ئۆپۆزسیۆن و میدیای كوردی له‌به‌رده‌م ئاسایشی زانیاری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای راگه‌یاندن
له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند بابه‌تێكم خوێنده‌وه له میدیا كوردیه‌كان به‌تایبه‌تی میدیای ده‌سه‌ڵات و میدیای سێبه‌ر له لایه‌ن چه‌ند نوسه‌رێكی به‌ڕێزه‌وه ده‌رباره‌ی ((ئۆپۆزسیۆن و میدیای كوردی، ئاسایشی زانیاری (مه‌علومات)، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی)) كه كرۆكی بابهتهكان له ده‌وربه‌ری یه‌ك خاڵ ده‌خولانه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌دای ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئازاد كه چۆن و له‌كوێدا ئه‌دای مه‌علوماتی ئوپۆزسیۆن و میدیا زیان له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ده‌دات؟
به‌بڕوای من ئه‌م جۆره نوسینانه ره‌نگدانه‌وه‌ی بۆچونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسین لهمهٌ ئه‌و باره ئاڵۆزه سیاسی و رۆژنامهگهریهی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان، سه‌باره‌ت به چه‌ند دوَسیهكی هه‌ستیار له پرسه‌ی ئاودیوكردنی نه‌وته‌وه تا شه‌هیدكردنی قوتابی و رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) و یاسای رۆژنامه‌گه‌ری تا روداوه دڵته‌زێنه‌كانی حه‌ڤده‌ی شوبات و نۆزده‌ی نیسان و ...هتد، كه خه‌ریكه به‌ته‌واوی ئه‌جندای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستان ئه‌گۆڕێ به‌ره‌و سه‌ركوتكردنی ئازادی سیاسی و رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌هلی به فۆرم و شێوازێكی نوێ، پێیان وایه مامه‌ڵه‌ی ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئازاد له‌سه‌ر بهدزهكردنی زانیارییه‌كان (داتا) كه‌تۆته نإو بازنه‌ی هه‌ڵه‌وه، تا ئه‌و ئاسته‌ی لایه‌نه لۆكاڵهكان به ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئازاده‌وه ئه‌ركێكی مادی و مرۆیی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر لایه‌نه ده‌ره‌كیه‌كان كه‌مكردۆته‌وه، بۆئه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه‌ڕو وه‌ك ئه‌وه‌ی سیخوڕ بن، كه له ئه‌نجامدا به‌خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه ده‌ره‌كیه‌كان ده‌شكێته‌وه و روی جوان و ئه‌زمونی سیاسی ئه‌م نۆزده ساڵه‌ی كوردستان ناشرین ده‌كات و ئه‌یخاته مه‌ترسیه‌وه، كه به‌ته‌واوی زیان له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌دات و نایه‌ڵێت ئه‌م ئه‌زمونه سیاسی و دیموكراسی و پڕئازادیهی كوردستان ببێته نمونه بۆ ناوچه‌كانی تری دنیا؟! بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌یانه‌وێ ئاسایشی زانیاریمان بۆ دابنێن له‌ژێر ناوی ئه‌نجومه‌نی باڵای راگه‌یاندن هه‌رچه‌نده به‌پێی توێژینه‌وه تازه‌كانی جیهان هیچ زانیاریه‌ك زیان به كۆمه‌ڵگا ناگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا رون و شه‌فاف بێت وابزانم میدیای ئازاد و پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش له‌مه زیاتریان ناوێت.
به‌هه‌رحاڵ پێش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر تاوتوێكردن و رونكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه ئه‌مه‌وێ هه‌ندێك راستی له‌باره‌ی زانیاری (داتا) و مامهڵهكرندنی بكه‌م به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و به‌تایبه‌تی له‌م سه‌ده‌یه‌دا سه‌ده‌ی بیست ویه‌ك و دنیای جیهانگیری (عه‌وله‌مه)، كه دونیا گۆڕانكاری به‌سه‌رهاتوه، سه‌رده‌م سه‌رده‌می ته‌كنۆلۆژیا و ئینته‌نێت و سامانی مرۆییه، زۆر به‌ئاسانی ئه‌توانیت زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر هه‌مو بابه‌تێك وه‌ربگریت له‌كاتێكدا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆت نه‌چویته‌ته ده‌ره‌وه، وڵاتانی دونیا زۆرێك له ئه‌رشیفی زانیاریه كۆنه‌كانیان واڵاكردوه بۆ هاوڵاتیانی خۆیان و ده‌ره‌وه‌ش، هه‌ر ئێمه‌ین له ناوچه‌كه‌دا كه خاوه‌نی هیچ جۆره ئه‌رشیفێكی زانیاری نین، ئه‌بێ له‌وه كاره‌سات تر چی بێت زۆربه‌ی ده‌زگا و دامه‌زراوه حكومی و ناحكومیه‌كانیش خاوه‌نی ئه‌رشیفێكی زانیاری ئه‌و تۆنین، كه بهرئهشیفی زانیار دابنرێت، باس له هه‌وڵی جدی چه‌ند به‌ڕێزێك ناكه‌م كه له‌ملاوله‌ولا هه‌وڵیان داوه به كۆكردنه‌وی زانیاری ده‌رباره‌ی چه‌ند بابه‌تێكی دیاریكراو، بڕوابكه‌ن له‌وانه‌یه هه‌ڵه نه‌بم ئه‌گه‌ر بڵێم حیزبه گه‌وره‌كانی كوردستان به پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشه‌وه خاوه‌نی دۆكۆمێنت و زانیاریه‌كی ئه‌وتۆ نین له خه‌باتی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی كردویانه، نه‌ك زانیاری ورده‌كاری، به‌ڵكو زانیاری زه‌قیش، تائێستاش دوسیه‌ی پێشمه‌رگه كۆنه‌كان یه‌كلانه‌بۆته‌وه، رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌یان له زیادبونه بێ ئه‌وه‌ی دۆكومێنتێكی كۆنی ئه‌وكاته هه‌بێت به‌ناوی پێشمه‌رگه‌كان، هیچ نه‌بێت بۆئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كۆن له وانی‌تر جیابكرێته‌وه، كه ئه‌مه ئاسانترین جۆری زانیارییه.
له‌وه‌ئه‌چێ خۆمان دژی زانیاری و دۆكومێنت بین بۆئه‌وه‌ی رۆژانه به‌دڵی خۆمان و كه‌سایه‌تیه سیاسییه موقه‌ده‌سه زیندوه‌كان زانیاریه‌كان به به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان بگۆڕین و بینوسینه‌وه، كاتێك ئه‌م راستییه تاڵه به‌چاوی خۆت ده‌بینی ئه‌گه‌ر بته‌وێ توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌یت، چونكه هیچ دۆكۆمێنتێكت ده‌ست ناكه‌وێت، من لێره‌دا پرسیارێك ده‌كه‌م باشه كه ئێمه خاوه‌نی هیچ جۆره زانیاریه‌ك نه‌بین، بۆ ئه‌بێ ئه‌وه‌نده له زانیاری بترسین و ئاسایشێكی زانیاریشی (داتا) بۆ دابنێین، هه‌رچه‌نده من خۆم له‌گه‌ڵ رێكخستن و بهسیستیماتیك كردنی زانیاریه‌كان شێوازی بڵاوكردنهوهیانم له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی تایبه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وه‌ك یاسای خۆپیشاندان به‌م ئه‌نجومه‌نی باڵای راگه‌یاندنه سه‌ركوتی ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئازادی ئه‌هلی نه‌كات و له‌باری نه‌بات.
ئه‌وه‌ی گومانی تێدانییه له‌گه‌ڵ دروست بونی ژیان له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌ویه، ژیانی مرۆڤ پابه‌ند بوه به زانیاریه‌وه (داتا) واته زانیاریه‌كانی ده‌وروبه‌ری، به شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان تا ئه‌و راده‌یه‌ی كاریگه‌ریه‌كی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی هه‌بوه له‌سه‌ر دروستكردنی بڕیاره‌كان، هه‌ر له بچوكترین ورده‌كاری ژیانیه‌وه تا ئه‌گاته بڕیاره چاره‌نوسسازه‌كان كه كاریگه‌ری ته‌واوی ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت مرۆڤایه‌تیش، بۆ نمونه هه‌ر له‌و كاته‌ی كه به‌یانی له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت تا ئه‌و كاته‌ی ده‌خه‌ویت پشت بهزانیاریهكان ده‌به‌ستیت، ته‌نانه‌ت له‌پرۆسه‌ی له خه‌وهه‌ستان و خهوتنیشا، ئه‌وكاته‌ی كه له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت ئه‌بێ زانیاری ئه‌و تۆت هه‌بێت كه‌ی و بۆ له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت و شێوازی كاره‌كانت چین، كاردانه‌وه‌ت چی ده‌بێت، چی ده‌كه‌یت و چۆن رۆژه‌كه‌ت به‌سه‌رده‌به‌یت، به‌مه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت زانیاری (داتا) چه‌ند گرنگه بۆ ژیان، زانیاری یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ژیان، كاره نێگه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤه‌كانی ژیان پابه‌نده به راستی و دروستی ئه‌و زانیاریانه‌ی ههڵیاندهههنجێنی یان له به‌رده‌ستدایه، بۆیه شاردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان (له‌هه‌چ لایه‌نێكه‌وه بێت) له حكومه‌ت هاوڵاتی میدیا زه‌ره‌ر به كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێت و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌خاته مه‌ترسیه‌وه نه‌ك دهستاودهستكردنیان، به‌ڵكو ده‌ستاوده‌ست نه‌كردنی زانیاریه‌كان ژیانی مرۆڤ بێ‌مانا ده‌كات و بڕیار و كاردانه‌وه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵه ده‌بات و له ئاستێكدا ده‌یهێلێته‌وه كه گۆڕانكاری كۆمه‌ڵگا ده‌وه‌ستێنێت و ژیان به‌ره‌و مردن ده‌بات.
ئه‌وه‌ی گرنگ و پێویسته بیزانین هه‌مو زانیاریه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌یه‌ك خاڵدا كۆنابنه‌وه، هه‌موشیان زه‌ره‌رمه‌ندو مه‌ترسیدار نین وه‌ك هه‌ندێ باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، به‌ڵكو زانیاریه سودمهندهكان زۆر زیاترن، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین زانیاریه مه‌ترسیداره‌كان له په‌نجه‌ی ده‌ست كه‌مترن، هه‌ندێك لایان وایه زانیاری سودمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ند و مه‌ترسیدار بونی نییه، به‌ڵكو جۆری مامه‌ڵه‌كردن به‌و زانیاریانه‌وه وای لێده‌كات سودمه‌ند بێت یان زه‌ره‌رمه‌ند.
زانیاریه‌كان له‌بنه‌ڕتدا به‌چه‌ند لایه‌نێكدا دابه‌شده‌بن، هه‌ر به‌شه‌ی چه‌ند لق و پۆپێكی لێده‌بێته‌وه تا ئه‌و ئاسته‌ی زانیاریه‌كان پابه‌ند ده‌بن به جۆره پسپۆڕیه‌ك واته له به‌شێك یان سێكهتهرێك له سێكته‌ره‌كانی ژیان و جموجۆڵه‌كانی، وه‌ك جموجۆڵی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سه‌ربازی و زانستی و توێژینه‌وه هه‌تا دوایی، كه له‌كۆتاییدا كۆی زانیاریه‌كانی كۆمه‌ڵگا پێك ده‌هێنن.
له‌سه‌ر روناكی ئه‌م زانیاریانه كه موڵكی كه‌س نییه (یان ئه‌توانین بڵێین به‌ته‌نیا موڵكی ده‌سه‌ڵات نییه) كۆمه‌ڵگا جموجۆڵه‌كانی دیاری ده‌كات، هه‌ر لایه‌نه و به‌بۆچونی خۆی ده‌سه‌ڵات بێت یان ئۆپۆزسیۆن، له‌كۆتایدا ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به‌ڕێوه‌ده‌برێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه هه‌نوكه‌یی و درێژخایه‌نه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه.
له كوردستانیش وه‌ك زۆربه‌ی وڵاته دواكه‌وتوه‌كانی دنیا به‌بیانوی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زانیاری (داتا) به موڵكی خۆیان ده‌زانن، بۆیه پێویستیان به پاراستن هه‌یه به‌مانایه‌كی رونتر پێویستیان به شاردنه‌وه هه‌یه له ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئازاد و هاوڵاتی ساده؟! به‌ڵام له كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتو و دیموكراته‌كانی دنیا زانیاری موڵكی كه‌س نییه و بۆ هه‌موانه، دركاندن و مامه‌ڵه‌كردن به‌م زانیاریانه به زیانی ئاسایشی وڵات نازانن، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئامانج لێی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، به‌تایبه‌تی له‌م سه‌ده‌یه‌دا سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك كه به‌هۆی ته‌كنۆلۆژیای تازه‌وه هیچ زانیاریه‌ك نه‌ك له زلهێزه‌كانی دونیا، به‌ڵكو له میدیای ئازاد و هاوڵاتیان ناشاردرێته‌وه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ بیزانن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانیایهكان به‌پێی گرنگی پۆڵێن كراون و زۆربه‌شیان له‌لایه‌ن سه‌نته‌ره ستراتیجیه سه‌ربه‌خۆكان به‌ڕێوه‌ده‌چن، هه‌مو هاوڵاتیه‌كیش بۆی هه‌یه سه‌یری ئه‌و زانیاریانه بكات به مه‌به‌ستی توێژینه‌وه یان هه‌ر مه‌به‌ستێكی تر.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی رۆشنبیران هانبدات به كردنه‌وه‌ی چه‌ند سه‌نته‌رێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ دابین كردنی زانیاریه سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و ته‌كنۆلۆژیه‌كانی ناوخۆ و وڵاتانی چوارده‌ور و وڵاتانی جیهان بۆ پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی توانای مرۆیی تاكی كورد و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تازه به‌تازه ئه‌یانه‌وێ ته‌حریمی زانیاری له میدیاكان و ئۆپۆزسیۆن بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كوردستان روبه‌رێكی كراوه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌مو ده‌زگا هه‌واڵگیریه ده‌ره‌كیه‌كان له وڵاتانی چوارده‌وره‌وه تا زلهێزه‌كانی دنیا؟!
هه‌ر له‌زوه‌وه ئه‌م زانیارانه پۆلێن كراون به‌پێی پسپۆڕییه‌كان، نه‌ك به‌پێی گرنگی یان هه‌ستیاری له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌وه‌وپێش زۆر هه‌ستیار و گرنگ بون بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێستا هیچ گرنگی و هه‌ستیاریه‌كی ئه‌وتۆی نییه هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌وه، ئێستا له سه‌ده‌ی جیهانگیریدا زانیاریه زانستی و تۆێژینه‌وه‌كان زۆر گرنگترن له زانیاریه فیكری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، به‌هه‌رحاڵ زانیارییه‌كان به‌گشتی پۆڵێن كراون به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
1-كۆمه‌ڵه زانیاری فیكری و سیاسی: ئه‌م زانیاریانه باس له هزر و فیكر و عه‌قڵیه‌تی سیاسی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان گرنگی ئه‌دات به نوخبه‌ی سیاسی و فیكری ئه‌و تاكانه‌ی فه‌رمانبه‌ری گه‌وره و ده‌ستڕۆیشتوی حكومیین یان سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كان و جێگرهكانیانن، ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدان یان ئۆپۆزسیۆن، به هه‌مو خاڵه به‌هێز و لاوازهكانیانهوه، تا ئه‌و رادهیهیهی هه‌مو گه‌وره و بچوكێكی ژیانیان گرنگی پێده‌درێت، هه‌ندێك پێیانوایه ئه‌م جۆره زانیاریانه زانراو و مهكشوفن نابێت لێیان بترسین و پێویستیان به پاراستن نییه، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته، بۆ نمونه زانینی باری ده‌رونی سه‌رۆكێك له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ورده‌كاری تری ژیانی له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ێكی ده‌ره‌كیه‌وه له‌كاتی دانوساندا كاریگه‌ری ته‌واوی ده‌بێت له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌چونی ئه‌و دانوسانه و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی.
2-كۆمه‌ڵه زانیاری سه‌ربازیی و ئاسایشی وڵات: بریتیه له‌و زانیاریه تایبه‌تانه له‌سه‌ر هه‌یكه‌لی ته‌نزیمی ده‌زگاكانی و سوپا و له‌شكر و ده‌زگا تایبه‌ته‌كانی پاراستنی ناوخۆی وڵات، سه‌ر به‌كوێن وه‌لائیان بۆ كێیه حكومه‌ت و نیشتمان یان حیزب و تاكه كه‌سه موقه‌ده‌سه‌كان، چه‌كه‌كان و عتادهكانیان چین و چه‌ندن و سه‌ر به‌كوێن، ئاستی فیكری و ده‌رونی و فیزیكی و زانستی ومه‌شقی سه‌ربازی ئه‌فسه‌ره‌كانیان چۆنه و چۆن مامه‌ڵه له‌ته‌ك زانیاریه‌كان و روداوه‌كان ده‌كه‌ن، تاچه‌ند گلاون له گه‌نده‌ڵیه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه و تاچه‌ند به‌ته‌نگ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانه‌وه‌ن.
3-كۆمه‌ڵه زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكهاته جیاكانی كۆمه‌ڵگا: باس له بیروبۆچون و ئاستی بژێوی و ته‌ندروستی و ده‌رونی هه‌مو پێكهاته جیاكانی كۆمه‌ڵگا ده‌كات، له‌ڕوی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و خێڵه‌كی و دینی و مه‌زهه‌بیه‌كانه‌وه، خاڵه لاواز و به‌هێزه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه چین، چۆنێتی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵیان له‌كاتی دروستبونی ئاژاوه و كێشه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان، هه‌ندێك لایان وایه ئه‌م بابه‌تانه ناچنه ئه‌و به‌شه‌ی كه پارێزراو بێت، چونكه ئه‌م زانیارانه زانراوه له‌لایه‌ن رۆشنبیران و هاوڵاتیانه‌وه.
4-كۆمه‌ڵه زانیاری دارایی: باس له زانیاری دارایی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌كات سه‌باره‌ت به داهات و خه‌رجی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه، كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌رن یان به‌كارهێنه‌رن، خاوه‌نی كارگه‌و پیشه‌سازی پێشكه‌وتو ستراتیجین یا كۆمه‌ڵگایه‌كی كشتوكاڵیین، داهاتی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگاكه له چیدایه و چه‌نده، راده‌ی تێوه‌گلانیان له گه‌نده‌ڵی داراییه‌وه تا چ ئاستێك رۆیشتوه.
5- كۆمه‌ڵه زانیاری زانستی و توێژینه‌وه: باس له زانیاری زانستی و توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان و داهێنانی زانستی ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئاستی هزرو فیكری زانستی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی وه‌به‌رهێنان ده‌كات به‌تایبه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی ئاستی زانستی زانایان و ئینتمایان بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه، تا چه‌ند له ته‌كنۆلۆژیای تازه‌ی جیهانی نزیك بونه‌ته‌وه و پێگه‌ی داهاتوی مرۆییان چه‌نده، سه‌ركرده‌كانیان تا چه‌ند به‌ته‌نگ سامانی مرۆیی پرۆفیشناڵهوهن، ئه‌م جۆره زانیاریانه زۆر له زانیاریه‌كانی تر گرنگترن بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، له كوردستان هیچ گرنگیه‌كی ئه‌وتۆی پێنه‌دراوه، له‌ڕاستیدا به‌هه‌ردانی سامانی مرۆیی پرۆفیشناڵ زیان به به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی نه‌ته‌وه ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك دزه‌كردنی زانیاریه‌ك لێره و له‌وێ، كۆمه‌ڵگای زیندو و مردو پێشكه‌وتو و دواكه‌وتو ئه‌كتیڤ و نائه‌كتیڤ به توێژینه‌وه جیا ده‌كرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر بمانهۆێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیشتمان و نه‌ته‌وه بپارێزین ئه‌بێ سه‌رله‌نۆێ كه‌سایه‌تی كورد په‌روه‌رده بكه‌ین له‌سه‌ر رێزگرتن له زانست و زانیاریه‌كان و پرۆفیشناڵكردنی مرۆڤی كورد له‌ڕوی زانستی و پیشه‌ییه‌وه، نه‌یه‌ڵین چیتر ئه‌و سامانه مرۆییه به‌ره‌و هه‌نده‌ران بڕوات به دابین كردنی پێویسته‌كانی ژیان بۆیان و په‌روه‌رده‌كردنیان به‌شێوازێكی زانستی، هه‌وڵبده‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و سامانه پرۆفیشناڵه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن یان هیچ نه‌بێت سود لێوه‌رگرتنیان، تا سامانی مرۆیی په‌روه‌رده نه‌كه‌ین ناتوانین كۆمه‌ڵگاكه‌مان پێشبخه‌ین، سامانی مرۆیش به زانیاری پێش ده‌خرێت به‌بێ زانیاری هه‌مو ماناكانی ژیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین و كاردانه‌وه‌كانمان له‌جێی خۆی نابێت، وه‌ك پێشینان وتویانه كه‌ر باریكه له تفه‌نگ گورگ ده‌یخوات بهومانیهی ئه‌گه‌ر زانیاری و زانستت نه‌بێت له به‌كارهێنانی ئه‌و تفه‌نگه ئه‌گه‌ر بارێك تفهنگیشت پێبێت نا‌توانیت پارێًزگاری له‌خۆت بكه‌یت.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له رێگای میدیاكانیهوه ((میدیای سێبه‌ر)) گومان ده‌خاته‌سه‌ر هۆشیاری و تێگه‌یشتنی حیزبه ئۆپۆزسێۆنه‌كان و میدیای ئازادی ئه‌هلی كوردی له‌سه‌ر شێوازی مامه‌ڵكردن به‌و زانیاریه دهسكهوتوانهی ناو هه‌رێمی كوردستان بۆ نمونه، هه‌واڵی به‌قاچاغبردنی نه‌وت به هه‌واڵێكی گرنگ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و پێیانوایه ئه‌گه‌ر خزمه‌تێكی به هۆشیاری وه‌رگری كورد كردبێت، به‌ڵام ئه‌وه یاریكردنه له خانه‌یه‌كی مه‌ترسیداردا، له‌نه‌تیجه‌دا شه‌رعیه‌ت به‌ده‌سه‌ڵات ئه‌دا به شاردنه‌وه و تهحریمكردنی زانیاری له هاوڵاتی و میدیای ئازاد و ئۆپۆزسیۆن و ئهشیانخاته خانه‌ی ته‌خوین كردن به نیشتمان.
به‌بڕوای ده‌سه‌ڵات له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستان نه‌نوسراوه‌ته‌وه به‌وردی و نازانن كام له بواره‌كانی ژیان ده‌چنه نێو كرۆكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمه‌وه، بۆیه دزه‌پێكردن و مامه‌ڵه كردنی زانیاریه‌كان چه‌نده ساده و ساكار و بچوكیشبن، روكاری نێگه‌تڤ و پۆزێتڤی ئه‌بێت و هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نییه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێم دروست نه‌كات! به‌ڵام ئایا به‌زاندنی سنوری كوردستان و تۆپبارانه ههمیشهكانی ئێران و توركیا بۆ سه‌ر خاكی كوردستان و هاوڵاتی بێ ده‌سه‌ڵات زیان به ئاسایشی هه‌ێم ناگه‌یه‌نێت؟! ئایا رێگرتن له خۆپیشاندانی هێمنانه كه مافێكی ده‌ستوری هاوڵاتیه زه‌ره‌ر به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ناگه‌یه‌نێت؟! ئایا شه‌هیدكردنی هاوڵاتی سیڤیل وه‌ك له روداوه دڵته‌زێنه‌كانی هه‌ڤده‌ی شوبات و دواتر بینیمان زیان به ئاسایشی هه‌رێم ناگه‌یه‌نێت؟! ئایا له‌شكركێشی بۆسه‌ر شاره‌كانی كوردستان و ره‌شبگیری هاوڵاتیان زیان به ئاسایشی هه‌رێم ناگه‌یه‌نێت؟! گریمان ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستان نه‌نوسراوه‌ته‌وه! باشه به‌پێی لۆجكیش بێت كێ به‌رپرسیاره له نهنوسینهوهی تیۆری ئاسایشی كوردستان؟ هاوڵاتی ساده و بێده‌سه‌ڵات یان نوخبه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵات، نوسینه‌وه‌ی كرۆكی ئاسایشێكی نه‌ته‌وه‌یی ئاسانتره یان هه‌نارده‌كردنی نه‌وت! كامیان له‌م دوانه له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی كورد و نیشتمانهكهیدان؟ بۆ تائێستا ده‌زگایه‌كی نیشتمانی بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دانه‌مه‌زراوه؟ خۆ ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌كی له‌م جۆره دابمه‌زرێت و پرۆفیشناڵانه كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن له خزمه‌ت هه‌ریه‌ك له ئێمه‌ی هاوڵاتی و میدیای ئازاد‌و ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش ده‌بێت، گریمان زه‌مینه‌سازی بۆ یاسایه‌كی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كرا‌و بڕیار له دامه‌زراندنی درا، به‌ڵام پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه كێ هه‌ڵده‌ستێت به دانانی ئه‌م یاسایه ده‌سه‌ڵاتی كوردی؟ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی خوێنی هاوڵاتی سیڤیلی كوردی حهڵاڵكرد! ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌یه‌وێ به‌یاسا پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه موقه‌ده‌سه‌كان به‌یاسایی بكات، ئه‌بێ سه‌ر به‌چ لایه‌نێك بێت، سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یان ئه‌میش وه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌زگا ستراتیجیه‌كان ئه‌كرێ به‌دو به‌شه‌وه سه‌وز و زه‌رد.
سه‌ره‌ڕای بونی په‌یمانی ستراتیجی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان زه‌مینه‌سازی بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كورد نه‌كراوه، لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه ئایا ئێمه‌ی كورد ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه یان نا؟ بۆئه‌وه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌بێت پێویسته یه‌ك سه‌رچاوه‌ی (مرجع) بڕیارمان هه‌بێت بۆ پاراستنی ئه‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی یه كه حكومه‌تێكی به‌هێزی یه‌كگرتو بێت، لێ ناكرێت حیزب بكه‌یت به مه‌رجه‌عی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی!
وا دابنێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌یه (مه‌رجه‌عه‌یه)، به‌ڵام ئه‌بێ زه‌مینه‌سازی بۆ بكات، ئه‌م حكومه‌ته خاوه‌نی دو ده‌زگای ئاسایشه، هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ر به ناوچه و حیزبێكه، به‌شێوازێكی جیا كارده‌ن، بڕواناكه‌م قه‌ت له هه‌ره‌می هه‌ره سه‌ره‌وه‌یانه‌وه یه‌كبگرنه‌وه، بێجگه له‌مه خاوه‌نی دو ده‌زگای هه‌واڵگیری و ئاسایشی حیزبی و دژه‌تیرۆرن به ناوه‌كانی ده‌زگای زانیاری و ده‌زگای پاراستن و هه‌ردو ده‌زگای دژهتیرۆرری سه‌وزو و زه‌رد، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش دو هێزی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه، به‌ڵام خاوه‌نی سوپایه‌كی یه‌كگرتو نین كه وه‌لایان بۆ خودی حكومه‌تی هه‌رێم و نیشتمان بێت، ئه‌مه بێجگه له پاسه‌وانی هه‌ریم و پۆلیسی ده‌ڤه‌ری سه‌وز و زه‌رد! ئه‌م هێزانه هه‌موی سه‌ر به حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانن، نه‌ئه‌وان خۆیان به‌هێزی حكومه‌تی كوردستان داده‌نێن نهحكومهتیش به‌هێزی خۆی ده‌زانێت، بۆ راستی و دروستی ئه‌م زانیارییه روداوه دڵته‌زێنه‌كانی حه‌ڤده‌ی شوبات و نۆزده‌ی نیسان ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماند ئه‌م حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه وه‌ك هه‌مو حیزبه‌كانی ناوچه‌كه گوێ ناده‌ن به‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، تاكه جیاوازیه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ئه‌وان وه‌ك دامه‌زراوه‌یی حكومی كارده‌كه‌ن لێره‌ش وه‌ك حیزب هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و خاوه‌نی سوپایه‌كه‌ی نیشتمانی بێلایه‌ن نین تا به‌رگری له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و هاوڵاتی بكات، تاكه فه‌لسه‌فه‌یه‌ك لێی شاره‌زابن و په‌یڕه‌وی بكه‌ن فه‌لسه‌فه‌ی ده‌سه‌ڵات و سامان و خزمایه‌تیه!
وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هه‌ر په‌نجا ولایهتهكهیهوه یه‌ك وه‌زیری به‌رگریان هه‌یه و خاوه‌نی یه‌ك سوپان، ئێمه‌ش به سێ پارێزگا خاوه‌نی ئه‌و هه‌مو سوپا و دهزگایهین كه ده ئه‌وه‌نده‌ی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان پۆستی به‌رز و عهجایهبمان هه‌یه بۆ به‌رگریكردن له ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی حیزبه‌كانه‌وه، رۆژانه‌ش وڵاتانی دراوسێ سنورمان ده‌به‌زێنن و تۆپبارانمان ده‌كه‌ن بێئه‌وه‌ی ئه‌مه به تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بزانین، له‌كاتێكدا دزه‌كردنی زانیاریه‌ك له‌لایه‌ن ئۆپۆزسێۆن و میدیای ئازاده‌وه هه‌رچه‌نده بچوك و ساكار و ساده‌ش بێت به مه‌ترسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی لێكده‌درێته‌وه!
ئه‌وه‌ی گومانی تێدا نییه و چاودێرانی سیاسیش ده‌یسه‌لمێنن لاوازی و كۆنترۆڵنهكردن و ده‌ستاوده‌ستكردنی زانیاریه گرنگه‌كانی كوردستان له ئه‌ستۆی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاته نه‌ك ئۆپۆزسیۆن، له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردستان روبه‌رێكی كراوه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌مو ده‌زگا هه‌واڵگیریه ده‌ره‌كیه‌كان له وڵاتانی چوارده‌وره‌وه تا هه‌مو زلهێزه‌كانی دنیا، پانتایی فه‌زای كوردستان له خزمه‌ت هاوسه‌نگردنی هاوكێشه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بگره دورتریش به‌كارده‌هێندرێت، به‌ڵام بۆ خودی خۆمان حه‌رامه سود له‌و زانیاریانه وه‌ربگرین، باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌مو ده‌زگا هه‌واڵگریانه له كوردستان هه‌بن و به كه‌ماڵی ئیسراحه‌ت چالاكیه‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌بێ ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئه‌هلی تاوانباربكرێت به به‌زاندنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، له‌كاتێكدا تائێستا سیخوڕێكی ده‌ره‌كی له كوردستاندا ده‌ستگیر نه‌كراوه.
ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت هێزه ده‌ره‌كیه‌كان پێویستیان به ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئازادنییه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری سه‌ره‌ڕای بونیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له كوردستان، ئه‌مان پشت ئه‌به‌ستن به ته‌كنۆلۆژیای تازه كه ساده‌ترین و بچوكترین زانیاریان لێ ون نابێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كار له‌سه‌ر هزر و فیكری نوخبه‌ی سیاسی كورد ده‌كه‌ن بۆگه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان، ئه‌توانم بڵێم لایه‌نه ده‌ره‌كیه‌كان و دروستكه‌ری بڕیاره جیهانیه‌كان پێویستیان به ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئازاد نییه، به‌ڵكو ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئازاد زۆر جار له‌وانه‌وه زانیاری دزه‌پێكراوی پێده‌گات یان له رێی میدیا جیهانیه‌كانه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كورد نه‌ك پێیوایه مامه‌ڵه‌ی ئۆپۆزسیۆَن و میدیای ئازاد له‌مه‌ڕ زانیاری به‌قاچاخ بردنی نه‌وه‌ت كه‌وتۆته بازنه‌ی هه‌ڵه‌وه، به‌ڵكو ده‌چێته خانه‌ی دژ به‌ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی زانیاریه‌كان پوخت و گشتگیرن، پێیانوایه ئه‌مه ئیشی ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئازادنییه، بۆیه تاوانباریان ده‌كه‌ن به دزه‌كردنی ئه‌م زانیاریه هه‌ستیار و گرنگه له‌كاتێكدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئه‌ڵێت ئه‌و نه‌وته‌ی پێیده‌ڵێن نه‌وتی قاچاخ، جارێ قاچاخ نییه، نه‌وته‌كه به تانكه‌ر ده‌گوازرێته‌وه ئیتر قاچاغی چی، قاچاخ ئه‌وه‌یه تۆ به‌دزیه‌وه بیبه‌یت و له خه‌ڵكی بشاریته‌وه ئه‌ی كه‌وایه بۆ ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئازاد تاوانبارده‌كه‌ن به دزهكرنی ئه‌م زانیاریه.
ئێمه مانان و زۆرێك له چاودێرانی سیاسی گه‌مه‌ی به قاچاغبردنی نه‌وتی هه‌رێم به گه‌مه‌یه‌كی زۆر ئاڵۆزتر و گه‌وره‌تری ده‌زانین، زۆر لایه‌نی ده‌ره‌كیشی تێوه‌گلاوه جا به‌ڕه‌سمی بێت یان ناڕه‌سمی، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیش لێی قازانجی داراییه بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پرۆسهكهدان، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كورد و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كورد كه‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش نازانین داهاته‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌ڕوات.
پرسیارێك ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر كارێكی وا، كه به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نیشتمانییه، ئیشی ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئازاد نه‌بێت ئه‌ی ئه‌بێ ئیشی كێ بێت، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ئێمه‌مانانی راكێشاوه پێش دزه‌كردنی ئه‌م زانیاریه له میدیاكانی جیهانه‌وه، نه‌ك ته‌نها ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئه‌هلی و بگره هاوڵاتی ئاسایی ئه‌م راستیه‌ی ده‌زانی هه‌ر وه‌ك كاك نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی پێ كردوه، ئه‌كه‌ر گه‌شتێكت بكردایه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شارێك له شاره‌كانی كوردستان دركت به‌م راستیه ئه‌كرد كاتێك ئه‌م هه‌مو تهنكهرهت ئه‌بینی هاتوچۆیان ده‌كرد، به‌ڵام دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه له نیۆرك تایمز و میدیا جیهانیه‌كانه‌وه به هه‌ردو كه‌ناڵی ته‌له‌فیزۆنی (الجزیره و العربیه)وه ئینجا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم هاته‌ده‌نگ، نه‌ك چاره‌سه‌رێكی سیاسی یه‌كگرتوی نه‌بو، به‌ڵكو لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات یه‌ك سیاسه‌ت و یه‌ك قسه‌ش نه‌بون، هه‌ریه‌كه و به ئاره‌زوی خۆی قسه‌یه‌كی ده‌كرد تا ئه‌و راده‌یه‌ی قسه‌وباس و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دژ بهیهكبون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌یانتوانی ئه‌م كێشه‌یه بۆ هاوڵاتیان رون بكه‌نه‌وه.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز كاك دكتۆر به‌رهه‌م نوسراوێكی زۆر به‌په‌له‌ی كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه ئه‌وه‌ش به وه‌ستانی ئه‌م پرۆسه‌یه، به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌وه دروست بو، بۆ كه‌س كاری به‌م نوسراوه نه‌كرد؟ له هه‌ردو سنوری ده‌سه‌ڵاتی سه‌وز و زه‌رد، ئایا هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا خۆی له كه‌سایه‌تی كاك دكتۆر به‌رهه‌م دا نابینێته‌وه؟!
دوای ماوه‌یه‌ك كهكێشهكه هه‌مو میدیاكانی جیهان باسكرا، كاربه‌ده‌سته‌كانی ده‌سه‌ڵات له به‌رزترین پۆست‌دا كه‌وتنه پاساوهێنانه‌وه، هه‌ر به‌رپرسه و به بۆچونێكی جیاواز هه‌ندێكیان ئه‌یان وت ئه‌مه دوره له راستییه‌وه و هه‌ندێكی تر به‌ڵێ ئه‌مه راسته، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌م پرۆسه‌یدا به‌شدار نییه و هه‌مویان خسته ملی قاچاخچی نه‌وت.
به‌ڕێز ئاشتی هه‌ورامیش له لێدوانێكدا وتی: ئه‌م نه‌وته ره‌شه ئه‌بێته هۆی پیسكردنی ژینگه بۆیه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ده‌كه‌ین و له به‌رامبه‌ریشدا بهداهاتهكهی خزمه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین.
له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی دانی به‌وه‌دانا كه ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین كارت به‌ده‌ست كورده‌وه بۆ پێشخستنی كیانه‌كه‌ی كه نه‌وته، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش وه‌ك شمشێرێكی دوسه‌ره ئه‌گه‌ر هه‌ڵه به‌كارهات، سه‌ری خۆت ده‌بڕیت، ئه‌گه‌ر دروستیش به‌كارهات، ده‌توانیت كوردستان بگه‌یه‌نیته قۆناغێكی زۆر باشتر له‌وه‌ی كه هه‌یه، ئه‌و نه‌وته‌ی پێیده‌ڵێن نه‌وتی قاچاخ، جارێك قاچاخ نییه، نه‌وته‌كه به تانكه‌ر ده‌گوازرێته‌وه ئیتر قاچاغی چی، قاچاخ ئه‌وه‌یه تۆ به‌دزیه‌وه بیبه‌یت و له خه‌ڵكی بشاریته‌وه.
سه‌یری ئه‌م قه‌یرانه گورهیهبكهن ته‌نانه‌ت لێپرسراوه باڵاكانی حكومه‌تیش خاوه‌نی هیچ جۆره زانیاریه‌ك نین و ده‌زگای ئاسایشی زانیاریش داده‌نێن ((ئه‌نجومه‌نی باڵای راگه‌یاندن))، جێگه‌ی داخه حكومه‌تی هه‌رێم له ئاست ئه‌م كێشه‌یه‌دا یه‌كگرتو نه‌بو یه‌ك سیاسه‌ت و یه‌ك قسه‌یان نه‌بو، نیگه‌رانی گه‌وره لێره‌وه ده‌ستیپێكرد هه‌ریه‌كه و به ئاره‌زوی خۆی قسه‌یه‌كی ده‌كرد، له‌م روه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسه، له لایه‌كی تره‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رونكردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ خه‌ڵكی كوردستان كه‌موكوڕی هه‌بو و نه‌یتوانی له میدیاكان ئه‌م كێشه‌یه رونبكه‌نه‌وه.
له پرسیارێكی تردا كه له به‌ڕێر نێچیرڤان بارزانی ده‌كرێت ئایا ئه‌و نه‌وته چه‌ند ساڵێكه ده‌ڕوات، به‌ڵام بۆ داهاته‌كه‌ی نه‌هاتۆته سه‌ر بودجه‌ی 2010، ئه‌و داهاته چی لێهاتوه؟ به‌ڕێزی وه‌ڵام ده‌داته‌وه، راسته ئه‌و پاره‌یه نه‌چۆته‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه له به‌غداوه دێت، له حسابێكی تایبه‌ت له كوردستان كۆكراوه‌ته‌وه و ده‌ستی لێنه‌دراوه، چونكه هه‌میشه وامان لێكداوه‌ته‌وه رۆژێك له‌ڕۆژان پێویست ده‌كات حه‌ق و حسابێك له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین، له وه‌ڵامی پرسیارێكی تردا ده‌ڵێت پاره‌كه هه‌موی له‌نێوان 200 تا 250 ملێون دولاره زۆر زۆریش شه‌فافه، وه‌ك ئاگادارم ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌كابینه‌ی شه‌شدا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بڕیاری ئه‌وه‌یاندا ئه‌و پاره‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان خه‌رج بكرێت، كه من پێموایه كارێكی زۆر به‌جێیه و پشتگیری ته‌واوی ده‌كه‌ین.
ئێمه باسی زانیاری (داتا) ده‌كه‌ین، هه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه له بۆچونه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان، كه نه‌ك یه‌ك نه‌بون، به‌ڵكو دژبهیهكیش بون ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت به‌رپرسه‌كان ئاگایان له‌یه‌ك نییه و نازانن له كوردستان چی ده‌گوزه‌رێت، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه بونی زانیاری له حكومه‌تی ههرێمدانییه، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر به‌رپرسه‌كان زانیاری ته‌واو شه‌فافیان هه‌بوایه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵبه‌ته له ئاست ئه‌م كێشه‌یه‌دا یه‌كگرتو و یه‌ك قسه و سیاسه‌ت ده‌بون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستا بۆ ئۆپۆزسیۆن ومیدیای ئازادی ئه‌هلی و كه‌س رون نه‌بۆته‌وه ئه‌م داهاته بۆ كوێ ده‌چێت، ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی جارێكی تر ئه‌م بڕه پاره‌یه (داهاتی نه‌وتی كوردستان) له گیرفانی هاوڵاتی كورد ببڕێت له پشكی سه‌دا حه‌ڤده‌كه‌ی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له داهاتی عیراق وه‌ك له‌رابردودا رویدا، ئه‌وه‌نده هاوڵاتی ره‌ش بینه به‌رامبه‌ر ئه‌م دوسێیه هه‌ندێك پێیانوایه ئه‌گه‌ر داهاته‌كه‌شی نه‌چێته‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم، باج و گومرگه‌كه‌ی به‌سن بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاوڵاتیان.
به‌هه‌ر حاڵ هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵات له‌بری هاندان و بره‌ودان به ئازادی سیاسی و رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌یانه‌وێ له رێی ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی زانیایهكان، ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و سیاسی سه‌ركوت بكه‌ن و كلتوری بێده‌نگی و هێڵه سوره‌كان بهێننه كایه‌وه و پیرۆزی بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كوردی سه‌وز و زه‌رد هه‌ریه‌ك له ده‌ڤه‌ری خۆی! نه‌ك ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كورد، پێیانوایه میدیای ئازاد ئه‌یه‌وێ روی جوان و ئه‌زمونی سیاسی و دیموكراسی و پڕئازادی ئه‌م نۆزده ساڵه‌ی رابردوی كوردستان له‌كه‌دار بكات و نه‌هێڵێت ببێته نمونه بۆ ناوچه‌كانی تری دنیا، بۆیه دزه‌كردنی هه‌مو زانیاریه‌كان هه‌رچه‌نده بچوك و ساكار و ساده‌ش بێت ئه‌خه‌نه خانه‌ی گومان و مه‌ترسیه‌وه بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆیان تا ئاستی ته‌خوین كردنی میدیای ئازاد و ئۆپۆزسیۆن.
له كۆتایدا ئه‌مه‌وێ ئه‌و راستیه دوپات بكه‌مه‌وه، كه زانیاری سودمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ند و مه‌ترسیدار بونی نییه، به‌ڵكو جۆری مامه‌ڵه‌كردن به‌و زانیاریانه‌وه وای لێده‌كات سودمه‌ند بێت یان زه‌ره‌رمه‌ند، بۆیه باشتر وایه له‌جیاتی كونترۆڵكردنی زانیاریه‌كان و ته‌حریم كردنیان، رۆشنبیران و هاوڵاتیان هانبدهت به كردنه‌وه‌ی چه‌ند سه‌نته‌رێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ دابین كردنی زانیاریه سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و ته‌كنۆلۆژیه‌كانی ناوخۆ و وڵاتانی چوارده‌ور و وڵاتانی جیهان بۆ پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی توانای مرۆیی تاكی كورد و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌یشتن به‌ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كه، دابین كردنی دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتیبون.