گه‌شه‌ی که‌رتی تایبه‌ت و پابه‌ند بون به بنه‌مای بازاڕی ئازاد توانیویه‌تی له په‌نای زیاد کردنی ئابوری ئه‌م ساڵانه‌ی دواییه، یارمه‌تی بدات به پێکهاتن و گه‌شه‌ی چینی ناوه‌ند. له ساڵی 2003 به‌ملاوه له شاری سلێمانی ملیۆنه‌ره‌کان له 12 که‌سه‌وه گهیشتوتهنهته 2000 که‌س تا مانگی یانزه‌ی 2008 له کوردستان دا 15 ملیار دولار سه‌رمایه‌گوزاری کراوه و... ئه‌م بارودۆخه وای کردوه چینی ناوه‌ندێک پێک بێت، که پێوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات که‌متره واته موچهگیر نیه.
پێکهاتن و گه‌شه‌ی چینی ناوه‌ند گۆڕانی پێوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌دوای خۆی دا دێنێت چینی ناوه‌ندێک که ده‌ستی گه‌ێشتۆته شێوازه‌کانی نوێی پێوه‌ندیه‌کان وه‌کو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ئه‌نته‌رنێت و سه‌ته‌لایت و ...هتد. ئیتر تێکه‌ڵیه نه‌ریتیه‌کان لاواز ده‌بن و پێکهاتهکۆنهکان له به‌ستێنی تێکه‌ڵیه مودێرنه‌کان واتا‌و پێگه‌ی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. بۆیه دامه‌زراوه کۆنه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌ناو ئه‌م به‌ستێنه نوێیه دا قه‌بوڵ ناکرێن. چینی ناوه‌ند خواست و داخوازی نوێی هه‌یه، ئازادی و شکاندنی نۆرمه کۆنه‌کان داخوازی چینی ناوه‌نده بیری ئازاد هزری چینی ناوه‌نده که پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ته‌واو پارێزگاری کوردستان ناتوانن ئه‌م داخوازه نوێیانه ته‌حه‌ممول که‌ن. تێکهڵیهکانی شارنشینی و دیار که‌وتنی چه‌مکی هاوڵاتی یان شارۆمه‌ندی روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه کۆنه‌کان که له‌گه‌ڵ بونی بگۆڕه‌کانی تر ده‌توانێت به‌شێوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی پێکهاته شکێنانه خۆی بنوێنێت واته هێرش کردنه سه‌ر پێکهاته‌و دامه‌زراوه نه‌ریتیه‌کان وه‌کو عه‌شیره و سه‌رۆک عه‌شیره و هه‌مو پێکهاته سیاسیه‌کانی بنیات نراو له سه‌ر بنه‌ڕه‌تی پێکهاته‌ی عه‌شیره.
یه‌کێ تر له هۆکاره‌کان که کۆمه‌ڵگای کوردستانی به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه هان داوه دیارده‌یه‌کی تره که ئه‌ویش له راستی دا هه‌ڵسوکه‌وتی پارادوکسیکاڵی ده‌سه‌ڵات و ئێ‌لیتی سیاسی کوردستانه. ئه‌مه وته‌یه‌کی به‌نرخی زانایانی زانسته سیاسیه‌کانه که ئه‌ڵێت ((ده‌سه‌ڵاتداره‌کان دیلی ئایدۆلۆژیهکانن)). بانگه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی دیمۆکراسی و مافی مروڤه ده‌سه‌ڵاتی کوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای دیمۆکراسی ره‌وایی ده‌به‌خشێته خۆی بۆیه. واته ئه‌و شته‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بونی خۆی له ناوخۆوه به دیارده‌یه‌کی واتادار پێی ده‌داته ناسین و ره‌وای پیشان ده‌دات ئه‌وا گوتاری مافی مرۆڤ و دیموکراسیه، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ عێراق و ناوچه و جیهان. بۆیه دوپات کردنه‌وه‌ی ئه‌و وشانه له لایه‌ن ئێ‌لیتی سیاسی کوردستان زۆر فراوانه ته‌نانه‌ت له وه‌ڵامه‌کانیشیان بۆ به‌رامبه‌ره‌کانیان. له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی پارت و گروپه‌کانی نێو کوردستان زۆرترین جار به‌کارده‌برێن. له لێکدانه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی چاوپێکه‌وتنه رۆژنامه‌ییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی به‌ڕێزان نێچیره‌ڤان بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح و نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر یه‌ک، ئه‌و وشانه‌ی پێوه‌ندیدار به چه‌مکگه‌لی دیمۆکراسی، مافی مرۆڤ، سه‌قامگیری و گه‌نده‌ڵی له سه‌روی هه‌موی وشه‌کانن. که‌چی یه‌کێک له بێگانه‌ترین که‌لتوره سیاسیه‌کان به دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ که‌لتوری سیاسی باشوری کوردستانه. له رژێمی سیاسی و هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵات له کوردستان دا ره‌چاوی هه‌ندێک پارامێتری دیمۆکراسی ده‌کرێن که‌چی به شێکی زۆر له بنه‌ماکانی دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ ون کراون.
له کوردستان دا هه‌ڵبژاردن وه‌کو به‌شێکی گرنگی رژێمی سیاسیه که یه‌کێکه له مێتۆده‌کانی حوکمکردنی دیمۆکراتیک که‌چی دیارده‌یه‌کی تریش له کوردستان هه‌یه، که هه‌ڵبژاردن له واتا و کارکردی خۆی دورده‌خاته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتدار بێ هیچ چه‌شنه چاوه‌دێریه‌کی دامه‌زراوه‌یی کونتروڵی سه‌رچاوه‌کانی هێز و پاره‌یان بۆ ماوه‌ی نزیک به دو ده‌یه‌یه، که لایه که ئه‌مه له هه‌ڵبژاردن یه‌کلایی که‌ره‌وه‌یه. دیمۆکراسی ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی که‌م ئه‌ندام له نێو کۆمه‌ڵگا دا پیاده بکرێت ئه‌وا گه‌وره‌ترین پاڵنه‌ره به‌ره‌و دیکتاتۆریه‌ت.
یه‌کێک له بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی دیموکراسی که کارکردی راسته‌قینه‌ی به‌شێکی زۆر له دامه‌زراوه دیموکراتیکه‌کان بۆ وێنه خاوێنی هه‌ڵبژاردن گه‌ره‌نتی ده‌کات نه‌ک ویژدانی که‌سه‌کان یان دڵسۆزی رێبه‌ره‌کان، به‌ڵکو خۆی دامه‌زراوه‌یه‌کی تری دیموکراتیکه که له کوردستانا تا ئێستا نه‌بینراوه ئه‌ویش ئه‌و یه که ده‌ڵێت که‌س بۆی نیه بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو زیاتر له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه. له راستی دا ئه‌گه‌ر چی ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتدار له کوردستان دا خاوه‌نی شه‌ره‌فی پێشمه‌رگایه‌تی و پێشینه‌یه‌کی زێڕینه، به‌ڵام مانه‌وه‌یان له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌کان و هه‌رێم دژایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌ی دیموکراسی که خۆیان ده‌یکه‌ن. لابردنی ئه‌م ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداره نه‌ک به‌پێی سندوقی ده‌نگدان، به‌ڵکو به‌پێی یه‌کێک له‌گرینگترین بنه‌ماکانی دیموکراسی پێویسته. ئه‌و ده‌نگه‌ی که ده‌ڵێت ئێمه به سندوق هاتوین و به سندوقیش ده‌ڕۆین ئه‌وا یه‌که‌م هه‌نگاوه بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له دیموکراسی تا به‌ره‌و دیکتاتۆری بمانبات. ئه‌وه‌ی ده‌نگ وه‌رده‌گرێت پارته و پڕۆگرامی سیاسی، خودی ئه‌و پارته به‌پێی بنه‌ماکانی دیموکراسی و یاسای دیموکراتیک ناچاره دوای ماوه‌یه‌ک که‌سی نوێ بپاڵێوێ.
بۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو دوپات بونه‌وه‌ی چه‌مکگه‌لێک وه‌کو دیموکراسی، به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان ده‌بینن که رێبه‌ره‌کانیان به هه‌مان ستراتیژی دیکتاتۆره‌کانی ده‌راوسێ هیچ گۆڕانێکیان تیا دروست نه‌بوه ههمودهم هه‌مان که‌سان له سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌بینن که هه‌میشه ده‌یانبینن. ئه‌م بارودۆخه پارادوکسیکاڵهی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هۆکارێکه که متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیان له‌ناو ده‌بات که نه‌مانی ئه‌و متمانه‌یه یه‌کێ له توخمه سه‌ره‌کیه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانه.
یه‌کێکی تر له‌و هۆکارانه‌ی دیارده‌ی سلێمانی لێ که‌وته‌وه که‌ڵه‌که بونی سه‌ره‌کیترین داخوازه‌کانی جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی کوردستانه خواستی روبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی، وه‌کو یه‌کێک له گرنگترین خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ری کوردستان تا ئێستا وه‌ڵامی شیاوی پێ نه‌دراوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر چی ده‌سه‌ڵات هه‌مو جارێ دان به بونی گه‌نده‌ڵی ده‌نێت، به‌ڵام هێشتا هیچ نیشانه‌یه‌ک که گوزارشت له خواستی جیدی ئه‌وان بکات بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه نیه. هه‌روه‌ها ئه‌م بارودۆخه چاره‌نوسی داخوازیه‌کانی تره که له پانتایی سیاسه‌ت و ئابوری کوردستان بونیان هه‌یه. چاکسازی سیاسی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ره‌ڕای دانپیانان به پێویست بونیان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه هیچ هه‌نگاوێکیان بۆ هه‌ڵناگیردرێت.
که‌ڵه‌که‌بونی داخوازیه‌کان و هه‌وڵ نه‌دان بۆ چاره‌سه‌رکردنیان له ئاکام دا ناڕه‌زایه‌تی گشتی لێ ده‌که‌وێته‌وه. ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی ئابوری و سیاسی. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆرله ژێر پێستی کۆمه‌ڵگا ده‌وروژێن که‌چی حکومه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ک له به‌رنامه‌کانی خۆی به‌رچاوی نه‌گرتون.
ناڕه‌زایه‌تی گشتی وه‌کو سوته‌مه‌نی چاوی لێ ده‌کرێت که ئاگری روداوه‌کانی وه‌کو روداوی سلێمانی گه‌شتر ده‌کاته‌وه. ناڕه‌زایه‌تی گشتی له درێژخایه‌ن دا ده‌توانێت یارمه‌تی بدات به به‌رهه‌م هاتنه‌وه‌ی قه‌یرانی ره‌وایی.
تا ئێستا ئه‌و بگۆڕانه‌ی که وه‌کو سه‌ره‌کی ترین هۆکاره‌کانی پێکهاتنی روداوی سلێمانی ناویان لێ برا ده‌کرێت به‌ناوی بگۆڕی سه‌ربه‌خۆ ناویان لێ ببرێت، به‌ڵام دو هۆکاری تر هه‌ن که ده‌توانین وه‌کو بگۆڕی ههڵقۆڕتێنهر باسیان لێ بکرێت که بریتین له به ئاکام نه‌گیشتنی رێکخستنی ئیداره‌ی یه‌کگرتوی کوردی و هه‌روه‌ها لاوازبونی دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی.
ئیداره‌ی یه‌کگرتو واته دامه‌زراوه دیموکراتیکه‌کان که به‌شێوه‌ی پسپۆڕانه به‌ڕێوه‌ده‌چن نه‌ک سیاسی؛ پارێزه‌ری سودی گشتی و دور له ده‌سه‌ڵاتی حیزبین. دامه‌زراوه گشتیه‌کان که هه‌ڵقوڵاوی شوناسی نه‌ته‌وایه‌تین - به ته‌واوی ره‌هه‌نده‌کانی عه‌ینی و گوتاری خۆیه‌وه- پارێزه‌ری یه‌کگرتویی نه‌ته‌وه له‌به‌رامبه‌ر پاوانخوازی سروشتی حیزبن، ئه‌ندامانی ئه‌وان ئه‌ندامی حیزبه‌کان نین که یه‌کیان گرتبێت ئه‌رته‌شی نه‌ته‌وایه‌تی یان هێزی پێشمه‌رگه، بریتی نیه له هێزی یه‌کگرتوی چه‌کداری پارتیه‌کان به‌ڵکو به‌شێوه‌یه‌کی پسپۆڕی پێک دێت و به‌ڕێوه‌ده‌چێت هه‌روه‌ها دام و ده‌زگاکانی پاراستنی ئاسایش پارێزه‌ری ئاسایشی پارتیه‌کان نین، به‌ڵکو پارێزه‌ری ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی و کیانی ولاتن دور له هه‌ر چه‌شنه خۆشه‌ویستی و پێوه‌ندی حیزبیه‌وه چه‌مکی ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی له چوارچێوه‌ی گوتاری دیموکراسی و مافی مرۆڤ واتا ده‌که‌ن و ده‌یپارێزن بۆیهجێی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر و گه‌ل ده‌بن.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له کوردستان دا ئه‌و دامه‌زراوانه ناتوانن جێگه‌و پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیان بدۆزنه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه له سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ندیه‌کانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و به میکانیزمی به‌شکردن پێکهاتون و به‌ڕێوه‌ده‌چن و خۆیان واتا ده‌که‌ن. بۆیه ئه‌م ده‌زگایانه ناتوانن کارکردی راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌بێت. چه‌مکی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ک وه‌کو وڵاته دیموکراتیکه‌کان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سودی گشتی و ئاسایشی نه‌ته‌وه، به‌ڵکو به چه‌شنی وڵاته نادیمۆکراتیکه‌کان له سه‌ر بنه‌مای هه‌ندێک که‌س، لایه‌ن یان ئایدۆلۆژیای تایبه‌ت واتا ده‌کرێت.
بۆیه ده‌کرێت بوترێت یه‌کخستنه‌وه‌ی ئیداره‌ی کوردی یان له‌راستی دا رێکخستنی ئیداره‌ی یه‌کگرتوی کوردستان نه‌یتوانیوه به باشی پێش بچێت. ئه‌مه بوه‌ته هۆی ئه‌وه که ده‌وڵه‌ت زیاتر له‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌ک بێت هه‌ڵقوڵاوی یاسا؛ ئیداره‌یه‌کی هاوبه‌شی حیزبه‌کانه بۆیه له چیه‌تی خۆی دا بگۆڕێکه گرێدراوی ئیراده‌ی حیزبه‌کان. ئه‌م راستیانه پیشانده‌ری ئه‌وه‌ن ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمی کوردستان دا توشی کێشه‌ی کارامه‌یی بوه ئه‌م کێشه‌یه خۆی ده‌بێته هێزێکی پاڵنه‌ر بۆ هۆکاره‌کانی تر که زوتر و کاریگه‌ر تر رۆڵی خۆیان بگێڕن.
لاوازی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هۆکارێکی تره که کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر پێکهاتنی ئه‌و بارودۆخه. مه‌به‌ست له لاوازی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی نه‌بونی NGO و سه‌ندیکا و یه‌کیه‌تیه پیشه‌ییه سه‌ربه‌خۆکانه. ئه‌و به‌شه له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی که له کوردستانا هه‌یه یان به‌هۆی پێوه‌ست نه‌بون به حیزبێکه‌وه زۆر لاوازه یان خود درێژه‌ی رێکخستنی پارته‌کانه که نه‌ته‌نیا ناتوانن به‌ته‌واوی ئه‌رکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌ڕێوه ببه‌ن، به‌ڵکو به‌هۆی شێوازی پێوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌خه‌نه چوارچێوه‌ی واتایه‌کی سیاسیه‌وه.
رۆڵی دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی رۆڵێکی ناوبژییه له نێوان جه‌ماوه‌ر و حکومه‌ت که ده‌توانن سه‌رنجی حکومه‌ت بۆلای کێشه‌کان و چاره‌سه‌رییان راکێشن. لاوازی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی واته نه‌بونی ئه‌و هێزه ناوبژییه که بتوانێت له نێوان جه‌ماوه‌ر و حکومه‌ت وه‌کو پردێک بێت بۆ به‌ئاگا بون له کێشه‌کان و داواکاریه‌کانی یه‌کتر له چوارچێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی. ئه‌م ئه‌رکه به کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی سه‌ربه‌خۆ و دور له کاریگه‌ری سیاسه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌م شێوه نه‌بونی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له کوردستان دا بۆته هۆی پێک هاتنی مه‌ودایه‌ک له نێوان حکومه‌ت و هاولاتیان که یارمه‌تی ده‌دات به کۆی بگۆڕه‌کان که کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه ببه‌ن که که روداوی سلێمانی لێ که‌وته‌وه.
له‌م وتاره دا هه‌وڵ درا تیشک بخرێته‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌ی که خه‌ریکه ده‌بێته زمانی گفتوگۆ له نێوان حکومه‌ت و گه‌ل له هه‌رێمی کوردستان دا. ئاماژه به 3 بگۆڕی سه‌ربه‌خۆ و 2 بگۆڕی ههڵقوڕتێنهر کرا. یه‌که‌م پێکهاتن و گه‌شه‌ی چینی ناوه‌ند که له ئاکامی گه‌شه‌ی ئابوری و بازاڕی ئازاد له کوردستان دا روی داوه روبه‌رو به نه‌وه‌یه‌کی جدی له به‌رامبه‌ر پێکهاته نه‌ریتیه‌کان پێک دێنێ، دوهه‌م هه‌ڵسوکه‌وتی پارادوکسیکاڵی حکومه‌ت و ئێ‌لیتی سیاسه‌ی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری به ده‌سه‌ڵاتداران که‌م کردۆته‌وه، سێهه‌میش که‌ڵه‌که بونی داخوازیه‌کانی هاوڵاتیان بۆته هۆی زۆر بونی ناره‌زایه‌تی گشتی. هه‌روه‌ها1) به ئاکامی باش نه‌گیشتنی رێکخستنی ئیداره‌ی کوردستان بۆته هۆی کێشه‌ی کارامه‌یی و به‌م شێوه کاریگه‌ری خۆی ده‌بێت. 2) لاوازی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆته هۆی دروست بونی مه‌ودا له‌نێوان حکومه‌ت و جه‌ماوه‌ر.
هه‌ر به‌و شێوه که دیاره ئه‌م هۆکارانه تایبه‌ت به سلێمانی نین، بۆیه ئه‌م روداوه به ئاسانی توانای ته‌شه‌نه‌ی هه‌یه بۆ به‌شه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تائێستا ئه‌مه روی نه‌داوه ئه‌وا مانای ئه‌وه نیه که له داهاتوش دا رو نادات.