به درێژا یی مێژوی كورد یه‌ك دهسهلاَت و یه‌ك دیدو بوَچون یه‌ك بنه‌ماڵه حكومی ته‌واوی دهسهلاَتیان كردوه ئه‌گه‌ر شتێك ههبوبێ به‌ناوی ركهبهرهوه، ئه‌وا ته‌نها ناو بوه و نه‌یتوانیوه هه‌ڵگری مانای ركه‌به‌ری بوبێت، واتا مێژوی كوَن و نوێ و گوَڕانكاری هیچ بونێكی نه‌بوه، بهلاَم ئێسته‌ی گوَڕهپانی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه له به‌رده‌م دروستبونی ئوَپوَزسیوَنێكه كه بتوانێ مانا هه‌قیقیه‌كه‌ی بگێڕێته‌وه، له دروشمه‌وه ببێته واقع مێژوی كوَن تێپه‌ڕێنێت و دنیایه‌كی تازه دروست بكات و دهسهلاَت له چهقبهستوییهوه بباته سه‌ر سكه‌ی گوَڕان و مكانیزمی گوَڕانی دهسهلاَتهكان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف و ئه‌رك و ئازادی بوَ تاكی هاولاَتی.
ئێستا هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م سێ گوَراندایه كه‌ده‌كرێ هه‌ر گوَڕانێكی خوێندنه‌وه‌ی بوَ بكرێ و له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵوێست وه‌ربگیرێ:
1. ده‌ستور. ده‌ستور زوَرترین گفتوگوَ و قسه‌ی له‌سه‌ربو، چونكه ئه‌م ده‌ستوره به پێی هه‌مو خوێندنه‌وه ده‌ستوریه‌كان و یاساناسه‌كان ده‌ستورێكه دهسهلاَتی سهروَكی هه‌رێم بالاَ ده‌كات كه بتوانێ په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه واتا له ته‌شریفاتییه‌وه بوَ دهسهلاَتی ره‌ها كه ئه‌مه‌ش زه‌مینه خوَش ده‌كات بوَ دروستبونی دیكتاتوَر و دهستهلاَتی كه‌سێك به‌سه‌ر هه‌مو دهسهلاَتهكانهوه، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی دهسهلاَتداری پارتی و یه‌كێتییه، بهلاَم ده‌كرێ رێژه‌یه‌ك هه‌بێت بوَ قبوڵكردنی ده‌ستور ئه‌گه‌ر هاتو دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه خرایه ده‌نگ دانه‌وه ئه‌و كات ده‌بێت بپرسین ئه‌گه‌ر زوَرترین ده‌نگ به (نه‌خێر) بو، ده‌كرێ ماوه‌یه‌كی زوَری بوَ دیاری بكرێ تا هاولاَتی بتوانێت به‌وپه‌ڕی تێگه‌یشتنه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدات كه ئه‌م دهسهلاَته له ناوه‌ندا دژی ئه‌م جوَرهی ده‌ستورن لێره پێداگیری تێپه‌ڕاندنی كرا.
كه‌واته ده‌بێت رێژه‌یه‌ك دیاری بكرێ واتا ئه‌گه‌ر 50% ده‌نگی نه‌هێنا ئه‌وا ده‌كرێ هوَكهی بزانرێ جارێكی تر بنوسرێته‌وه كه ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دوحیزبه له‌به‌رده‌م ركه‌به‌رێكی ههقیقیدان، ناتوانن ئه‌و رێژه‌یه دیاری بكه‌ن، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی دو لایه‌ن و بوَ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه بازرگانیه‌كانی ئه‌و دو لایه‌نه بو، بوَیه له ئێستادا وه‌ك یه‌كه‌م به‌رهه‌ڵستكاری لیستێكی جه‌ماوه‌ری هه‌مو تاكه‌كانی كوَمهڵگا له ژێر گوشاری كوَمهڵگادا خوَشبهختانه نه‌توانرا پرسی ده‌ستور به زوَر و خێرا به‌سه‌ر میلله‌تدا بهسهپێنرێ، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین و یه‌كه‌م به‌رهه‌می خه‌ڵك و لیستی گوَڕانه كه ده‌كرێ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌ركی زوَر گه‌وره بكه‌وێته ئهستوَی لیستی گوَڕانهوه بوَ قسه كردن له‌سه‌ر ده‌ستور.
2. سهروَكی هه‌رێم: سهروَكایهتی هه‌رێم پێویسته له په‌رله‌مان و به ئاماده‌بونی كاندیدای هه‌مو لیسته‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستورێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی موَدێرندا دیاری بكرێ، پێویسته رێژه‌یه‌ك دیاری بكرێ بوَ سهروَكی هه‌رێم واتا ئه‌گه‌ر هه‌ر سهروَكێ 50% ده‌نگه‌كانی نه‌هێنا ئه‌وا نه‌توانێ ببێته سهروَكی هه‌رێم.
3. ئوَپوَزسیوَن. ئێسته له به‌رده‌م ههڵیژاردنداین جیاواز له هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر له به‌رده‌م به پڕوَژهكانی ناو ئه‌م لیستانه لیستی گوَڕانه كه زوَرترین به‌ر پرسیاریه‌تی ده‌كه‌وێته ئهستوَی ئه‌م لیسته، چونكه قوَناغێكی گرنگی دروست كردوه وه‌ك ئوَپوَزسیوَنێكی هه‌قیقی په‌ره به چاو‌دێر بون و لێپرسراویه‌تی خوَی بدات بتوانێ گوشار بێت له به‌رده‌م هه‌ر ئه‌گه‌رێگی تهزویركردن و نان بڕین و كڕینی ده‌نگ و به‌كارهێنانی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بوَ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، بوَیه ئه‌م لیستی گوَڕانه به‌رپرسی سه‌ره‌كیه له به‌رده‌م سه‌روه‌ری یاسا و ده‌ستوردا وجێگربونی هه‌رسێ دهسهلاَتهكه یاسادانان و دادوه‌ری و جێبه‌جێ كردن.