له دوای راپه‌ڕینه‌وه كوردستان كه‌وته به‌ر كۆنترۆڵی به حیزب بون و به‌سیاسی كردنی كۆمه‌ڵگه، جومگه هه‌ستیاره‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك كه‌وته به‌رده‌م ره‌حمه‌تی سیاسه‌ت و حیزب، ئاشكراتر له دوای كشانه‌وه‌ی ئیداره‌و ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس له كوردستان، ئیدی ره‌نگ رێژكردنی په‌رت په‌رتكردن، پلاتفۆرمی ته‌زكیه و مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت سه‌رهه‌ڵدان و قاڵبهستنی یه‌كه‌م پێ پلیكانه‌ی تێكه‌ڵاوبونی حیزب و حوكمه‌ت بوه، وێڕای هاوته‌ریب سه‌رهه‌ڵدانی پانتایی گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تی، مۆراڵی ده‌سته‌گه‌ری و به‌هه‌ده‌ربردنی سه‌دان ملیۆن دۆلاری ئه‌م هه‌رێمه تا ئه‌م ساته وه‌خته جێگه‌ی مشتومڕو له ژوره تاریكه‌كانه‌وه بڕیاری بێ پلان و ئاینده ون ده‌درێ به روی میلله‌تدا. تارمایی شه‌ڕی ناوخۆ‌و كوشتن و به‌تاڵانبردنی عه‌قڵ و سه‌روه‌ت كارێكی سانا و تا ئه‌وپه‌ڕی پیاده‌و ده‌ساو ده‌س ده‌كرا. كوردستان بوه تاقیگه‌ی ده‌رو جیران وچی دی به‌رده‌وامی ژیان رۆژ له‌دوای رۆژ بۆخه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه سه‌نگ و قورسایی و سه‌ختی له راده‌به‌ده‌ر ئۆباڵی هه‌مو نه‌هامه‌تیه‌كان كه‌وته ئه‌ستۆی بازرگانه كانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و تا ئه‌مڕۆش ئاسه‌واره‌كانی ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ست پێكراوه.
خاڵی وه‌رچه‌رخان ده‌رئه‌نجامی پڕبون و كۆمهكبونی رای گشتی و هۆشیاركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌لایه‌ن رۆشنبیر‌و توێژاڵه جیاجیاكانی نێو كۆمه‌ڵگه، سه‌رهه‌ڵدانی ئاسۆیه‌ك بۆ رزگاربون له ساوایی حیزب و حوكمه‌ت و ته‌واوبونی دو خولی په‌رله‌مانی كوردستان، ئیتر ٢٥/٧ ئه‌و رۆژه بو كه زیاتر له نیو ملیۆن ده‌نگی ناڕه‌زایی شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌كی باوك سالاری حیزب، به‌رنگاربونه‌وه‌ی خه‌ڵك رۆژێكی نوێی هێنایه كایه‌وه، ئۆپۆزسیۆن ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی زوڵملێكراو سته‌مدیده‌ی كوردستان بو. گه‌رچی هه‌مو رێگه‌و توله رێگه‌یه‌ك به بازگه‌ی سه‌رسه‌ختی ده‌سه‌ڵات قوتاركراوه له به‌رده‌میدا، وه‌لێ چاوكراوه‌یی و هۆشیاری میلله‌ت رێگه‌ی پێ ناگیرێت.
٧/٣، گه‌ل ده‌كه‌وێته به‌رده‌م تۆخكردنه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف و ئازادیه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان، پێمان ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنی ٧/٣ خزمه‌تگوزاری نیه، بگره داكۆكی كردنه له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و پێگه‌ی كورده له به‌غدا!. سه‌یره یه‌كه‌م وته و دوا وته‌ی ده‌سه‌ڵات داكۆكیكردنه له یه‌ك هه‌ڵوێستی و گوێنه‌دانه به زیاد هێنانی كورسی و دو كورسی، له كاتێكدا ئۆپۆزسیۆن شاده‌ماری جوڵه‌و جومگه‌ی ههستیارو پلاتفۆرمی ستراتیژی به ده‌یان رێگه و په‌رچه‌كردار له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه دێته رێگه‌ی، له هه‌مان كاتا داوای یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی له به‌غدا لێ ده‌كرێت!! بانێكه‌و دوهه‌وا، ده‌سه‌ڵات و خیتابی سیاسی ئه‌م دو حیزبه به درێژای چوار ساڵی رابوردو له به‌غدا ئه‌وه‌نده‌ی پلان بۆ مه‌به‌سته حیزبی و كه‌سیه‌كانیان له كوردستان فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن، كه چی له به‌غدا نیو هێنده له‌به‌رابه‌ر به‌شی عه‌ره‌بی عێراق سه‌باره‌ت به كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كانی خاكی كوردستان نایه‌نه گۆو گفتار!...
ئۆپۆزسیۆن به گشتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌تایبه‌تی پێویسته رێچكه‌شكێنی سه‌نتراڵی یه‌ك هه‌ڵوێستی و دواكه‌وتنی هه‌نگاوی هه‌ردو حیزبی كوردی پێویسته ئاستێك بكات و براگه‌وره‌یی ئه‌وان و سه‌رده‌سته‌یی ئه‌وان كۆتایی پێ بهێنرێت، له هه‌مانكاتدا ئه‌جنداو پلانی ستراتیژی و پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی ههرگیزو هه‌رده‌م له گوتاری سیاسی خۆیدا جێگه‌ی موساوه‌مه و خستنه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه نیه، ئه‌وه ئۆپۆزسیۆنه هه‌ڵگری رێژه‌ی نه‌گۆری پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه و سه‌رده‌می برا گه‌وره‌یی به‌سه‌رچو، چی دی ٧/٣، ٢٥/ ٧ نیه!....