دیداری: شه‌نكار عه‌بدوڵا
دكتۆر سه‌دار عه‌زیز مامۆستای زانكۆی كۆرك له ئیرله‌ندا، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی سبه‌یدا به‌وردی تیشك ده‌خاته‌سه‌ر روداوه‌كانی 17ی شوبات و هه‌ڵپه‌ساردنی كۆبونه‌وه‌كانی نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات و هۆكاره‌كانی دروستنه‌بونی ده‌وڵه‌تی كوردی و په‌یوه‌ندی كورد‌و ئه‌مه‌ریكا، سه‌دار عه‌زیز پێی وایه سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خۆپیشاندان كارتێكی فشاره به‌ده‌ست ئۆپۆزسیۆنه و پێویسته ئۆپۆزسیۆن بزانێت چۆن ئه‌م كارته به‌كارده‌هێنێت، له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا سه‌ردار عه‌زیز پێی وایه ئه‌گه‌ر چاكسازی ریشه‌ی نه‌كرێت خه‌ڵك بێ ئومێد ده‌بێت و بێ ئومێدبونی خه‌ڵكیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سدا نیه.
سبه‌ی: ئه‌و شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا ده‌ستی پێكرد چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ناوچه‌كه به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی دروستكرد؟
د.سه‌ردار عه‌زیز: وه‌ك بینیمان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بو له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ناوی پیرۆزبای كردن له‌تونس و میسره و ئه‌و روداوه‌ی 17ی شوباتی لێكهوتهوه، كه بوه‌ته مێژویه‌ك بۆ كورد، له‌وێوه چوینه‌ته قۆناغێكی نوێوه كه تائێستا رون نیه ئه‌و قۆناغه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات، هێزه‌كان كه‌وتنه ململانێیه‌كی جیاوازه‌وه، له مه‌ده‌نیه‌ته‌وه جارێكی تر گه‌ڕاینه‌وه بۆ به‌كارهێنانی توندوتیژی، حكومه‌تیش خۆی ده‌زگایه‌كی لاواز بو پێش ئه‌و مێژوه، ئه‌وه‌نده‌ی تر لاواز و كهناگیر بو، پێكهاته‌ی سیاسی كوردی گه‌ڕایه‌وه بۆ دانیشتنی حیزبه‌كان، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تری ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی لاوازكرد، لهرویهكی تره‌وه تائێستا ئازادی به‌رفراوانتر نه‌بو، بگره زۆر به‌رته‌سكتر بوه‌ته‌وه له‌هه‌ندێ شوێنی كوردستان.
ئه‌م دۆخه‌ی هاتوه‌ته ئاراوه دۆخێك نیه بتوانرێت درێژه‌ی پێبدرێت، له‌هه‌ناویدا شتی زۆر خۆی حه‌شارداوه، هه‌ر له‌توڕه‌ییه‌وه بیگره تاشتهكانی تر، به‌ڵام تائێستا نازانرێت به‌چ ئاراسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات، هه‌رچه‌نده من به‌هیوام به‌ئاراسته‌یه‌كی كراوه‌تر بڕوات.
سبه‌ی: ده‌توانین بڵێین ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا تیایداین ژانی سه‌رده‌مێكی نوێیه؟ بۆچونێكیش هه‌یه پێیوایه مومكین نیه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پێش 17ی شوبات، رای تۆ له‌م باره‌یه‌وه چیه؟
د.سه‌ردار عه‌زیز: ده‌توانین به‌و شێوه‌یه بیبینین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌واقیعدا ده‌گونجێت شتێكی تره، تائێستاش هه‌رێمی كوردستان له‌پێش 17ی شوبات ده‌چێت، به‌ڵام به‌توندوتیژی زیاتره‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ناتوانرێت درێژه‌ی پێبدرێت، باوه‌ڕناكه‌م كه‌سیش خوازیاری ئه‌وه بێت، چونكه نادڵنیاییه‌كی زۆر و ناڕونیهكی زۆر و توندوتیژییه‌كی خه‌فه‌كراوی له‌خۆیدا هه‌ڵگرتوه، به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌مو هێزه‌كان و خه‌ڵكانی تریش پێویسته ئه‌م دۆخه به ئاڕاسته‌یه‌كی مه‌ده‌نیتر دای ببه‌ین، به‌ڕای من ئه‌گه‌ر كاری زۆر نه‌كه‌ین دورنیه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێش 17ی شوبات.
سبه‌ی: خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات و رۆژانی دواتر چ شتێكی خولقاند؟ یان چی ئاشكراكرد؟
د.سه‌ردار عه‌زیز: خۆپیشاندانه‌كه‌ی 17ی شوبات و رۆژانی دواتر په‌رده‌ی له‌سه‌ر زۆرشت هه‌ڵماڵی، به‌ڵام ئاسان نیه له دۆخێكی تایبه‌تدا هێزێك هه‌ڵسه‌نگێنی، واته كاتێك هێزێك ده‌كه‌وێته ژێر فشاره‌وه په‌رچه‌كدارێك ده‌كات مه‌رج نیه ئه‌مه سروشتی ئه‌و هێزه بێت، ئه‌گه‌ر به‌وشێوه دیمان ئه‌وه داوای رۆشتنی ئه‌و هێزه ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش ده‌مانخاته ململانێیه‌كی ناكۆتاوه، كێشه‌ی كوردستان ئه‌وه‌یه هێشتا پێكهاته‌یه‌كی حیزبی هه‌یه، گرنگ ئه‌وه‌نیه كێشه راسته‌قینه‌كه چیه؟ به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك چۆن ئه‌م كێشه راسته‌قینانه ده‌بینن، ئالێره‌دا راستیه‌كان ون ده‌بێت، بۆیه ئه‌مه كێشه‌یه‌كه ناتوانین بڵێین پچڕانێك رویدا له عه‌قڵی سیاسی‌دا و ئێستا ئێمه ئاماده‌ین بچینه قۆناغێكی تره‌وه، له‌ئێستادا حیزب جێی خێڵی گرتوه‌ته‌وه.
سبه‌ی: خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا كۆمه‌ڵێ داواكاری هه‌یه، له خۆپیشاندانه‌كانیش داواكارییه‌كان كرد به‌دو به‌شه‌وه ئه‌وانیش داواكاری هه‌نوكه‌یی و بنه‌ڕه‌تی، به‌ڵام تائێستا هیچ یه‌ك له‌م داواكارییانه جێبه‌جێ نه‌كراون، ئه‌مه تاچه‌ند ئومێدی چاكسازی ده‌دات به‌خه‌ڵك؟
د.سه‌ردار عه‌زیز: له ئێستادا بێمتمانهیهكی زۆر هه‌یه، ئه‌م بێ متمانه‌ییه شتێكی زۆر باشه، به‌و مه‌رجه مهعریفیهن ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین و لێی قوڵبینه‌وه و بیكه‌ینه بنه‌مای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ده‌مانه‌وێت دروستی بكه‌ین ئه‌وا ئێمه له دۆخێكی زۆر باشداین، كاتێ بێمتمانه‌ی هه‌یه مانای ئه‌وه‌یه كه یاسا هه‌یه، كه یاساش هه‌بو واته كه‌س ناتوانێت ببێته خاوه‌نی هێز بۆخۆی، له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌بێت پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ت والێبكرێت كه‌س نه‌توانێت قۆرخی بكات بۆخۆی، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر بێمتمانه‌ی بكه‌ینه بنه‌مای داڕشتنی ده‌وڵه‌ت، ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا تیایداین ئه‌گه‌ر بتوانین سه‌رمایه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین ده‌توانین ده‌وڵه‌تێ دروست بكه‌ین كه‌س نه‌توانێت ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت، چونكه له بێمتمانهیدا هاوڵاتیان ده‌توانن هه‌میشه به‌گومان بن و چاودێری بكه‌ن و پرسیار بكه‌ن و به‌دوای راستیدا بگه‌ڕێن، ئه‌مه‌ش هاوڵاتیه‌كی چالاك دروست ده‌كات، به‌ڵام ترسه‌كه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك به‌دوای متمانه‌دا بگه‌ڕێت، به‌مه‌ش هه‌وڵده‌دات چۆن متمانه بۆ ده‌سه‌ڵات بگێڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش ئیشكرا مانای وایه متمانه ده‌گێڕیته‌وه بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و كه ده‌سه‌ڵاتیش متمانه‌ی پێدرا ئیتر چاوپۆشی له هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كانی ده‌كرێت، جارێكی تریش ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ دۆخه‌كه‌ی پێش 17ی شوبات.
سبه‌ی: ئایا دانیشتنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌ویش هه‌مان هه‌وڵه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات؟ ئه‌گه‌ر وایه هۆكاری ئه‌مه چیه؟
د.سه‌ردار عه‌زیز: له‌م كاته‌دا ده‌توانین دو خوێندنه‌وه بكه‌ین بۆ ئۆپۆزسیۆن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چاك بكات؟ یان ئایا ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت جێگه‌ی ئه‌م سیسته‌مه بگرێته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی من تێگه‌شتوم تائێستا خه‌می ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چاك بكات نه‌ك ببێته ئه‌لته‌رناتیڤ، چونكه تائێستا نه‌یوتوه من حكومه‌تێكی تر ده‌هێنمه ئاراوه، یان نه‌یوتوه ئه‌مه به‌رنامه‌ی سه‌رانسه‌ری منه بۆئه‌وه‌ی حكومڕانی بكه‌م، به‌ڵام تائێستا ئۆپۆزسیۆن وه‌ك گروپه‌كانی فشار كارده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش واده‌كات په‌یوه‌ندی متمانه‌ی نێوان خه‌ڵك و ئۆپۆزسیۆن بكه‌وێته قه‌یرانه‌وه، چونكه ئه‌و په‌یامه‌ی خه‌ڵك هه‌ڵیگرتوه جیاوازه له‌و داواكارییه‌ی ئۆپۆزسیۆن، بۆیه پێویسته ئۆپۆزسیۆن له‌چه‌ند رێگایه‌كه‌وه ئیش بكات، به‌ڵام تائێستا نازانرێت ئۆپۆزسیۆن له كوردستان خۆی ئاماده‌كردوه بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات یان چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تێكی تر ده‌كات، هه‌رچه‌نده ناتوانین بڵێین ئۆپۆزسیۆن نه‌چوه‌ته پێشه‌وه، به‌تایبه‌تی ئیسلامیه‌كان پێشتر ئۆپۆزسیۆنێكی به‌شداربون له حكومه‌ت، ئێستاش زیاتر وه‌ك گروپێكی فشار و چاكسازیخواز خۆیان مانفێست ده‌كه‌ن.
سبه‌ی: به‌شداری ئۆپۆزسیۆن له حكومه‌ت له‌م قۆناغه‌دا چۆن لێك ده‌ده‌یته‌وه؟
د.سه‌ردار عه‌زیز: كاتێ یه‌كێتی و پارتی بانگهێشتی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه ئۆپۆزسیۆن نه‌مێنێت، ئه‌مه‌ش هه‌وڵدانه بۆ پچڕانی په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵك و ئۆپۆزسیۆنه، تێڕوانینێكی واش له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه كه ئۆپۆزسیۆن به‌شی نیه له حكومه‌ت بۆیه به‌و شێوه‌یه ره‌فتار ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌شی بده‌ین له حكومه‌ت ئه‌وه ئه‌ویش بێده‌نگ ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن به‌شداری بكات له حكومه‌ت باوه‌ڕناكه‌م بتوانێت گۆڕانكارییه‌كی وه‌ها بكات، ره‌نگه ببێته خاوه‌ن سه‌روه‌ت و سامان و پله‌وپۆست، به‌ڵام له‌ڕوی جه‌ماوه‌ره‌وه زیانێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت، چونكه ئیتر فشاره‌كانی نامێنێت، ته‌نها له ساته‌وه‌ختی حكومه‌تی كار بهڕێكردندا ده‌توانێت به‌شداری حكومه‌ت بكات، حكومه‌ت كاتی بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه تازه‌ی كه دێت ئه‌میش به‌شدار بێت له دروستكردنیدا، ئۆپۆزسیۆنیش ئازاده به‌شداری ده‌كات یان نا، به‌ڵام زۆرینه‌ی چاودێرانی سیاسی رایان وایه به‌شداری ئۆپۆزسیۆن له حكومه‌ت مه‌رگی سیسته‌می سیاسییه.
سبه‌ی: ئه‌ركی رۆشنبیر چیه له‌كاتی قه‌یرانه‌كاندا؟ یان به‌رای ئێوه پێویسته رۆشنبیر چی بكات له خۆپیشاندانه‌كان؟
د.سه‌ردار عه‌زیز: رۆشنبیران له‌دونیا به‌شداری خۆپیشاندانیان كردوه، به‌ڵام نه‌بونه‌ته چالاكوانی سیاسی، هه‌ریه‌كه له فۆكۆ و سارته‌ر له خۆپیشاندانهكاندابون، به‌ڵام نه‌هاتون خۆپیشاندان رێكبخه‌ن و له قاڵبی بده‌ن، بۆیه پشتگیری خۆپیشاندان جیاوازه له‌وه‌ی تۆ بێیت كاری سیاسی بكه‌یت و ببیته رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كان، به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌ركی رۆشنبیر ئه‌وه‌یه پشتگیری خۆپیشاندان بكات ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بۆچونی ئه‌ودا گونجا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانی رێكخست ئه‌وكات ئه‌ركی له رۆشنبیره‌وه ده‌بێته چالاكوانی سیاسی و له‌م حاڵه‌ته‌دا وه‌زیفه‌ی رۆشنبیری ون ده‌كات.
هه‌ر بۆ نمونه ئه‌گه‌ر پێناسه‌كه‌ی ئیدوارد سه‌عید بێنینه‌وه بۆ رۆشنبیر كه به "وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی راستی" پێناسه‌ی ده‌كات، به‌ڵام هه‌ركات رۆشنبیر بوه به چالاكوانی سیاسی ئه‌وكات ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری لایه‌نێكی دیاریكراو، ئه‌وكاته شته‌كان له‌دیدی ئه‌و لایه‌نه سیاسه‌وه ده‌بینن، ئه‌مه‌ش كارێكی مه‌ترسیداره، به‌رای من له‌م دۆخه‌ی ئێستای كوردستان پێویسته رۆشنبیر ئاماده‌بێت له خۆپیشاندانه‌كان، به‌ڵام نه‌بێته رێكخه‌ری خۆپیشاندان، چونكه ئه‌ركی رۆشنبیر ئه‌وه‌یه روداوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تر ببینێت له سیاسیه‌كان، ره‌هه‌نده‌كانی تری لێكبداتهوهو قوڵتر بیبینێت، بۆیه یه‌كێك له ههژارییهكانی ئێمه ئه‌وه‌یه تائێستا خوێندنه‌وه‌یه‌كی قوڵمان نیه بۆ روداوه‌كانی 17ی شوبات و رۆژانی دواتر، ئه‌مه‌ش وایكردوه رۆشنبیری ئێمه نه‌توانێت بێلایه‌نانه لێكۆڵینه‌وه له‌م بابه‌ته بكات، كاتێكیش لێكۆڵینه‌وه نه‌كرێت ناتوان ببینه خاوه‌ن كلتوری سیاسی.
سبه‌ی: تاچه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵبداته‌وه؟ ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵبداته‌وه تاچه‌ند ده‌توانێت كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی بهێنێت؟
د.سه‌ردار عه‌زیز: خۆپیشاندان كارتێكه و ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن زۆر به‌ئاگایانه‌وه به‌كاری بهێنێت، ده‌بێت ببێته فشارێك به‌ره‌و باش بون، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م كارته به‌كارهاتو كاریگه‌ری نه‌بو ئه‌وه ئۆپۆزسیۆن كارتێكی گه‌وره له ده‌ستده‌دات، ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان بگاته بنبه‌ست و كاریگه‌ری نه‌بێت نائومێدییه‌كی گه‌وره روده‌كاته كوردستان، ئه‌وكاتیش فشارێكی گه‌وره ده‌كه‌وێته سه‌ر ئۆپۆزسیۆن له‌لایه‌ن ههوادارییانهوه، ئێستا هه‌وادارانی ئۆپۆزسیۆن و ئۆپۆزسیۆن له په‌یوه‌ندییه‌كی قه‌یراناویدان، بۆیه ده‌بێت ئه‌م قه‌یرانه به‌جدی وه‌رگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نا‌ئومێد نه‌بێت له گۆڕان، چونكه ئه‌گه‌ر نا‌ئومێد بو یان بێده‌نگ ده‌بێت یان توندوتیژ هه‌ردوكیان خراپه.
سبه‌ی: شتێكی تر هه‌یه كه ده‌مانه‌وێت رای جهنایتانی له‌سه‌ر بزانین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌ردێژایی مێژوی كورد چه‌نده ئیشكراوه به ئاراسته‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی؟
د.سه‌ردار عه‌زیز: خه‌باتی سیاسی له باشوری كوردستان هه‌میشه شه‌رمن بوه له باسكردنی ده‌وڵه‌ت، تاكه هێزێكی سیاسی بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ئاشكرا جاری ده‌وڵه‌تی كوردی داوه ئه‌ویش په‌كه‌كه بو، ئه‌ویش له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییه‌دا وازی له‌و دروشمه هێنا، ئه‌م نائاماده‌ی ده‌وڵه‌ت له‌گوتاری كوردیدا به‌بیانوی ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه له‌بار نیه، ده‌بو له‌ولاشه‌وه هێنده بهئاگابوینایه كه ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌ره، ده‌كرا كارمان بۆبكردایه به‌بێ ئه‌وه‌ی جاڕی بده‌ین، ئێمه ئه‌گه‌ر بزانین ده‌وڵه‌ت چیه؟ پێگه و بنه‌ماكانی چین؟ چۆن دێته ئاراوه؟ له‌ماوه‌ی ئه‌م 20 ساڵه‌ی رابردو ده‌مان توانی زۆر له‌بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت بنیات بنێین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ساته‌وه‌ختێكی گونجاو‌دا جاڕی ده‌وڵه‌ت بده‌ین.
بۆیه ئێمه دو شێوزامان هه‌یه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه له‌سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌ویتریان له‌خواره‌وه‌یه، بۆیه كاتێ ناتوانین له‌سه‌ره‌وه ده‌وڵه‌ت دروست بكه‌ین ئه‌وه پێویست بو له‌خواره‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، بۆیه ئێمه ده‌مان توانی لاسایی (كیوبیك) بكه‌ینه‌وه، كیوبیك له‌كه‌نه‌دایه كه هه‌رێمێكی فیدراڵه هه‌مو شتێكی هه‌یه هه‌ر ئه‌وه‌ی ماوه جاڕی ده‌وڵه‌ت بدات، به‌ڵام ئێمه ئه‌و كاره‌مان نه‌كردوه، ئه‌مه‌ش هه‌ژارییه له عه‌قڵی سیاسی كوردیدا.
سبه‌ی: بۆچونێك هه‌یه پێی وایه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تیش دروست بكه‌ین ره‌نگه گه‌نده‌ڵترین ده‌وڵه‌ت بێت له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، ئایا نه‌بونی موئه‌سه‌سات چه‌نده كێشه بۆ ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كات؟
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت جاڕ بدرێت گۆڕانێك دروست ده‌بێت به‌وه‌ی كه مه‌ترسی ده‌ره‌وه كه‌م ده‌بێته‌وه، خه‌ڵك داخوازییه‌كانی زیاد ده‌كات، به‌ڵام له ئێستادا حكومه‌تیش جاڕ بدرێت وه‌زعه‌كه هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاڵێكی گه‌وره ده‌نێت بهههستو ده‌ورنی خه‌ڵكه‌وه، چونكه نه‌بونی ده‌وڵه‌ت دۆخێكی ده‌رونی ئاڵۆزی بۆ كورد دروستكردوه، به‌وه‌ی هه‌میشه ئاماده‌بوه ببێت به‌قوربانی هێزه‌كانی تر، زو ببێت به‌جاش و به‌كرێگیراو.
سبه‌ی: بابه‌تێكی ترمان هه‌یه پێمان باشه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ی، ئه‌ویش په‌یوه‌ندی نێوان كورد و ئه‌مه‌ریكایه، تۆ له كۆڕێكتدا ده‌ڵێی شتێ نیه به‌ناوی په‌یوه‌ندی كورد و ئه‌مه‌ریكا هه‌تا ساڵی 2003، ئه‌م بۆچونه له‌كوێوه هێناوه؟
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئه‌وه‌ی وای كرد من بگه‌مه ئه‌و قه‌ناعه‌ته مانای په‌یوه‌ندییه، من په‌یوه‌ندی كورد و ئه‌مه‌ریكام كرد به دو قۆناغ، قۆناغێكیان شاراوه‌یه و قۆناغه‌كه‌ی تریان دیاره، له قۆناغی نادیاردا خه‌ڵكێكی كه‌م په‌یوه‌ندییه‌كه دروست ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن به‌نهێنی كۆده‌بنه‌وه له‌و دۆخه‌دا كورد ناتوانێت فشار بكات، چونكه ناتوانێت هه‌م میدیا و هه‌م خه‌ڵكی خۆی به‌كاربهێنێت، به‌ڵام له‌دوای ساڵی 2003 جۆرێك له په‌یوه‌ندی ئاشكرا دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به بارودۆخی عێراقه‌وه هه‌بو، دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا بێ هیوا بو له هێزه‌كانی تر.
هه‌روه‌ها پێداچونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به زانیارییه‌كانی خۆی ده‌رباره‌ی عێراق، ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ره‌تای هاتنی بۆ عێراق 22 تیمی دروستكرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری به‌ناوی (تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه)، هه‌ر پارێزگایه‌ك تیمێكی بۆ نێدراوه و هه‌ندێ پارێزگاش هه‌بوه دو تیمی بۆ نێدراوه، ئه‌م تیمانه به‌سه‌دان لێكۆڵینه‌وه‌یان كردوه له‌سه‌ر عێراق ناردویانه‌ته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌ریكاش له‌سه‌ر ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه به سیاسه‌تی خۆیدا ده‌چێته‌وه، هه‌مو ئه‌مانه وایان كردوه ئه‌مه‌ریكا به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیدا بچێته‌وه له‌گه‌ڵ كورددا، به‌ڵام هێشتا ئه‌مانه گره‌نتی نیه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌قامگیر دروست بوبێت، یان درێژخایه‌ن بێت، بۆیه پێویستمان به‌هه‌وڵی زیاتر هه‌یه، به‌تایبه‌تی كاریگه‌ر بین له ناوچه‌كه‌دا، چۆن كاریگه‌ر ده‌بین به‌وه‌ی كه هێز بین، چۆن ده‌بینه هێز به‌وه‌ی كه توانا‌مان هه‌بێت و پێكه‌وه كاربكه‌ین، ئه‌مه‌ش كاتێك ده‌بێت دیموكراسی بین‌و خه‌ڵكی ناڕازیمان كه‌م بێت.
سبه‌ی: تائێستاش باس له‌وه ده‌كرێت كه په‌یوه‌ندی كورد و ئه‌مه‌ریكا زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كی حیزبی و شه‌خسی و بگره ئابورییه له‌نێوان هه‌ندێ به‌رپرسی خانه‌نشین ئه‌مه‌ریكادا، ئه‌مه چ قازانجێكی بۆ كورد هه‌یه؟
د.سه‌ردار عه‌زیز: له‌وه‌ده‌چێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بیه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی سنوردار بێت له‌نێوان خۆیان و هه‌ندێ به‌رپرسی ئه‌وان، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا خۆی له‌بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه‌كی جودادایه، بۆ نمونه ئه‌مه‌ریكا له مانگی 9ی ئه‌مساڵدا سه‌نته‌رێكی كه‌لتوری گه‌وره ده‌كاته‌وه له هه‌ولێر، له‌وێوه له‌گه‌ڵ رۆشنبیراندا ده‌كه‌وێته په‌یوه‌ندییه‌وه، بۆیه ئه‌مه‌ریكا خۆی خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كه فره‌چه‌شن بكات، كردنه‌وه‌ی قونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی تری په‌یوه‌ندی، ئینجا ساڵانه 140 كه‌س له عێراقه‌وه ده‌برێن بۆ ئه‌مه‌ریكا، له‌م خه‌ڵكانه‌ش كوردی تێدایه له‌هه‌مو لایه‌ن و بیروبۆچونه‌كان، بۆیه ئه‌گه‌ر كورد خوازیاری په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئه‌وا ئه‌مه‌ریكاش خوازیاری ئه‌و په‌یوه‌ندییه.