سه‌رگه‌ردانی و ماڵوێرانییه ئه‌گه‌ر له خێزانێكدا،له شوێنێكی كاركردن، له پۆلێكی خوێندنگایه‌ك، له حزبێك و له حكومه‌تێكدا كهسێكیا ده‌زگایه‌ك یا لایه‌نێك نه‌بێت خۆی به خاوه‌نی لێپرسینه‌وه بزانێت.
ئهوهچهند ساڵێكه، به‌تایبه‌تی له‌دوای روخاندنی رژێمی سه‌دامه‌وه، رۆژانهلهزۆربهی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردستان به حزبی و ناحزبیه‌وه، له‌سه‌ر روویماڵپهره كوردییه‌كان، سه‌دان رۆشنبیر و نووسه‌ر و ته‌نانه‌ت له به‌رپرسانی حزبی‌و حكومیش باس له گه‌نده‌ڵی، دزی كردن، پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ، گرتن وئهشكهنجهدان، پوچهڵكردنی یاسا و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له به‌هاكانی تهقالیدوكهلتوری كوردهواری ده‌كه‌ن.
چه‌ندین رێكخراوی مه‌ده‌نی به‌رده‌وام نارهزاییو پرۆتێستی خۆیان له‌مه‌ڕ ئه‌و مه‌سه‌لانه به راپۆرت ده‌رده‌بڕن. دهیانخۆپیشاندان و مانگرتن رێك ده‌خرێن.
رۆژانه ده‌یان ملیۆن دۆلار په‌خش و تهخشدهكرێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی حزبی و حكومیه‌وه، ده‌یان پرۆژه‌ی ته‌نها سه‌ركاغه‌ز ئیمزا ده‌كرێن و پاره‌كه‌یان لوش ده‌كرێت، به ده‌یان به‌ڵێن ده‌درێت به‌خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، ئه‌نفالكراوه‌كان، به دانیشتوانی شوێنه كاولكراوهكانیكوردستان و زۆر كه‌میشی لێ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌رده‌وام بڕیاری گرنگ لهسهرمهسهله چاره‌نوسسازه‌كانی كورد ده‌درێت له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه، لێدوانیئاگرینانه و ئیساره ده‌كرێت له‌سه‌ر دوا رۆژی میلله‌ته‌كه‌مان بێ رهچاوكردنیكاریگهری ئه‌و "حه‌ماسه" وه‌همیانه.
له بۆنه و كۆبونه‌وه و كۆنگرهناوچهیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌وانه‌ی به‌ناو نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كه‌ن به‌ئاره‌زوو و مه‌زاجی خۆیان و له‌خۆیان سه‌روتر رێككه‌وتنامه و پرۆتۆكوڵ و بهیانئیمزادهكهن كه په‌یوه‌ندی به ژیانی دوارۆژی كورده‌وه هه‌یه.
رۆژانه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاتدارانی حزبی وحكومییهوه به ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆكڕینی تاقم و گروپ و پهڕێوهچوونی میوانخانه تایبهتیهكانییان و دابهشكردنیزهوی و زار و پله وموچه سه‌رف ده‌كرێت.
ئه‌م هه‌موو كارانه به‌رچاون وله‌وانه‌یه ته‌نها خوا به ئاگابێ له كاره‌كانی تریان كه به‌رچاو ناكه‌ون، كهچیلهم وڵاته‌ی من، به‌ناو و قسه سواو و بێ تامه‌كان بۆته نموونه‌ی كۆمهڵگایمهدهنی له ناوچه‌كه و بوینه‌ته بوئرهیهكی گه‌شاوه‌ی دیموكراتیه‌ت، لایهنێكییاسایی و حزبی نییه بپرسێته‌وه له‌و هه‌موو پێشێلكردنانه و شانۆگه‌ری وتاڵانیكردنه.
به‌پێی یاسا و ده‌ستور وحوكم وعورف، ده‌بێت پارلهمانهكهمانیهكهم ده‌زگابێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره، ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌یرو سهمهرهیهئهی كێ له‌و پارله‌مانه ئیفلیجه بێ گفت ونقهیه بپرسێته‌وه كه سه‌رانی ئهوپێشیلكردن و گه‌مه ترسناكانه وه‌ك پاڵه‌وانانی نه‌ته‌وه‌یی له خۆی ده‌گرێت وپێشوازیان لێده‌كات وئهمر و رێنماییه‌كانیان وشه به وشه به ملكهچییهوهجێبهجێ ده‌كات. له وڵاتێكدا ده‌وڵه‌تی قانون و دیموكراتیه‌ت سه‌روه‌ر بن هه‌رده‌مێك بوو پارله‌مانێكی له‌و جۆره عه‌یاره یاسا حوكمی دابوو.
ره‌نگه ههندێكله عه‌قڵه‌كانی سه‌ركرده‌كانمان بارودۆخی كوردستان به بیانوو بهێننه‌وه بۆده‌سه‌ڵاتی حزبی وتاكه رابه‌ر وسه‌رۆك وبریاره‌كان.
ئیسرائیل له‌وه‌ته‌ی دروستبووه له شه‌ڕدایه، شه‌ڕی وڵاتێكی بچووكی گه‌مارۆدراو له‌گه‌ڵ هه‌موو عه‌ره‌ب ووڵاتانی ئیسلامی و هاوپه‌یمانه‌كانیان, له‌م ساڵانه‌ی دوواییدا تیٍرۆر و گروپهتێرۆریستهكان و هێزه ناوچه‌ییه‌كان بوونه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وه‌ره له‌سه‌رژیانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوجه‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌دا. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو مه‌ترسی وكوشتن وماڵویرانیهدا هیچ به‌رپرسێكی ئیسرائیللینهیتوانیووه له‌سه‌روی یاساوه بێت. ئه‌وه نییه ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وهزیرانكهوتۆته به‌ر حوكم وده‌سه‌ڵاتی لێكۆڵینه‌وه‌ی توند و وورد له‌مه‌ر رۆڵی له دواشهری ئیسرائیل دژ به حزبوڵڵا له لوبنان. راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و دانانی سنوورییاسایی بۆ ده‌سه‌ڵات و لێپرسینه‌وه له خراپی به‌كارهێنان ده‌سه‌ڵات بنهماكانیكۆمهڵًگایهكی هوشیار و به‌ئاگایه له به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی، مایهیبههێزبوون و سه‌روه‌ریه. لای ئێمه به‌داخه‌وه عه‌قڵیه‌تی عه‌شایری و ته‌سك ئهولێپرسینهوه به‌نزمی و لاوازی ده‌زانێت و بۆیه‌ش هه‌موو ده‌نگێكی لێپرسینه‌وه كپدهكات.
تاكو ئه‌م ساته‌ش نه بینیومانه و نه گوێمان لێبووه بهرپرسێكتهنانهت له‌خۆی بپرسێته‌وه، یه‌كێك به‌ته‌نگی پاكی و راستی خۆیه‌وه نهبێتناتوانێت خه‌مداری كه‌سانی تر بێت.
له كۆتاییدا ده‌پرسم كێ بێت له وڵاتهكهیمن له‌وانه بپرسێته‌وه؟