ئه‌گه‌ر له رابردودا زۆرترین نوسین‌و قسه‌و باس له باره‌ی كه‌موكورتییه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه كرابێت، ئه‌وا له دوای هه‌ڵبژاردنی 25/7 و سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه ئه‌م هاوكێشه‌یه گۆڕا، به مانایه‌كی دی، ئه‌كته‌ری دی هاته سه‌ر شانۆی سیاسیی كوردستان‌و ده‌بێت چاوه‌ڕێ بێت ره‌خنه ئاڕاسته‌ی نمایشیان بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر له رابردودا یهكێتیو پارتی چاوپۆشی‌یان كردبێت له ئاست كه‌موكورتیی یه‌كتر، ئه‌وا ئێستا ئۆپۆزسیۆن به ژماره‌یه‌كی باشه‌وه له په‌رله‌مان ئاماده‌یی هه‌یه‌و هیچ بیانویه‌ك به ده‌سته‌وه نییه بۆئه‌وه‌ی قورسایی خۆی وه‌گه‌ڕ نه‌خات، له‌م سۆنگه‌یه‌وه جێی خۆیه‌تی له گۆشه نیگای جیاوازه‌وه ئه‌دای دهسهڵاتو ئۆپۆزسیۆن له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا به بهردهوامیو شانبه‌شانی یه‌كتر بخرێنه ژێر پرسیار‌و ره‌خنه‌وه كه لێره‌دا به‌شێك له كاری ئۆپۆزسیۆن له پهرلهمانو لایه‌نی كابینه‌ی نوێ ده‌خه‌مه‌ڕو...
راهاتنی په‌رله‌مان له رابردودا له‌سه‌ر بێڕێزیكردن به موهیمه‌و پره‌نسپیی كاری خۆی، ئه‌گه‌رچی به‌شی زۆری له ئه‌ستۆی یهكێتیو پارتییه، به‌ڵام به‌شێكی تری ده‌رئه‌نجامی بێده‌نگیی قوڵی خودی په‌رله‌مانه كه بۆ شه‌رعیه‌تدان به رێكه‌وتن‌و په‌یوه‌ندییه ناڕۆشنهكانی نێوان ئه‌و دو حیزبه، ته‌واوی ده‌زگای یاسادانان‌و ههیبهتو پهیإهوی كاری پڕ به باڵای ئاره‌زوو به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات دورێنراوه. لێره‌وه ره‌خنه له چۆنێتی پێكهێنانی كابینه‌ی شه‌شه‌م، نمونه‌ی هه‌وڵی ئۆپۆزسیۆنه بۆئه‌وه‌ی رێكاری ئسوڵی‌و نهریتو سیستمی وڵاتانی دیموكراسی‌و پێشكه‌وتو بكرێنه بناغه‌و ده‌سپێكی به‌رپرسیارێتیی حكومه‌ت له به‌رامبه‌ر پهرلهمانو سڕینه‌وه‌ی ئاساری ئه‌و یاسا‌و عورفانه‌ی كه ئه‌نجامی سیستمی په‌نجا به په‌نجان. ئه‌مه سه‌ره‌تای پڕۆسه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی یاسایی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ده‌زگایه‌و چیتر سڵ نه‌كات له موماره‌سه‌ی دهسهڵاتهكانیو ئیراده‌ی ئه‌ندامانی به‌بێ جیاوازی بیروڕا به شێوه‌یه‌ك پته‌و بكات كه خۆیان پێ كه‌متر نه‌بێت له ئه‌ندامانی حیزب‌و ده‌سه‌ڵاتی جێبهجێكردنو چیتر شهرمنو گوێڕایه‌ڵی حیزب نه‌بن له ئاست به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه دو حیزبی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌ی راستهوخۆو ناراسته‌وخۆ رۆڵیان بینیوه له یاسا شكێنیدا، هاوكات رێگرییان كردوه له‌وه‌ی یاساگه‌لێك له په‌رله‌مان ده‌رچێت كه له پێگه‌ی چه‌كداری‌و داراییان كه‌مكاته‌وه، بۆیه له هه‌ستكردن به مه‌ترسیی نه‌بونی ئه‌م یاسایانه له‌سه‌ر ئاسایشی نهتهوهییو سه‌قامگیری وڵات له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی یاسایی گرنگ براونه‌ته په‌رله‌مان، له‌وانه یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی رێكخستنی حیزبی له‌ناو هێزه چهكداركانو یاسای بودجه‌ی لایه‌نی سیاسی‌و چه‌ند یاسای تری گرنگ‌و پێویست له بواری خزمه‌تگوزاری گشتی‌و ژیانی مه‌ده‌نیدا، بێگومان ئه‌م یاسایانه پهسهندبكرێنو بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه رۆڵی كاریگه‌ر ده‌گێڕن له بنیاتنانی حكومه‌تی دامهزراوهییو سه‌روه‌ریی یاسا‌و په‌ره‌دان به كلتوری دیموكراسی.
هاوكات ئۆپۆزسیۆن مۆدێلێكی نوێی داهێنا كه خۆی له په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی فراكسیوَنهكان به جه‌ماوه‌رو داوده‌زگاكانی حكومهتو كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه ده‌بینێته‌وه، هه‌نوكه ده‌سه‌ڵات هه‌مان رێچكه‌ی گرتوه وه‌ك عیماد ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێش‌و ده‌ڵێت "بونی ئۆپۆزسیۆن وا ده‌كات كاری باش بكه‌ین". ئه‌مه دانپیانانێكی ره‌وایه، چونكه له رابردودا به هۆی نه‌بونی ئۆپۆزسیۆنی كاراوه ده‌سه‌ڵات گوێی نه‌داوه‌ته ناڕه‌زایی خه‌ڵك، به دیوێكی تردا ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ئه‌نجامی ده‌دات له چونه ناو جه‌ماوه‌رو بهڵێنو پڕۆژه‌ی خزمهتگوزاریو باشكردنی ژیانی هاوڵاتییان، له ئه‌نجامی گوشاره‌كانی ئۆپۆزسیۆنن كه جێی دڵخۆشیه. هه‌روه‌ها له گیانی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتیی نیشتمانی له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵوێستی مه‌نتیقی نواند له‌سه‌ر كێشه‌ی كه‌ركوك‌و یاسای هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق، ئه‌م هه‌ڵوێستانه سه‌ره‌تایه‌كن بۆئه‌وه‌ی چیتر ده‌سته‌یه‌كی دیاریكراو به ویستی خۆیان‌و له پشتی په‌رده‌وه بڕیار له چاره‌نوسی كوردستانییان نه‌ده‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئۆپۆزسیۆن بۆ دنیای ده‌ره‌وه‌ی سه‌لماند كه ته‌نها دو حیزب نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ناكه‌ن، به‌ڵكو لایه‌نی دیكه هه‌ن كه خاوه‌ن بۆچون‌و روئیای تایبه‌تن له سه‌ر شێوازی حكومڕانی.
ئه‌و گۆڕانه‌ی به له دایكبونی ئۆپۆزسیۆن هاتوه‌ته دی، له سیستمی سیاسی‌دا سه‌ره‌تایه‌كی باشه به ئاڕاسته‌ی گۆڕانێكی فراوانتر له چوراچێوهیهكی عه‌قڵانیدا، بۆ ئه‌مه زه‌مینه‌سازی ده‌سه‌ڵات پێویسته‌و بگره به‌رپرسیاریشه، به‌و پێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جیبه‌جێكردن له سیستمی دیموكراسیدا نوێنه‌رایه‌تی سیاسه‌تی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كات، لێپرسراوی یه‌كه‌میشه له گه‌یاندنی زۆرترین‌و باشترین خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتییانو داڕشتن‌و جێبه‌جێكردنی پلانی ستراتیژیی ئابوری‌و بهڕێوهبردنو پهیوهندیو پاراستنی ئاسایشی وڵات..تاد. ئۆپۆزسێون به ره‌گه‌زی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و جۆره سیستمانه دانراوه، بۆیه زۆرجار لایه‌نی ده‌سه‌ڵات بۆ هه‌ر پڕۆژه‌و پلانێك په‌نا ده‌باته به‌ر سهرنجو پێشنیازه‌كانی، به‌ڵام ئه‌زمونی كوردی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت. حیزب له كوردستان له زۆربه‌ی كایه‌كاندا ئاماده‌گی هه‌یه، هیچ ده‌زگایه‌ك نه‌بوه لێپرسینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه بكات، له دۆخێكی وادا، پێویسته ئۆپۆزسیون گوشاری زیاتر بۆ گۆڕینی ئه‌م كلتوره بكات‌و كابینه‌ی نوێ ناچار بكات پاڵی لێ نه‌داته‌وه‌و كۆپی ئه‌وانی پێشوتر نهبێتو خاڵه لاوازه‌كان بۆ رای گشتی بخاته‌ڕو كه لێره‌دا دیارترینیان وه‌بیرده‌هێنینه‌وه...
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامی رێكه‌وتنی ستراتیژیی یهكێتیو پارتی سه‌رچاوه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و ته‌گه‌رانه‌یه كه ههإهشه له چالاكی كابینه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ی ئه‌م كابینه‌یه له هه‌ناوی ئه‌و رێكهوتهنهوه هاتوه‌ته ده‌رێ، بۆیه راگرتنی هاوسهنگیو ئیداره‌دانی ئه‌م دۆخه كه ده‌شێت به (دوئیداره‌یی شاراوه) ناوزه‌د بكرێت، ئاستی بهدواچونو لێپرسینه‌وه له ناوخۆی كابینه‌كه لاواز دهكاتو به‌رپرسیاری یه‌كه‌م له كه‌موكورتییه‌كان قوتار ده‌بن. دواتر راسپاردنی ئازاد به‌رواری، جێگر له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه شانبه‌شانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، له رهقیبێك ده‌چێت كه چاودێریی سه‌رۆك بكات نه‌ك هیچی تر، به مانایه‌كی دی درێژه‌دانه به دۆخی كابینه‌ی پێنجه‌م كه نێچرڤان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ولێرو عیماد ئه‌حمه‌د هی سلێمانی بو، ئه‌مه له زاری نێچیرڤانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ پشتڕاستكرایه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌رچی له روی یاساییه‌وه ده‌بێت جێگر به پله‌به‌ندی له لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ته‌خویل بكرێت كاره‌كانی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام گه‌ره‌نتی نییه ده‌سه‌ڵاتی یاسایی‌و سنوری ئیداری سه‌رۆك به‌رته‌سك نه‌كرابێته‌وه بۆ جێگره‌كه‌ی.
دوه‌م: دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه‌و نهوتو دارایی له نێوان یهكێتیو پارتیدا، ئه‌و باوه‌ڕه پته‌وتر ده‌كات كه هێشتا پاره‌و هێزی چه‌كدار سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ناكۆكی نێوان ئه‌م دو حیزبه‌ن، له لایه‌كی تره‌وه دانانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی پێش‌و كه تیایدایه له رابردودا سه‌ركه‌وتو نه‌بوه له راپه‌ڕاندنی كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا، ئه‌و گومانه به‌هێز ده‌كات كه ته‌نها ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌زانن چۆن به‌نده‌كانی مامه‌ڵه‌ی نێوان ئه‌م دو حیزبه جێبه‌جێبكه‌ن كه ده‌كرا چۆن كه‌سانێكی پسپۆڕ تهكلیفكراون بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خهدهمییان پێبدرێت ده‌بوا ئه‌و وه‌زاره‌تانه به ده‌سپێشخه‌ری دو حیزبه‌كه بسپێررایهن به كه‌سانی پسپۆڕ‌و رابردوپاكو سهربهخۆو ئاسانكاری بۆ بكرایه كه به زوترین كات‌و له چوارچێوه‌ی یاسادا وه‌زاره‌ته‌كانیان بنیاد بنێنه‌وه، كه‌چی ئه‌مه نه‌كراو هه‌ستده‌كرێت یهكێتیو پارتی به بیانوی جیاواز جدیی نین له یه‌كگرتنه‌وه‌ی فیعلی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌دا.
سێیه‌م: سهرقاڵكردنو به فێڕودانی به‌شێك له وزه‌و دارایی حكومهتو جهنجاڵكردنی پلان‌و به‌رنامه‌ی كاری به هۆی ئه‌و به‌ڵێنه زۆر‌و بێسه‌روبه‌رانه‌ی كه به‌رپرسانی حیزب له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی حیزب‌و له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به خه‌ڵكی ده‌ده‌ن به مه‌به‌ستی كإینی ده‌نگ، یان وه‌ك ئیمتیاز ده‌یبه‌خشنه لایه‌نگرانی خۆیان، كه هه‌مو ئه‌مانه به زیانی زۆرینه‌ی زۆری هاوڵاتییان ده‌شكێته‌وه‌و ته‌نها توێژێكی دیاریكراو لێی سودمه‌ند ده‌بێت، دواجار ئه‌م كارانه ده‌چنه خانه‌ی تاوانی به‌كارهێنانی موڵك‌و ماڵی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت.
چواره‌م: لایه‌نێكی تری خاڵی لاوازیی كه له ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌كه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، به‌و پێیه‌ی له‌م به‌رنامه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پلانی حوكمه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ئاشكرا ده‌كرێت، هاوكات ئه‌م به‌رنامه‌یه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای كابینه‌كه‌یه له مه‌ودای دورو نزیكدا. بێگومان له‌م بابه‌ته‌دا ناكرێت تیشك بخرێته سه‌ر هه‌مو لایه‌نه‌كانی به‌رنامه‌ی كابینه‌ی شهشهمو ئه‌وه‌ی ده‌كرێت لێره‌دا قسه‌ی له باره‌وه بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی گشتی له ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه كابینه‌ی نوێ شوێنپێی كابینه‌ی پێش خۆی ده‌گرێته به‌ر، بۆ نمونه له بواری سیاسه‌تی نه‌وتدا هاتوه "سیاسه‌تی كابینه‌ی پێنجه‌م له بورای سهرچاوهسروشتییهكاندا سیاسه‌تێكی ژیرانه بوه بۆ هه‌مو خه‌ڵكی عێراق.....له كابینه‌ی شه‌شه‌مدا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌ت وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی ستراتیژیی..."، ئه‌م پیاههڵدانو به گرنگ زانینه‌ی سیاسه‌تی نه‌وت له كابینه‌ی پێنجه‌مدا له كاتێكدایه كه تائێستا جگه له چه‌ند كه‌سێك كه به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێررێن هیچ لایه‌نێكی تر به په‌رله‌مانیشه‌وه ئاگایان له ورده‌كاریی ئیش‌و كاره‌كانی وه‌زارتی نه‌وت نییه، ئه‌وه‌شی هه‌ستی پێده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه پیاده‌كردنی ئه‌م سیاسه‌ته له رابردودا نه له روی ئابوری‌و نه له روی سیاسییه‌وه سودێكی هه‌ستپێكراوی به هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یاندوه‌و له لایه‌كی تره‌وه چه‌ند بابه‌تی هه‌ستیار له به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی شه‌شه‌م ئاماژه‌یان پێ نه‌دراوه‌و گومان ده‌كرێت به مه‌به‌ست پشتگۆێخرابن، هاوكات دژیه‌كی له نێوان بڕگه‌كانی خودی به‌رنامه‌كه‌دا ده‌بینرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی شه‌شه‌م بده‌ین، هه‌ست ناكرێت ئه‌م كابینه‌یه خاوه‌ن به‌رنامه‌ی كاری تایبه‌تی خۆیه‌تی، هێنده له‌وه ده‌چێت دهسبهكاربونی بۆ ئه‌وه بێت پڕۆژه ته‌واو نه‌كراوه‌كانی كابینه‌ی پێشی خۆی ته‌واو بكات.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ن له سه‌ر كابینه‌ی شه‌شه‌م، راسته‌وخۆ بریتین له ده‌ستێوه‌ردانی حیزب له كاروباره‌كانی، لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بتوانێت وێنه‌یه‌كی جیاواز پیشانی رای گشتی بدات، ده‌بێت ئه‌م خاڵانه پشتگوێ نه‌خرێن...
یه‌كه‌م: یهكێتیو پارتی بگه‌نه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی ئه‌وان له كاروباره‌كانی كابینه‌ی نوێ‌دا یه‌كسانه به شكستی كابینه‌كه، لێره‌وه ئه‌ركی ئه‌م دو حیزبه ئه‌وه‌یه كه زه‌مینه‌سازی بكه‌ن بۆ بنیاتنانی حكومه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی یه‌كگرتو كه به‌رنامه‌و پلانی كاری هه‌ڵقوڵاوی پێویستییه‌كانی ژیانی خه‌ڵك بێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه چی له به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبه‌كانی خۆیانه، ئه‌مه‌ش به‌وه دێته‌دی كه هه‌ریه‌ك له حیزب‌و حكومه‌ت كاری ده‌ستوری خۆیان بكه‌ن.
دوه‌م: بۆ سه‌رخستنی كابینه‌كه‌ی، پێویسته سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌نگاوی بوێرانه بنێت، له پێش هه‌مو شت ئه‌ركی سه‌رۆكه، دیوارێكی پته‌و له نێوان پۆسته حیزبی‌و حكومییه‌كه‌ی دروست بكات‌و بڕیاری ئه‌وه‌ی دابێت نه‌كه‌وێته ژێر گوشار‌و ململانێی حیزبه‌وه‌و ده‌بێت ئه‌وه بزانێت كه هه‌ر هه‌نگاوێك به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه به زیانی كابینه‌كه ده‌شكێته‌وه‌و به‌ره‌و فه‌شه‌لی ده‌بات.
سیێه‌م: له‌پێناو دابه‌شكردنی بهرپرسیارێتیو كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتینی ئیداری، پێویسته ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو بدرێته وهزیرهكانو بۆ ئاستی خوارتر شۆڕبكرێتهوهو له لایه‌كی تره‌وه هاوئاههنگیو په‌یوه‌ندییه‌كی بهردهوامو ته‌ندروست له نێوان ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌دا هه‌بێت كه پڕۆژه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه، به مانایه‌كی دی پێویسته پلانی كاری حكومه‌ت به شێوه‌یه‌ك بێت كه سستی كاری وه‌زاره‌تێك یه‌كسان نه‌كرێت به سستی ته‌واوی حكومه‌ته‌كه، ئه‌مه‌ش به‌وه دێته دی كه هه‌ر وه‌زیرێك سه‌رپشك بكرێت له راپه‌ڕاندنی كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی راسته‌وخۆی بكه‌وێته ئه‌ستۆ له‌كاتی بونی هه‌ر كهموكورتییهكدا، هه‌روه‌ك ده‌سكه‌وته‌كانیشی ستایش بكرێت.
چواره‌م: واڵاكردنی ده‌رگای داموده‌زگاكانی حكومه‌ت به روی پهرلهمانو فراكسیوَنهكانی ئۆپۆزسیوَنو لیژنه جیاوازهكانیو دیوانی چاودێریی‌و ده‌زگاكانی راگهیاندنو هه‌مو ئه‌و كهسو لایه‌نانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت زانیاری‌یان هه‌بێت له‌سه‌ر كار‌و پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت، بێگومان ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له نه‌هێشتنی كهمتهرخهمیو كاری نایاسایی، هه‌روه‌ها وا ده‌كات به‌شێكی گه‌وره‌ی گومان‌و به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر حكومه‌ت نه‌مێنێت.
له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی كه پێویسته بوترێت، چه‌نده ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیاره له جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به خه‌ڵكی داوه، هێنده‌ش ئۆپۆزسیۆن به‌رپرسیاره له چاودێریكردن‌و به‌دواچونی كاره‌كانی كابینه‌ی شه‌شه‌م، له‌م بواره‌دا ئه‌گه‌ر بۆ ده‌سه‌ڵات شاردنه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كان به‌شێك بێت له تاكتیكی كاركردن، ئه‌وا بۆ ئۆپۆزسیۆن خستنه‌ڕوی كه‌موكورتییه‌كانی حكومه‌ت ستراتیژه‌و راستگۆیی‌و چالاكی ئۆپۆزسیۆن پیشانده‌دات له به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ردا، هه‌روه‌ها هه‌رگیز ناكرێت چۆنێتییو ئاستی په‌یوه‌ندیی نێوان ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵات، له سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك ته‌واو ببن.