راپۆرتی: شنه‌ی شه‌ماڵ
خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی چه‌ند مانگی رابردوی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دژ به ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی، كه زیاتر له دو مانگی خایاند و هه‌روه‌ها ئه‌و توندوتیژییانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌كان و چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدرا، كه تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامیان هه‌یه، وایكرد كه ناوه‌ند و رێكخراو و میدیا جیهانییه‌كان به گرنگه‌وه باس له ره‌وشی خراپی مافی مرۆڤ بكه‌ن له هه‌رێم و پێشێلكارییه‌كان وه‌ك خۆی باس بكه‌ن، به تایبه‌ت كه پێشتر ئه‌م هه‌رێمه به چاوێكی جیاوازتر له عێراق لێی ده‌ڕوانرا و به ناوچه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر ناوده‌برا.
ئاشكرابونی راستییه‌كان:
به‌ر له خۆپیشاندانه‌كانیش جارجار رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان باسیان له پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كرد له هه‌رێمی كوردستاندا و به زۆری گرنگییان ده‌دا به مه‌سه‌له‌ی بارودۆخی ناو گرتوخانه‌كان، به‌ڵام له دوای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ئه‌و رێكخراوانه به‌شێوه‌یه‌كی وردتر له بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌ڕوانی و هه‌مو ئه‌و پێشێلكارییانه‌یان تۆمار ده‌كرد كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دژ به خۆپیشانده‌ران و رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامده‌درا و باسیان له‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ش ده‌كرد، كه بونه‌ته هۆی رژانه سه‌ر شه‌قامی هاوڵاتیان.
هه‌رێم هاوتا كرا به به‌غدا
له راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا كاتێك باس له بارودۆخی عێراق ده‌كرا راسته‌وخۆ ئاماژه به‌وه ده‌كرا، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا و هه‌رێم هه‌ردولا وه‌ك یه‌ك به‌گژ خۆپیشانده‌راندا ده‌چنه‌وه و زۆرجار باس له‌وه‌ش ده‌کرا که حکومه‌تی هه‌رێم هیچ شتێک زیاتری پێ نه‌بوه بۆ هاوڵاتیان به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشوی.
له راپۆرتێكدا كه 19/4 بڵاویكردوه‌ته‌وه، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندوه: له روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی (18/4) له‌نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌راندا، به‌لای كه‌مه‌وه 90 كه‌س برینداربون.
له‌و باره‌یه‌وه ماڵكۆڵم سمارت، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا رایگه‌یاندوه: ئه‌وه‌ی كه له‌رۆژی (دوشه‌ممه)دا رویدا، له دوا قۆناغی پرۆسه‌یه‌كی هێمنانه‌ی به‌رده‌وامی ئازادی راده‌ربرین و خۆپیشاندان له عێراقدا (له سه‌رای ئازادی)، ئاماژه‌یه‌ك بو بۆ به‌كارهێنانی هێزی له راده‌به‌ده‌ر له دژی ئه‌وانه‌ی كه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و خوازیارن گۆڕانكاری سیاسی و ئابوری بێته كایه‌وه‌و كۆتایی به گه‌نده‌ڵی له ده‌سه‌ڵاتدا بێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شی وتوه: پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان كۆنترۆڵی هێزه چه‌كداره‌كانیان بكه‌ن و رێگه بده‌ن به به‌رده‌وامی خۆپیشاندانی هێمنانه و ئه‌و كه‌سانه بده‌ن به دادگا كه توندوتیژیان ئه‌نجامداوه، هه‌رچه‌نده پلهكانیانیشیان به‌رزبێت.
رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ له‌باره‌ی گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خۆپیشانده‌ران له عێراق و هه‌رێمی كوردستان راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه به ناونیشانی "عێراق: رێكخه‌رانی خۆپیشاندان لێیانده‌درێت و زیندانی ده‌كرێن"
له‌م راپۆرته‌دا ئاماژه به رفاندن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئیسماعیل عه‌بدوڵای بێژه‌ری سه‌رای ئازادی له سلێمانی كراوه و داواش له حكومه‌تی هه‌رێم كراوه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و شه‌فاف له‌و روداوه بكات.
جۆو سترۆك، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هیومان رایتس ۆچ، رایگه‌یاندوه: ده‌سه‌ڵاتدران له به‌غدا و هه‌رێمی كودرستان به‌رده‌وامن له رێگه‌نه‌دان به هاوڵاتیانیان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی هێمنانه. پێویسته عێراق دڵنیایی له‌وه‌بكاته‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان و بانده‌كان لایه‌نگری حكومه‌ت كۆتایی به هێرشكردنه‌سه‌ر رێكخه‌رانی خۆپیشاندان و چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسان ده‌هێنن.
هه‌رێم له میدیا جیهانییه‌كاندا
باسكردنی ره‌وشی خراپی مافی مرۆڤ به‌گشتی له هه‌رێمی كوردستاندا ته‌نها له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه نه‌بو، به‌ڵكو له چه‌ندین رۆژنامه‌ی جیهانیشدا نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسان له رێگه‌ی وتار و راپۆرت و بابه‌تی رۆژنامه‌وانییه‌وه باسیان له‌و ره‌وشه كردوه، لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند بابه‌تیكی ناو رۆژنامه جیهانییه‌كان ده‌كه‌ین له‌باره‌ی ره‌وشی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستاندا:
سایتی (زه ناشناڵ ئینترێست) له رێكه‌وتی 1/6/2011 بابه‌تێكی نوسه‌ر تید گالینی بڵاوكردوه‌ته‌وه به‌ناونیشانی "شۆڕشگهلێكی چاك كه به‌ره‌و خراپی چون" له‌و بابه‌ته‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه: ئه‌زمونێكی دیموكراتی دیكه‌ش كه سه‌ركرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆر به شان و باڵیاندا هه‌ڵدا، ده‌ركه‌وت ئه‌وه نه‌بو كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا .
هه‌ر له بابه‌ته‌كه‌دا هاتوه: دامه‌زراوه‌كانی پڕوپاگه‌نده‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئۆڤه‌رتایم كار ده‌كه‌ن بۆ به‌رده‌وامكردنی پشتگیری ئه‌مه‌ریكا.
تید گالینی نوسیویه‌تی: ئه‌و ره‌فتارانه‌ی حكومه‌ت دژی خۆپیشانده‌رانی به‌هار ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ستی شانازی و رازیبونی ئه‌مه‌ریكا له‌م ئه‌زمونه دیموكراتیه كه‌م بكاته‌وه، به درێژایی مانگی شوبات و ئادار رۆژانه هه‌زاران كه‌س ده‌ڕژانه سه‌نته‌ری شاری سلێمانیه‌وه بۆ داواكردنی كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار PUK وKPD و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی نوێ.
سایتی گڵۆباڵ پۆست له رێكه‌وتی 29/5/2011دا بابه‌تێكی نوسه‌ر تره‌یسی شیلتۆنی بڵاوكردوه‌ته‌وه به ناونیشانی " دوای ئه‌و هه‌موه، عێراقه‌كه‌ی دیكه زۆر ئازاد نیه".
له‌و بابه‌ته‌دا هاتوه: به كاریگه‌ری سه‌ركه‌وتنی خۆپیشاندانه‌كانی میسر و تونس، له 17ی شوباتدا له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری خۆپیشاندانی رۆژانه له دژی گه‌نده‌ڵی و بێكاری و كه‌می خزمه‌تگوزاری ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندی چه‌كداره‌كانی حیزب خه‌ڵكی توڕه كرد و وای كرد داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیان كرد، دواجاریش به‌هۆی سه‌ركوتكردنی دڕندانه‌ی چه‌كداره‌كانه‌وه خۆپیشاندان كۆتایی پێهێنرا و تائێستاش چه‌كداره‌كان پاسه‌وانی شه‌قامه‌كان ده‌كه‌ن.
سایتی ئیلاف له رۆژی 25/5/2011دا بابه‌تێكی به ناونیشانی "به‌هاری عه‌ره‌بی كورده‌كانیش ده‌گرێته‌وه" بڵاوكرده‌وه له نوسینی عه‌بدولئیلاه مه‌جید، تێیدا هاتوه: چاودێران پێیانوایه به‌هاری عه‌ره‌بی، عێراقیهكانیشی لێ بێبه‌ش نیه، هه‌رچه‌نده ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا باس له بنیاتنانی دیموكراسیه‌كی پته‌و ده‌كات له‌و وڵاته‌دا، كه به‌ربه‌سته له‌دژی ئه‌و راپه‌ڕینانه‌ی له ناوچه عه‌ره‌بیه‌كاندا ده‌ستیپێكردوه.
نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی عێراق له سه‌ركرده‌كانیان، به ته‌نها عه‌ره‌به‌كانی نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و ناڕه‌زاییه په‌لی هاویشتوه بۆ كورده‌كانیش.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی كریستیان ساینس مۆنیتۆری ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: سه‌ركرده‌كانی كورد له كوردستانی عێراق به هه‌مان شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، حكومه‌تی هه‌رێم به توندوتیژی و سه‌ركوتكردن روبه‌ڕوی خۆپیشاندانه‌كان بوه‌ته‌وه.
له شاری سلێمانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ده‌سه‌ڵات هێزیان له‌دژی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه به‌كارهێنا كه له گۆڕه‌پانی سه‌رای شاره‌كه داوای دیموكراسیان ده‌كرد، ئه‌و گۆڕه‌پانه ببوه بنكه‌ی كۆبونه‌وه‌ی سه‌دان خۆپیشانده‌ر كه زۆربه‌یان له توێژی لاوان بون و داوای نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و تۆڕه‌كانی خزم خزمێنهیان ده‌كرد، كه له‌لایه‌ن هه‌ردو پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن.
رۆژی 18/5/2011 رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی به ناونیشانی "له‌دوای سه‌ركوتكردن له كوردستانی عێراق ناڕه‌زایی هێشتا ماوه" بڵاوكردوه‌ته‌وه له نوسینی تیم ئارانجۆ و مایكل سكیمد.
ئه‌و دو نوسه‌ره ده‌ڵێن: له درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان، خۆپیشانده‌ران گوڵیان به‌خشیه هێزه ئه‌منیه‌كان وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ پاراستنی ئاشتی، به‌ڵام له كاتی سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌راندا 10 خۆپیشانده‌ر كوژران.
هێزه ئه‌منیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه خۆپیشانده‌رانیان له مه‌یدانی سه‌نته‌ری سلێمانی (سه‌رای ئازادی) بڵاوه‌پێكرد. زیندانه‌كان پڕكران له‌و خوێندكار و رۆژنامه‌نوسانه‌ی كه ده‌یانویست به ئاشكرا رای خۆیان ده‌رببڕن و برینداره‌كانیش به نهێنی له ماڵه‌وه تیمار ده‌كران.
هه‌روه‌ها هاتوه: پێش سێ مانگ به كاریگه‌ری شۆڕشه‌كانی میسر و تونس باهۆزی خۆپیشاندانه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی گه‌یشته هه‌رێمی نیمچه سه‌ربه‌خۆی كوردستانی عێراق. به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان وه‌كو به‌حرێن و عه‌مان له‌لایه‌ن حكومه‌تی سه‌ركوتكه‌ره‌وه كۆتایی پێهێنرا.
له هه‌رێمه‌كه كه ناسراوه به كوردستانی عێراق ئه‌و سهركوتكاریهی كه به‌لای كه‌مه‌وه 10 كه‌سی تێدا كوژران په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره هه‌ڵدا كه چی جۆره حكومه‌تێك له دوای شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا له ئارامترین هه‌رێمی عێراقدا به‌جێماوه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش كه ئه‌مه‌ریكا رێگه‌ی به كرده‌وه‌ی توند داوه.
هه‌ر له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزدا تیم ئهرانگۆ له رۆژی 26/4/2011 بابه‌تێكی نوسیوه به ناونیشانی "نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز عێراق ده‌گرێته‌وه".
له‌و بابه‌ته‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به دكتۆر پشتیوان عه‌بدوڵا كرا كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له خۆپیشاندانه‌كاندا له وڵاتی ئوسترالیاوه گه‌ڕابۆوه بۆ كوردستان.
هه‌روه‌ها ئاماژه به وته‌كانی دكتۆر پشتیوان كراوه كه ده‌ڵێت: له كۆتایی مانگی شوباته‌وه 300 جۆر له نامه‌ی هه‌ڕه‌شه ئامێزی پێ گه‌یشتوه و له یه‌كێك له نامه‌كاندا هاتوه "ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بگه‌ڕێیته‌وه بۆ هه‌ولێر ، ئه‌وا ئه‌مجاره ئاسمانی شین به‌چاوی خۆت نابینیته‌وه".
رۆژی 30/4/2011 رۆژنامه‌ی یۆتۆبۆری سوید راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه به ناونیشانی "بارگرژی له دۆخی باكوری عێراقدا".
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن جان ئارێلهوه ئاماده‌كراوه و تێیدا هاتوه: له ناڕه‌زاییه‌کانی دژ به رژێمی حاکم 10که‌س به‌لایه‌نی که‌مه‌وه کوژراون، زیاتر له دومانگه کورده‌کانی باکوری عێراق خۆپیشاندان ده‌که‌ن دژ به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. خۆپیشانده‌ران گله‌یی له ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌که‌ن به‌وه‌ی که پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان تێوه‌گلاون له مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات و 10 که‌سیش له‌م خۆپیشاندانه‌دا کوژراون.
ناڕه‌زاییه‌کان له ناوه‌ڕاستی مانگی شوباته‌وه ده‌ستی پێ‌کرد له شاره گه‌وره‌کانی وه‌ک سلێمانی و هه‌ولێر. ئه‌م خۆپیشاندانانه دژ به دو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار (PUK - PDK ) بون. که حوکمڕانی کوردستانی عێراق ده‌که‌ن له‌دوای ساڵی 1991وه، به هاوکاری ئه‌مه‌ریکییه‌کان له پارێزگاریان له رژێمی سه‌دام حوسێن تا ساڵی 2003.
له‌شکری چه‌کداری پارتی و یه‌کێتی چه‌ندین جار به توندوتیژی و لێدان رێگریان کردوه له رۆژنامه‌نوسان، که راپۆرت و روماڵی خۆپیشاندانه‌کان بکه‌ن. به‌رپرسێکی باڵای ده‌سه‌ڵات هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبڕینی گه‌نجه به‌ردهاوێژه‌کان ده‌کات.
رۆژی 28/4/2011 سایتی ناهێر ئوند میتلهرهر ئۆستێنی ئه‌ڵمانی بابه‌تێكی نائۆمی كۆنڕادی بڵاوكردوه‌ته‌وه به‌ناونیشانی"هه‌مان كاره‌كانی سه‌دام حسێن ده‌كه‌نه‌وه".
له بابه‌ته‌كه‌دا نوسراوه: ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی زۆر ساده و ئاسایی و بۆ هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ گه‌لانی تونس و میسر له سلێمانی به‌ڕێوه‌چو ئه‌وکاته هه‌رای تێکه‌وت که ئاسایش که‌وته داپڵۆسینی پرۆتیستۆکارهکان.
رۆژی 30/4/2011 سایتی نۆبیس دۆیچلاندی ئه‌ڵمانی رێپۆرتاژێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه به ناونیشانی"كوردستانی عێراق نائارامه".
رێپۆرتاژهكه له‌لایه‌ن كارین لۆیكێفێڵدهوه ئاماده‌كراوه و تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه: ئه‌گه‌رچی بارودۆخی سێ شاره کوردیه‌که‌ی باکوری عێراق که‌مێک له‌هی شاره‌کانی تری ئه‌م وڵاته باشتره و بازاڕه‌کانی هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی بۆ وه‌به‌رهێنه بێگانه‌کان ئاوه‌ڵا و ئازاد کراوه و تاوه‌کو قازانجی گه‌وره‌یان ده‌ست بکه‌وێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان ده‌یان ساڵه ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌شکردوه. بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆیان دژی گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتیی، لاوانی ئه‌م هه‌رێمه به‌ر له چه‌ندین هه‌فته رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی سلێمانی و هه‌ولێر و دواجاریش حکومه‌ت له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا که‌وته گیانی خۆپیشانده‌ران و سه‌رکوتی کردن.
هه‌روه‌ها له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی کوردی‌دا خه‌ڵکانی پرۆتیستۆکار به‌شێوه‌یه‌کی خوێناوی سه‌رکوتکران.
هه‌ر له ریپۆرتاژهكهدا هاتوه: ئه‌گه‌رچی به‌رهه‌م ساڵحی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند که له به‌رنامه‌یدایه چاکسازیی بکات و دوای ئه‌و ریفۆرمه ئیتر هه‌ر هاوڵاتیه‌ک ده‌توانێت ببێته خاوه‌ن مافی خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی بیروڕای ئازاد. له‌به‌رئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه گۆڕینی به‌سه‌ردا هاتوه ده‌بێت پارته سیاسیه‌کانیش بگۆڕێن. به‌ڵام خه‌ڵکی هیچ دڵێکیان به‌م بانگه‌شه دیموکراسیانه‌ی حوکمه‌تی هه‌رێم خۆش نیه و ته‌نیا له بوارێکی ته‌سکدا ئه‌و به‌ڵێنانه ده‌بینن. چونکه له دوایین دانیشتنی په‌رله‌مانی کوردستاندا که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆک په‌رله‌مان نه‌یهێشت په‌رله‌مانتارێکی گۆڕان پرسیار له وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمه‌که‌ی سه‌باره‌ت به بارودۆخی خۆپیشاندان بکات و ئه‌و رێگرتنهش بو به هۆی توندوتیژبونی ململانێکانی ناو هۆڵی په‌رله‌مان و دواجاریش کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی پێشه‌وا تۆفیقی په‌رله‌مانتاری گۆڕان بوتڵێک ئاو بگرێته که‌رکوکی.
هه‌مو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌سه‌ره‌وه خرانه‌ڕو ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاری ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن دو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت و توندوتیژی له‌دژی بیرورای ئازاد و خۆپیشاندانه‌كاندا و سنورداركردنی بواری رۆژنامه‌وانی په‌یڕه‌و ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێم هیچ كام له بابه‌تی ئه‌و سایت و رۆژنامه جیهانییانه و راپۆرتی ریچكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به هه‌ند وهرنهرتوه و هیچ وه‌ڵامێكی پێ نیه له ئاستی بابه‌ته‌كاندا.
ره‌وشی رۆژنامه‌وانیش له مه‌ترسیدایه
دوابه‌دوای خۆپیشاندانه‌كان و هێرشی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران، رۆژنامه‌نوسانیش به هه‌مان شێوه بگره خراپتریش روبه‌ڕوی ئازار و ئه‌شكه‌نجه و هێرشی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات ده‌بونه‌وه، ئه‌م بارودۆخه‌ش له جیهاندا ده‌نگی دایه‌وه و تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی رێكخراوێكی وه‌ك هیومان راتیس ۆچ له راپۆرتێكدا به تێروته‌سه‌لی باس له‌و پێشێلكاریانه بكات و هه‌مو راستییه‌كان ئاشكرا بكات
له راپۆرته‌كه‌یدا كه له رۆژی 24/5/2011 دا بڵاوكرایه‌وه به ناونیشانی "كوردستانی عێراق: هه‌وڵی به‌رده‌وام بۆ بێده‌نگكردنی میدیا" تێیدا ئاماژه به چه‌ندین پێشێلكاری كراوه كه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات ئه‌نجام دراوه.
سارا لی ویتسن، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاند: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی هێنانه‌دی سه‌رده‌مێكی نوێیدا له ئازادی بۆ كوردی عێراق، به‌ڵام وادیاره كه رێزگرتنی بۆ مافی ئازادی راده‌ربڕینی كورد زیاتر نییه له حكومه‌ته‌كه‌ی پێش‌و (مه‌به‌ست رژێمی به‌عسه). له‌كاتێكدا كه ده‌نگی داواكاری كۆتایی هێنان به سه‌ركوتكاری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌په‌ره‌سه‌ندندایه، ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد هه‌وڵی بێده‌نگكردن و تۆقاندنی رۆژنامه‌گه‌ری رهخنهئامێزدهدهن".
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به داوایه‌كی یاسایی پارتی كراوه دژی ئه‌حمه‌د میره‌ی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك كه گوایه پلانێك له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئارادایه بۆ له‌ناوبردنی سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن.
سارا لی ویتسن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هیومان رایتس وۆچ وتی: "ئه‌و جۆره داوایانه‌ی ته‌شهیر له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هیچ نین جگه له هه‌وڵی په‌رده‌پۆشكراو بۆ سزادانی ره‌خنه‌گران و دروستكردنی كه‌شێكی پڕ له ترس و سانسۆر له‌سه‌ر خۆدانان. هێرشه‌كانی بارزانی و هاوكاره‌كانی بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسانی سه‌ربه‌خۆ زیانیان له‌سه‌ر "پیرۆزی" و "سه‌روه‌ریه‌كان" زیاتره وه‌ك له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر شتێك له میدیاكاندا".
هه‌روه‌ها ئاماژه به لێدانی بڕیار نامیقی په‌یامنێری كه‌ناڵی KNNكراوه كه له شه‌وی 11ی ئایار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له شاری سلێمانی په‌لامار درا، و لێدوانی سۆران عومه‌ری رۆژنامه‌نوس وه‌رگیراوه كه باس له‌وه ده‌كات له رۆژی 19ی نیسانه‌وه خۆی شاردوه‌ته‌وه و هه‌وڵی رفاندنیان داوه، جگه له‌وه‌ش باس له زمناكۆ ئیسماعیلی فۆتۆگرافه‌ر كراوه كه به‌رده‌وام له مه‌ترسیدا بوه.
له‌وباره‌یه‌وه سارا لی ویتسن، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هیومان رایتس وۆچ پرسیاریكردوه، "حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان به‌ڵێنی دابیكردنی چ جۆره ئاینده‌یه‌ك بۆ گه‌له‌كه‌ی ده‌دات له‌كاتێكدا كه خۆی چه‌قی به‌ستوه له هه‌مان شێوازه كۆنه خراپه‌كه‌ی ناوچه‌كه‌دا كه بریتییه له لێدان و هێرشكردنه‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسان؟"
هیومان رایتس وۆچ داوای له هاوكارانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه- به‌تایبه‌ت ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان و وڵاتانی ئه‌وروپا- كه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م په‌راوێزخستنه ئاشكرایه‌ی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بكه‌ن.
دوای راپۆرته‌كه‌ی هیومان رایتس ۆچ
له‌دوای ئه‌و راپۆرته‌وه كه ئاماژه‌ی به پێشێلكارییه‌كان دژ به میدیا و رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كرد، حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه له داهاتودا وه‌ڵامی خۆی بۆ ئه‌و راپۆرته ده‌بێت به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی بڵاو نه‌كردوه‌ته‌وه، هاوكات سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان كه سه‌ندیكایه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای موحاسه‌سه‌ی حیزبی دروستبوه، به توندی به‌رپه‌رچی راپۆرته‌كه‌ی هیومان رایتس ۆچی دایه‌وه و به ناواقعی ناوبرد.
رۆژی رۆژی 2/6/2011 لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی رۆژنامه‌نوسان له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردوه، که راپۆرته‌که دور له بنه‌ماكانی رۆژنامه‌گه‌ری و واقیعی رۆژنامه‌نوسان له هه‌رێمی کوردستان داڕێژراوه.
له رونکردنه‌وه‌که‌دا ئه‌وه هاتوه: "به‌شێكی گرنگی راپۆرته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی روكه‌شانه و ئاوێته بو به‌مه‌رامی سیاسی خراوه‌ته‌ڕو، دور لهئیتیكی رۆنامهگهری و بگره به‌پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی خودی رێكخراوه‌كه بازی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك هه‌قیقه‌تی تایبه‌ت به‌دۆخی رۆژنامه‌نووسان له‌هه‌رێمی كوردستان داوه و په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ نێو كۆمه‌ڵێك كایه‌ی سیاسی كه له‌م دواییانه‌دا هه‌رێمی كوردستان به‌خۆیه‌وه بینی.
سه‌ندیكایه‌كی حیزبی
راگه‌یاندنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا به‌لای زۆرێك له نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسانه‌وه و هه‌ندێك پێیان وابو كه ئه‌و ده‌زگایه میسداقیه‌تی خۆی له‌ده‌ستداوه و له ئێستادا پێویست به‌وه ده‌كات كه سه‌ندیكایه‌كی دیكه بۆ داكۆكیكن له مافی رۆژنامه‌نوسیان پێكبهێنرێت.
كه‌مال ره‌وف سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئێمه وه‌كو رۆژنامه‌نوسان هه‌میشه گومانمان له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان هه‌بوه به تایبه‌ت كه ئه‌و ده‌زگایه له به‌ره‌نجامی رێككه‌وتنی شه‌ڕی ناوخۆ و به‌پێی ته‌وافوقاتی سیاسی و حیزبی دروست بوه.
وتیشی: به‌رده‌وام قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بوه كه ئه‌و سه‌ندیكایه ناتوانێت رۆڵی كارای هه‌بێت و وه‌ك ده‌زگایه‌كی ئازا‌و بوێر رۆڵی هه‌بێت له‌و كێشانه‌ی روبه‌ڕوی رۆژنامه‌نوسان ده‌بنه‌وه، له‌م دواییانه‌دا به زه‌قی و به ئاشكرا ئه‌و راستییه ده‌ركه‌وت كه ئه‌و سه‌ندیكایه ئیشی سه‌ره‌كی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه سیمای ده‌سه‌ڵات جوان بكات و وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنه و گله‌ییانه بداته‌وه كه به‌ره‌وڕوی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێته‌وه یاخود له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌نوسی كراوه.
ئاسۆس هه‌ردی، نوسه‌ر و روناكبیر و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راوێژكاری رێكخراوه‌ی هیومان رایتس ۆچ له لێدوانێكدا به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له رونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوساندا هاتوه مایه‌ی پێكه‌نینه، چونكه رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ئه‌رزشی خۆی هه‌یه، ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی وه‌ك (ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و چین) حسابی تایبه‌ت بۆ به‌یاننامه‌كانی و ئه‌و داتایانه ده‌كه‌ن كه دهیانخاتهڕو.
وتیشی: رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ، تاكه رێكخراوێكه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جدی له‌سه‌ر جینۆسایدی كورد كردوه، له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا راپۆرتی ئه‌و رێكخراوه بوه هۆی ئه‌وه‌ی ناوبانگی نه‌هامه‌تیه‌كانی كورد له ئاستی جیهاندا بڵاوببێته‌وه، تاكه رێكخراوێكیشه له كوردستانی دوای راپه‌ڕین موجازه‌فه‌ی كردبێت و به‌شێوه‌یه‌كی ورد راستیه‌كانی كوردی به جیهان ناساندبێت.
دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، مامۆستا له به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی به (سبه‌ی) راگه‌یاند: سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان ده‌بێت ئیش بۆ ئه‌وه بكات كه رێكخراوه ناحكومیه‌كان و حكومه‌ت سوكایه‌تی به رۆژنامه‌نوس نه‌كه‌ن به‌و مه‌به‌سته‌ی به ناشیرینی نه‌چینه ناو راپۆرته جیهانیه‌كان.
وتیشی: خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ش له راپۆرتی رێكخراوه جیهانیه‌كاندا هه‌یه مه‌رامی سیاسیان له پشته‌وه بێت و هه‌ڵبه‌ستراون بن، هه‌ر ده‌بێت دان به‌وه‌شدا بنێین، كه ته‌نها یۆست هێڵترمان له راپۆرتێكی (هیومان رایتس ۆچ)دا بو باسی پرۆسه‌ی ئه‌نفالی له راپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تیدا خسته‌ڕو، بۆیه ده‌بێت ئه‌و زانیاریانه راست بن، یان ئه‌و زانیاریانه‌ش كه له‌وه‌و پێش بڵاوكراوه‌ته‌وه و بڕیاری 688ی پێده‌رچوه و كوردی واناساندوه كه ده‌بێ هه‌رێمی فیدراڵی هه‌بێت و دانی پێدا بنرێت؛ راست نه‌بن، له‌به‌رئه‌وه نابێت ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نیه، به چه‌وتی بزانین.
ئه‌حمه‌د میره، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین له لێدوانێكیدا بۆ (سبه‌ی)، رایگه‌یاند: ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ی به‌ناوی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نوسان له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌ی هیومان رایتس ۆچ بڵاویكردۆته‌وه، گاڵته‌كردنه به پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان و گاڵتهكردنیشه به خودی ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تی پیشه‌یی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، هاوكات پێچه‌وانه‌شه له‌گه‌ڵ ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه ئه‌م لیژنه‌یه‌ش یه‌ك دو ساڵه بڵاوی ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت پێشێلكاریی زۆر هه‌یه به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو كه: " ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، یه‌ك خاڵی زۆر گرنگی زه‌ق كرده‌وه، ئه‌ویش دیوه حیزبییه‌كه‌ی ئه‌و سهندیكایهبو، كه ئێمه چه‌ندین ساڵه باسی ده‌كه‌ین و ئه‌وان خۆیانی لێ لاده‌ده‌ن
به هه‌ندوه‌رنه‌گرتنی راپۆرتی رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه و بگره ره‌تكردنه‌وه‌شی له‌لایه‌ن سه‌ندیكای رۆژنانوسان كه به‌حساب سه‌ندیكایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه، پرسیار له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆبونی سه‌ندیكا له‌لایه‌ك و بێهه‌ڵوێستیی حكومه‌ت دروست ده‌كات، ده‌نا ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كانی ناو ئه‌و راپۆرته راست نین، بۆچی حكومه‌تی هه‌رێم به ره‌سمی وه‌ڵام ناداته‌وه، ئاخۆ دهكریچت رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌و جۆره زانیاری هه‌ڵه له‌باره‌ی ره‌وشی رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان بڵاو بكاته‌وه، له كاتێكدا كه پێشتر هه‌ر هه‌مان رێكخراو راپۆرتی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفال دژ به كورد بڵاو كردوه‌ته‌وه، ئیتر چۆن ده‌كرێت راپۆرتی ئه‌و ریچكخراوه به مه‌رامی سیاسی لێكبدرێته‌وه؟
لیۆن برخو مامۆستای زانكۆی یونشو بنك له سوید له وتارێكیدا به ناونیشانی "كوردستان و مافی مرۆڤ" كه له رۆژنامه‌ی (الزمان)ی چاپی له‌نده‌ن بڵاویكردوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: هه‌ركه‌سێك وه‌ڵامه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر راپۆرته نوێكه‌ی رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ بخوێنێته‌وه، به‌دو ده‌ره‌نجامه‌وه دێته ده‌ره‌وه كه سێیه‌می نییه، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ئێمه له‌به‌رده‌م حكومهتێكداین كه هیچ جیاوازیه‌كی نییه له ده‌سه‌ڵاتێك كه له‌لایه‌ن عه‌شیره‌تێك یان بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت، ئه‌و ده‌رهاویشتانه‌ش كه هه‌ن له خزم خزمێنه‌و مه‌حسوبیه‌ت و گه‌نده‌ڵی و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه هاوڕانین له‌گه‌ڵی. ده‌ره‌نجامی دوه‌میش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م حكومه‌ته به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رێكخراوه جیهانیه به‌ڕێز و ناوداره‌كانی وه‌ك هیومان رایتس ۆچ ده‌كات، كه رێكخراوێكه وڵاتانی پێشكه‌وتوی وه‌ك وڵاتی سوید سه‌ری رێزی بۆ داده‌نه‌وێنن به‌شێوازی هاوتای ئه‌و حكومه‌تانه‌ی سته‌م لهگهلهكانیان ده‌كه‌ن، بهههرشێوهیهكیش بێت ده‌یانه‌وێت ئه‌و سته‌مه بشارنه‌وه، له‌وانه درۆكردن له رێگه‌ی راگه‌یاندنێكی به‌رنامه‌كراو و رێكخراو و بۆ پیاهه‌ڵدانی فه‌رمانڕه‌واو ئیداره و داروده‌سته و كورسیه‌كه‌ی و پاداشت كردنی ماستاوچی و پیاههڵدهرانی و له‌ناوبردنی ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ی لێده‌گرن.
هه‌رێم، هه‌لی کار بۆ جه‌نه‌ڕاڵ و سیاسه‌تمه‌داره خانه‌نشینه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
له ئێستادا بابه‌تێک له‌لایه‌ن و رۆژنامه و نوسه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه ورێژێنراوه، که باس له‌وه ده‌کات هه‌رێمی کوردستان بۆته بازاڕێک بۆ هه‌لی کاری جه‌نه‌ڕاڵ و سیاسه‌تمه‌داره خانه‌نشینه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، رۆژنامه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م کاره به مه‌ترسیدار داده‌نێن و باس له‌وه ده‌که‌ن که رێکه‌وتنی ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵ و سیاسه‌تمه‌داره خانه‌نشینانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی وایکردوه، که ئه‌مه‌ریکا چاو له پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی بپۆشێت له هه‌رێمی کوردستان.
مایکڵ رۆبن نوسه‌ری ئه‌مه‌ریکی له 18ی مایسدا بابه‌تێکی به ناونیشانی "كۆتایی بێنن به خوێنڕێژی له كوردستانی عێراق" له گۆڤاری کۆمێنته‌ری بڵاوکرده‌وه و نوسیویه‌تی: لێره‌دا چه‌ند شتێكی خراپ هه‌یه له كوردستانی عێراقدا كه دروستكراوی ئه‌مه‌ریكا خۆیه‌تی. له‌سه‌رێكه‌وه، كۆشكی سپی به‌ته‌واوی بێده‌نگه له‌سه‌ر مافی هاوڵاتیانی كورد و هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئازادی و دیموكراسی. له‌سه‌رێكی تریشه‌وه، باڵیۆزی پێشوی ئه‌مه‌ریكا، زاڵمای خه‌لیلزاد و فه‌رمانبه‌ری پێشوی ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان، دیك ناب، له ئێستادا سه‌رقاڵی ئیش و كاری گه‌وره‌ن له‌گه‌ڵ بارزانی و كۆلۆنێلی پێش‌و له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان، هاری ش‌وت، كه له‌ئێستادا رێنمایی هێزه‌كانی ئاسایش ده‌كات له سه‌ركوتكردنه خوێناوییه‌كاندا.
ئه‌وه‌شی نوسیوه: به‌پێی ره‌فتاره‌كانی خه‌لیلزاد و ناب و ش‌وت (هه‌روه‌ها پیته‌ر گالبرێز پێش هه‌مویان)، كورده‌كان حه‌قی خۆیانه گومانیان له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت له بێده‌نگبون له مافه‌كانیان له‌پێناو پاراستن و به‌رده‌وامی به‌رژه‌وه‌ندیه زێڕینه‌كانی خۆیان. تاوه‌كو كۆشكی سپی به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر بێده‌نگبونی له ده‌ستدرێژیه‌كانی بارزانی بۆ سه‌ر رۆژنامه‌وانان و خوێندكاران، كورده‌كان زیاتر ده‌كه‌ونه گومانه‌وه پشتگیری ئۆباما له مافه‌كانی مرۆڤ ته‌ماوییه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه جۆزێف بایدنی جێگری سه‌رۆكیش خۆی، خۆیان بخه‌نه پاڵ بارزانی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی دوای خانه‌نشنیان په‌یداكردنی داراییان بخه‌نه‌سه‌ر نه‌وتی كورد.
له دواترین بابه‌تدا سه‌باره‌ت به هه‌لی کار بۆ جه‌نه‌ڕاڵ و سیاسه‌تمه‌داره خانه‌نشینه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جۆزیف ترینتۆ به‌رپرسی تۆڕی هه‌واڵی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی و نوسه‌ری ئه‌مه‌ریکی له بابه‌تێکدا به ناونیشانی"عێراقێكی دیكه‌ی تر" که له 15ی حوزه‌یراندا له رۆژنامه‌ی " دی سی بیریۆ"دا بڵاویکردۆته‌وه نوسیویه‌تی: گره‌و ده‌كه‌م كه نه‌تزانیوه كه عێراقێكی دیكه‌ی تریش هه‌یه، كه له واشنتۆنی پایته‌خته، له ته‌لارێكی جوانی چه‌ند ملیۆن دۆلاری، دزێكی فیكریش وته‌بێژی ئه‌و كهمپهینهیه. ئه‌م عێراقه‌ی دیكه جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی پێشوی سوپای ئه‌مه‌ریكا بهكرێدهگرێ و دیبلۆماته‌كانی پێش‌و خه‌ڵات ده‌كات به به‌شداری كردنیان له مامه‌ڵه نه‌وتیه‌كان، ئه‌م عێراقه‌ی دی چه‌ندین خان‌و له‌خۆ ده‌گرێت له واشنتۆن و ته‌نانه‌ت كۆگای خشڵی (نیوت گینگریچ) له خۆده‌گرێت و 25,000 دۆلاریان به هه‌ده‌رداوه بۆ كڕینی چه‌ند كاتژمێرێك وه‌كو خه‌ڵات.
ئه‌وه‌شی نوسیوه: هاوتای (ماریۆ پوزۆ)ی گادفازه‌ر له كوردستانی عێراقدا رۆڵده‌گێرێت، ئه‌و دو بنه‌ماڵه سیاسیه رۆژ به رۆژ ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن له‌سه‌ر حسابی سامانی نه‌وت، ته‌لاری گه‌وره‌یان له‌و وڵاته دروستكردوه و فڕۆكه و ستافی تایبه‌تیان هه‌یه، ته‌له‌فزیۆن و رادیۆیان هه‌یه و كۆنترۆڵی میدیان كردوه، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ئاشتیه‌كی كاتیان ده‌سته‌به‌ركردوه، چونكه سه‌روه‌تی ئه‌و وڵاته دابه‌ش ده‌كه‌ن و جه‌نه‌ڕاڵ و دیبلۆماته ئه‌مریكیه‌كانی پێش‌و به‌كارده‌هێنن بۆ دڵخۆشكردنی واشنتۆن له بالاهی بارودۆخی هه‌رێمه‌كه. ئه‌مه‌ش وایكردوه كه جه‌نه‌راڵ و دیبلۆماتهكانمان كار بۆ ئه‌م دو بانده سیاسییه بكه‌ن هاوتای ئه‌و ئه‌فسه‌ره گه‌نده‌ڵه‌ی نیۆرك به‌ناوی مایكل كۆرلیۆن كه له رۆمانێكدا باس كراوه.
دو پارته سیاسییه كوردیه سه‌ره‌كیه‌كه هاوڕێیه‌تی باشیان له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵه‌كانی پێشودا هه‌یه وه‌كو جه‌نه‌راڵ (جه‌ی گارنه‌ر)، كه ده‌توانن كاره‌كانیان له واشنتۆن بۆ بكه‌ن، ئه‌وانه ئه‌و باشترین جه‌نه‌راڵ و دیبلۆماتهنهی پێشون كه ده‌توانرێت به پاره بكڕدرێن.
ئه‌و جه‌نه‌راڵانه‌ی كه سه‌ربازه گه‌نجه‌كانی ئێمه‌یان نارد بۆ جه‌نگی عێراق، خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و بنه‌ماڵانه ده‌كه‌ن، كه ئاماده‌نین سه‌روه‌تی نه‌وتی عێراق دابه‌ش بكه‌ن و بونه‌ته هۆی به‌ریه‌ككه‌وتن و مردن. گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆر قێزه‌ونه كه ئه‌و جه‌نه‌راڵانه هه‌مو شت ده‌كه‌ن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بون و بازرگانی.