راپۆرت
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو




Tuesday, October 4, 2011
 
     

ژوری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان


پێشه‌كی‌
به‌و پێیه‌ی‌ نه‌وت ‌و غاز پرسێكی‌ نیشتیمانی‌ گرنگه‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌ ئێستا و ئاینده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا بكرێت هاوڵاتیانی‌ كوردستان دڵنیابنه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ئاینده‌یه‌كی‌ باشتریان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت له‌سایه‌ی‌ سامانی‌ سروشتی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا.

هه‌رێمی‌ كوردستان ناوچه‌یه‌كی‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ سامانی‌ سروشتی‌، نزیكه‌ی‌ 45 ملیارد به‌رمیل نه‌وتی‌ یه‌ده‌ك ‌و 3 - 6 تریلیۆن پێ‌ سێجا غازی‌ سروشتی‌ له‌ژێر خاكه‌كه‌یدا هه‌یه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستانه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكرێت سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ زۆر گرنگه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ ‌و زۆركردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان ‌و باشتركردنی‌ ژیانی‌ تاك.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا به‌چه‌ندین شێوازی‌ جیاواز هه‌وڵدراوه‌ فشار دروستبكرێت بۆ خستنه‌ڕوی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ پرسی‌ نه‌وت ‌و غازه‌وه‌، به‌ڵام تاكو ئێستا به‌رچاوڕونی‌ پێویست نه‌خراوه‌ته‌ڕو.

چه‌ند رۆژی‌ رابردو حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاریدا گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان ره‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بكات، ئه‌گه‌رچی‌ ناردنی‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ شه‌فافیه‌تێكی‌ زۆر نیشاندرا، به‌ڵام ئاشكراكردنی‌ گرێبه‌سته‌كان حاڵه‌تێكی‌ زۆر ئاساییه‌ و شاردنه‌وه‌ی‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردودا خه‌تایه‌كی‌ گه‌وره‌ بوه‌، نه‌ك ئاشكراكردنی‌ له‌ ئێستادا ده‌ستكه‌وتێكی‌ پڕ به‌ها بێت، ئه‌وه‌ سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌شێك له‌ گرنگیه‌كانی‌ ئاشكراكردنی‌ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌، بۆ چۆنێتی‌ هاتن ‌و رۆیشتنی‌ ئه‌و داهات ‌و خه‌رجیانه‌یه‌ كه‌ له‌و پرۆسه‌یه‌دا هه‌یه‌.
هاوكات پاش گه‌یشتنی‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌رێگای‌ كه‌سانی‌ شاره‌زا و پسپۆڕه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سه‌رجه‌می‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان ده‌كه‌ین ‌و ئه‌نجامی‌ ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ش بۆ رای گشتی‌ ده‌خرێته‌ڕو.

داهاتی‌ نه‌وت
چه‌ندین رێگا هه‌یه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ داهاتی‌ نه‌وتیی‌ ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌پشت به‌ستن به‌ چه‌ند مادده‌یه‌كی‌ یاسایی‌ ‌و چه‌ندین به‌ڵگه‌ی‌ پێویست ئاشكراكردنی‌ داهاتی‌ نه‌وت ‌و ئه‌و رێگایانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ داهات ده‌ستده‌كه‌وێت به‌پێویست ده‌زانین.
1- به‌ پێی‌ وته‌ی‌ د. ئاشتی‌ هه‌ورامی‌، وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان، كه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ 19/10/2009داو له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كورستاندا، رایگه‌یاند، "پێنج ملیارد دۆلاری‌ شیرینی‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان هاتوه‌ته‌ كوردستان ‌و دێته‌ كوردستان، یه‌ك ملیاردی‌ خه‌رجكراوه‌ و چواری‌ ماوه‌". ئه‌گه‌ر به‌پێی‌ خه‌مڵاندن بێت ‌و پشت به‌ زیادبونی‌ ژماره‌ی‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان ببه‌سترێت ئه‌وا ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ كه‌وه‌ك به‌خشین هاتبێت ‌و دێت، ده‌بێت له‌ 7 ملیار دۆلار نزیك بوبێته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و پارانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا له‌ بانكدا هه‌ڵگیراون سودیان چوته‌ سه‌ر.

2- به‌پێی‌ بڕگه‌ی‌ 30 له‌ مادده‌ی‌ یه‌كی‌ یاسای‌ ژماره‌ 22ی‌ یاسای‌ نه‌وت ‌و غازی‌ ساڵی‌ 2007 ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق، داهاته‌كانی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ له‌ پرۆسه‌كانی‌ نه‌وت ده‌ستده‌كه‌ون له‌وانه‌ فرۆشتنی‌ نه‌وت ‌و غاز و موڵكانه‌، پاداشتی‌ ئیمزاكردن ‌و به‌رهه‌مهێنان له‌و گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت كه‌ له‌نێوان كۆمپانیا بیانییه‌كان ‌و ناوخۆییه‌كاندا به‌ستراوه‌، ده‌بێت له‌ سندوقی‌ كوردستان بۆ داهاته‌ نه‌وتییه‌كان هه‌ڵبگیرێت كه‌ له‌ مادده‌ی‌ پازده‌ی‌ هه‌مان یاسادا هاتوه‌، به‌ڵام ئه‌م سندوقه‌ تاوه‌كو ئێستا نییه‌ و داهاته‌كانیش نادیارن.

3- له‌مادده‌ی‌ 37 بڕگه‌ی‌ پێنجه‌م كه‌تایبه‌ته‌ به‌ رێژه‌ی‌ موڵكانه‌، له‌ بڕگه‌ی‌ 10ی‌ هه‌مان مادده‌دا كه‌ باسی‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و بڕه‌ پارانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌بێت بۆ پاڵپشتی‌ ژینگه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه‌ بدرێن، به‌ڵام ئه‌و داهاتانه‌ نادیارن.

4- مادده‌ی‌ 40 بڕگه‌ی‌ یه‌كی‌ یاسای‌ نه‌وت ‌و غازی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تایبه‌ته‌ به‌ دانانی‌ باج له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی‌ بواری‌ نه‌وت، ده‌ڵێت" به‌ڵێنده‌ر و كه‌سی‌ رێگا پێدارو هه‌ر كه‌سێك كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ پرۆسه‌كانی‌ نه‌وته‌وه‌ هه‌بێت پێویسته‌ دانی‌ باجی‌ داسه‌پاو له‌ لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ بخه‌نه‌ ئه‌ستۆیان له‌وانه‌ باجی‌ روی‌ زه‌وی‌، باجی‌ ده‌رامه‌ت، باجی‌ ده‌رامه‌تی‌ كۆمپانیاكان ‌و ره‌سمی‌ گومرگ ‌و هه‌ر باجێكی‌ دیكه‌ی‌ هاوشێوه‌، باجی‌ قازانجه‌كانی‌ له‌ناكاو یان باجی‌ زیاده‌ قازانجه‌كان، هه‌ر باجێكی‌ دیكه‌ وه‌رده‌گیرێت، یان ده‌درێت وه‌ك ره‌سمه‌كان به‌پێی‌ گرێبه‌ستی‌ نه‌وت". ئه‌م باجانه‌ش تاوه‌كو ئێستا دیارنین.

5- به‌پێی‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی‌ له‌به‌رده‌ستدان، وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان توانیویه‌تی‌ له‌ هه‌مو گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وتدا پشكی‌ كۆمپانیای‌ كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ و به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت (KEPCO) به‌رێژه‌ی‌ 20% تاوه‌كو 25% بچه‌سپێنێت، به‌مه‌ش به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ له‌ قه‌زانجی‌ ئه‌و كۆمپانیانه‌ی‌ كه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ قۆناغی‌ به‌رهه‌مهێنان بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌بێت، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ ئه‌مه‌ش دیارنییه‌.

6- سێ‌ پاڵاوگه‌ی‌ فه‌رمی‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ بازیان ‌و زاخۆ ‌و خه‌بات هه‌یه‌ و رۆژانه‌ توانای‌ پاڵاوتنی‌ 65 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ نزیكه‌ی‌ 100 پاڵاوگه‌ی‌ مۆڵه‌ت پێنه‌دراو، به‌ڵام تاكو ئێستا داهاتی‌ ئه‌و پێكهاتانه‌ (نه‌وتی‌ ره‌ش ‌و گازوایل ‌و نه‌فتا و نه‌وتی‌ سپی‌ ‌و به‌نزین) دیارنین جگه‌ له‌ 250 ملیۆن دۆلاری‌ فرۆشی‌ نه‌وتی‌ ره‌ش كه‌ بۆ پرۆژه‌ی‌ په‌ره‌پێدانی‌ پارێزگاكان ته‌رخانكراوه‌.

7-داهاتی‌ سێ‌ پاڵاوگه‌ فه‌رمییه‌كه‌ تاكو ئێستا دیار نییه‌.
8- پێشوتر حكومه‌تی‌ هه‌رێم رایگه‌یاندبو به‌شی‌ زۆری‌ به‌رهه‌می‌ پاڵاوگه‌ ناوخۆییه‌كان بۆ دابینكردنی‌ گازوایله‌ بۆ وێستگه‌كانی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با، به‌ڵام به‌پێی‌ به‌ڵگه‌كانی‌ كه‌ له‌به‌رده‌ستدان له‌ ئێستادا هه‌ردو وێستگه‌ی‌ هه‌ولێر و چه‌مچه‌ماڵ‌ به‌ غاز كارده‌كه‌ن، ته‌نها وێستگه‌ی‌ دهۆك به‌ گازوایل كارده‌كات، جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ئه‌مساڵدا 42 ملیارد دینار ته‌رخانكراوه‌ بۆ كڕینی‌ سوته‌مه‌نی‌ بۆ وێستگه‌كانی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با.

پاره‌كان له‌ كوێن؟
به‌پێی‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی‌ له‌ به‌رده‌ستدان، داهاته‌كانی‌ نه‌وت له‌چه‌ند ژماره‌ حیسابێكدا هه‌ڵگیراون كه‌ لێره‌دا وه‌رده‌كارییان ده‌رخرێته‌ ڕو.

یه‌كه‌م: له‌سه‌ر فه‌رمانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت له‌ كابینه‌ی‌ پَنجه‌م بۆ ئه‌و پارانه‌ی‌ وه‌ك به‌خشین وه‌رگیرابون، دو حیسابی‌ بانكی‌ كراونه‌ته‌وه‌ به‌ناوی‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان.
1- له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق له‌ بانكی‌ HSBC دا هه‌ڵگیراوه‌.
2- حیسابی‌ ناوخۆیی‌ له‌ هه‌ولێر – بانكی‌ كوردستانی‌ نێوده‌وڵه‌تی.
پاره‌ی‌ به‌ڵێنده‌ره‌كانی‌ نه‌وت كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌خشینه‌كان ده‌چێته‌ HSBC له‌ وێشه‌وه‌ به‌پێی‌ پێویست ده‌چێته‌ بانكی‌ كوردستانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌.

دوه‌م: له‌سه‌ر فه‌رمانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م داوا كرا له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ دو حیساب بكرێته‌وه‌.
1-حیسابێك بۆ پاراستنی‌ ژینگه‌ ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ دێته‌ حیسابی‌ بانكی‌ كوردستان ‌و راسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ئه‌و حیسابه‌.
2-حیسابێك بۆ  پاراستنی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ نه‌وت به‌ مه‌به‌ستی‌ دابینكردنی‌ خه‌رجییه‌كانی‌ ئه‌و هێزه‌ی‌ تایبه‌ته‌ بۆ پاراستنی‌ ئه‌و دامه‌زراوانه‌.

دو حیساب هه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ نه‌وت
1- حیسابێك به‌ناوی‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌ كه‌ له‌ بانكی‌ فیدراڵ‌ له‌ كوردستان كه‌ پاكتاوی‌ خه‌رجییه‌كانی‌ گواستنه‌وه‌ و پاڵاوتنه‌.
2- حیسابێكی‌ به‌ناوی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ كه‌ له‌ بانكی‌ میناره‌یه‌.


ئه‌نجام‌و راسپارده‌:
1- تاوه‌كو ئێستا داهاتی‌ نه‌وت ناڕونییه‌كی‌ زۆری‌ تێدایه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م داهاته‌ ناچێته‌ ناو بودجه‌ی‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌، داهاتی‌ ساڵی‌ 2011ی‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌ 370 ملیۆن دینار خه‌مڵێندراوه‌ و خه‌رجییه‌كانیشی‌ به‌ 23 ملیارد و 370 ملیۆن دینار دانراوه‌، واته‌ خه‌رجییه‌كانی‌ 63 ئه‌وه‌نده‌ی‌ داهاته‌كه‌یه‌تی‌.

2-هه‌رێمی‌ كوردستان نزیكه‌ی‌ 45 ملیار به‌رمیل نه‌وتی‌ یه‌ده‌گی‌ هه‌یه‌، تاوه‌كو ئێستا 42 گرێبه‌ست واژۆكراوه‌ له‌كاتێكدا له‌ دوای‌ پرۆسه‌ی‌ ئازادی‌ عێراق له‌ 15 گرێبه‌ست له‌ پارێزگاكه‌ی‌ دیكه‌ی‌ عێراق واژوكراوه‌. پێمانوایه‌ واژۆكردنی‌ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی‌ گرێبه‌ست له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی‌ كه‌مدا كارێكی‌ شیاو نییه‌ و سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ به‌رده‌وام بێت ره‌نگه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا هیچ كێڵگه‌یه‌ك نه‌مێنێت كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ گرێبه‌ستی‌ نوێی‌ بۆ واژو بكرێت.

3- پێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسای‌ نه‌وت ‌و غازی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سندوقی‌ داهاته‌ نه‌وتییه‌كان دابمه‌زرێت ‌و كۆی‌ ئه‌و داهاتانه‌ ئاماژه‌ی‌ پێدراوه‌ بخرێته‌ ئه‌و سندوقه‌وه‌.

4- پێویسته‌ كۆی‌ ئه‌و داهاتانه‌ی‌ نه‌وت بهێندرێته‌ په‌رله‌مان ‌و له‌ پرۆژه‌ی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا خه‌رجبكرێت كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ داهاتی‌ ناوخۆیی‌ زیادبكرێت ‌و ئاستی‌ هاورده‌كردن كه‌مبكرێته‌وه‌ و ده‌رفه‌تی‌ كاری‌ زیاتر دابین بكرێت ‌و داهاتی‌ تاك به‌رزبكرێته‌وه‌.

5- پێویسته‌ پرسی‌ نه‌وت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ دامه‌زراوه‌یی‌ بكرێت ‌و له‌ بری‌ كه‌سێك یاخود چه‌ند كه‌سێك دامه‌زراوه‌یه‌ك بڕیار له‌ چاره‌نوسی‌ نه‌وتی‌ كوردستان بدات ‌و پلانی‌ ستراتیژیش بۆ گه‌شه‌پێدانی‌ ئه‌م كه‌رته‌ دابڕیژرێت.

6- پێویسته‌ ئه‌و كۆمپانیانه‌ی‌ كه‌ له‌ بواری‌ نه‌وت ‌و غازدا واژۆیان له‌گه‌ڵدا كراوه‌ یان ده‌كرێت ناچار بكرێن له‌ چوار چێوه‌ی‌ په‌یمانگایه‌ك یان هه‌ر رێگایه‌كی‌ دیكه‌دا كادیری‌ خۆماڵی‌ رابهێنن، ئه‌مه‌ش سودێكی‌ گه‌وره‌ی‌ ده‌بێت بۆ ئاینده‌ی‌ كوردستان.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
Bayar
 به‌راستي ئه م به ربرسانه هيج تيرناخون حوئه كه ر نه وتي شرق الوست هه موي بوان بيت
Sardar Pishdare
 بۆ لێکۆڵینەوە لە داهاتی نەوت، پێویستە ئەو لێکۆڵینەوەی سەرەوە، لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٢ وە دەست پێ بکات کە سەرکردایەتی پارتی و یەکیەتی دەستیان کرد بە فرۆشتنی نەوتی کەرکوک بۆ سەدام حوسیەینی سەرۆکی عێراقی پێشوو، پێویستە رێژەی بەرێکردنی نەوتەکە بە قاچاخ و داهاتەکەی تاکو ئەمڕۆ ئاشکرا بکرێ. سەردار پشدەری http://www.kurd-oil.net
omed issa
 نەرویج چۆن سەروەت و سامانی ھاوڵاتی نەرویج بەکار دەبا ئەو بابەتەی وەرم گێڕاوە ٢٠٠٨.٠٣.٠٤ لە تی.تی وەرم گرتوە بۆ خوێنەری بابەتەکە و ھاوڵاتی کوردستانی عیراقە لە خاڵی ٥ ی بابەتەکە باس کراوە لە ھەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەبەرایەتیەک دابمەزرێ ئەوەی لە نەرویج ھەیە ھەر دەسەڵاتێکە وەک دەسەڵاتی میری نەرویج ئەوەی خوارەوە دەقی بابەتەکە. فۆندی، سندوقی، نەوتی نەرویجی بەھای ٢٤٠٠ ملیارد کرۆنی سویدیە. فۆندی دەوڵەتی نەرویج کۆتایی ٢٠٠٧ بەھای ٢٠١٩ ملیارد کرۆنی نەرویجی بوو نزیکی ٢٤٠٠ ملیارد کرۆنی سویدی، سودی ھەڵکشا بۆ ٤،٣ پروسێنت کە ساڵی بەری ٧،٩ پروسێنت بوو.فۆندی خانەنشینی دەوڵەت _دەرەوە.بە سادەیی بە فۆندی خانەنشینی دەوڵەت_دەرەوە، ناوی دەبەن ١٩٩٠ دامەزراوە گەورەترین فۆندی دەوڵەتیە لە وەبەرھێنانی فۆند، فۆندەکە نەوتی نەریج بەکاری دەبا و پارەی گاز و نەوت بۆ کە بەرھەم ھێنان بکا لە ئەکچی، سەھم، و سەنەدی مالی وە خوڵقاندنی گەرەنتی بۆ خانەنشینی دواڕۆژی نەرویجی. دەوڵەتی نەرویجی ھەستا بە ناردنی ٣١٣،٦ملیارد کڕۆن سەر لە نوێ وەک سەرمایە بۆ فۆندەکە لە ھەمان ساڵ ٢٠٠٧، دڵەڕاوکێی بازاڕی وەبەرھێنانی جیھانی دامرکاندەوە لە نیوەی ساڵ بانقی نەرویجی سەنتراڵ، مەرکەزی، لێدوانی دا، کە ئیدارەی فۆندەکە دەدات. لە ھەرێمی کوردستانی عێراق دەبێ بانق لەژێر دەستی پارتی و یەکێتی دەربھێندرێت سەربەخۆ بێ کەسانی پسپۆێ کاری تێدا بکەن دەکرێ دەیان ئەندزیاری ئیداری ڕەوانەی دەرەوە بکرێن، وە دەکرێ کەسانی بیانی بھێندرێن کار بکەن.
asos
 تکایە با هەموو شتەکان بە بەڵگەو دۆکۆمێنتەوە بێت و بارو زروفى میلەتەکەمان لەبەر چاو بگیرێ و زیاتر شتەکان بۆ بەرچاو رونى بێت و خزمەت بە وڵاتەکەمان بکات. ............لەگەڵ رێزدا.
omed issa
  alfred marshal دەڵێ: سەرمایە بەشێکی سەروەتە کە بەکاردەبردرێ بۆ زێدەکردنی سەروەت. سندوقەکە، فۆند، بەس نیە دەبێ ھەمان سیاسەتی نەرویجی پیادە بکەین دروستکردنی خەزنەی وەبەرھێنانی زۆر باش ئەگەر بچینە ناو فۆندەکانی نەرویجی لە موعجیزەی پرسی سیاسی ئابوری دەگەین، کاپیت بۆ تاکێکی نەرویجی ٧٠٠٠٠ دۆلارە وە دەبی و کاتی ئەوە ھاتووە کە کەسانی لەمەڕ einar gerhardsen لە ھەرێمی کوردستانی عیراق سیاسەت بکەن، سەرۆک وەزیری نەرویجی بوو لە ساڵی ٤٥بۆ ٥١ وە لە ٥٥ بۆ ٦٣ وە لە ٦٣ بۆ ٦٥.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ