دیمانه‌
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت




Tuesday, August 9, 2011
 
     

دیمانه‌: سبه‌ی
پاش تێپه‌ڕبونی دو ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7/2009دا، هیچ ده‌مێک هێنده‌ی ئێستا گفتوگۆکردن له‌سه‌ر مۆدێلی گۆڕان وه‌کو مۆدێلێکی ئۆپۆزسیۆن جێگه‌ی گرنگیدان نه‌بوه‌. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چی کرد و به‌ نیازه‌ چی بکات؟ ئایا گۆڕان توانی مۆدێلێکی نوێی حیزبیی بهێنێته‌ ئاراوه‌؟ ئایینده‌ی گۆڕان به‌ره‌و کوێ؟
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌، سبه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و روناکبیر(خه‌بات عه‌بدوڵڵا) سازکردوه‌.


سبه‌ی: پێش ئه‌وه‌ی پرسیار له‌وه‌ بكه‌ین كه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چ جۆره‌ مۆدێلێكی سیاسییه‌، ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ بزانین ئاخۆ حیزبی كوردیی كه‌ تاكو ئێستا تاكه‌ ئامڕازی سیاسه‌تكردنی كوردییه‌، سه‌ر به‌ كام مۆدێلی سیاسییه‌؟ ئایا‌ مۆدێلێكه‌ وه‌كو هه‌مو مۆدێله‌ حیزبییه‌كانی تری جیهان یاخود مۆدێلێكی تایبه‌ته‌ به‌ كوردستان؟
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: ره‌نگه‌ باشترین میتۆد كه‌ لێیه‌وه‌ له‌ مۆدێلی حیزبی كوردیی یان ته‌نانه‌ت هه‌ر مۆدێلێكی حیزبیی تر بكۆڵینه‌وه‌، میتۆدی به‌راوردكاریی بێت. ئه‌ڵبه‌ته‌ ژماره‌یه‌كی زۆر تیۆری له‌ ئارادان كه‌ به‌شێوه‌ی جیاواز باس له‌ چۆنێتی سه‌رهه‌ڵدانی حیزبی سیاسی و هۆكاره‌كان و ره‌وته‌ جیاجیاكانی حیزبه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن. به‌ڵام هه‌مو تیۆرییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هاوڕان كه‌ حیزب هه‌روه‌كو ماكس ڤێبه‌ر ده‌ڵێت "رۆڵه‌ی دیموكراسی خۆرئاواییه"‌.
ئه‌گه‌رچی له‌ روی زمانه‌وانییه‌وه‌ زاراوه‌ی پارت له‌ لاتینیدا و ته‌نانه‌ت‌ زاراوه‌ی حیزب له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا ره‌گوڕیشه‌ی زۆر كۆنیان هه‌یه‌، به‌ڵام حیزبی سیاسی دیارده‌یه‌كی نوێیه ‌و هه‌ندێك به‌ دواهه‌نگاوه‌كانی مۆدێرنیزمی سیاسیی داده‌نێن له‌ خۆرئاوادا.
حیزب به‌ واتایه‌كی تر دیارده‌یه‌كی (شار)ییه ‌و پێوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی به‌ دروستبونی شاره‌وه‌ هه‌یه‌.
هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبونی حیزب، لێكترازان و ئه‌و دابه‌شبونانه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا چێ‌ ده‌بن. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات تاكه‌كان، ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان له‌ یه‌كه‌وه‌ نزیكه‌ له‌ شێوه‌ی گروپدا كۆببنه‌وه‌ و حیزب دروست بكه‌ن.
دابه‌شبونه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ ئه‌وروپیه‌كان هه‌روه‌ك رۆكان ده‌ڵێت ده‌ره‌نجامی دو شۆڕشی گه‌وره‌ بون: ئه‌وانیش شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشی پیشه‌سازین. شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ راسته‌وخۆ پاش ریفۆرمی ئاینی له‌ دوادواییه‌كانی سه‌ده‌ی شازده‌ سه‌ریهه‌ڵدا، سه‌ره‌ڕای زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ دروستبونی ده‌وڵه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ ئه‌وروپا، كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی ره‌های كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكیش هێنا. ئه‌م شۆڕشه‌ دواجار دو دابه‌ش بونی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌، یه‌كێكیان له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و كڵێسادا، ئه‌وی تریشیان له‌نێوان كه‌مینه‌ ئیتنی و ئاینییه‌كان و مه‌ركه‌زدا.
شۆڕشی گه‌وره‌ی دوه‌م، شۆڕشی پیشه‌سازی بو له‌ سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا که‌ سه‌رچاوه‌ی دو دابه‌شبونی تری ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپیه‌كان بو، دابه‌شبونی یه‌كه‌میان ئه‌و که‌لێنه‌ بو که‌ که‌وته‌‌ نێوان چینی كرێكاران و سه‌رمایه‌دارانه‌وه‌، دابه‌شبونی دوه‌میش كه‌وته‌ نێوان شار و گونده‌وه‌.
له‌ راستیدا ره‌گوڕیشه‌ی به‌شێكی زۆری حیزبه‌كانی ئێستای ئه‌وروپا ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر ئه‌م دابه‌شبونانه‌.
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی پێویستییه‌كی زۆری به‌ حیزبی سیاسی هه‌بو، ئه‌ویش له‌به‌ر دو هۆ: یه‌كه‌میان بۆ ره‌وایی به‌خشین به‌م فۆرمه‌ نوێیه‌ی ده‌وڵه‌ت، چونكه‌ پێشتر ده‌وڵه‌تی پاشایه‌تی له‌ میانه‌ی (مافی خودا)ییه‌وه‌ و به‌ پشتبه‌ستن به‌ كڵێسا ره‌وایه‌تی خۆی ده‌گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ مافێك كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ پێی به‌خشراوه‌.
دوه‌میشیان ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌یویست ببێته‌ داموده‌زگایه‌كی بێلایه‌نی كۆمه‌ڵگه ‌و به‌ڕێوه‌بردنی ململانێكانی شار له‌ڕێی ده‌سته ‌و گروپ و حیزبه‌ جیاجیاكان خۆیانه‌وه‌ بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌‌ مێژوی دروستبونی حیزبی سیاسی بێت له‌ خۆرئاوا، ئه‌وا پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی حیزب له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ خۆرئاواییه‌كان به‌ كوردستانیشه‌وه‌، پڕۆسه‌یه‌كی ته‌واو جیاوازه‌. حیزبی كوردیی له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شبونه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ دانه‌مه‌زراوه‌، هه‌روه‌كو له‌سه‌ر بنه‌مای ململانێ‌كانی (شار)یش سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه‌، له‌ راستیدا ئێمه‌ ئه‌مڕۆشی له‌سه‌ر بێت (شار)مان به‌ مانا مۆدێرنه‌كه‌ی نیه‌، چونكه‌ پێوه‌ندی به‌شێكی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ تائێستا له‌سه‌ر بنه‌مای خوێن و ناوچه‌یه‌ نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای پێكهاته‌ كۆمه‌ڵاییه‌تیه‌كان. ئه‌گه‌ر له‌ خۆرئاوا حیزب نوێنه‌ری هێزێك یان چه‌ند هێزێكی كۆمه‌ڵگه‌ بێت، ئه‌وا لای ئێمه‌ حیزب خۆی به‌ نوێنه‌ری هه‌مو كۆمه‌ڵگه‌ و له‌راستیدا هه‌مو نه‌ته‌وه‌ زانیوه‌. حیزبی كوردیی چه‌ند بچوكیش بوبێت خۆی به‌ نوێنه‌ری هه‌موان زانیوه.
حیزبی كوردیی مۆدێلی حیزبێكی جه‌ماوه‌ریی گشتگیر و له‌ هه‌مان كاتدا مۆدێلێكی پارتیزان بوه‌، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی له‌ سه‌رێكه‌وه‌ ته‌عبیر نه‌بوه‌ له‌ گروپێك یان چه‌ند گروپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراو، له‌ سه‌رێكی تریشه‌وه‌ شه‌رعییه‌تی خۆی له‌ شۆڕشه‌وه‌ وه‌رگرتوه‌.
گومانی تێدا نیه‌ له‌ غیابی ده‌وڵه‌تدا حیزبی كوردیی هه‌میشه‌ وه‌كو ده‌وڵه‌تۆكه‌یه‌ك ره‌فتاری كردوه،‌ حیزبی كوردیی چه‌ند بچوكیش بوبێت خاوه‌نی هێزی چه‌كدار، پاره‌وپول، ئاپۆرا، ئامڕازه‌کانی راگه‌یاندنی خۆی بوه‌. ئه‌م مۆدێله‌ هێنده‌ به‌ شوێن سه‌ركرده‌و رابه‌ری كاریزماییه‌وه‌ بوه‌، ئه‌وه‌نده‌ گوێی به‌ ئایدۆلۆژیا و جیهانبینی فیكری و سیاسی نه‌داوه‌.
به‌ پێچه‌وانه‌ی خۆرئاواوه،‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م فۆرمه‌ له‌ حیزبایه‌تی پێش هه‌ر شتێكی دیكه‌ پرسی رزگاری نیشتمانی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داگیركه‌ر بوه‌.

سبه‌ی: ئایا‌ ئه‌م مۆدێله‌ی كه ‌باستان كرد تاكه‌ مۆدێل بوه‌؟ به‌ واتایه‌كی دی، ئاخۆ هه‌مو حیزب و بزوتنه‌وه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان سه‌ر به‌ هه‌مان ره‌چه‌ڵه‌كن؟
 خه‌بات عه‌بدوڵڵا: یه‌كه‌مین هه‌وڵی جدی بۆ لێدانی ئه‌م مۆدێله‌ حیزبییه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی (ئه‌وه‌ی دواتر بوه‌ كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان) و ئه‌و رێكخراو‌ و گروپانه‌ بوه‌ كه‌ پاشتر له‌ كۆمه‌ڵه‌ جیابونه‌وه‌.
كۆمه‌ڵه‌ به‌ لاساییكردنه‌وه‌ له‌ ئه‌زمونی كۆمۆنیزمی ماویی، یه‌كه‌مین رێكخراوی كوردییه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا له‌سه‌ر بنه‌مای چینایه‌تی هه‌وڵی خۆدامه‌زراندن ده‌دات.
به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی‌ حیزبه‌كانی پێش خۆی: هیوا، پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك، که‌ خۆیان به‌ نوێنه‌ری هه‌مو نه‌ته‌وه‌ ده‌زانی، كۆمه‌ڵه‌ خۆی به‌ نوێنه‌ری ته‌نیا چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی كورده‌واری ده‌زانی كه‌ ئه‌وانیش چینی كرێكاران و جوتیاران و رۆشنبیرانی شۆڕشگێڕ بوه‌.
به‌ پشتبه‌ستن به‌ شیكاری چینایه‌تییانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی چینی له‌لایه‌ن ماو تسی تۆنگه‌وه‌، كۆمه‌ڵه‌ تێزێكی سیاسی و فیكری نوێی خسته‌ڕو، به‌گوێره‌ی ئه‌م تێزه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی كورده‌واری كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره‌ چین و فره‌ توێژه‌، بۆیه‌ له‌ هه‌مان سۆنگه‌وه‌ پێویسته‌ فره‌ نوێنه‌ر و به‌واتایه‌كی تر فره‌ حیزب بێت.
له‌ روانگه‌ی ئه‌م تێزه‌شه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ بیرۆكه‌ی پارتی پێشڕه‌وی ره‌تكرده‌وه‌. هه‌مو ئه‌م گروپ و رێكخراوانه‌ی تر كه‌ پاشان له‌ كۆمه‌ڵه‌ جیابونه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌مان تێز، به‌ڵام به‌ روئیای جیاوازه‌وه‌، درز و كه‌لێنی جیاجیایان خسته‌ مۆدێله‌‌ باوه‌كه‌ی حیزبی كوردییه‌وه.‌

سبه‌ی: له‌ میانه‌‌ی ئه‌م شیكارییه‌وه‌، ئایا‌ ده‌توانین بڵێین بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌م مۆدێله‌ باوه‌ی حیزبایه‌تی تێپه‌ڕاندوه‌؟ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كام پێناسه‌ و كام مۆدێل ده‌یگرێته‌وه‌؟
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: بۆ ئه‌وه‌ی بزانین گۆڕان مۆدێلێكی جیاوازه‌ یان نا، پێویسته‌ پێش هه‌ر شتێك ئه‌وه‌ بزانین كه‌ ئاخۆ گۆڕان بۆته‌ ئامڕازێكی نوێی ململانێی سیاسی؟
به‌ پێچه‌وانه‌ی بۆچونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و به‌ڕێزانه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ده‌یانه‌وێت تیۆریزه‌ی گۆڕان وه‌كو بزوتنه‌وه‌یه‌كی نا حیزبی و نا ئایدۆلۆژی و وه‌كو مۆدێلێكی نوێی سیاسه‌تكردن بكه‌ن، له‌ راستیدا گۆڕان حیزبه‌ و ئه‌مه‌ش هیچ نه‌نگییه‌كی تێدا نیه‌، چونكه‌ حیزب مه‌كۆی دیموكراسی مۆدێرنه.‌
حیزب له‌ كورتترین پێناسه‌دا گردبونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ و بۆ به‌دیهێنانی چه‌ند ئامانجێك هه‌وڵی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات یان به‌شداریكردن تێیدا ده‌ده‌ن.
 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ نێوان ئه‌وه‌ی وه‌كو حیزبێك یان بزوتنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی بناسێنێت، توشی ئاڵۆزییه‌کی گه‌وره‌ بۆته‌وه‌.
گۆڕان سه‌ر به‌ دو ساته‌وه‌ختی مێژوییه‌: یه‌كه‌میان ساته‌وه‌ختی دروستبون و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان ساته‌وه‌ختی پاش ( 25/7)ه‌ به‌ ئێستاشه‌وه‌.
ئه‌وه‌ دروسته‌ كه‌ گۆڕان له‌ ساته‌وه‌ختی دروست بونیدا ته‌عبیره‌ له‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی، بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه‌ هه‌وادارانی هێنده‌ی مه‌به‌ستیان گۆڕینی قانونی گه‌مه‌ی سیاسی بو له‌م هه‌رێمه‌ی‌ ئێمه‌دا و هێنده‌ی مه‌به‌ستیان سزادانی سیستمی سیاسیی كوردستان بو، هێنده‌ ئاگایان له‌وه‌ نه‌بو گۆڕان چ به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی له‌ پشته ‌و هه‌ڵگری كام ئایدۆلۆژیایه‌.
راستییه‌كه‌ی ده‌نگدانی به‌شێكی زۆری خه‌ڵك به‌ گۆڕان ده‌نگدان بو بۆ هێنانه‌كایه‌ی ئامڕازێكی نوێی سیاسه‌تكردن به‌ تایبه‌تیش كه‌ یه‌كێتی و پارتی له‌ میانه‌ی رێكه‌وتنی ستراتیژییه‌وه‌ بوارێكیان بۆ كێبڕكێ نه‌هێشتبۆوه‌.
به‌ڵام پاش 25/7 و ورده‌ ورده‌ ئیتر ئێمه‌ روبه‌ڕوی مێژویه‌كی تری گۆڕان ده‌بینه‌وه‌ که‌ ئه‌ویش مێژوی كارپێكردنی ئه‌م پێكهاته‌یه‌یه‌‌ وه‌كو هه‌ر حیزبێكی سیاسی تری ناو سیستمه‌كه‌.
گۆڕان تائێستا له‌ نه‌شئه‌ی ساته‌وه‌ختی 25/7دا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، سازدانی ئه‌و هه‌مو كه‌مپینه‌ی‌ له‌ ماوه‌ی دو ساڵی پێشودا له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه‌ سازدراوه‌، ده‌ستگرتنه‌ به‌و ساته‌وه‌خته‌وه‌؛ ساته‌وه‌ختی گۆڕان وه‌كو بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی نه‌ك وه‌ك حیزبێكی سه‌ر به‌ سیستمێكی سیاسی دیاریكراو. ئاماده‌بونی گۆڕان له‌ هه‌ر شوێنێك كه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی لێ به‌رزبوبێته‌وه‌ هیچ گومانێك له‌وه‌دا ناهێڵته‌وه‌ كه‌ گۆڕانیش ده‌یه‌وێت باوه‌ش به‌ هه‌مو كۆمه‌ڵگه‌دا بكات. گۆڕان که‌شێکی خوڵقاند ئه‌وه‌ی له ‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی بێت به‌چاوی گومانه‌وه‌ ته‌ماشا بکرێت. راستییه‌كه‌ی ئه‌م توغیانه‌ كارێكی كرد له‌سه‌رێكه‌وه‌ بوه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ گۆڕان كایه‌ی مه‌ده‌نی و ته‌نانه‌ت كایه‌ی روناكبیریش ئیحتلال بكات، له‌سه‌رێكی تریشه‌وه‌ ئینتیحاری به‌ كومه‌ڵێک كایه‌ی مه‌ده‌نی و پڕۆژه‌ی روناكبیریی بكات.

سبه‌ی: به‌ڵام ئایا ئه‌م باوه‌شكردنه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌ هه‌مو كۆمه‌ڵگه‌دا له‌وه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ كه‌ خواستی گۆڕانكاری له‌ خودی خۆیدا خواستێكی جه‌ماوه‌رییه‌ و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ناچاری بوه‌ته‌ چه‌تری هه‌موان؟
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێستاشی له‌سه‌ر بێت جیاوازی ناكات له‌نێوان گۆڕان وه‌كو(خواست) له‌گه‌ڵ گۆڕان وه‌كو (بزوتنه‌وه‌)، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ گۆڕان وه‌كو خواست زۆر له‌ مێژتره‌ له‌ گۆڕان وه‌كو بزوتنه‌وه‌، راستییه‌كه‌ی مێژوی گۆڕان وه‌كو خواست سه‌ر به‌ مێژوی خودی راپه‌ڕینه‌، به‌رزبونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌ی كوردستانی له‌لایه‌ن زۆرێك له‌ ده‌سته‌ و گروپه‌ كۆمۆنیستی و شوراییه‌كانی رۆژانی یه‌كه‌می راپه‌رین و پاشان دروستكردنی لیستی سه‌ر‌به‌خۆ له‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی پا‌رله‌مانیدا و دامه‌زراندنی چه‌ندین حیزب و رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ ده‌ره‌وه‌ی كایه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردیدا و ئنجا داهێنانی میدیای ئازاد، وه‌كو پایه‌یه‌كی گرنگی هه‌وڵی گۆڕانخوازی، به‌ رونی ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ خواستی گۆڕانكاری له‌ كورده‌واریدا به‌رده‌وام و ساڵانێكی زۆر پێش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بونی هه‌بوه‌.
له‌ راستیدا كولتوری سیاسی سلێمانی که‌ حاڵی حازر به‌شێكی گه‌وره‌ی كولتوری سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌، كولتورێكی مۆدێلخواز و هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی گۆڕاندابوه‌.
گرفتی گه‌وره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ چه‌مكی گۆڕان و نوێبونه‌وه‌ی بۆ خۆی مۆنۆپۆڵ كردوه‌، به‌ڵكو دروستبونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ وه‌كو بزوتنه‌وه‌یه‌كی پۆپۆلیستی (جه‌ماوه‌رخوازی)، تائێستا درێژه‌ی هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش وای كرد ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ نه‌توانێت شۆڕبێته‌وه‌ بۆ ئاستی تاكه‌كه‌س و وه‌كو هه‌مو مۆدێله‌ حیزبییه‌كانی تر گرنگی ته‌نها به‌ ئاپۆرا بدات.
به‌پێچه‌وانه‌ی مۆدێله‌ باوه‌كانی حیزبی كوردییه‌وه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕان بانگه‌شه‌ی هیچ شه‌ڕێكی نه‌ته‌وه‌یی دژ به‌ داگیركه‌ران نه‌كردوه‌، بۆیه‌ ئه‌و ده‌مه‌ی كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان خۆی ده‌كاته‌ نوێنه‌ری هه‌مو كۆمه‌ڵگه‌، بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێت خۆی ده‌خاته‌وه‌ ناو مۆدێله‌ باوه‌كه‌ی حیزبی كوردییه‌وه‌، گۆڕان له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن بۆ چاكسازی دروست بون، خاوه‌نی هیچ كۆنسێپتێكی نه‌ته‌وه‌یی جیاواز له‌ یه‌كێتی و پارتی نیه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌ عێراقدا.

سبه‌ی: كه‌واته‌ به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌كایه‌ی مۆدێلێكی نوێ پێویسته‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چی بكات؟
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ پرسیارێکی ئاڵۆز و فره‌ڕه‌هه‌نده‌. چونکه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ داهێنانی مۆدێلێکی نوێی حیزبی سیاسی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و هی کوردیی به‌تایبه‌تی، کارێکی ئاسان نییه‌.
هه‌روه‌کو چۆن له‌سه‌ره‌تای وه‌ڵامه‌کانماندا باسمان له‌ میتۆدی به‌راوردکاریی کرد وه‌کو میتۆدێک بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و پرسه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌کرێت ئه‌زمونی زۆرتر له‌ نیو سه‌ده‌ی حیزبی کوردیش وه‌کو باشترین کایه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌راوردکاریی و هه‌ڵێنجانی مۆدێلی نوێی حیزبایه‌تی له‌ کوردستاندا، بخرێته‌وه‌ خزمه‌تی هه‌مان پرس.
ره‌نگه‌ یه‌که‌مین هه‌نگاو که‌ گۆڕان به‌مه‌به‌ستی پێ خستنه‌ ناو مۆدێلێکی نوێی حیزبایه‌تی له‌ کوردستاندا بینێت، تێپه‌ڕاندنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بێت. ئاخر گۆڕان تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت. ئه‌ڵبه‌ته‌ پێویسته‌ یه‌کێتیش گۆڕان تێپه‌ڕێنێت.
مه‌به‌ستمان له‌ تێپه‌ڕاندن داننانه‌ به‌ هه‌بونی جیاوازی، هه‌رده‌مێک دان به‌ جیاوازی یه‌کدیدا نرا، ئه‌وا له‌هه‌مان کاتدا زه‌مینه‌ ئاوه‌ڵا ده‌بێت بۆ پێکه‌وه‌ هه‌ڵکردن. تێپه‌ڕاندن به‌وه‌ نابێت هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی یه‌کدی بدرێت، به‌تایبه‌تیش که‌ پێکهاته‌ی جه‌ماوه‌ریی گۆڕان و یه‌کێتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌ یه‌ک کولتوری سیاسین، له‌ هه‌مو پێکهاته‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان له‌ یه‌کدییه‌وه‌ نزیکترن و راستییه‌که‌ی هه‌ر یه‌ک جه‌ماوه‌ره‌.
دیموکراسی له‌ یه‌ک کاتدا جیاوازییه‌ و هاوپه‌یمانێتیش. گرفتی دیموکراسی کوردیی له‌وه‌دایه‌ که‌ تائێستا ته‌نها یه‌ک جۆر جیاوازی و ته‌نها یه‌ک جۆر هاوپه‌یمانێتی ده‌ناسێت. هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وایکردوه‌ له‌کاتی جیاوازیدا حیزبی کوردیی ده‌ست بۆ تفه‌نگ ببات و له‌ کاتی هاوپه‌یمانێتیشدا، جیاوازی نه‌بینێت.
یه‌کێکی تر له‌و پرسانه‌ی که‌ پێویسته‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌تایبه‌تیش که‌ به‌ نیازی گرێدانی کۆنگره‌یه‌ تاوتوێی بکات، خۆساغکردنه‌وه‌یه‌ له‌نێوان ریفۆرم و شۆڕشدا، گۆڕان به‌ نیازی کامیانه‌؟ ئایا ده‌یه‌وێت سیستمه‌که‌ چاک بکات یان ژێره‌وژوری بکات؟
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش دانانی جیهانبینییه‌کی فیکری و سیاسی که‌ لێیه‌وه‌ گۆڕان ئاماده‌بێت ده‌ستبه‌رداری کۆمه‌ڵێک ده‌سته‌وتاقم ببێت، هه‌نگاوێکی هه‌نوکه‌یی ده‌بێت به‌ ئاڕاسته‌ی خودناساندن. له‌ڕاستیدا مه‌ترسی به‌حیزبیبونی گۆڕان له‌ به‌شێکیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ترسی دۆڕاندنی هه‌ندێک ده‌سته‌ و تاقم.
دواجار پێویسته‌ ئه‌وه‌ بوترێت که‌ داهێنانی مۆدێلی نوێی حیزبایه‌تیکردن هه‌ر به‌ته‌نها به‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی نه‌گرتوه‌، راستییه‌که‌ی ریفۆرمی سیستمی سیاسی کوردستان پێش هه‌ر شتێک خوازیاری ریفۆرمێکی حیزبییه‌ که‌ هه‌مو حیزبه‌کانی کوردستان و به‌تایبه‌تیش یه‌کێتی و پارتی بگرێته‌وه‌.
ریفۆرمی حیزبیی هه‌ر به‌ته‌نها ریفۆرم نییه‌ له‌ پێکهاته‌ی رێکخراوه‌یی حیزبیدا، به‌ڵکو پێش ئه‌مه‌ ریفۆرمه‌ له‌ جیهانبینی سیاسی و ئایدۆلۆژی حیزبدا. کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ حیزبی کوردیی نه‌ته‌وه‌ و هاوڵاتی بکاته‌ چه‌قی سیاسه‌تکردنی خۆی، له‌بریتی کولتوری بوغز و کینه‌، هه‌وادارانی فێری لێبورده‌یی بکات. حیزب ئامڕازه‌ نه‌ک ئامانج، ئاخر هه‌ر کاتێک حیزب بوه‌ ئامانج ئیتر مه‌ترسی هاڕینی دیموکراسی و سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رکرده‌ی تاکوته‌نها و به‌قوربانیکردنی هاوڵاتی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌. حیزبه‌کان چه‌ند گه‌وره‌ش بن، هه‌ر که‌مینه‌ن. پێویسته‌ حیزب و سه‌رکرده‌ نۆرمالێزه‌ ببنه‌وه‌ و حیزبه‌کان ببنه‌ ئامڕازی نوێی ململانێ چ له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگه‌، چ له‌سه‌ر ئاستی ئێمه‌ و ئه‌وانی دیکه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
شه وکه ت مه لا نوری
 ڕونکردنه وه یه ک بۆ کاک موحسین له به ریتانیا ، کاکه گیان من نه ک چاو پێکه وتنه که م خوێندۆته وه به ڵکو به ڕاته و خۆش بینیم ، وه کاک خه باتیش نه ناسراو نیه لا ی من ،جگه له وه ی له و ڕوژه ی چاوم به دنیا هه ڵهێناوه ، کاتێکیش بوو یه که م ڕابه ری ده سپێکردنی کاری سیاسیشم بوو ، به ڕێزت دیاره خۆت سه رزاره کی بابه ته که ت خۆێندۆته وه بۆ یه وا سۆزدارانه به رگری ده که یت ، بۆ چونه کانی من له قسه کانی کاک خه بات بۆ چونی خوێندکارێکه به رامبه ر ماموستاکه ی وه ئێستاش کاک خه بات له زور کاری سیاسیم به ڕابه ری کاری فکری خۆم ده زانم ، وه له هه مان کاتدا بۆ چونه کانیشم بێ بنه ما نیه و له چاو پێکه وتنه که لام نه داوه و ته نها له سه ر چاو پێکه وتنه که وه ڵامم داوه ته وه ، هیوادارم به ڕێزیشت له سه ر که سه یاتی که سه که ڕای خۆت دامه ڕێژه به ڵکوو ته نها له سه ر ئه و باسه ی که له ئارادایه ، من وه کو هه ڵسوڕێنه رێکی گۆڕان به مافی خۆ م ده زانم به رگری له بیروو پڕۆگرامی گۆڕان بگرم تا ئه و کاته ی له چوارچێوه ی دیا لۆکی سیاسی و فکری دا بێت نه کو خزم خزمێنه ، وه کو جه نابت
سه‌عید عارف
 کاک خه‌بات وه‌کو مسته‌وریدێکی فیکر، شیته‌ڵکاری بابه‌ته‌که‌ی کردووه‌، ده‌کرێت به‌و میسۆده‌ ئافه‌رینی سه‌لیقه‌و لێکدانه‌وه‌ی لێ بکرێت، وه‌لێ وه‌کو فاکت وڕاسته‌قینه‌ی مێژویی و په‌ره‌گرتنه‌ ڕاسته‌قینه‌که‌ خوێندنه‌وه‌یه‌کی تر هه‌یه‌ که‌ ته‌واو جیاوازه‌ له‌وه‌ی کاک خه‌بات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ "یه‌کێتی له‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستایدا، دوا فه‌سڵه‌کانی خۆی ده‌نوسێته‌وه‌، ئه‌ویش به‌ ته‌ماهی کردن و ته‌سلیم بون به‌ حیزبه‌ دژبانه‌که‌ی، وه‌لێ گۆڕان له‌سه‌ره‌تای نوسینه‌وه‌ی فه‌سڵه‌کانی خۆی دایه‌، ده‌کرێت بلێین هه‌وڵیکی په‌ره‌گرتن و ئاڕاسته‌ پارێزی ڕاسته‌قینه‌ی یه‌کێتی یه‌ له‌ سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه‌، هه‌روه‌وکو کاک خه‌بات زۆر به‌چاکی ده‌ستنیشانی کردووه‌ له‌م دیمانیه‌دا، به‌ڵام ئاخۆ گۆڕان چه‌ن له‌م په‌ره‌ گرتنه‌دا سه‌رکه‌وتو ده‌بێت بۆ هێنانه‌دی میسۆدیكی نوێ یان، به‌دیویكی تردا چه‌ند سه‌رکه‌وتو ده‌بێت له‌ پاراستنی ئاڕاسته‌ی ڕاسته‌قینه‌دا، ئه‌وه‌ داهاتو وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌ ".
Lass nuri
 pyaw ka bochunakani kak Shawkat daxwenetawa bazayi ba Goran'da detawa. dawakarm kak Shawkat ba xoyda bchetaw, ema hamu dangman da ba Goran, ballam away kak Xebat Abdullah dayLet hamuy rasta, bram kati awa hatwa emash ba xomanda bchinawa.
shirwan mhammad
 dastakant xosh, hamuy rastn. zor jwantan bas krdwa. ta esta kas naywerawa wa ba rashkawana lasar GORAN qsa bkat.
muhsin-baritanya
 bo kak SHAWKTI MALA NURY barez, tkaya barezm jareki tr dimanaka bxwenarawa, chunka pe dachet bash tenagayshtbit, janabishtan har waku kona YAKETYak raxna dagrn, mn lay xomawa ta esta biruray wa jarianam nadywa, barzhawandy GORAN lawada nya har pyayda hall bdayt, ballku dabet waku away kak Xebat krdwyati raxnay le bgrin. dast xosh kak Xebat.
sara ali
 dasakant xosh, hamu qsakant rastn, shikrdnawa awa dabet. barasty insan la qsakant fery zor sht dabet, dubara dast xosh.
sardam
 گوران ئەودیوی تری دراوی یەكیتییە، ناتوانیت لی تیپەربیت.
astera
 Bbora,aslan wa nia,agar goran tananat bony yaketi lebet,awa mn yakam kas goran banahlat dakam,balam ta esta ka ba wrdi agam la hamo karakani gorana,goran goranaw yaketish yaketya,har kas barnamay xoy haya.goran hawl bo xalki dadat wa yaketysh har xariki girfan prkardna.bobara bbora lagal to hawra nim.hiwadarm goran har goran bet..
شه وکه ت مه لا نوری
 چه ند تیبینیه ک له سه ر بۆچونه کانی کاک خه بات ـ کا ک خه بات به هه مان بۆ چونی سه رانی یه کێتی گۆڕان تاوان بار ده کات به و گرژیه ی که درووست بووه له نێوان یه کێتی و بزوتنه وه ی گۆڕان ، وه پێی وا یه که یه کێتی و گۆڕان له یه که وه نزیک ترن له چاو ئیسلا میه کان ، کاک گیان تۆ باسی کام یه کێتی ده که یت ، ئه وه ی ئێستا ته نها کۆمپانیایه که بۆ خۆ ده وڵه مه ن کردن نه ک قه وا ره یه کی سیاسی ـ با سی مێژووی کۆ مه ڵه ت کرد تا ئه و کا ته که به ره و هه ڵدێریان برد و وه ستایت ، من ته واوی ده که م به ئیجازه ی جه نابت . کا که ئه وه ی کۆ مه ڵه ی به ره و هه ڵدێر بت کاک نه وشیروان نه بوو به ڵکو موئا مه ره کانی جه لال تاڵه بانی بوو ـ کاک خه بات باسی بێ به رنامه ی بزتنه وه ی گۆڕان ده کات ، به ڕیزم بزو تنه وه ی گۆڕان له م کاته دا کاری به هه مه ئاهه نگی هه موو خه مخۆرێکی ئه م ووڵاته به سیسته مات کردنی ده زگاکانی حکومه ت و په رله مانه و دژایه تی کردنی گه نده ڵی و بنبڕ کردنی گه نده ڵیه کاری داهاتوی به ڕێوه یه چاوه ڕوان به ـ کاکه گۆڕان خۆی به خاوه نی کوردستان نازانێ و ناشیه وێت کوردستان مۆنۆ پۆل بکات بۆ خواستی کاری سیاسی خۆی ئه وه یه کێتی و پارتیه که هه موو ناڕه زایه ک له کوردستان هه بێت وا ده زانن گۆڕانی له پشته وه یه ـ باسی مۆدێر نی پارتایه تیت کرد له کوردستان ، که به ووته کاندا دیاره به د گۆمانیت که گۆڕانیش تازه گه رێتی پێبێ ، کاکه گیان به ڕێزیشت هه موو گۆڕان کاریه کان له م ساته دا له گۆڕان چاوه ڕێیت له هه مان کاتیشدا گۆڕان به وه تاوان بار ده که یت که ئه وه ی له گه ڵ گۆڕان نه بێت گوڕان خواز نیه ، بزو تنه وه ی گۆڕان به شێکه له گۆڕان کاری له کوردستان نه ک هه مووی وه گۆڕه پان کراوه یه بۆ گشت که س و لایه ن گه ر له توانایان دا هه یه به گژ ئه م سیسته مه کۆنه یه رسته و پاره داره دا بچن کۆتای قسه کانم به م سه ر گوزشته یه ته واو ده که م ، براده ێک که له سا ڵی 1979 پێشمه رگه ی کۆمه ڵه بوو که ئێستا خۆ ش به ختانه له ڕیزه کانی بزوتنه وه ی گۆڕان به رده وامه له کاری سیاسی .پێی ووتم ، هه موو خه باتی پێشمه رگایه تی نا گۆڕمه وه به خه باتی ئێستا ، چونکه جاران زۆر جار زیاتر له ترسا نه مان ده توانی خۆمان ته سلیمی رژێم به ینه وه چونکه چاره نوسێکی نادیار چاوه ڕێی ده کردین ، به ڵام ئێستا گه ر خۆما ن ته سلێمی یه کێتی بکه ینه وه موچه ی پێشمه رگایه تی و زه وی ڕوکن و پاره و سه یاره و مه نصه ب چاوه ڕێمانه ، له کۆتای دا ووتی ئازایه تی له م ڕۆدایه که به گژ پاره و مه نصه ب بدا بچیت و له به ره ی جه ماوه ر بیت ئینجا له چ بوارێک و قه واره یه ک دا بیت
omed issa
  platonدەڵێ: فەلسەفە نەرمترین مۆزیقایە. مۆدێلەکان نمونەی مارکسیزم وەرگرین ھەندێک وەک ماڕش ،مۆزیقای سرود و سەربازی ،وەریانگرتوە نمونە لینین و شۆڕشی ئۆکتۆبەر ،وە ھەندێک مۆزیقایەکی نەرم سۆسیالدیموکراتەکانی ڕۆژئاوا ، karl marx دەڵێ فەیلەسوفەکانی دنیا تەنیا بەشێوەی جیاواز دنیایان شیکردۆتەوە بەڵام ئەوەی پێویستە گۆڕینیەتی. من نازنم کێ ئەو قسەیەی کردوە دەڵێ: فەلسەفە گەمەیەکە بە بێ یاسا بەڵام بۆ ئامانجێک ماتماتیک گەمەیەکە بە یاسا بە بێ ئامانج ،مۆدێلەکان پەیوەندیان بە ڕیتمی فەلسەفەکانەوە ھەیە .
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ