سویسرا: خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامدرا
Tuesday, March 1, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
سه‌عات 2:30ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) له سه‌ر بانگه‌وازی ئه‌م لایه‌نانه خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تی دژ به سه‌رکوت و کوشت و بڕی خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ری کوردستان و به تایبه‌ت له خوێنهه‌ڵکێشانی خۆپیشاندانی 17/2ی شاری سلێمانی له لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان و بۆ پشتیوانی له داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ری کوردستان، له شاری بێرنی پایته‌ختی سویسرا به ڕێخرا.
سه‌ره‌تا هه‌ریه‌ک له فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی، ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان رێکخراوی چاودێری کوردۆساید، حیزبی کۆمۆنیستی رێکاریی عێراق، قسه‌وباسی خۆیان پێشکه‌شکرد. دواتر نوێنه‌ری خۆپیساندانه‌که یاداشتێکیان دایه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
له کۆتاییدا خۆپیشانده‌ران بڕیاریاندا تا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواکانی خه‌ڵکی کوردستان درێژه به چالاکی بده‌ن و ئه‌مه ببێته سه‌ره‌تای کار و له داهاتودا هه‌وڵی چالاکی تر بدرێ.
داواکاری خۆپیشاندانه‌که:
1/ دادگایی‌کردنی بکوژان و فه‌رمانده‌رانی ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌رانی 17/2ی شاری سلێمانی.
2/ ده‌رکردنی هێزه چه‌کداره‌کان له شار و شوێنی ژیانی خه‌ڵک، بۆ ده‌ره‌وه.
3/ ده‌رکردنی فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌کردنی ته‌قه کردن له خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه.
1/فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا
2/ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سویسرا
3/ ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید /کۆمیته‌ی سویسرا
4/ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق/ کۆمیته‌ی سویسرا
5/ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/کۆمیته‌ی سویسرا
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|