چاوخشاندنێک به میدیای کوردی‌دا له کوردستانی عێراق: بینین، بیستن و خویندنه‌وه ده‌ری ده‌خات به‌شی زۆری ئه‌م میدیایه نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانیوه ئه‌رکه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی وه‌ک: وشیارکردنه‌وه، په‌روه‌رده، گه‌یاندنی راستییه‌کان، کێشه‌کانی کۆمه‌ڵ ....تاد به‌جێ بگه‌یه‌نێ، به‌ڵکه خوێنه‌ر و خه‌ڵکی توشی سه‌رهێشه و راڕایی کردوه، چونکه ئه‌م میدیایه له مێژدایه توشی پاشاگه‌ردانی بوه، ئێستاش خه‌ریکه به‌ره‌و گێره‌شێوێنی ده‌بردرێت. گه‌ر ئه‌م دو نه‌خۆشییه چاره‌سه‌ر نه‌کرێت مۆرانه ئاسا کار ده‌کاته سه‌ر میدیای کوردی، ناشرین ده‌بێت لای خوینه‌ری کورد و بیانی، ده‌که‌وێته به‌ر نه‌عله‌تی نه‌وه‌ی دوا رۆژی میله‌ته‌که‌مان.
میدیای ئیستا له فۆرم و ناوه‌ڕۆکدا دهمانگهڕینێته بۆ چه‌ند سه‌رده‌مێکی جیاوازی قێزهوهری پێش 2003 :
سه‌رده‌می به‌عس
میدیای ئه‌م سه‌رده‌مه: پیاداهه‌ڵدان و به پیرۆزکردنی تاکه که‌س، وێنه‌ی تاکه سه‌رکرده له یه‌که‌م لاپه‌ڕه، ناوزڕاندن و ناشرینکردنی یه‌کتر، شێواندنی راستییه‌کان، درۆکردن تا راده‌ی بڕواپێکردن. به‌کرێ گرتن و خۆفرۆشتنی قه‌ڵه‌م باڵیان به‌سه‌ردا کێشا بو. هه‌ندێ جار ده‌زگا جاسوسییه‌کان به به‌ڵگه‌ی ته‌زویر پشتگیری هه‌ندێ قه‌ڵه‌میان ده‌کرد له دروستکردنی تۆمه‌ت و بوختانکردن به که‌سانی تر به تایبه‌تی که‌سه نیشتمانپه‌روه‌ر و شۆرشگێره‌کان. هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه جگه له دیواری کوچه و لا کۆڵانه‌کانی شار، دیواری ئاوده‌ستی مزگه‌وته‌کانیش ئه‌وه‌نده‌ی لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌یه‌ک ئه‌و بابه‌تانه‌ی له خۆ ده‌گرت.
سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ
له فۆرم و ناوه‌رۆکدا تا راده‌یه‌ک لێکچونیک به‌دی ده‌کرێت له نێوان میدیای ئه‌م سه‌رده‌مه و سه‌رده‌می به‌عس. به تایبه‌تی له 1996 که شه‌ڕی ناوخۆ به هۆی بانگهێشتکردنی هێزی ده‌ره‌کی بۆ ناو شه‌ڕه‌که گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی توند و تیژی. له‌م سه‌رده‌مه‌ش ده‌زگاکانی هه‌واڵگری کاریگه‌ری به‌رچاویان هه‌بو له‌سه‌ر میدیای کوردی. له‌م سه‌رده‌مه میدیا حیزبییه‌کان داهاێنانی تازه‌یان هێنایه کایه‌وه له بواری ناوزڕاندن ،جنێودان و سوکایه‌تی پێکردن....هتد.
سه‌رده‌می نه‌شه‌ر نه ئاشتی
له‌کاتی ئاشتی و ته‌بایی هه‌مو رابردو بییرچۆتهوه. ئاشتی نێوان کورد خۆی بوبێت یان له گه‌ڵ دوژمن و نه‌یاره‌کان. جگه لهبییرچونهوهش، ئاشتی گایاندراوهته ئه‌و راده‌یه‌ی لایه‌نه ناکۆکه‌کان بڕوا نه‌که‌ن. برینه‌کان بێ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بکرێن قه‌تماغه‌یان کردوه. کاتێکیش ئه‌م ئاشتییه کاتییه کۆتایی پێهاتوه. لایه‌نه‌کان له جاران به‌رانبه‌ر یه‌ک توندتر بونه. تۆڵه‌ی ماوه‌ی ئاشتییه‌که‌ش له یه‌کتر کراوه‌ته‌وه. به کورتی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد خۆی له لانه‌بردنی قه‌تماغه‌ی ئه‌و برینه چڵکاوییه ده‌بینێت، هیچ کات بوێری ئه‌وه نه‌بوه به ڕاشکاوی باس له کێشه‌کان بکرێت به نییه‌تی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی. بونی جیابونه‌وه‌ی یه‌ک له دوای یه‌کی سیاسیه‌کانی کورد له یه‌کتر وه‌ک دیارده‌یه‌ک؛ شه‌ڕی ناوخۆ؛ په‌لکێشکردنی هێزی سه‌ربازی دوژمن ....تاد ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و سیاسه‌ت و میدیا حیزبیهن.
ئه‌مڕۆ له میدیای کوردی جۆری له کرانه‌وه په‌یدا بوه، نه‌وه‌ی نوێ ره‌خنه ده‌گرێ، شه‌فافییه‌تی ده‌وێ. ئه‌م نه‌وه‌یه پێی وایه نه‌ک ته‌نها حکومه‌تی کوردستان به‌ڵکه هه‌مو عێراق وه‌ک ماڵێک وایه له ناو شوشه‌یه‌کی شه‌فاف دانرابێت، هه‌مو وڵاتان له کوردستان و عێراق له‌م دیواره شوشه‌وه نێو ماڵه‌که ده‌بینن، شاره‌زایی ته‌واویان هه‌یه. به‌ڵام کاتێ رۆشنفکری کورد باس له که‌موکوڕیه‌ک ده‌کات، لێی قبوڵ ناکرێت و تۆمه‌تی ده‌درێته پاڵ، لێره‌وه‌ش سه‌ره‌تای کێشه‌کان ده‌ست پێ ده‌کات. بۆ پێش‌گرتن له رودانی کێشه‌ی له‌م بابه‌ته پێویسته حکومه‌ت و حیزبه‌کانی کوردستان دان به‌و واقعه‌دا بنێن، بینین و پشکنین و باسکردنی ئه‌و ماڵه به نه‌وه‌ی نوێ به ره‌وا بزانن. میدیا حیزبییه‌کانیش ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانن به هۆی ئه‌و کرانه‌وه میدیاییه‌ی له دونیای ئه‌مڕۆ په‌یدا بوه و کوردستانیشی گرتۆته‌وه، زه‌مانی تاکهسوای به‌سه‌ر چوه، ده‌بێت بشزانن له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانیش دونیایه‌کی میدیای به هێزتر هه‌یه و له بره‌وی به‌رده‌وامیشدایه، پشتیوانی شه‌قامی خوێنه‌ری له پشته. ئه‌م میدیا مۆدێرن و به هێزه‌ش ئه‌رکییه‌تی بۆ سه‌رکه‌وتنی خۆی، خۆی له شه‌ڕه ده‌ندوکی راگانیاندن بپارێزێت.
ئه‌وه‌ی ئێستا له میدیای کوردی (به‌تایبه‌تی میدیای حیزبی) به‌دی ده‌کرێت، رێکردنه له‌سه‌ر هه‌مان رێچکه‌ی سه‌رده‌مه‌کانی پێش 2003، گه‌ر وا بڕوات میدیای کوردی له جیاتی ئه‌وه‌ی رۆڵی میدیایی راسته‌قینه‌ی خۆی ببینێت، رۆڵی ئه‌و فاکته‌رانه ده‌بینێت که بونه هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ، به‌ڵام ئه‌م جاره به شێواندنی بیری نه‌وه‌ی نوێ.