ئه‌سته‌مه هه‌ر كه‌سێك خه‌ڵكی سلێمانی بێت‌و سه‌ردانی هه‌ولێر بكات، ئه‌و پرسیاره‌ی له خۆی نه‌كردبێت، بۆچی هه‌ولێر له روی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گرنگی پێدانه‌وه چه‌ندقات پێش سلێمانی كه‌وتوه‌و سلێمانی سیمای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی پێوه دیار نییه؟ ئایا سلێمانی له چه‌ند ساڵی رابردودا حكومه‌تی تێدا نه‌بوه؟ یان بودجه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی نه‌بوه؟ یان مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به‌نه‌بونی ده‌سه‌ڵاتدارانێكی دڵسۆز به‌و پارێزگایه‌و گه‌نده‌ڵی ئیداری‌و داراییه‌وه هه‌بوه؟
چه‌ند ساڵێكه هه‌ولێر جموجۆڵێكی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی باشی تێدایه‌و ئاسمانه‌كه‌ی پڕبوه له باڵه‌خانه‌ی به‌رزو شه‌قامه‌كانی رازاوه‌و پانوپۆڕن. رۆژی هه‌ینی رابردو كه به‌كارێكی تایبه‌ت روم له شاری هه‌ولێر كرد، به‌ته‌واوه‌تی به‌رهه‌می ئه‌و هه‌وڵه رێژه‌ییه باشه‌م به‌چاوی خۆم بینی كه ئیداره‌ی هه‌ولێر چه‌ند ساڵێكه رۆڵێكی باشی گێڕاوه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا.
دور له كاریگه‌ری ناوچه‌گه‌رێتی، سلێمانی به درێژایی مێژوی شۆڕش قه‌ڵای به‌رگریكردن بوه دژ بهداگیركهرانو كوانوی جۆشدانی خه‌باتی فیكری‌و سیاسی‌و چه‌كداری بوه كه پێده‌چێت هه‌روه‌ك چۆن له بهخشینو قوربانیداندا به‌شی شێری بهركهوتوهو له‌كۆی 54هه‌زارو 720هه‌زار شه‌هیدی كوردستان، سنوری پارێزگای سلێمانی نزیكه‌ی 25 هه‌زار شه‌هیدی به‌ركه‌وتوه، به‌ڵام ئێستا له بواری پهراوێزخستنو فهرامۆشكردنیشدا دیسانه‌وه به‌شی شێری بهركهوتوهو خه‌ڵكه‌كه‌ی روبه‌ڕوی كۆمه‌ڵێك گرفتی چاره‌نوسساز بونه‌ته‌وه‌و ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست نه‌بونی خزمهتگوزاریو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌وه.
له دوای روخاندنی به‌عسه‌وه‌و به‌دیاریكراوی له ساڵی 2004ه‌وه تا ئه‌مڕۆ كه پێنج ساڵ ده‌كات، حكومه‌تی عێراق ساڵانه 17%ی بودجه‌ی گشتی ناردوه بۆ هه‌رێم كه كۆی گشتی ئه‌و پاره‌یه زیاتر له 31ملیار‌و 49ملیۆن دۆلار ده‌كات به پاره‌ی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانه‌وه، جگه له داهاته ناوخۆییه‌كان، یه‌كێتیش ساڵانه 46%ی كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی وه‌رگرتوه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 14ملیار دۆلار به (569)ملیار دیناری بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی ههرێمهكانیشهوه كه له‌ماوه‌ی چوارساڵی رابردودا بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی نێرراوه.
دو ئیداره‌یی كهشو هه‌وایه‌كی وای بۆ گه‌نده‌ڵی خولقاند كه كه‌س نازانێت له‌ماوه‌ی دو كابینه‌ی رابردودا كه به فیعلی سلێمانی یه‌كێتی حوكمڕانی بوه‌و وه‌زاره‌تی دارایی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بو، چۆن‌و له‌چیدا ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه خهرجكراوهو بۆكوێ براوه؟ هاوڵاتییان حه‌قی خۆیانه له حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بپرسن، بۆچی یه‌كێتی سلێمانی فه‌رامۆشكردوه؟ بۆچی جێده‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه به سلێمانییه‌وه دیار نییه؟ خه‌ڵكی سلێمانی ئه‌وه ده‌زانن كه زۆربه‌ی ئه‌و پڕۆژه مامناوهندییانهی كه له‌ماوه‌ی رابردوشدا ئه‌نجامدراون به‌پاره‌ی بودجه‌ی (تهنمییهی ئه‌قالیم، گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان) كه له‌به‌غداوه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هاتوه ئه‌نجامدراون، ئه‌گه‌رنا كێ له ئێمه بینیویه‌تی، له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردودا پێنج پڕۆژه‌ی ستراتیژیی گرنگ بۆ ئه‌م پارێزگایه له بودجه‌ی كوردستان ئه‌نجامدرابێت؟
ده‌سه‌ڵات بودجه‌ی ئه‌م پارێزگایه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك به‌كارهێناوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی پاره‌ی تاقمێكی ده‌ست رۆیشتوی یه‌كێتی بێت.
حیزب مانگانه زیاتر له 30 ملیۆن دۆلاری بودجه‌ی سلێمانی به‌نهێنی بردوه كه ده‌كاته نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر شه‌شی بودجه‌ی ساڵێكی پارێزگاكه، ئیتر چۆن هه‌ست بهئاوهدانكردنهوه بكرێت.
ئێستا سلێمانی به فیعلی لاواز بوه‌و پاشه‌كشه‌ی كردوه. ئه‌م شاره وه‌كچۆن موڵکی ههموخهڵكی كوردستانه، ئاوه‌هاش داكۆكیکردن له‌سلێمانی ئه‌رکی هه‌مو لایه‌كه.