قه‌یرانی سیاسی و حوكمڕانی هه‌رێم، چوه قۆناغێكی ئاڵۆزتره‌وه. به‌تایبه‌ت پاش داواكارییه‌كه‌ی "ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی" بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌رێم و یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی "سێ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كه" بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایانه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه.
دوای نزیكه‌ی دومانگ له خرۆشان و راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان دژ به گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی، كه (9) كوژراو زیاتر له (250) برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه. ده‌سه‌ڵات په‌نای بۆ نیشاندانی هه‌ندێ چاكسازی بردوه كه بڕیاره له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئهنجامیانبدا و به‌رچاوترینیشیان، ته‌عدیلی وه‌زارییه.
ئه‌م هه‌نگاوه روكهشیانه، كه ده‌سه‌ڵات بۆ چاكسازی ده‌یاننێت، پێناچێت سه‌ركه‌وتوبن و قه‌ناعه‌ت به شه‌قام و ئۆپۆزسیۆن بكه‌ن، چونكه به‌پێی راپۆرتی (گروپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی)، كه له (28/3)دا بڵاویكردوه‌ته‌وه: "سه‌رده‌می ئه‌و چاكسازییه تێپه‌ڕی كردوه و ده‌سه‌ڵاتی كوردی، توانای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نه‌ماوه".
ملنه‌دانی "یه‌كێتی و پارتی" بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت، له‌كاتێكدایه كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هیچ ئیراده‌یه‌كی نییه بۆ جێبه‌جێكردنی داوا ره‌واكانی خۆپیشانده‌ران، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئیفلیجبونی ئه‌م حكومه‌ته، كه به‌شێكی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و پارتی و باوه‌ڕنه‌بونیان به‌بونی حكومه‌تێكی راسته‌قینه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌هێز. چونكه له‌ئێسادا سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ناوچه‌ی زه‌رددا نییه و له هه‌ولێر به‌بێ ئیزنی، نه‌وزاد هادی پارێزگار، توانای داخستنی چایخانه‌یه‌كی نییه، هه‌روه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش، له سلێمانی، به‌هه‌مان شێوه‌یه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای (یه‌كێتی)یه‌وه دهستكهوتون؛ گره‌وی سه‌ره‌كی "یه‌كێتی و پارتی" له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ته، كه پێیان وایه، ده‌بێته هۆی شكاندنی كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كابینه‌كه، له‌كاتێكدا حكومه‌ت موقه‌ده‌س نییه و كارێكی هه‌ڵه‌یه بارودۆخه‌كه بكرێته قوربانی چه‌ند شه‌خسێك!
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، پارێزراو نابن له پریشكی ئه‌و شۆڕشه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقای گرتوه‌ته‌وه، چونكه هه‌ردو هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه، په‌نایان بۆ هه‌مو رێگایه‌كی "نامه‌شروع" بردوه به مه‌به‌ستی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، كه سیماكانی بریتیین له به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی سته‌مكاری و گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی.
ئه‌و باهۆزی گۆڕانكارییه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتوه‌ته‌وه، هه‌مو حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی خستوه‌ته به‌رده‌م دو ئه‌گه‌ره‌وه، ئه‌وانیش؛ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات، یاخود ده‌ستكردن به ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی ریشه‌یی.
هه‌ربۆیه، دو رێگه چاره له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمدا ماون؛ یان ئه‌وه‌تا خێرا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی سیاسی بخه‌نه‌ڕو، بۆ رازیكردنی خه‌ڵكی كوردستان، كه ئاماده‌یه گۆڕانكارییه‌كی دراماتیكی بكات، یان ئه‌وه‌تا رایبگه‌یه‌نن به‌سه‌ركوتكردن كۆتای به‌خۆپیشاندان ده‌هێنن، كه كۆتاییه‌كی خوێناویی مه‌ترسیدار به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...