بیروڕا
كارمەندێكى تەندروستى
 سەرئەنجام 20 / 1 هەڵبژاردنى كارمەندانى تەندروستى ئەنجامدراو بزوتنەوەى گۆڕانیش بەلیستى سەردەم بەژدارى كرد بەڵام ئەوەندە خراپ بوو بەسەدان دەنگ كەوتە دوایى یەكگرتووى ئیسلامى و لەناو مەركەزى سلێمانیش كەبەلانەى بزوتنەوەى گۆڕان دادەنرێ وەك پێویست نەبوو ، لێرەدا من وەك كارمەندێكى تەندروستى كەپێشتریش پێش بینى ئەو ئەنجامە خراپەم كردبوو بۆ لیستى سەردەم و هەڵسوڕاوە باڵاًكانیشم لێیى ئاگاداركرد بەڵام بەداخەوە گوێیان پێ نەداو بەهاریان هێنا چۆكان بەئامار و داتاى درۆو لێدوانى باق و بریقى گەورەى بێ كردار و بەبەندەیان گووت هێندە ڕەشبین مەبە باش نیە ؟ منیش ئێستا پێیان دەڵێم عەیبە ئێوە وەك پارتى و یەكێتى مەبن بەسە خۆتان ..... هێندە ساویلكە مەبن پشت بەئامار و داتاى درۆ مەبەستن كەهیچ بناغەیەكی نیە ، ئەگەر وابڕوا و بزوتنەوەى گۆڕان بەخۆى دانەچێتەوە بێ شك بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگا و شارەوانیەكانیش خراپ دەبێ و یەكگرتوو و كۆمەڵ زیاتر سوود لەو دەرفەت و كەلێنە وەردەگرن و لەهەڵكشان دادەبن . بۆیە خاڵە هەرە سەرەكیەكەیە ئەوەیە كەنەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەى گۆڕان ووریابن و پشت بەئامار و داتاى درۆ نەبەستن ، چونكە دڵًنیام ئەو ئامار و داتایانە هیچیان ڕاست نین ، بەكاندیدێكى لیستى سەردەمم ووت مەزەندە دەكەن چەند كارمەندى تەندروستى دەنگتان پێ بدا ؟ ووتى پێش بینى چوار هەزار دەنگ دەكەین ؟ ووتم لەسەر چ ئەساسێك ؟ وەڵا بەپێیى ئەو پێش بینیەیى خۆمان كردوومانە ؟ ووتم دڵنیام دوو هەزارى زیادە ؟ ووتی تۆ چۆن وادەڵێیى ؟ ووتم منیش لەسەر ئەو ئامارەى خۆم كردوومە و تەلەفۆنم بۆ هەموو یاریدەدەرە پزیشكیەكانى هاوڕێًم كردوە لەزۆربەى قەزا و ناحیەكان كەلەپەیمانگا بەیەكەوەبووین ، هەروەها لەسەر ئەو هەموو گلەیى و گازاندانەى كارمەندانى تەندروستى ڕۆژانە لەلیستى گۆڕان و فراكسیۆنى گۆڕان هەیانە ، هەروەها لەسەر ئەساسى بێ سەرووبەرى خۆتان (كاندیدەكان) كەئیش كردنتان وەك پێویست نیە . هەروەها بزووتنەوەكە خۆشى هیچ پیلان و بەرنامەیەكى نیە بۆ هەموو ئەو سەرنج و تێبینیانەى كەڕۆژانە لەلایەن خەڵك و نووسەران و ڕۆشنبیرانەوە بۆیان دەخرێتەڕوو پێشكەشیان دەكرێ . هەروەها لاوازى ئەداى ئەندام پەرلەمانەكانى گۆڕان كەلەپەرلەمانى كوردستان و لەلیژنەى تەندروستى پەرلەمانن كەدەیان كەیس و كێشە هەبوو دەیان توانى بیبەنە پەرلەمان و دڵى كارمەندانى تەندروستى خۆش بكەن بەڵام بەداخەوە لەوەشیاندا هیچیان نەكرد . هەروەها ئیشكردنى ڕاگەیاندنەكانى گۆڕان كەئێستاش لەسەر میزاجى شەخسى كاردەكەن و نەیان توانى وەك پێویست ئیش لەسەر ئەم سلكى تەندروستیە بكەن و ببێتە مایەیى ڕەزامەندبوونى كارمەندانى تەندروستى بەپێچەوانەوە هەموو دەرگاكانى ڕاگەیاندنى گۆڕان بەڕووى كارمەندانى ئەم سلكە داخراوون و زات ناكەن و ناوێرن پەردە لەسەر هەموو شتێك هەڵبدەنەوە بۆنمونە هەرچى هەواڵ و چاوپێكەوتن و ڕێپۆتاژ و بابەت و لێدوان و نووسین لەسەر بێ سەروبەرى و گەندەڵیەكانى .............بیخەڕوو و بینووسە ، نەڕۆژنامەى ڕۆژنامە نەسایتەكە نەتەلەفزیۆنەكە ئامادەنین بڵاوى بكەنەوە (كەدەیان بەڵگەى ئاشكراو ڕوون هەیە لەبەردەست و چاوى كارمەندانى تەندروستیە) تۆ بڵێیى هەمووى هەر درۆ بێ و هەر ئەوەى ئەوان ڕاست بێ ، ئەوە چیە جەنابى كاك دكتۆر ...........قبوڵ ناكەن هیچى لەسەر بڵاوبكرێتەوە . گۆڕان و چاكسازى و بوونە ئۆپۆزسیۆن ئاوا دەبێ ، ئەوەتا لەم هەڵبژاردنى كارمەندانى تەندروستیەدا ئەوەى گورزى گورچكبڕى لەلیستى سەردەم وەشاند (لەناو سلێمانى مەركەزى گۆڕان) ....... بوو كەبەئاشكرا و زۆر بێ منەتانە بەفیتى ........و مەڵبەندى سلێمانى كەوتە هەڕەشە و چاوسووركردنەوە لەكارمەندانى تەندروستى و بەئاشكرا پۆستەكەى بەكارهێنا بۆ بانگەشەكردن بۆ لیستى دەسەڵات ئێستاش ڕاگەیاندنەكانى گۆڕان شتێكیان لەسەر ئەمە باس نەكرد ، تەنانەت خوودى نەوشیروان مستەفاشیان لەهەڕەشەكانى ........ ئاگاداركردەوە كەچى زاتیان نەكرد و نەیان وێرا بێن لەسەر شاشەكانى ڕاگەیاندن بەهەموو دونیایى ڕابگەیەنن كەئەم بەڕێوبەرە گشتیە هەڕەشە لەكارمەندانى تەندروستى دەكا و بەئاشكرا پۆستەكەى كردۆتە بانگەشە بۆ لیستى دەسەڵات ، خۆ كارمەندى تەندروستى كوێرنیە هەموو ئەمانە دەبینێ . بەداخەوە ڕاگەیاندنە بەڕێزەكەى گۆڕان ڕۆژێك نەهات و بڵێ جەنابى......... تۆ لەیەك كاتدا دوو پۆستت هەیە لەسلێمانى یەكى حزبى و یەكى حكومى بۆ یەكێكیان وازناهێنى یان هەر هیچ نەبێ دوو بەرنامەى لە كەى ئێن ئێن بۆ بكەن ؟ ڕاگەیاندنە بەڕێزەكەى گۆڕان چەند ئیشیان كرد لەسەر نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەیەكە چەند كەمپینیان بۆ سازكرد؟ چەند ئیشیان كرد لەسەر ئاشكراكردن و ئاگاداركردنەوەى میللەت لەسەر ئەو ئامێرە ملیۆن دۆلاریەیى درا بەمنداڵپاریزى .........و میللەتیان ئاگادار كردەوە و كەمپینیان بۆ سازكرد ؟ چەند ئیشیان كرد لەسەر ئەو هەموو پارەی لەبوجەى تەندروستى سلێمانى درا بەنەخۆشخانە ئەهلیەكەى ........ لەهەولێر ؟ دكتۆر ......... ئامادەیە و بەپەلەیە تاپارەى سەیارەكە وەردەگرێ بەڵام زاتى نەكرد و نەهات لەسەر ئەو شەش ملیۆن دۆلارەى لەبوجەى تەندروستى سلێمانى درا بەپرۆژەیەكى خێرخوازى حزبى لەهەولێر بێت وەك ئەندامى لیژنەى تەندروستى پەرلەمان ڕوونكردنەوەیەك بدات بەو میللەتە و كارمەندانى تەندروستى ؟ لەگەڵ دەیان كەیس و بابەتى تر ، خۆ كارمەندى تەندروستى كوێرنیە هەموو ئەمانە دەبینێ و ڕۆژانە لەنەخۆشخانە و مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكان باس دەكرێ . هەروەها ئەو ژمارە دكتۆرە پارەپەرستەى لەدەورى كاك نەوشیروان مستەفان كەناوبەناو لەگەڵیان دادەنیشێ كەژمارەیان بیست و پێنج دكتۆرە غەیرى سێ چوار دكتۆرى بەڕێز نەبێ ئەوانى تر نەك هەر گۆڕان نین بگرە زۆربەیان هەر ........ دوایى دانیشتنیان لەگەڵ كاك نەوشیروان ، ئەوەندە..........یەكسەر تەلەفۆن بۆ دكتۆر..........و مەڵبەندى سلێمانى دەكەن من لەهەڵبژاردنى 7ى 3 بەبەڵگەوە ئەمەم بۆ خستنەڕوو (ووتیان باشە سوپاس هەر ئەو باشە و سوپاسە بوو) بەشێوەیەك هیچیان ئامادەنەبوون چوار ڕۆژ عیادەكانیان دابخەن و بێن ئیش بۆ كاندیدێكى گۆڕان بكەن ؟ باشە خۆ كارمەندى تەندروستى كوێر نەبووە هەموو ئەمانە دەبینى هەموو ئەمانەشمان بەزیادەوە دى . شكستێكى ترى لیستى سەردەم و بزوتنەوەى گۆڕان نەناسینى هەڵسوڕاوەكانى خۆیانە وەك خۆى ، بۆ نمونە هەموو متمانەیان دابوو ..............و لەڕاگەیاندنە چەواشەكارەكانى پارتى و یەكێتى و هەموو سایتەكانى ئەنتەرنێتیش دەست بەجێ هەواڵەكەیان بڵاوكردەوە كەسەرۆكى لیستى سەردەم دەستى لەكاركێشایەوە و لەسەر داواى....... و مەڵبەندەكانى یەكێتى دەست بەجێ كاندیدەكانى دەسەڵات لەسەرجەم ناوچەكانى كوردستان ئاگاداركرانەوە كەلەڕێگەى مۆبایل نامە بۆ كارمەندانى تەندروستى بنێرن كەنامەكە بەم شێوەیە نووسرابوو ((پیرۆزە وا سەرۆكى لیستى سەردەم گەڕایەوە ، ووریابە تۆش دەنگى خۆت بەفیرۆ نەدەى)) هەرزوو بەبرادەرانى لیستى سەردەمم ووت چۆن متمانە بەو ..........دەكەن ئەمە................؟ ووتیان وانیە ئى خۆمانە ، بەبەڵگەوە پێم ووتن ووتم كاكە ئێمە وەك ژمارەیەك كارمەندى تەندروستى لەنەخۆشخانەكانى سلێمانى ڕۆژى سێ شەمە بەروارى 31 / 8 / 2010 لەژمارە 597 ى ڕۆژنامەى ڕۆژنامە بەبەڵگەوە وەڵامى دیمانەیەكى چەواشەكارانەى دكتۆر ڕێكەوت مان دایەوە ، بەداخەوە لەجیاتى پشتگیرى و داكۆكى كردن لەئێمە ژمارەیەك بەڕێوبەرى كارگێڕى نەخۆشخانەكانى سلێمانى لەسەر داواى دكتۆر ڕێكەوت ڕۆژى سێ شەمە بەروارى 7 / 9 / 2010 لەژمارە 598 ى ڕۆژنامەى ڕۆژنامە وەڵامى ئێمەیان دایەوەو بەئاشكرا كەوتنە پیاهەڵدان بەدەسەڵات و دكتۆر ڕێكەوت و سووكردن و شكاندنى كارمەندى تەندروستى لەجیاتى داكۆكى كردن لێمان لەپێناو بەرژەوەندى شەخسى خۆیان یەكەم كەس ئەم كاك نەوزادەبوو ئەوەتا بڕۆن و سەیربكەن ، بەحسابى هەڵسوڕاوەكانى بزوتنەوەى گۆڕان و چەند دكتۆرێكى .........قاچێكیان لاى كاك نەوشیروانە و قاچێكیان لاى دكتۆر ......... ئەو بەڕێوبەرى كارگێڕیانە هەموویان گۆڕانن و ئیش بۆ گۆڕان دەكەن لەدواساتەكانیش دیمان چ گورزێكیان لەلیستى سەردەم و گۆڕان وەشاند . خۆ كارمەندى تەندروستى كوێرنیە كاكە گیان هەموو ئەمانە دەبینێ . چەندین جار داوامان كردوە لەبەرپرسانى گۆڕان و ڕاگەیاندنەكەیان كەدەیان كەیسى تەندروستى هەیە دەتوانن ئیشى لەسەر بكەن دەتوانن سەرنجى خەڵك و كارمەندانى تەندروستى بۆ لاى خۆتان ڕابكێشن بەسە چى تر پەردە پۆشى دزى و گەندەڵى مەكەن لەسەر میزاجى شەخسى كارمەكەن خەڵك هۆشیاربۆتەوە هەموو شتێك دەبینێ بەڵام بەداخەوە بێ سوودە گەر وابڕوا و بەخۆیان دانەچنەوە ئەوە بێ شك و گومان لەهەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگا و شارەوانیەكانیش بزوتنەوەى گۆڕان پاشەكشەیەكى گەورەتر دەكا و بەقازانجى ئیسلامیەكان كۆتایى دێ ، چونكە خۆ میللەت كوێر نەبووە هەموو ئەمانە دەبینى ..
Sia
 زۆر بەڕێز Sabah Yassin، من لە نزیکەوە بۆچوون و نوسینەکانتم بەبەردەوامی خوێندۆتەوە و پێشم وابوو/وایە لە ڕەخنەگریە جدیەکانی و بەئاسانی پەنجە دەخەیتە سەر کەلێنەکان. بەداخەوە ئەمجارە سەرنجەکانی جەنابت لەسەر زەمینەی کوردستان لاوازە و نادروستە. گۆڕان بەم دواییە کەوتۆتە بەر کۆمەڵێک ڕەخنەی نادروست، کە دەشێت ڕەخنە لە زۆر شت بگیرێت لە گۆڕان بەڵام بەمەی ئێوە نا. ۱. هەرچی کارمەندی تەندروست هەیە لە دێگەڵە بەولاوە لەسەر تەزکیەی پارتی بوون، چجا ئەگەر یەکێتیش بن. چجا دوای ئەوەش دەرکەوتبێت کۆمەڵن یان یەکگرتوو. ئیتر تۆ کەسێکت نییە بەو فلتەرەدا(پاڵێو) نەڕوات و لەدێگەڵە بەمدویدا هەمان شت بۆ ئاسایشی یەکێتی. ئیتر تۆ ڕاستە کارمەندگەلێک هەیە گۆڕانن یان سەربەخۆ، بەگشتی هەموویان بێدەسەڵاتن.یان بێدەسەڵات کراون. یان بەر هێرشی نانبڕین کەوتوون و تائەم دەمەش کەدەنوسم کێشەکانیان هەڵواسراوە. ۲. بە باوەڕی تۆ خەڵک ئومێدی بەگۆڕان نەماوە و پاشەکەشەی کردووە گوایە هەڵە هەیە و خۆ بەزلزانن، کەئەمەش تائەندازەیەکی زۆر لەوانەیە ڕاستی تێدا بێت، هەرچەندە پێم وایە خاڵێکی باشە بزوتنەوەیەک بیر لە دەنگدەر بکاتەوە نەک ئەندام. کاکم دەنگی خۆشە هاوارم بۆ دەکات ئیتر بکرێت بە دەمڕاستی گۆڕان و لەسەر مووچە و خۆراکی ئەندامبوونی بژێت. ئەمە هەمان نەقڵی قەدیمە کاکی برا. گۆڕان خەباتێک دەکات بۆ هاوڵاتیبوون، لە مافی هاوڵاتیبوونیشدا دەشێت تاخمێکی زۆر بچووک زۆریش بچووک ئیتر کاری حیزبی بکەن، بەڵام تۆ دەکرێت بە ڕێگەی بەرنامە و کاری خۆتەوە خەڵکی شیاو و لێهاتوو لە ناو لیستەکەت تێهەڵکێش بکەیت یان پشتگیری بیرۆکەکەیان بکەیت بۆ برەودان بەخۆت و بەبزوتنەوەکەت. ئەمەش دەقاودەق ئەو مۆدێلە مۆدێرنەی دیموکراتییە کە گەرەکمانە. وا گریمان ئەمانە هیچیان ڕاست نین و بەهانەی ناڕێکن، ئایا بەڕای تۆ خەڵکێک زۆری کارمەندی تەندروست گۆڕان بوون و ئێستا بۆیان دەرکەوتووە گۆڕان خۆ بەزلزانە، هەستاون بوونەوە بە پارتی و یەکێتی؟ ئەمە چی مەنتقێکە؟ یان ئەوەتا هەرگیز گۆڕان نەبوون و ئەوە ڕێژەی گۆڕانە هەرئەوەندەن، یان ئەوەتا ئاستی بیرکردنەوەیان ئەوەندەیە؟ تۆ بڵێی؟ یان ئەوەتا بوون بەگۆڕان بۆ تۆڵەکردنەوە و سەرکەوتن و بەسەر ئەوانەی بەسەریانەوەن و کەدەرکەوتووە گۆڕان ناتوانێت پلە پایەت پێبدات و چونکە ئۆپۆزسیۆنن و ناتوانن نە قوتی خەڵک بدەن نە خەڵکیش بگەینن بە بەهەشتی بوون بە لێپرسراوی، کۆڵیان داداوە.(کە ئەمە باوترین و گوجاوترین شیکردنەوەیە) بۆ ئەم جۆرەش ئەگەر گۆڕان ببێت بە دەنگی تەنها کارمەندانی گردەکەش لەوە زۆریەکەی باشترە. کاکە سەباح تۆ جارێ لە پرۆسەی خەباتێکی مەدەنیدای بۆ هۆشیاری تاک و مافی بەهاوڵاتیبوون. بۆ نەهێشتی ئەو هەموو چەوتیەی بوون بە بیدعەی سیاسی و کۆمەڵایەتی. بۆیە دەڵێم ئەگەر گۆڕان لەسەر ئەوە پاشەکەشە بکات کە ناچێت ئەوانەی شەوڕۆژیان خستبۆوە سەریەک بۆ سەرخستنی هەڵباردن بکاتەوە عەینەن بە مەسول و پارە و پوولدار، یان خەڵکەکە بۆیان دەرکەوتووە پارتی و یەکێتی لەمان باشترن و بەکوردیەکەی گێڕی بەگیان داناوە. ئەو گۆڕانەم هەرنەویست کە خەڵکەکەم نەیهەوێت. یەک دنیا ڕێز
omed issa
 لیستی سه‌رده‌م ئه‌گه‌ر به‌راوردکاری له‌گه‌ڵ لیستی کۆمه‌ڵ،یه‌کگرتوو ،ده‌سه‌ڵات دوو حزب سه‌رکه‌وتوو بون ،هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی زۆر جیاوازن ،ئه‌گه‌ر ئێستاکه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانی عیراق بکرێتن گۆڕان %25 ڕه‌ت ناکاتن ئه‌گه‌ر که‌م نه‌کاتن ،ئه‌و ئه‌نجامه‌ دڵخۆشکه‌ر نیه‌ ده‌بی کار بۆ ئه‌وه‌ بکه‌ین من ئه‌و قسه‌یه‌ ده‌که‌م به‌ڵام که‌س ناڵێ بۆ و لۆ ،ده‌بی ئێمه‌ بۆ لایه‌نی دیوه‌که‌ی سیاسه‌ت کاری بۆ بکه‌ین ئه‌وڕۆکه‌ چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی عه‌ره‌بی هه‌ژاند،کۆتایی به‌ قسه‌کی سه‌رۆکی ئه‌مریکی ده‌هێنم که‌ باسی دیوه‌که‌ی تری سیاسه‌ت ده‌کاتن ئه‌ویش ronald reagan ده‌ڵێ: دۆخی نزمی بازاڕ ئه‌وه‌یه‌ که‌ جیرانه‌که‌ت بێکار بی ،ده‌پریسیۆن،داڕمانی ئابوری ،ئه‌وه‌یه‌ خودی خۆت بگرێته‌وه‌.
بةختيار شارةزورى
 كاك سیروان من بابه‌تێكم به‌ هه‌مان ناونیشانه‌وه‌ له‌ سایتی‌ سبه‌ی‌ ........ دابه‌زیوه‌ بوَچونه‌كانمان زور نزیكن له‌ یه‌كه‌وه‌ به‌لاَم هیوادارین ئاسایی‌ بێت هه‌ڵكشان و داكشان له‌ هه‌ڵبژاردندا به‌لاَم ئایا بزوتنه‌وه‌ی‌ گوَران خوێندنه‌وه‌ی‌ ده‌بێت بوَ كه‌م و كوڕیه‌كانی‌ ماموَستایان و ته‌ندروست كاران له‌ لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی‌ پسپوَره‌وه‌ ده‌خرێته‌ بواری‌ كاركردنه‌وه‌.
بڕيار
 ده‌ست خۆش کاک سيروان ، هاتوويت هۆکاره‌کانی پاشه‌کشه‌ یان نه‌هێنانی ده‌نگی پێويستت دهه‌ست نيشان کردووه دوور له عاتيفه .. هه‌رکاتێک هه‌موو کادره‌کانی گۆڕانيش به‌م شێوازه کاریان کرد گۆڕان به‌ره‌و پێشه‌وه ئه‌چێت ، با واز بێنين له تيۆری موئامه‌ره و شکسته‌کانمان با نه‌خه‌ينه ئه‌ستۆی نه‌یاره‌کانمان و له ناو خۆماندا به‌دوای هۆکاره‌کانی شکست و پاشه‌کشه‌کانماندا بگه‌ڕێین تا توشی ده‌رده‌که‌ی یه‌کێتی نه‌بين که بينيمان چی به‌سه‌ر یه‌کێتی هێنا
قاسم حاجي عه لي كه ركوكي
 كــاك ســـيروان من به دلنييا يه وه ده ليم جــؤن شـــؤرشي ( كــؤيلله) و بيشــه سازي هــــاته كــاييه وه ...... ئيســتا يــــش ئه مه ( شـــؤرشــي نان براوو و بي بشت و به ننا كاني جيهاني ســـــــي يه م له تونــــــــس و ميســر و يه مه ن به دلنيياييه وه ده ســت ي بي كرد و به رده وامـــي ئه م شــؤرشه به هه ندي سه رؤكي ترســنؤك و زه لييل تازه له ناو ناجيت..... جيهان ي خؤمــان كه وته ناوو قؤناغيكي نؤي و كورد زؤر نزيكه له م شـــؤرشــه كه دزي هه موو ئاغا و ده ره به كَ و زالم و لوت به رزه كاني ناوجــــــه كه يه كه به ســه ر شــاني هاولاتياني خؤيان ســه ركه وتوون بؤ بله ي ســه رؤكايه تي و ئيســتا حيســـابي ميش و مه كَه زيشيان بؤ ناكه ن.............
Sabah Yassin
 سیراون مرۆڤی ئاسای و ژیر ئه‌گه‌ر هه‌ر پیشه‌یه‌ک یا بڕوایه‌کی دین و سیاسی هه‌به‌ێت. له‌ کاتی نوشستی وپاشه‌که‌شیدا خۆی یان رێکخراوه‌که‌یدا ، پیوسته‌ ره‌خنه‌گرانه‌ رووکاره‌ لاوازه‌کانی خۆی و ریکخراوه‌که‌ی هه‌ڵماڵێت، نه‌ک په‌رده‌ وپۆشی بکات. چونکه‌ هه‌ر ئه‌و شێوه‌ کارکردن و بیرکردنه‌وه‌یه‌ گۆران دروست ده‌کات. من بۆ خۆم ده‌نگم به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆراندا، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌م که‌ ئه‌قڵی لیسته‌که‌ خۆی له‌ سه‌ر بزوتنه‌وه‌که‌ سه‌پاند و ئه‌و پاشه‌کشیانه‌ش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ئه‌قڵيیه‌ که‌ ده‌ترسێت خۆی له‌ ئاوینه‌دا به‌دی بکات. ئه‌و ئه‌قله‌ راسته‌ که‌ ئه‌قڵی کوردیه‌، به‌ڵام ئه‌و ئه‌قڵه‌ خۆ به‌ زلزان و نه‌زان تا ئه‌مڕۆ ده‌ترسێت باس له‌ لاوازی خۆی بکات و تۆش به‌ هه‌مان شیوه‌ به‌رگری و ڤه‌ڵگه‌ بۆ لاوازی ئه‌و ئه‌قڵه‌ ده‌هێنیته‌وه‌. به‌ هیوام بیر له‌ ئاکاری رۆژنامه‌وانه‌ بکیته‌وه‌ و خۆت فیر ره‌خنه‌ له‌ خۆت و له‌ دنیا لاوازی کوردی و خۆ به‌زلزان و نه‌زانی بگریت، چونکه‌ هه‌ر له‌و رێگایه‌وه‌ ده‌رگا له‌ سه‌ر رووناکی خۆ به‌دیکردنبه‌وه‌ی نه‌ خۆشی کوردی ده‌کریته‌وه‌ و ئه‌وسا نه‌ک هیوا به‌ڵکو هه‌وڵی گۆڕان مانا ده‌بێت.
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -1- په‌ڕه‌
    

بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                                                                                                                          

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
    
نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
 چی‌ له‌كۆنگره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ؟
 پارتی‌ و گێچه‌ڵی‌ زۆرینه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستور
 گۆڕان و دروستكردنی‌ هێزی‌ چه‌كدار!
 دواكه‌وتویی‌ فه‌رهه‌نگی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌
 پرسیار له‌ هه‌ڵوێستی‌ یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر داعش‌
 كاتی جێبەجێكردنی رێكەوتنەکە هاتوە
 ئه‌م قه‌یرانه‌ میراتی‌ ئێوه‌یه‌!
 یه‌كێتی‌ به‌ 20 رێگا ته‌زویری‌ كردوه‌
 یادی سلێمانی و هه‌ستكردن به‌ غوبن و غه‌در!
 یه‌كێتی‌ قه‌یرانه‌كه‌ قوڵده‌كاته‌وه‌، یان چاره‌سه‌ر؟
 ره‌وایه‌ یه‌كێتی‌ به‌ 26%وه‌، حوكمی‌ سلێمانی‌ بكا؟
 ده‌لاله‌ته‌كانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان له‌ 9 خاڵدا
 گه‌وره‌م، ئێوه‌ خودی‌ ده‌ستورن!
 بارزانی‌ هه‌شت ساڵه‌ چی‌ كردوه‌؟
 ئه‌و وانانه‌ی پێویسته‌ له‌ دیجله‌وه‌ فێری ببین!
 ته‌حه‌داكانی‌ به‌رده‌م جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕان
 گەنج لە بزوتنەوەی گۆڕاندا!
 چۆن ده‌ستورێكمان ده‌وێ؟
 هه‌شت مانگ و به‌رپرسیاریه‌تی‌ مێژویی‌
 چاكسازی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا
 گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ موڵكی‌ گشتی؛ دڵۆپێك له‌ ده‌ریایه‌ك
 مەترسییه‌کانی یاسای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
 رازیبون به‌كه‌م؛ پاشه‌كشه‌یه‌
 خاڵێكی‌"ره‌ش" له‌ مێژوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا
 دو رێگه‌چاره‌
له‌ به‌رده‌م "یه‌كێتی ‌‌و پارتی" دا
 گۆڕین لە دەسەڵاتی دادوەریی
 هەرگیز كوردستان ناگەڕێتەوە پێش 17ی شوبات
 بای بای یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری
 كێیه‌، كورد
په‌رت ده‌كات؟
 بۆچی‌ پاشه‌كشه‌مان كرد؟
 كاته‌كه‌ دره‌نگ بوه‌
 بۆچی‌ پێویسته‌، یاسای‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێت؟
 كه‌مپه‌ینێك
بۆ ده‌ربازبون له‌ تونێله‌ تاریكه‌كه‌
 (یه‌كێتی‌ و گۆڕان)
لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌
 پیلانێكی‌ مه‌ترسیدار!
 ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ په‌رله‌مان؛
ئێوه‌ له‌خه‌می‌ گه‌لدان، یان له‌خه‌می‌ خۆتان؟
 پارتی‌، هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات!
 له‌باره‌ی‌ كاندیدكردنی‌ تاڵه‌بانی‌_یه‌وه‌
 ئه‌مجاره‌ چۆن ململانێ‌ بكه‌ین؟
 هه‌ژاره‌كان...
 2010؛ ساڵه‌ خه‌ته‌ره‌كه‌
 میلله‌تێك باجی‌ ئێوه‌ ده‌دات!
 نا بۆمیلیشیای‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌!
 خوا كوردستان بپارێزێت
 گۆڕان ده‌چێ‌ بۆ به‌غدا!
 بێده‌نگی‌ نێچیرڤان بارزانی‌!
 زوڵمكردن له‌ سلێمانی‌
 له‌باره‌ی‌ كێشه‌كه‌ی‌ دانای‌ ئه‌حمه‌د مه‌جید‌و چاودێریی‌ داراییه‌وه‌
 تكایه‌ ئه‌مه‌ كابینه‌ی‌ سێیه‌مه‌، مه‌یكه‌ن به‌شه‌شه‌م
 نه‌خشه‌ سیاسییه‌كه‌ گۆڕا
 بارزانی‌، سه‌رۆكێكی‌ بێخه‌م!
 ئایا خه‌ڵك ده‌نگ به‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م واقیعه‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌دات، یان به‌ پرۆژه‌ی‌ گۆڕانكاریی‌؟
 دروستكردنی‌
دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان
 له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌
 پایزی‌ پاوانخوازیی‌
 ترس له‌ قبوڵ نه‌كردنی‌ ئه‌نجامه‌كان
 ئایا بارزانی‌ پاڵێوراوی‌ یه‌كێتیشه‌؟
 تاقیكردنه‌وه‌ قورسه‌كه‌
 سه‌ربه‌خۆیی‌ له‌ نێوان تاڵه‌بانی‌‌و بارزانی‌
 ڤیتۆ مه‌ترسیداره‌كه‌ی‌ بارزانی‌
 كابینه‌ی‌ پێنجه‌م چی‌ كردو چی‌ جێده‌هێڵێت؟
 پێویسته‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌
 ژاوه‌ژاوی‌ چوار حیزبه‌كه‌
 پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌
 وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ هه‌مومان به‌دوایدا وێڵین!
 بڕیاره‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌‌و دوو پرسیار
 ئه‌م كارته‌شتان سوتاند
 خه‌ڵكینه‌ په‌رله‌مان
ده‌یه‌وێت ده‌ممان داخه‌ین!
 هۆشیار زێباری‌ چی‌ بۆ كورد كرد‌؟
 ناكۆكییه‌كانی‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌
 بایكۆتكردنی‌ توركمانه‌كان بۆ؟
 رۆژنامه‌ی‌ (رۆژنامه‌)
چی‌ كردووه‌و چی ماوه‌ بیكات!؟
  دیسانه‌وه‌ هه‌ڵپه‌ی‌ كورسیی‌
 دوای‌ ساڵێك... ئایا ئه‌نجومه‌نی‌ پارته‌ سیاسییه‌كان پێویسته‌؟
 بودجه‌ و داهات و جورئه‌تی‌ په‌رله‌مان
 په‌رله‌مانه‌ نه‌خۆشه‌كه‌!
 دیموكراسیه‌تی‌ ته‌وافوقی‌
له‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووساندا
 كڵۆڵی‌ دیبلۆماسیه‌تی‌ كوردی‌
 كه‌ركوك و مه‌ترسی‌...
 پارتی‌ و یه‌كێتی‌
به‌رپرسیاری‌ سه‌ره‌كی‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ مادده‌ی‌ 140ن
 سیناریۆی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌
 پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵیشیان دابه‌شكرد!
 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ