دوای جه‌نگی دوه‌می که‌نداو و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بلۆکی رۆژهه‌ڵات و روخانی دیواری به‌رلین، دواتریش دوای 11ی سێپتێمبه‌ر و جه‌نگی دژه تیرۆر و سیاسه‌تی دیموکراتیزه‌کردنی وڵاتانی دیکتاتۆر و دیموکراتیزه‌کردنی بازاڕ و ستراتیژی کۆنترۆڵی سه‌رچاوه‌کانی ئینێرژی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی، دواتریش دوای شه‌ڕه‌کانی ئه‌فغانستان و ئۆپراسیۆنی به‌ناو ئازادکردنی عێراق شه‌پۆلێ له باهۆزی دیموکراسی و ئاڵوگۆڕ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندا هاتنه پێشه‌وه، هه‌م له‌لایه‌ک فاکتۆره ئابوریه‌کان و جیۆپۆلیتیکه‌کان و کێشه ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌کان و کیشه ناسیونالیسته‌کانی زیندو کرده‌وه‌و کۆمه‌ڵگای ئه‌م ناوچانه‌ی له‌لایه‌ک بۆ سیسته‌می ئابوری به‌رخۆری برد و له‌لایه‌کی تر به هه‌نگاو له‌باری هۆشیاری به ده‌یان ده‌یه ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ی بۆ دواوه برده‌وه. دواتریش مه‌سه‌له‌ی قه‌یرانی ئابوری به‌رده‌وامی ئه‌م دواییانه له ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا هێنده‌ی تر وهزعهکانی ئاڵۆزکرد.
کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ناوه‌رۆکی خۆیدا پێش ئه‌م ئاڵوگۆڕانه‌ش کۆمه‌ڵگایه‌کی گه‌ییو و پێگه‌یشتو نه‌بوه‌و نیه بۆ دیموکراسی، دوای ئه‌م ئاڵوگۆڕانه‌ش و ئێستاش، به‌ڵام ئه‌م وه‌زعانه هه‌رچی زیاتر کۆمه‌ڵگای سه‌ره‌وژێرکرد و بۆ دواوه به‌بازدان پاڵی پێوه‌نا نه‌ک هه‌ر له‌باری ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵکو له باری فه‌رهه‌نگی و ئاستی خوێندن و خوێندی باڵا‌و ته‌واوی پرۆسێسه‌کانی ژیانی برده فازێکی تره‌وه. ئایین له‌م نێوه‌دا رۆڵی نێگه‌تیڤی گێڕا به تایبه‌ت ئایینی ئیسلام و مه‌سیح و یه‌هودی.
زاڵبونی حیزب و ئه‌فراده‌کانی سه‌رکردایه‌تی چ له شێوه‌ی عه‌شایری و شێخه‌کانی عه‌ره‌بی تا ده‌گاته ته‌کنۆکراتی و به ناولیبڕالهکان چ لوبنان و مۆدێله‌کانی فه‌له‌ستینی و مۆدێلی کوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران و ته‌وزیفکردنی که‌سایه‌تیه‌کان به ناوی حیزب و ئاڵوگۆڕه‌کانیان. لێره‌دا ئیسرائیل و تورکیا له وه‌زعیه‌تێکی تایبه‌تی هه‌م عهسکهرتاریستی و ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی و زاڵبونی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیستی و له‌لایه‌کی تر بونی فه‌زایه‌کی دیموکراسی بۆ گه‌لانی خۆیان و سه‌رکوتی گه‌لانی ژێرده‌سته‌و هه‌ماهه‌نگی نێوان چه‌پ و راست له گوتاری سیاسیاندا. مۆدێلی ته‌وافقی له عێراق ته‌نها پێچانه‌وه‌ی کێشه‌کانه و له رۆژی خۆیدا هه‌ر ده‌ته‌قێته‌وه. چونکه ئه‌مه سات و سه‌ودایه‌کی سیاسی رۆژئاواییه و گه‌لانی عێراق به ئازادی ئه‌م ره‌وشه‌یان هه‌ڵنه‌بژاردوه، به‌ڵکو سه‌نگ و سوکی هێزه‌کانه و به‌س، هه‌رکاتێ ئه‌مه گۆڕا ئه‌وا ته‌وافقیش ده‌بێته پوشی به‌ربا.
ئاڵوگۆڕه‌کانی نێو یاساکانی هه‌ڵبژاردن له کوێت و به‌شداری ژنان له ده‌سه‌ڵاتی عێراقی و دانانی ریژه‌ی دیاریکراو له کورسیه‌کانی په‌رله‌مان به گوێره‌ی زه‌خته‌کانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا و سه‌رکوتی ئیسلامیه‌کان له میسر، ئاواڵاکردنهوهی ده‌زگاکانی سه‌رکوت که‌مکردنه‌وه‌ی ئازادی به‌یان و رۆژنامه‌گه‌ری له وڵات و چاککردنه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وگه‌شه‌دان به‌که‌رتی تایبه‌ت له میسر‌و لوبنان و هه‌ڵاوسانی دراو و خراپی ژیان و گوزه‌ران و دابه‌زینی لانی که‌می ژیان تا دوا ئاسته‌کانی له زۆربه‌ی وڵاتاندا و زیادبونی بی‌کاری و نه‌بونی بیمه‌کانی بێ‌کاری و ته‌ندروستی له زۆربه‌ی وڵاتان، له‌لایه‌کی تر ده‌وڵه‌مه‌ند بونی قشرهیهک له سیاسیه‌کان و فه‌رمانبه‌ران و کاسهلیسهکانی یان له ئه‌دیبان و رۆژنامه‌نوسه‌کانیان و گه‌شه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداری له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، بێ گوێدانه پرۆسێسه‌کان و بێ مبالاتی به‌رامبه‌ر گه‌ل و ویست و ئیراده‌کانیان.
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندا ده‌زگاکانی قه‌زایی پشیله‌یه‌کی که‌مۆی باوه‌شی ده‌سه‌ڵاتن، له ئیسرائیل و تورکیاش ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه واقعیهیان نیه نه‌ک له کوردستان و فه‌له‌ستین و عێراقدا.
ئه‌م وه‌زعه وایکردوه که راوێژکاری گشتی هیچ توانایه‌کی نه‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به که‌یفی خۆی یاری به چاره‌نوس و ئیمکاناتی گه‌ل و ویست و ئاواته‌کانی یان بکه‌ن.
له لایه‌کی تر ده‌سگاکانی ته‌شریعی و ته‌نفیزی له هه‌مان ئاستدان. نه‌بونی پلانێکی دروست له داموده‌زگاکان به گوێره‌ی ویست و ئاواته‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و نه‌بونی به‌رنامه‌یه‌کی دروست بۆ جیبه‌جێکردنی پلانه‌کان، هێنده‌ی تر باڵی ره‌شی گه‌نده‌ڵی و کابوسی دودڵی به هه‌مو لێپرسراوان و ئاسته‌کانی دلسۆزیان بۆ گه‌ل و هیواکانیان به‌خشیوه.
له ئیسرائیل و میسر‌و ئێران و تورکیا و عێراق و هه‌مو وڵاتانی تردا گه‌نده‌ڵی مه‌سه‌له‌یه‌کی به‌رده‌وام و کوشنده‌یه. ته‌نانه‌ت ده‌نگ کڕین و مامه‌ڵه‌کردن به هه‌ڵبژاردن و ته‌زویر له هه‌ڵبژاردنه‌کان و سه‌رکوت و رێگاگرتن و نه‌هێشتنی ده‌نگدان بۆته مه‌سه‌له‌یه‌کی رۆتین. هه‌مو نوێنه‌رانی ئه‌وروپایی و ئه‌مه‌ریکایی له‌وانه کارتر و جه‌ماعه‌ته‌کانی ته‌نها بۆ سه‌یران و گه‌شت له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاتانه ده‌چن شه‌رعیه‌ت به پاکی و ناپاکی ده‌ده‌ن.
باشترین نمونه‌ی دیموکراسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هه‌ڵبژاردنی حه‌ماس بو له غه‌ززه. خه‌ڵکی قوربانی له غه‌ززه قوربانی سیسته‌می ئابوری به‌رخۆرین (ئیستهلاکی). له دواین شه‌ڕی ئه‌مجاره هه‌ر ته‌نها گه‌لی هه‌ژار له وێ قوربانی زۆری دا و حه‌ماسیش به هێز مایه‌وه له سایه‌ی سه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران.
به کورتی تا ئێستا دیموکراسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندا یانی سه‌رکوتی ئازادی و هه‌ژمونی عه‌شایری و کۆنه‌پرستی ناسیونالیستی و مه‌زهه‌بی، یانی گه‌شه‌دان به سیسته‌می ئابوری ئیستهلاکی (ئه‌گه‌ر ده‌نگ به حیزبی ده‌سه‌ڵات ناده‌ی نان بڕاوێ.. ئه‌مه په‌یامه بۆ ده‌نگده‌ران و خه‌ڵکی هه‌ژاری ئه‌م ناوچه‌یه، به‌کورتی ئازادن له بێ نانی و به نانی به‌س)، که‌سپه‌رستی و بونی ئیمکاناتی ماددی و گه‌نده‌ڵی له دوا مه‌نزڵی دا، به کورتی یانی گیرفان پڕکردن له‌سه‌ر حسابی گه‌ل. ده‌نگ بده به‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر حسابی ئێمه گیرفانیان پڕده‌که‌ن، بۆچی ته‌نها بۆ ژیانێكی مه‌مری و مه‌ژی یان هه‌ندێکیش له سایه‌ی ئه‌وان په‌ره به حیزب و رابه‌ر و ده‌سه‌ڵات و باوه‌ڕی کۆنه‌پرستی و هه‌ژمونی مه‌زهه‌بیان ده‌ده‌ن.
ترس و تۆقاندن به مه‌سایلی ئابوری و سه‌ربازی و هه‌ژمونی ئاسایش و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان گه‌وره‌ترین و کوشنده‌ترین مه‌سه‌له‌ن له ژیانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندا، له‌لایه‌کی تر قین و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌و به‌کارهێنانی هێز له دژی یه‌کدا و هه‌ماهه‌نگی ده‌زگاکانی سه‌ربازی له ده‌ستی سیاسیه‌کاندا و جیا نه‌بونه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت (جیا له تورکیا) گرفتترین مه‌سه‌له و ئاڵۆزترینیانن. له لایه‌کی تر تۆله‌رانس نه بون و به‌یه‌که‌وه ژیانی بیروڕا جیاجیاکان و قه‌بوڵ نه‌کردنیان مه‌سه‌له‌ی رون و ئاشکران له‌م ناوچه‌یه‌دا.
نوێنه‌رانی حیزبه‌کان له هه‌مو وڵاتان به‌ئاشکرا ده‌ڵێن ئێمه نوێنه‌ری گه‌ل نین نوێنه‌ری حیزبین و حیزب ئێمه‌ی داناوه، هه‌ر بۆیه‌ش موباره‌ک زیاتر له دو ده‌یه‌یه میسر داژوا و حه‌ماس له هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌چێ و له ئیسرائیل باڵی راست زۆرینه‌ی هێنا و له عێراق حیزبی مالکی یه‌که‌م ده‌نگی 14 پارێزگا بو له کوردستانیش پێویست ناکات چ بڵێن مانگه شه‌و سه‌رله ئێواره‌وه دیاره. دیاره جار جاره‌ش سه‌گیش پێ ....!!.
له کوردستان ده‌کرێ مه‌سه‌له‌کان زانستی تر و باشتر بن، ئه‌گه‌ر هاتو هاوسه‌نگی سیاسی وه‌کو سیاسه‌ت ده‌ستی به‌کارکرد و سوپا له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زعه سیاسیه‌کان وه‌ستایه‌و هیچ ته‌داخولی کاره‌کانی نه‌کرد، به‌ڵام جارێ سوپایه‌کی به‌هێز و وڵاتیکی سه‌ربه‌خۆ و ئیمکاناتێکی ئابوری به‌هێز و وڵاتێکی به‌رهه‌مهێن نیه، بۆیه له‌م وه‌زعه‌ی ئێستا دا هه‌ر ئاڵوگۆڕێ له حیزبه سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان بێت ئه‌وا کاریگه‌ری راسته‌وخۆ به‌سه‌ر ته‌واوی ده‌سه‌ڵات دا ده‌بێ. هه‌ر بۆیه‌ش چاوه‌ڕوانی ئاڵوگۆڕی چۆنایه‌تی ناکرێ. به‌ڵام ده‌کرێ فشار بۆ هه‌ندێ مه‌سه‌له بهێنرێت به‌نمونه به یاسایی بونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا و فه‌راهه‌م بونی ئازادیه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵک و پێداویستهیهکانیان له هه‌مو مه‌یدانه‌کانی ژیانیاندا بونی ئه‌من و ئاسایش بۆ هه‌موان له هه‌مو باره‌کانه‌وه، ساغ بونه‌وه‌ی بودجه و داهاتی گه‌لی کوردستان و به‌رهه‌م و داهاتی نه‌ته‌وه‌یی، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌کان و هه‌ڵواسینی یاسا ئایینیه‌کان، دانان و پیاده‌کردنی مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردن ی دروست بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئه‌کتیڤکردنی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی و بونی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو بۆیان و کۆنترۆل کردنی هه‌مو ئه‌وانه‌ی که میزانه‌ی گه‌ل به‌شی خۆیان تیا گل ده‌ده‌نه‌وه. به کورتی چاککردنی باری ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگا به به‌رنامه‌ی دروستی پان و به‌رین ودرێژخایان له هه‌مو مه‌یدانه‌کاندا. په‌رله‌مانی داهاتو ئه‌گه‌ر هه‌ر له کۆنه سیاسیه‌کان و دابه‌شکردنی کورسی حیزبه‌کان بیت ناتوانێ گه‌شه به کۆمه‌ڵگا و دیموکراسی بدات ئه‌وا هه‌روه‌کو خۆیده بێت و نیوه‌ی ئاماده‌نابن له دانیشتنه‌کان و نیوه‌ی تریشیان خهودهیان باته‌وه‌و هه‌ندێ له ئیسلامیه‌کانیشیان هه‌مو کاتیان به یه‌کلاکردنه‌وه‌ی چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی کۆنه‌پرستی به‌سه‌ر ده‌به‌ن که له یاسای باری که‌سیتی هه‌موان ده‌زانین چ مه‌سه‌له بو. کورسیه‌کانی تورکمان و فه‌له‌کانی کوردستانیش هه‌ر بۆ راگه‌یاندنه‌و به‌س.
به کورتی له کوردستان به‌رده‌وامی هه‌مان وه‌زعی ئێستایه له‌لایه‌ک له رو به‌ده‌ره‌وه ( تورکیا و ئێران و سوریا و ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی عێراق) کارێکی باشه و کۆمه‌ڵگا ده‌توانێ له باری مێژوی قۆناغێکی گرنگ ببرێت که رو به دوژمنانی وڵات و له دونیای ده‌ره‌وه‌ی دا چۆته به‌ره‌ی ئیمپریالیستیهوهو هه‌مو هێزه ئازادی خوازه‌کان پشتیان له مه‌سه‌له‌ی کورد کردوه له گشت دا ئه‌مه نێگه‌تیڤه و کارێکی قورسه و موسبه‌ت نیه، له لایه‌کی تریش له ناوه‌خۆدا کاری باشکراوه و کۆمه‌ڵگا چوه‌ته فازێکی تره‌وه، به‌ڵام که‌موکوڕی ریشه‌یی هه‌یه. ئه‌م که‌م و کورتیانه‌ش ده‌بێ چاره‌سه‌ربکرێن ئه‌گه‌ر واقعیانه چاره‌سه‌رنه‌کرێن ئه‌وا ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌ی هه‌شه له ده‌ست ده‌درێن. بۆیه رابه‌ران و هه‌مو حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان به چه‌پ و راسته‌وه ده‌بێ ده‌رس له میژوی ئه‌وروپاییه‌کان و ئه‌مه‌ریکاییه‌کان و ته‌نانه‌ت له ئیسرائیل و تورکیاش وه‌ربگرن.
گه‌لان له کوردستان ده‌بێ له هه‌مو ئیمکاناته‌کانی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی به‌هره‌مه‌ند بێت، نه‌ک کۆمه‌ڵه که‌سێ. ئه‌مه به کردار نه‌ک به وشه ئه‌مه‌ش قورسترین ئه‌رکی مێژویه و به‌داخه‌وه تا ئێستا هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز له کۆمه‌ڵگا له‌م ئاستهدانیه وه‌رچه‌رخانێ به مێژوی کۆمه‌ڵگا بکات و کۆمه‌ڵگا به‌ره‌وپێشه‌وه ببات و مه‌سه‌له‌کان یه‌کلابکاته‌وه. به‌هێز بونی به‌ره ناوخۆییه‌کان ده‌توانێ به‌ره‌کانی ده‌ره‌وه به‌هێز بکات. بڕینی ئه‌م قۆناغه مێژویه له ژیانی گه‌لانی کوردستان ئه‌رکی هه‌موانه و بههێزوتوانای هه‌موان دێته ئاراوه‌و ده‌سه‌ڵات ده‌بێ ئه‌م مه‌یدانه خۆش بکات تا هه‌مو هێزه‌کان بتوانن به‌شداری بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئینسانی و پیشکه‌وتو بکه‌ن، نه‌ک رێگر بن له به‌رده‌می و سه‌رکوت و تۆقاندن و گه‌نده‌ڵی بکه‌ن به پیشه.ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ مێژوی باش جێ بهێڵن و و دروست بکه‌ن ده‌بێ قوربانی زۆر بده‌ن. ئێستا ئه‌م فرسه‌ته له کوردستان بۆ هه‌موان ئاواڵایه. دروستکردنی مێژوش کارێکی قورسه و رابه‌ری خۆی ده‌وێ.