(سبه‌ی):
گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی شاری كه‌ركوك درێژه‌یان هه‌یه و له قه‌زای حه‌ویجه ته‌واوی دام‌و دهزگاكا حیزبی و حكومیه‌كان له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سوتێنران.
هاوكات خۆپیشانده‌ره‌كان ده‌یانه‌وێ روه‌و شاری كه‌ركوك بێن و پێی لێدوانێكی عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك، خۆپیشانده‌ره‌كان ده‌یانه‌وێ بێنه شاری كه‌ركوكه‌وه و ئێستا له بازگه‌ی نێوان حه‌ویجه و كه‌ركوك پێكدادان رویداوه له نێوان خۆپیشاندران و هێزه ئه‌منیه‌كاندا و ته‌قه‌كردن رویداوه له نێوان هه‌ردولادا.
عه‌مید سه‌رحه‌د ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه كه ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌ناوی خۆپیشانده‌ران هاتون، عه‌ره‌بی شۆڤێنین و چه‌ند رێكخراوێكی سه‌ربه قاعیده‌ن و كۆمه‌ڵێ له‌و چه‌كدارانه چه‌كداری هێزه‌كانی سه‌حوه‌ن ده‌یانه‌ێ بێنه ناو شاری كه‌ركوكه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌عات 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی سلێمانبه‌گی سه‌ربه قه‌زای دوزخورماتو له‌ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه بۆمبێكی نارنجۆك هه‌ڵداوه‌ته ناو هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه و به‌و هۆیه‌وه 4 كه‌س له هێزه ئه‌منیه‌كان كوژاون و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بون، هاوكات ژماره‌ی بریندار و كوژاوه‌كان له قه‌زای حه‌ویجه‌ش گه‌یشتۆته 3 كوژرا و 25 بریندار.
ئارام جه‌مال