جیۆپۆلیتیکی کوردستان و وه‌زعیه‌تی ئه‌مڕۆی ناوخۆی سیاسی کوردستان و وه‌زعیه‌تی فیدراڵی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند، هه‌روه‌ها کاریگه‌ری ئه‌مه‌ریکا و رۆژئاوا له عێراق و ناوچه‌که کێشه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل و به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی ئێران، هه‌مویان کاریگه‌ری سه‌ره‌کی یان لاوه‌کیان له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان هه‌یه.
له‌مڕۆی کوردستاندا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سێ دوری هه‌یه ئه‌مانیش:
1.دوریه ناوخۆییه‌کان.
2. دوریه‌کانی ده‌ره‌وه.
3. دوریه‌کانی تۆپ (سه‌ره‌وه، ئاسمانی یان کاریگه‌ره‌کانی هێزه ئاسمانیه‌کان و موشه‌که‌کان یان ده‌ریاییه‌کان).
هه‌روه‌کو له‌م هێلکاریهدایه به‌ڵام دوریه‌کانی ده‌ره‌وه‌و سه‌ره‌وه هه‌ڕه‌شه و ئه‌گه‌ره ده‌ره‌کیه‌کانن.
بۆ ناوخۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد ئه‌وه‌یه که هێزه‌کانی پۆلیس و سه‌ربازو هه‌واڵگریه‌کان له ئاماده‌باشی دان و ئارام و ئاسایش ده‌پارێزن، مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگا هه‌ست به ئارامی ئاسایش ده‌که‌ن له‌باری ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیدا ئارامن. هه‌روه‌ها ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌مو چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه، یانی چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و هاوسه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا هه‌روه‌ها چۆنایه‌تی ئابوری و ئارامی و سه‌قامگیری سیاسه‌تی ئابوری و به‌رنامه‌ریزی و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رهه‌مهێن. چۆنایه‌تی ژینگه و دروستکردنی ژینگه‌یه‌کی دروست و خۆشگوزه‌ران بۆ ته‌واوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و له هه‌مو مه‌یدانه‌کاندا به‌تایبه‌تی پاکی ئاو و هه‌وا و که‌می ده‌نگی هه‌راسان که‌ر و ناخۆش و په‌ره‌دان به سامانه سروشتی و ئاوییه‌کان و دانان و دامه‌زراندنی سه‌نته‌ره‌کانی پاککردنه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌و هێڵه‌کانی ئاو و دامه‌زراندنی سیسته‌م و سه‌نته‌ری ئاوه‌ڕۆ، سیسته‌مێکی دروست بۆ پاککردنه‌وه‌ی ئاوی ئاوه‌ڕۆکان و دوباره تیکهڵاکردنیان به‌سروشت یان به‌کارهێنانیان بۆ کشتوکاڵ و باخچه گشتیه‌کان، هه‌روه‌ها بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری ژینگه‌یی تا هاوڵاتیان بهرئهرکی نیشتنمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان هه‌ڵسن و وڵاتیکی پاک و ساف بیناساز بکه‌ن ئه‌مه‌ش به‌هه‌مو لایه‌ک ده‌کرێت نه‌ک ته‌نها به ده‌سه‌ڵات، به‌داخه‌وه ئه‌م هۆشیاریه کۆمه‌ڵایه‌تیه تائێستا له کوردستان له ئاستی پێویست نیه و ده‌سه‌ڵاتیش له کوردستانیش به‌ته‌نها ناتوانێ هه‌مو مه‌سه‌له‌کان له ئه‌ستۆ بگرێت. چۆنایه‌تیه‌کانی ده‌روبه‌ر ئه‌مه خۆی زیاتر له نه‌خشه‌سازی شاره‌کان ودێهاتهکان ده‌دۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که‌لتور و هونه‌ر له‌گه‌ڵ مێژو و ژیانی ئینسانه‌کان تێکهڵاببێت و کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرن به‌یان بکات، هاوڵاتیان له‌م نێوه‌دا ده‌توانن کاریگه‌ری ئیجابیان هه‌بێ بۆ گه‌شه‌دان به که‌لتور و هونه‌ر له وڵات‌دا و گه‌شه به که‌لتوری کۆمه‌ڵگا بده‌ن له رێگای به‌شداری خۆبه‌خش له چاکسازی کۆمه‌ڵگا و گه‌شه‌دان به هونه‌ر، چۆانیهتیهکانی پرۆسێسه‌کان ئه‌مه له رێگای مۆدێرن بونی پرۆسێسه‌کان له داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و کارئاسانی و کۆنترۆلکردنی هه‌مو مه‌سه‌له هونه‌ری فینانشیاڵهکان و که‌مکردنه‌وه‌ی بیروکراسی به‌ڕێوه‌بردن و گه‌نده‌ڵی ئیداری له داموده‌زگاکاندا، بۆئه‌وه‌ی سیسته‌مێکی ئیداری نوێ بهێنرێته ئاراوه ده‌بێ کاریگه‌ری هاوڵاتیان وه‌کو کلانت (مه‌عمیل- یان به‌کارهێنه‌ر) داخوازی و داواکاریه‌کانی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ، ئه‌مڕۆ له کوردستاندا هاوڵاتی له پرۆسێسه‌کانی ئیداریدا زۆر که‌م بایه‌خی پێدراوه و هه‌یه. چۆن له پرۆسێسه چارهنوسسازهکانیش به‌شداری جدیان نیه و حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات ئه‌م رهواییهیان به‌خۆیان داوه که به‌ناوی هه‌مو گه‌ڵ بڕیاربده‌ن.
هه‌مو ئه‌م چۆنایه‌تیانه کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه و به‌شێکی گرنگ له ژیانی ئینسانه‌کان له‌م کۆمه‌ڵگایه پێکدینن و داگیرده‌که‌ن، هونه‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا به پان وبه‌رینی به‌به‌رنامه‌وه په‌ره به‌هه‌موان بدات و هاوسه‌نگی یه‌کی دروست له کۆمه‌ڵگادا بینا بنێت یان هه‌وڵی بنیات نانی بۆ بدات، ئه‌مه هێشتا باسمان له نه‌بونی سێنتراڵی سیاسی نه‌کردوه و به‌داخه‌وه کۆمه‌ڵگای کوردستان هه‌روا کۆمه‌ڵگایه‌کی دو حیزبی و دو ئیدارییه بۆیه هه‌ر حیزبێ له‌کوردستان و په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌روبه‌ر به‌ستوه و سازداوه به‌بێ ره‌چاوکردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و په‌ره‌دان به سه‌قامگیری و یه‌کگرتوی. که ئه‌مه له روی سیاسیه‌وه خاڵی لاوازی کۆمه‌ڵگای کوردیه و وڵاتانی ئه‌قلیم و ته‌نانه‌ت هێزه عێراقیه‌کانیش ئه‌مانه ده‌قۆزنه‌وه جا چ ئه‌مه‌ریکا و رۆژئاواییه‌کان که ئه‌زمونێکی زۆری دیپلۆماسی‌یان هه‌یه و به ئاسانی ده‌توانن کرچوکاڵی دیپلپماسیهتی کوردی لول بده‌ن.
ئه‌گه‌ر میلله‌تی کورد و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی توانی له ناوخۆ به‌هێز و فلیکسیبل (نه‌رم ونیان) بێت و بونی بیروڕا جیاوازیه‌کان و لهیهکترقهبوڵکردن، ببێته که‌لتوری سیاسی له جیاتی تۆقاندن و چاوسورکردنه‌وه‌و پاوانسازی، ئه‌وا کۆمه‌ڵگای کوردی زۆر به‌هێزتر ده‌توانێ له گه‌ڵ دوریه‌کانی تری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی مامه‌ڵه بکات.
دوریه‌کانی ده‌ره‌وه، ئه‌مه زیاتر په‌یوه‌ندی به مێژوی کۆمه‌ڵگا و جیۆپۆله‌تیکی ناوچه‌که و دونیادا هه‌یه، میلله‌تی کورد وه‌کو میلله‌تێکی قوربانی ده‌ورانه مێژویه‌کان خۆی پێناسه‌کردوه سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌م به‌رگریی کردنه له خۆ و له مانه‌وه‌ی له چوارچیوه‌ی دیاریکراوی سنوری به‌ناو عێراقدا، له دوای روخانی به‌عسی فاشی میلله‌تی کورد توانی هه‌ناسه‌یه‌ک هه‌ڵکێشی، ده‌سه‌ڵات له کوردستان و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانیش له‌م ده‌رسه تاڵه‌ی ناکۆکی دا تێریان خواردوه و هه‌مویان باس له یه‌کگرتویی و یه‌ک ختابی سیاسی ده‌که‌ن، ئه‌مه پۆزه‌تیڤه، به‌ڵام کارکردن به دو مکیال وه‌کو عه‌ره‌ب ده‌ڵێن ناکرێ قه‌بوڵ بکرێت. ئه‌گه‌ر یه‌ک ختابی سیاسیمان ده‌وێ ده‌بێ له ژیان و گوزه‌ران و له‌به‌رامبه‌ر یاساشدا هه‌مومان یه‌ک بین و جیاوازی نه‌بێ، ناکرێ له ناوخۆ جیاوازیه‌کی ئاوا زۆر له نێوان چینه‌کان و گه‌نده‌ڵی ئیداری له‌په‌ڕی بێت و یاسا هه‌ندێ که‌س نه‌گرێته‌وه‌و له‌م لاشه‌وه داوای یه‌ک ختابی سیاسی بکرێت، ئه‌م ناکۆکیه هه‌موانی گرتۆته‌وه‌و ئه‌مه‌ش نوێ نیه، به‌س لێره‌دا گرنگه که ناوخۆ سازمان بکرێت تا بتوانین یهکختابی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت که بتوانێ هه‌موان رازی بکات، وڵاتانی وه‌کو تورکیه و ئێران و سوریه و وڵاتانی تری عه‌ره‌بیش نه‌ک نایانه‌وێ کورد وه‌کو ده‌سه‌ڵات سه‌یربکه‌ن و مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ن، به‌ڵکو هه‌رده‌م له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان زیاتر په‌رته‌وازه و لاواز بمێنن، هه‌مو کاره‌کانیان له هه‌وڵی ئه‌مه‌دان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بێ کاریگه‌ر بهێڵنه‌وه و هه‌رده‌م و به‌ئاشکرا سنوره‌کان ده‌به‌زێنن و تۆپ بارانمان ده‌که‌ن، ئه‌م کاره ئیستفزایانهی درواسێ داگیرکه‌ره‌کان ده‌بێ رۆژگاری کۆتایی پێبێت، ئه‌مه‌ش هه‌ر له رێگای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له دیاربه‌کر و ئه‌سته‌مبۆڵ و سنه و شنۆ و تاران‌دا ده‌کرێت، ئه‌گه‌رچی دیپلۆماسیه‌تی کوردی له‌نێوان دو حیزبی حاکمدا له ئاستی خۆیدا چه‌قیوه‌و نه‌یتوانیوه وه‌کو پێویست کاره‌کانی ئه‌نجام بدات، به‌نمونه قسه‌که‌ری دیپلۆماسیه‌تی کورد له په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌مو کات ناتوانن به رۆشنی بدوێن و ئازادنین له وته‌کانیان و توانای ئه‌وه‌شیان نیه ته‌عبیر له ئاواته‌کانی نه‌ته‌وه‌یی کورد بکه‌ن.
دوریه‌کانی تۆپ (سه‌ره‌وه) ئه‌مه زیاتر په‌یوه‌ندی به سه‌ربه‌خۆیی و دواتریش تواناکانی ماددیه‌وه هه‌یه، ئه‌مڕۆ ئه‌م دوریه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ژێر ره‌حمه‌تی داگیرکه‌راندایه و ده‌وڵه‌تی به‌ناو فیدراڵی عێراقیش یه‌ک بست چیه هه‌نگاوی بۆ نه‌ناوه‌و هه‌ر له‌کاتی تۆپبارانه‌کاندا ره‌حمیان ده‌جوڵی و قسه‌یه‌کی سه‌رپێی ده‌که‌ن و له پراکتیکیشدا هیچ، ئه‌م دوریه پێویستی به خوڵقاندن و هاتنه ئاراوه‌ی بیری سه‌ربه‌خۆبون به‌بێ به‌رنامه‌یه‌کی دروست ده‌خنکێنێ و هه‌ناوی ده‌درێ، تائێستا هیچ حیزبێکی کوردستان به به‌رنامه کاری جدی بۆ ئه‌م دوریه نه‌کردوه، دروشمی ره‌نگاوڕه‌نگ و بێ به‌رنامه‌یی باسکراون، به‌ڵام کارکردن بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌مو مه‌یدانه‌کاندا هێشتا زۆرکاری ده‌وێ. به‌تایبه‌ت له‌م مه‌یدانه‌دا دیپلۆماسیه‌تی کوردی نه‌یتوانیوه له چوارچێوه‌ی عێراقیشدا به‌رگ و قه‌ڵغانێک بۆ خۆی دروست بکات، ئه‌گه‌ر فدراڵیهت هه‌یه ئه‌وا ده‌بێ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کوردیش پاریزراوبێت، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی ده‌وێ و هونه‌ری دیپلۆماسی ده‌وێ.
بۆئه‌وه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌تی کورد به‌هێز بکرێ، ده‌بێ له سیاسه‌تی به‌رگریکردن بۆ سیاسه‌تی هێرشکردن بگۆڕێت، هێرشکردن له دوری ناوه‌وه یانی کۆکبون و یه‌کگرتو و دڵسۆز بۆ ئامانجه‌کانی کۆمه‌ڵگا و گه‌شه‌دان به هاوڵاتیان و خه‌مه‌کانیان له گشت چۆنایهتیهکاندا و بونی ئازادی ته‌واو و به‌شداری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه له مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کاندا، له ده‌ره‌وه‌و سه‌ره‌وه‌شدا یانی توند و پته‌و کارکردن بۆ ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و بهبهرنامهکارکردن بۆ پاراستنی ئه‌م کیانه نه‌ته‌وه‌ییه و هه‌ڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامرازه‌کان و پیشمهرجهکان، لێره‌دا جێگای بیرهێنانه‌وه‌یه که تا درزی نێوان ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیان که‌متربێت ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پته‌وتر ده‌بێت، به گه‌وره بونی درزهکهش ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی قوربانی ده‌دا و ده‌بێته مه‌سه‌له‌یه‌کی لاوه‌کی، وه‌کو ئه‌مڕۆ باشترین نمونه‌ی مه‌سه‌له‌ی موسڵ و ناوچه‌کانی ده‌روبه‌ریه‌تی یان مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و دیاله و خودی ماددی 140ی ده‌ستوری و ته‌نانه‌ت سنوری هه‌رێم تائێستا له‌لای مالیکی خه‌تی شینه و عه‌للاوی و موتڵه‌گ ئه‌مه‌ش به‌ڕه‌وا نابینن، کوردیش له نه‌خشه‌ی جوگرافیای سیاسی‌دا له حه‌مرین و دواتریش به‌دره‌و جه‌سان و واوه‌تر ده‌چێ، کارکردن بۆ ستراتیژ و به‌هێزکردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ ببێته خه‌می هه‌موان، ده‌بێ سلوکی سیاسی نوێ له کوردستان به عه‌قلیه‌تێکی سیاسی نوێ بێنه مه‌یدان، ئه‌مه‌ش به‌هێزی هه‌موان ده‌کرێت نه به پاوانسازی ده‌سه‌ڵات و نه بهسهنگهرگرتن له یه‌کدا ده‌کرێت، لێره‌شدا هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد چه‌ند جۆرێکن له‌مانه؛
- هه‌ڕه‌شه کۆن و مێژویه‌کان و دوباره بونه‌وه‌ی مێژوی له ناوچه‌که‌دا که هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌کیه‌کان و سه‌ره‌وه ده‌گه‌یه‌نێ.
- سه‌قامگیری سیاسی له کوردستان و سیاسه‌تی یه‌کتر قه‌بوڵ نه‌کردن و پاوانسازی حیزبه باڵاده‌سته‌کان.
- هه‌ڕه‌شه‌کانی بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌که ئه‌تۆمی و کیمیایی و کۆمه‌ڵکوژه‌کان له ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌نددا.
- کاره تیرۆریستیه‌کان و هێرشی پان ئیسلامیزم.
- رێکخراوه ئه‌نته‌رناسیوناله تاوانکاره‌کان و بانده تلیاک فرۆش و بازرگانه‌کانی چه‌ک.
- تێکچونی هاوسه‌نگی چینایه‌تی له کۆمه‌ڵگا و زیادبونی بێ‌کاری و نه‌بونی له چینی خواره‌وه‌دا و نه‌بونی ئارامی ئابوری له کۆمه‌ڵگادا.
- هه‌ڕه‌شه سروشتیه‌کان؛ کاره‌ساته سروشتیه‌کان و ئاڵوگۆڕه‌کانی پله‌ی گه‌رما و هه‌ڕه‌شه‌کانی ئیکۆلۆجی له کوردستان.
- بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه جیاجیاکان به‌هۆی ڤایرۆس و به‌کتریا کوشنده‌کانه‌وه.
پرسیارێکی ساده خۆی به‌یان ده‌کات ئایا ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له کوردستان له گشت ئاسته‌کاندا چۆن زامن ده‌کرێت، ئه‌رک و فه‌رمانی هاوڵاتیان و حکومه‌ت چین و چۆن هه‌ماهه‌نگ ده‌بن بۆ گه‌شه‌دان و به‌ره‌و پێش بردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له کوردستاندا؟