بیروڕا
hiwa mohemed
 مانگ سه‌ر له‌ ئێواره‌ دیاره‌ ، به‌زه‌ییم به‌خۆماندا دێته‌وه‌ کاکه‌ سیروان که‌ خۆمان ماندوو کردوه‌ به‌ سیاسه‌ت و راگه‌یاندن و نووسین و به‌دواداچووندا . ئه‌وه‌مان له‌ بیر کردوه‌ که‌ ئێمه‌ سه‌ر به‌وولاتێکین که‌ گۆڕانی حوکم تیایدا ته‌نها ده‌بێت له‌ ڕێگه‌ی ڕاپه‌ڕین و زۆره‌وه‌ بێت ده‌نا وه‌ک هیچ نا وه‌ک که‌سایه‌تی سه‌رکرده‌کانی کورد گه‌ر بێت و به‌ ئاره‌زووی خۆیان لابچن یان له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ ئیتر پێیان وایه‌ ده‌یان ساڵه‌ هه‌رچییان له‌ قوماردا بردوه‌ته‌وه‌ هه‌مووی ده‌دۆڕینن . که‌سیش ئاماده‌ نیه‌ بدۆڕێت . هه‌رچی دیموکراتیشه‌ ده‌توانم بڵێم لای تاکی کورد له‌سه‌دا نه‌وه‌د و پێنجی هه‌ر ماناکه‌شی نازانێ ، سه‌رکردایه‌تی کورد هه‌ر وه‌ک ئه‌و ئاغایه‌ی زه‌مانی گوند نایه‌وێت له‌ منداڵی خۆی زیاترکه‌س فێری خوێنده‌واری ببێت و بچێته‌ شار نه‌بادا فێری ئه‌وه‌ی بکه‌ن له‌ ئاغا هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌ ، حوکمی لای ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێت که‌ تاکه‌کانی ووڵاته‌که‌ی ته‌نها به‌ ناو دیموکراسییان له‌سه‌ر زار بێت و بیکه‌ دروشمی جێ پێ خۆش کردن . هه‌ربۆیه‌ ده‌توانین بڵێین له‌ کوردستان هیچ حزبێک له‌سه‌ر بناغه‌ی دیموکراسی دروست نه‌بوه‌ هیچ سه‌رۆکێک هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌ ، سکرتێری هیچ حزبێک هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌ ته‌نانه‌ت هی رێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان و نه‌قابه‌و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی قووتابخانه‌کان و کارخانه‌و فه‌رمانگه‌کان و بگره‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌ بردنی رۆژنامه‌کانیش له‌سه‌ر بناغه‌ی خزم خزمێنه‌و کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی نزیکان و به‌کار هێنانی پاره‌ و ده‌عوه‌ت دروست بوه‌ ، جا بۆ ئه‌وه‌ی چی دی له‌ بازنه‌یه‌کی داخراودا ( هیلا هۆپ ) نه‌که‌ین ، ده‌بێت تاکی کۆمه‌ڵ هوشیار بکرێته‌وه‌ و یه‌کم که‌سانێکیش که‌ ئه‌و ئه‌رکه‌ ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆیان ئه‌وانه‌ن که‌ له‌ میدیا ئازاده‌کاندا کار ده‌که‌ن چونکه‌ گه‌ر سه‌رنج بده‌یت ئێستا رۆژنامه‌نووسه‌کانیش هه‌ریه‌که‌و سه‌ر به‌ حزبێکه‌ چونکه‌ شوێنه‌کانی کاری تیادا ده‌که‌ن هی حزبه ، تا بۆ حزبیش بنووسین ده‌بێت له‌ زۆر ڕاستی که‌ بۆ ئێمه‌ باش نیه‌ لابده‌ین یان له‌زۆر هه‌ڵه‌ که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیمانه‌ داکۆکی بکه‌ین .‌
عه‌لی‌ ماهی‌
 ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌كه‌م : به‌لاَم یه‌كێك له‌گرفته‌ گه‌وره‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌كو خۆیان له‌ چه‌مكی‌ دیموكراسی‌ و ئازادی‌ تێگه‌یشتون نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌م دوو چه‌مكه‌ جیا له‌ بیرو بۆچونی‌ ئه‌وان ماناو تێگه‌یشتنی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ هه‌یه‌ ، ده‌سه‌لاَت ته‌نها گوڵه‌كانی‌ دیموكراسی‌ قبوڵه‌ ، بێ ئاگا له‌وه‌ی‌ كه‌ دیمه‌كراسی‌ و هه‌ڵبژاردن نه‌مامێكه‌ هه‌م گوڵ و هه‌م دڕكیش ده‌گرێ‌ ، هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌كی‌ ئینتیقائی نیه‌ ، ئه‌وه‌ی‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیت دایه‌ قبوڵت بێ و ئه‌وی‌ تری‌ وه‌لابنێیت ده‌سه‌لاَتدارانی‌ سیاسی كوردستان تائێستا ئه‌و نه‌مامه‌یان به‌ بێ دڕك ده‌ست كه‌وتوه‌ چونكه‌ خه‌ڵك چاوه‌ڕێی‌ بۆن وبه‌رامه‌ خۆشه‌كه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و عه‌داڵه‌تی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ بوون ، به‌لاَم كه‌ ئومێد به‌و چاوه‌ڕوانیه‌ نه‌ما ، ئێستا نۆره‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌پاڵ گوڵه‌كاندا ده‌سه‌لاَت په‌نجه‌كانی‌ بۆ دڕكه‌كانیش رابهێنێ‌ و ده‌بێ تامی‌ ئه‌و راستیه‌ بكا كه‌ هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی هه‌موو جارێ‌ و نایه‌ته‌وه‌ ، ده‌بێ له‌ ئێستاوه‌ ده‌سه‌لاَت به‌ناچاری‌ خۆی‌ بۆ بارودۆخێك ئاماده‌بكات كه‌ ئه‌ویش لایه‌نێك ده‌بێ نه‌ك ده‌سه‌لاَت ، ده‌نگێك ده‌بێ نه‌ك هه‌موو ده‌نگه‌كان !
هاورى
 ده‌ست خوش كاك سیروان وه‌كپیشه‌ی‌ هه‌میشه‌ییت وردو بابه‌تیانه‌ و به‌سه‌رنجیك و خویندنه‌وه‌ بو ئیستا و ئاینده‌ خویندنه‌وه‌ی‌ مه‌نگقی‌ به‌هه‌ستكردن به‌لیپرسراویه‌تییه‌وه‌ راو بوچونه‌كانت له‌خزمه‌تی‌ هه‌مو تاكی‌ كوردیدان . له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی‌ دیموكراتی‌ وه‌ك دروشم و ته‌نانه‌ت ناو ی‌ هه‌ندیك له‌حزبه‌ كوردییه‌ كاندا بونی‌ هه‌یه‌ به‌لام له‌سه‌ر ئه‌رزی‌ واقع به‌جی‌ ناكری ، ئه‌مه‌پیشه‌ی‌ حزب و ده‌سه‌لاته‌كانی‌ روژهه‌لاته‌ كه‌به‌به‌ده‌ستهینانی‌ ریژه‌ی‌ %99%99 شانازی‌ ئه‌كه‌ن له‌كه‌ل ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وپه‌ری‌ دیكتاتوریه‌ . جیی‌ خویه‌تی‌ بویه‌ك جار ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ ی‌ ته‌نانه‌ت مافی‌ هاولاتیبونیشی‌ زه‌وت كردووه‌ به‌زه‌ییی‌ به‌خوینی‌ شه‌هیدو یان بو ئه‌وه‌ی‌ به‌راپه‌رین لانه‌چی‌ هیچ نه‌بی‌ دژایه‌ تی‌ ئه‌و پروسه‌ دیموكراتییه‌ نه‌كات باله‌وه‌ زیاترخوی‌ ناشیرین نه‌كات ، باهه‌لبژاردنیكی‌ تاراده‌یك دورله‌توندوتیژی‌ و بیكه‌ردبی‌ هه‌رچه‌ند من خوم ئه‌مه‌ به‌ زه‌حمه‌ت ئه‌زانم له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌سلاته‌وه‌.
omed issa
 سیروان ڕه‌شید ده‌بی لیستی نوێ وه‌ک عیزرائیل ڕۆحی فیودالیزم ده‌ربهێنی ئه‌وه‌ گه‌ل ده‌خوازی ده‌نا فیودالیزم رۆحی گه‌ل ده‌رده‌هێنی ،یان به‌هه‌شت یان دۆزه‌خ،گه‌ل به‌بێ ئه‌وه‌ی تاوانه‌کی کردبێ ڕه‌وانه‌ی دۆزه‌خ کراینه‌.
بةناز سؤفى
 براكه‌م، ئایا له‌وباروه‌ره‌دای‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ دۆرانی‌ دیموكراسی‌ قبوڵبكه‌ن!؟ ئای هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵبژاردن بباته‌وه‌، میلیشیای‌ چه‌كداری‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ قبوڵی‌ بكات؟ پارتی‌ واز له‌پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ حكومه‌ت بێنێ‌؟ ئاسایشی‌ حیزب نه‌مێنێ‌؟ گومرگی‌ ئیبراهیم خه‌لیل ته‌سلیمی‌ حكومه‌ت بكرێ‌؟
جوان
 سلاو ده‌ست خۆش. راسته‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ قورسه‌، به‌تایه‌ت كه‌ لیستی‌ جیاواز به‌نیازن به‌شداری‌ بكه‌ن، كه‌ بۆ ئه‌مان قورستره‌، چونكه‌ ئیمه‌ له‌ولاتیكی‌ دیموكراسیدا نین تا ئه‌وان بتوانن حه‌قی‌ خۆیان وه‌رگرن، ئیمه‌ی‌ كورد دوو بنه‌ماله‌، دوو حزب حوكمرانیمان ده‌كات كه‌ هه‌موو شته‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیانداریكده‌خه‌ن، بۆ ئه‌م هه‌لبزاردنه‌ش شتیكی‌ حه‌تمیه‌ كه‌ خروقات ده‌كریت و جاریكی‌ تر ده‌خریته‌وه‌ لیستی‌ ره‌ش، بۆیه‌ ئه‌وه‌ كرنگه‌ چه‌ند هه‌ول بدریت بۆ نه‌هیشتنی‌ ئه‌و خروقاته‌ له‌وباوه‌ره‌دانیم كه‌ بی‌ خه‌ش بیت.
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -1- په‌ڕه‌
    

بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                                                                                                                          

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
    
نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
 چی‌ له‌كۆنگره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ؟
 پارتی‌ و گێچه‌ڵی‌ زۆرینه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستور
 گۆڕان و دروستكردنی‌ هێزی‌ چه‌كدار!
 دواكه‌وتویی‌ فه‌رهه‌نگی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌
 پرسیار له‌ هه‌ڵوێستی‌ یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر داعش‌
 كاتی جێبەجێكردنی رێكەوتنەکە هاتوە
 ئه‌م قه‌یرانه‌ میراتی‌ ئێوه‌یه‌!
 یه‌كێتی‌ به‌ 20 رێگا ته‌زویری‌ كردوه‌
 یادی سلێمانی و هه‌ستكردن به‌ غوبن و غه‌در!
 یه‌كێتی‌ قه‌یرانه‌كه‌ قوڵده‌كاته‌وه‌، یان چاره‌سه‌ر؟
 ره‌وایه‌ یه‌كێتی‌ به‌ 26%وه‌، حوكمی‌ سلێمانی‌ بكا؟
 ده‌لاله‌ته‌كانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان له‌ 9 خاڵدا
 گه‌وره‌م، ئێوه‌ خودی‌ ده‌ستورن!
 بارزانی‌ هه‌شت ساڵه‌ چی‌ كردوه‌؟
 ئه‌و وانانه‌ی پێویسته‌ له‌ دیجله‌وه‌ فێری ببین!
 ته‌حه‌داكانی‌ به‌رده‌م جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕان
 گەنج لە بزوتنەوەی گۆڕاندا!
 چۆن ده‌ستورێكمان ده‌وێ؟
 هه‌شت مانگ و به‌رپرسیاریه‌تی‌ مێژویی‌
 چاكسازی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا
 گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ موڵكی‌ گشتی؛ دڵۆپێك له‌ ده‌ریایه‌ك
 مەترسییه‌کانی یاسای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
 رازیبون به‌كه‌م؛ پاشه‌كشه‌یه‌
 خاڵێكی‌"ره‌ش" له‌ مێژوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا
 دو رێگه‌چاره‌
له‌ به‌رده‌م "یه‌كێتی ‌‌و پارتی" دا
 گۆڕین لە دەسەڵاتی دادوەریی
 هەرگیز كوردستان ناگەڕێتەوە پێش 17ی شوبات
 ئایا گۆڕان له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌؟
 بای بای یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری
 كێیه‌، كورد
په‌رت ده‌كات؟
 بۆچی‌ پاشه‌كشه‌مان كرد؟
 كاته‌كه‌ دره‌نگ بوه‌
 بۆچی‌ پێویسته‌، یاسای‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێت؟
 كه‌مپه‌ینێك
بۆ ده‌ربازبون له‌ تونێله‌ تاریكه‌كه‌
 (یه‌كێتی‌ و گۆڕان)
لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌
 پیلانێكی‌ مه‌ترسیدار!
 ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ په‌رله‌مان؛
ئێوه‌ له‌خه‌می‌ گه‌لدان، یان له‌خه‌می‌ خۆتان؟
 پارتی‌، هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات!
 له‌باره‌ی‌ كاندیدكردنی‌ تاڵه‌بانی‌_یه‌وه‌
 ئه‌مجاره‌ چۆن ململانێ‌ بكه‌ین؟
 هه‌ژاره‌كان...
 2010؛ ساڵه‌ خه‌ته‌ره‌كه‌
 میلله‌تێك باجی‌ ئێوه‌ ده‌دات!
 نا بۆمیلیشیای‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌!
 خوا كوردستان بپارێزێت
 گۆڕان ده‌چێ‌ بۆ به‌غدا!
 بێده‌نگی‌ نێچیرڤان بارزانی‌!
 زوڵمكردن له‌ سلێمانی‌
 له‌باره‌ی‌ كێشه‌كه‌ی‌ دانای‌ ئه‌حمه‌د مه‌جید‌و چاودێریی‌ داراییه‌وه‌
 تكایه‌ ئه‌مه‌ كابینه‌ی‌ سێیه‌مه‌، مه‌یكه‌ن به‌شه‌شه‌م
 نه‌خشه‌ سیاسییه‌كه‌ گۆڕا
 بارزانی‌، سه‌رۆكێكی‌ بێخه‌م!
 ئایا خه‌ڵك ده‌نگ به‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م واقیعه‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌دات، یان به‌ پرۆژه‌ی‌ گۆڕانكاریی‌؟
 دروستكردنی‌
دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان
 له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌
 پایزی‌ پاوانخوازیی‌
 ترس له‌ قبوڵ نه‌كردنی‌ ئه‌نجامه‌كان
 ئایا بارزانی‌ پاڵێوراوی‌ یه‌كێتیشه‌؟
 سه‌ربه‌خۆیی‌ له‌ نێوان تاڵه‌بانی‌‌و بارزانی‌
 ڤیتۆ مه‌ترسیداره‌كه‌ی‌ بارزانی‌
 كابینه‌ی‌ پێنجه‌م چی‌ كردو چی‌ جێده‌هێڵێت؟
 پێویسته‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌
 ژاوه‌ژاوی‌ چوار حیزبه‌كه‌
 پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌
 وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ هه‌مومان به‌دوایدا وێڵین!
 بڕیاره‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌‌و دوو پرسیار
 ئه‌م كارته‌شتان سوتاند
 خه‌ڵكینه‌ په‌رله‌مان
ده‌یه‌وێت ده‌ممان داخه‌ین!
 هۆشیار زێباری‌ چی‌ بۆ كورد كرد‌؟
 ناكۆكییه‌كانی‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌
 بایكۆتكردنی‌ توركمانه‌كان بۆ؟
 رۆژنامه‌ی‌ (رۆژنامه‌)
چی‌ كردووه‌و چی ماوه‌ بیكات!؟
  دیسانه‌وه‌ هه‌ڵپه‌ی‌ كورسیی‌
 دوای‌ ساڵێك... ئایا ئه‌نجومه‌نی‌ پارته‌ سیاسییه‌كان پێویسته‌؟
 بودجه‌ و داهات و جورئه‌تی‌ په‌رله‌مان
 په‌رله‌مانه‌ نه‌خۆشه‌كه‌!
 دیموكراسیه‌تی‌ ته‌وافوقی‌
له‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووساندا
 كڵۆڵی‌ دیبلۆماسیه‌تی‌ كوردی‌
 كه‌ركوك و مه‌ترسی‌...
 پارتی‌ و یه‌كێتی‌
به‌رپرسیاری‌ سه‌ره‌كی‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ مادده‌ی‌ 140ن
 سیناریۆی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌
 پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵیشیان دابه‌شكرد!
 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ