په‌رله‌مانی كوردستان باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی و چاودێرییه له هه‌رێمدا، ئه‌ندامه‌كانی به‌وپێیه‌ی حه‌سانه‌یان هه‌یه، هیچ هێزێك ناتوانێت: (ده‌ستگیریان بكات، بیانخاته زیندانه‌وه، موچه‌كه‌یان ببڕێت، له ئه‌ندام په‌رله‌مانی لایانبه‌رێت).
چه‌ند رۆژێكه هه‌واڵی ئه‌وه ده‌بیستین، كه په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان به‌نیازن لهماڵو سامانی گشتیی خه‌ڵك هه‌ریه‌كه‌یان (48) ملیۆن، كه ده‌كاته زیاتر له (4) ده‌فته‌ر دۆلار وه‌ك بهخششو دیاری وه‌ربگرن، به مه‌به‌ستی كڕینی ئۆتۆمبێل.
له‌سه‌ره‌تاوه ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم: كه من لایه‌نگیریی ئه‌وه‌م، كه موچه‌ی په‌رله‌مانتار، له‌ئاستێكی باشدابێتو ته‌واوی پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان‌و ماڵ‌و منداڵی پێ دابینبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار له‌كاتی چاودێریكردنی ده‌زگاكانی حكومه‌تدا چاوبه‌ره‌و ژێر‌و ئیحتیاجی ده‌ستی به‌رپرسان نه‌بن.
به‌ڵام ئه‌و موچه‌و ئیمتیازانه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه به‌ڕێزه‌كانی كوردستان هه‌یانه سنوری مه‌نتق‌و ویژدانی به‌زاندوه‌و په‌لی هاویشتوه بۆ به هه‌ده‌ردانی سامانی میلله‌ت، كێش ده‌یكات؟ ئه‌ندام په‌رله‌مان، كه بڕیار‌و یاسا له كوردستان ده‌شه‌رعێنێت!!
نه‌ریتی هه‌ڵڕشتنی ئیمتیازات بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مان، هی سیستمی سه‌قه‌تی ده‌سه‌ڵاتی پارتی‌و یه‌كێتییه، بۆیه وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن به هه‌ر كلۆجێك بێت عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتارێكی به‌ڕێزیش ئێستا ئۆتۆمبێلی نییه، ده‌كرێت داوا له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكات وه‌ك سلفه‌و قه‌رز ئه‌و پاره‌یه‌ی بداتێ‌و مانگه شتێكی ره‌مزیی له موچه‌كه‌ی لێ وه‌ربگیرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاران به‌وشێوه‌یه بیربكه‌نه‌وه‌و له‌خه‌می سامانی گشتیی میلله‌تدا نه‌بن، بێگومان ناتوانن چاودێریی ده‌زگاكانی دیكه‌ی حكومه‌ت بكهنو لێپرسینه‌وه له به‌رپرسانی حكومه‌ت بكه‌ن.
ئاخر ئێوه ئه‌ی په‌رله‌مانتاره به‌رێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن؛ به‌رله چونتان بۆ نێو هۆڵی په‌رله‌مان، قسه‌تان له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یه‌كسانیی نێوان ژیان‌و گوزه‌رانی هاوڵاتیو به‌رپرسه‌كان ده‌كرد، ئێستا بۆ ئه‌و یه‌كسانییه فه‌رامۆش ده‌كه‌ن، به‌ڕاست ئێوه به‌نیازن لاف‌و گه‌زافی به‌رپرسانی هه‌رێم دوباره‌بكه‌نه‌وه، یان به‌ر به‌و نادادییو نایه‌كسانییه بگرن؟!.
ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان :
ئێوه ئاگادارن، كه وڵاته‌كه‌تان به‌هۆی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه بوه‌ته دنیایه‌كی دوكهرتبو له‌نێوان دوجۆر مرۆڤ‌و ژیاندا، یه‌كێكیان بێ ئه‌ندازه ده‌وڵه‌مه‌ندو داراو هه‌بوه‌و ئه‌وی دیكه‌شیان ته‌واو هه‌ژارو نه‌دارو نه‌بوه‌و ژیانی كولهمهرگییو مه‌مره‌و مه‌ژی ده‌گوزه‌رێنێت. كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستیی، ئه‌گه‌ر له هه‌رێمی كوردستاندا خێزانێكی (5) كه‌سیی داهاتی مانگانه‌یان (1) ملیۆن دینار بێت، ئه‌وا پێویستیان به (35%)ی ملیۆنێكی دیكه هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی ژیانێكی ئاسایی بژین، واته: پێویستیان به (1) ملیۆن‌و (350) هه‌زار دیناره بۆئه‌وه‌ی كرێی خان‌و و كرێی كاره‌باو ئاو‌و كرێی هاتوچۆو كڕینی جلوبهرگو خواردن‌و پێداویستیی ته‌ندروستی لێبده‌ن.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان، له كۆی (1013987) خێزانی هه‌رسێ شاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، (441595) خێزان كرێنشیننو شوێنی نیشته‌جێبونی خۆیان نییه، كه ده‌كاته رێژه‌ی زیاتری (40%)ی ژماره‌ی خێزانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
چ ویژدانێك قبوڵی ده‌كات هه‌زاران خێزانی ئه‌م وڵاته به‌جۆرێك ژیان بگوزه‌رێنن مه‌مره‌و مه‌ژی؟، به‌ڵام له‌ولاوه ئێوه‌ی په‌رله‌مانتار، كه یاسا بۆ حكومهتو خه‌ڵك ده‌رده‌كه‌ن مانگانهكهتان (8) ملیۆن دینار بێت‌و له راقیترین شوێنی پایته‌ختدا بژین؟! (ئه‌رێ ئۆپۆزسیۆن نه‌ده‌كرا تێكه‌ڵ به‌ژیانی خه‌ڵكی ره‌شوڕوت بونایه‌و شوقه‌تان وه‌رنه‌گرتایه؟!)
په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان:
ئێوه تائێستا دو یاساتان په‌سه‌ند نه‌كردوه، كێشه‌ی دو هاوڵاتیتان چارهسهرنهكردوه، به‌دواداچونتان بۆ كێشه‌ی دو گه‌ڕه‌ك نه‌كردوه، خێره وا له‌خه‌می خۆتاندان له‌بری خه‌می میلله‌ت!.
ئه‌م جیاوازییه گه‌وره‌یه له‌ژیانی ئێوه‌و خه‌ڵكی ئاسایی‌دا بۆ؟ چ ویژدانێك ئه‌مه قبوڵ ده‌كات؟، كه نه خوا‌و نه ویژدانی مرۆڤایه‌تیی پێی رازیی نییه!.