رۆژی 1-8-2011 له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی گه‌نجێک به ریخۆڵه‌کوێره گیانی له‌ده‌ستدا!
هه‌ڵبه‌ته مردن له نه‌خۆشخانه روداوێكی نائاسایی و سه‌یروسه‌مه‌ره نییه، چ له نه‌خۆشخانه جیاجیاكانی جیهان یاخود له نه‌خۆشخانه‌كانی كوردستان، به‌ڵام مردنی گه‌نجێك له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌نه‌خۆشی ریخۆڵه‌كوێره به‌بێ بونی ماكێكی به‌رچاو كاره‌ساتێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه، پێویستی به لێكۆڵینه‌وه و پیاداچونه‌وه‌ی زانستی و كارگێڕی روداوه‌كان هه‌یه، نه‌ك بۆئه‌وه‌ی بزانین كێ كه‌مته‌رخه‌م و به‌رپرسه له مردنی، به‌ڵكو بۆ دوباره و سێباره نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره مردنه.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی ته‌ندروستی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیان پێكهێناوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به‌ڵام ئاسته‌مه بگه‌نه بڕیار و ئه‌نجامێكی راست دروست له‌به‌ر دو هۆی سه‌ره‌كی، كه هیچیان له‌توانای ئه‌م لیژنه بهڕێزهنین:
1-ئه‌و گه‌نجه توێكاری لاشه‌كه‌ی بۆ نه‌كراوه تا بزانین هۆی مردنه‌كه‌ی چییه و كێ بهرپرسهلێی:
ئایا خۆی نه‌خۆشیه‌كی نادیاری هه‌بوه؟! ئایا جیاوازی تاكه‌كه‌سی باری فسیۆلۆجی نادیاری هه‌بوه؟! ئایا له‌كاتی بێهۆشكردن و نهشتهرگهریهكهدا توشی خوینمهیین یان هیلاكی و بارگرانی ماسولكه‌كانی دڵ بوه، ئایا به‌هۆی پێدانی ده‌رمانێك بوه له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری؟! ده‌یان ئایای تر؟! كه ئه‌توانرا بهتۆێكاری لاشه‌كه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجام، ئه‌گه‌ر خێزانه‌كه‌ی رازیبونایه به تۆێكاریكردنی، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا گرفتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه و هیچ كات مه‌به‌ستمان نییه بگه‌ین به‌ڕاستی روداوه‌كان و بنبڕكردنی له‌داهاتودا.
2-ئه‌و لیژنه‌یه ده‌سه‌ڵاتی خوێندنه‌وه‌ی پشت روداوه‌كانی نییه:
بڕواناكه‌م ئه‌و لیژنه به‌ڕێزه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێدرابێت پشت روداوه‌كان بخوێنێته‌وه و تاوانه‌كه بخاته سهرهۆكاره بنه‌ڕه‌تیه سه‌ره‌كیه‌كان، كه تاك تیایدا تاوانبارنییه، ئه‌و لیژنه‌یه وه‌ك ده‌یان لیژنه‌ی تر بۆ تۆمه‌تباركردن یان پاكانه و سه‌رفراز بونی ئه‌م و ئه‌وه، هیچ له روداوه‌كان یان واقع ناگۆڕێت، به‌ڵكو كارناكاته سه‌ر بنبڕكردنی كاره‌ساتی تری له‌م شێوه‌یه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی پشت ئه‌م روداوه پێویسته ئه‌م پرسیاره له خۆمان و به‌رپرسانی ته‌ندروستی و حكومه‌ت بكه‌ین، كێ به‌رپرسه له مردنی ئه‌م گه‌نجه نه‌خۆشه؟ نه‌خۆشه‌كه خۆی! پزیشكان، كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ناته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌كان، به‌رپرسانی ته‌ندروستی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یان حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره حكومڕانیه‌كان! ئه‌توانم بڵێم هه‌مویان به‌رپرسن به‌خۆشمه‌وه، به‌ڵام پشكی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موی زیاتره هه‌رچه‌نده پرسیاره زۆر گرنگه‌كه ئه‌مه‌یه: با چیتر نه‌هێڵین ئه‌م جۆره روداوانه دوباره ببێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر منیش بومایه له‌بری ئه‌و نه‌خۆشه هه‌مان چاره‌نوسی ئه‌م نه‌خۆشه‌م ده‌بو، ئه‌گه‌ر له‌بری پزیشكه نهشتهرگهرهكهش بومایه نه‌خۆشه‌كه‌م هه‌مان چاره‌نوسی ده‌بو! ئه‌مه‌ش ئه‌و راستیه ده‌گه‌یه‌نێت كه‌موكورتیه‌كان له‌تاك ده‌رچوه و هه‌مو سیستمه‌كه‌ی گرتۆته‌وه، به‌ڵكو ئه‌توانم بڵێم هه‌ر سیستممان نییه.
پیش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر شیكردنه‌وه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ((كێ به‌رپرسه له مردنی ئه‌م نه‌خۆشه؟)) روداوه‌كه به‌كورتی ئه‌گێڕمه‌وه بۆئه‌وه‌ی خوێنه‌ر چه‌واشه نه‌كه‌م بهبۆچونهكانم، بهڵكوخۆی به‌بۆچونی خۆی بگاته ئه‌نجام.
رۆژی یه‌ك شه‌ممه رێكه‌وتی 1-8-2001 یه‌كێك له پزیشكه نه‌شته‌رگه‌ره پسپۆره‌كان به ته‌له‌فۆن به‌پزیشكی پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری ئێشكگری ئه‌و رۆژه ده‌ڵێت، به‌ڵكو ئاگای له ناسیاوێكی بێت كه توشی ئازاری سك هاتوه، دوای پشكنینی نه‌خۆشه‌كه و ئازمایشكردن ئه‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ریخۆلهكوێرهی هه‌یه، سه‌عات ده‌ی به‌یانی نه‌خۆشه‌كه ئه‌چێته هۆلی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن و نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی بۆ ده‌كرێت، سه‌عات ده‌و نیو ده‌برێته ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری چاره‌كی بوێت بۆ یانزه هاوه‌ڵی نه‌خۆشه‌كه به ته‌له‌فۆن پزیشكه نه‌شته‌رگه‌ره‌كه ئاگاداردهكات، كه باری ته‌ندروستی زۆر خراپه و دوای ئه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ات له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری قاتی دوه‌م.
من نامه‌وێ بكه‌ومه ئه‌و گێژاوه‌ی كێ به‌رپرسه لهمردنهكهی وه‌ك تاك، چونكه ئه‌م نه‌خۆشه دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی بۆكراوه له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ژیانی له‌ده‌ستداوه له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری، واته له‌م ماوه كورته‌دا كه پێویستی به چاودێری ورد هه‌بوه (postoperative care) چ له شوێنی بهئاگابونهوهی هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری (recovary area) یان له شوێنی خه‌وتنی نه‌خۆشه‌كه له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن گواستراوه‌ته‌وه بۆ بهخۆشخانهیهكی تر (نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری)له‌به‌ر نه‌بونی جێگا!
ئه‌مه‌یه ده‌سكه‌وته‌كانی دوای راپه‌ڕین له شارێكی گه‌وره‌ی وه‌ك سلێمانی جێی نه‌خۆش نییه! ئه‌و كاته‌ی به‌ڕێز مام جه‌لالیش نه‌خۆش كه‌وت له كوردستاندا نه‌خۆشخانه‌یه‌ك نه‌بو تێیدا بخه‌وێت ئه‌وه‌بو برایه ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مه‌یه باری ته‌ندروستی كوردستان به‌گشتی و سلێمانیش به‌تایبه‌تی له‌سایه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌دا، به‌درێژاییی ئه‌م بیست ساڵه‌و به‌چه‌ند كابینه‌یه‌كی حكومه‌ت نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 400 چوارسه‌د سه‌ریریان پێته‌واو نه‌كرا! به‌ڵام من ئه‌پرسم بۆ پێیان ته‌واو نه‌كرا؟ نه‌خۆشخانه دروستكردن ئه‌وه‌نده كارێكی قورسه؟!، تۆبڵێی نه‌خۆشخانه دروستكردن قورستربێت له ده‌رهێنان و بازرگانیكردنی نه‌وت و باڵه‌خانه به‌رزكردنه‌وه، كامیان باشتره بۆ ته‌ندروستی ئاده‌میزاد و كۆمه‌ڵگا!
ئه‌گه‌ر له مردنی ئه‌م نه‌خۆشه هۆكاره زانستییه پزیشكیه‌كان بخه‌ینه ئه‌ولاوه دو هۆكاری سه‌ره‌كی له رێکخستنی كاروباری ته‌ندروستی گه‌وره به‌دیده‌كرێت:
1-نه‌بونی چاودێری دوای نه‌شته‌رگه‌ری (postoperative care).
نه‌خۆشخانه به‌و مانایه دێت كه چاودێری نه‌خۆشی تێدابكرێت واته كاتێك نه‌خۆش ئه‌نێردرێته نه‌خۆشخانه، كه پێویستی به‌چاودێری بێت، هۆكاره‌كانی نه‌بونی چاودێری له نه‌خۆشخانه زۆرن له‌وانه هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندی به رێخستنی كاروباری ته‌ندروستیه‌وه هه‌یه هه‌ندێكی تریان به نه‌بونی پێداویستی پزیشكی پێویست و هه‌ندێكی تر به‌هێزه مرۆییه‌كه‌وه له پزیشك تا كارمه‌ندی ته‌ندروستی و ناته‌ندروستیش، بێجگه له نه‌بونی شوینی گونجاو یان ته‌خته‌ی پێویست بۆ خه‌وتنی نه‌خۆش:
ا-كاری به‌رپرسانی ته‌ندروستی بوه بهڕازیكردنی ئه‌م و ئه‌و له‌سه‌ر حیسابی كاری پیشه‌یی ته‌ندروستی و پزیشكی بۆ هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵات، له كۆمیته و مه‌ڵبه‌ند و لقه‌كان له‌جیاتی به‌به‌رنامه كاركردن:
له‌به‌ر ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌م و ئه‌و له حیزبیه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و رێكخراوه پیشه‌یی و ناپیشهییهكان به‌رپرسانی ته‌ندروستی، كار به به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو ناكه‌ن له هیچ بوارێكی ته‌ندروستیدا رۆژ له‌دوای رۆژ كێشه ته‌ندروستی و كارگێڕی و داراییه‌كان له زیادبونن، نه‌خۆشخانه‌كان پشتگوێده‌خرێن به‌پێچه‌وانه‌وه بنكه ته‌ندروسته‌كان له زیادبونن، پیشه‌كه‌یان بوه به رازیكردنی ئه‌م و ئه‌و بۆنمونه:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی پزیشكه خولا و نشتهجێكان و پزیشكی خوێندنی باڵا زۆر زۆتره به‌راورد به زه‌مانی ئێمه، به‌ڵام ئه‌م پزیشكانه ئه‌نێردرێن بۆ بنكه ته‌ندروستیه‌كانی ناوشار و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانی ده‌وروبه‌ری شار كه هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی پزیشكی نییه! له‌به‌رخاتری كه‌سانێكی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات كه‌هیچ له به‌ڕێوه‌بردنی ته‌ندروستی نازانن هه‌ربۆئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌م بنكه ته‌ندروستیه پزیشكی لێیه، واته ئێمه به‌ڕوكه‌ش كارده‌كه‌ین نه‌ك ناوه‌رۆك،جا پزیشك له نه‌خۆشخانه سه‌ره‌كیه‌كان چاودێری وردی نه‌خۆشه‌كان بكات باشتره یان له‌بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی كه له‌وێش نه‌بێت هیچ له‌مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت.
بۆ ئه‌م هه‌مو بنكه ته‌ندروستیانه ده‌كرێنه‌وه، بێئه‌وه‌ی هێزی مرۆیی ته‌واوت هه‌بێت؟ له‌وانه‌یه بۆ چاوبه‌ستكردنی هاوڵاتی بێت، بۆ هاوڵاتی له بنكه‌ی ته‌ندروستی ئیستشاری پسپۆری به‌یانیان سود وه‌رده‌گرێت تا له‌بنكه ته‌ندروستیه ئاساییه‌كان سود وه‌ربگرێت؟، ئه‌گه‌ر راستگۆبین له‌گه‌ڵ خۆمان و دوڕونهبین له‌سه‌دا ده‌ی ئهوبنكه ته‌ندروستانه به‌سن به‌مه‌رجێك هێزی مرۆیی شاره‌زاو و بیناو كه‌ره‌سه‌ی پزیشكی و سیستمێكی باشت هه‌بێت له‌پاڵ ئه‌مه‌دا گه‌شه به نه‌خۆشخانه‌كان بدرێت، به‌تایبه‌تی نه‌خۆشخانه فریاگوزاریه‌كان، ئابه‌م شێوه‌یه خزمه‌تی هاوڵاتی ده‌كرێت.
ب-له‌بیركردنی پێناسه‌ی كار:
له‌بیركردنی پێناسه‌ی كار له هه‌مو ئاسته‌كانی دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كان، تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه‌س نازانێت كاره‌كه‌ی چییه و بۆ خزمه‌تده‌كات! له‌به‌رئه‌وه‌ی كار دابه‌ش نه‌كروه كه‌س بهرپرسیارنابێت به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌می، ئه‌و كارمه‌نده خۆی نازانێت كاره‌كانی چییه و هیچ فۆرمێكی ورده‌كاری كاره‌كه‌ی نه‌دراوه‌تێ واته نازانێت چیبكات و چینهكات واته به‌مه‌زه‌نه‌ی عه‌قڵ كارده‌كات (عوزر له قه‌باعه‌ت خراپتره) بۆ نمونه:
سه‌ره‌ڕای ده‌رچونی په‌رستارانی كۆلیژ، به‌ڵام تائێستا هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كی ئه‌وان نابینرێت له نه‌خۆشخانه‌كان! به‌ڵكو له‌هه‌ندێك شوێن وه‌ك سه‌رۆكی به‌ش كارده‌كه‌ن كارهسهرهكیهكهیان له‌بیركردوه، له‌هه‌مو بواره‌كانی ته‌ندروستی پێناسه‌ی كارمان نییه، ئه‌توانم بڵێم باری رێکخستن و شێوازی كاركردن و خزمه‌تكردنی ته‌ندروستی له ساڵه‌كانی هه‌شتا زۆر باشتربو به‌راورد به‌حاڵی حازر له‌مه‌ش كاره‌ساتر رۆژله‌دوای رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، ئه‌گه‌ر بكرێت شێوازی كاركردن و پێناسه‌ی كاره‌كانی پێش راپه‌رین جێبهجێبهكهین له نه‌بونی پێناسه‌ی كار باشتره، واته وه‌ك جارانیشمان پێناكرێت.
ج-له‌ده‌ستدانی كاركردن به‌تیم:
كاری پزیشكی كاری تیمه واته چاره‌سه‌ركردن و خزمه‌تكردنی نه‌خۆش ته‌نها به‌پزیشك ناكرێت له‌بیرمه ساڵه‌كانی هه‌شتا به‌یانی زو سه‌عات شه‌ش سسته‌ره‌كان جێگای نه‌خۆشه‌كانیان چاك ده‌كردوه، ئه‌و كات له ئوتێلی ده‌ره‌جه سێ و چوار و پێنجی ئێستا ده‌چو هه‌ریه‌كه له‌لای خۆیه‌وه كاره‌كانی ده‌كرد به‌سه‌رپه‌رشتی پزیشكی پسپۆڕ، به‌یانیان كه نه‌خۆش ده‌بینرا هه‌مو تیمه‌كه به‌یه‌كه‌وه نه‌خۆشه‌كه‌یان ده‌بینی و هه‌مو تێبینیه‌كان تۆمارده‌كران، په‌یوه‌ندی نێوان پزیشك و تیمه‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدا بو له‌سایه‌ی ئه‌م رێكخراوه ته‌ندروستیانه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندیه پچڕا‌و كاركردن له‌كاری تیم ده‌رچوه و هه‌ریه‌كه له‌ئاوازێك ده‌خوێنێت، ئه‌توانم بڵێم له‌نه‌وه‌ی تازه‌ی پزیشكدا به‌ده‌گمه‌ن په‌یوه‌ندی پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی و كارگوزار به‌دیده‌كرێت به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌وه‌ی ئێمه كه زۆر تێكهڵاوبوین وهه‌ریه‌كه كاری خۆی ده‌كرد، له‌ئه‌نجامدا ئه‌و ناكۆكیه دروست نه‌ده‌بو كه ئێستا هه‌یه، زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌م نه‌خۆشه.
من تێكچونی په‌یوه‌ندی نێو پێكهاته‌كانی نه‌خۆشخانه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی حیزب و رێكخراوه ته‌ندروستیه حیزبیه‌كان، بۆئه‌وه‌ی له نێوه‌ند ئه‌م ناكۆكیانه‌دا بێكار نه‌بن و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت بیركردنه‌وه‌كانیان بیركردنه‌وه‌یه‌كی پۆلیسی ئه‌وان له‌سه‌ر ناكۆكی شته‌كان ده‌ژین.
2 -نه‌بونی بینای نه‌خۆشخانه‌ی گونجاوپێویست.
بۆئه‌وه‌ی وێنه‌كه باشتر رون بكه‌مه‌وه له سلێمانی یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن هه‌یه كه فشاری (لۆد) زیاتر له یه‌ك ملێۆن و نێو هاوڵاتی له‌سه‌ره ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه پێكهاتوه، له هۆڵی پێشوازی كه (10) ده ته‌خته‌ی تێدایه له‌گه‌ڵ به‌شێكی چاودێری ورد له (13) سیانزه ته‌خته‌یی، هۆڵێكی نه‌شته‌رگه‌ری كه شوێنی بهئاگابونهوهی (recovary area) تێدانییه له‌گه‌ڵ شوێنی خه‌وتنی (44) نه‌خۆش، ئایا ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه به‌شی شارێكی وه‌ك سلێمانی ده‌كات كه له ده‌وروبه‌ریشه‌وه نه‌خۆشی بۆدێت بێجگه له كه‌ركوك ناوه‌ڕاستی عێراق؟! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خزمه‌تی ته‌ندروستی له سلێمانی زۆر باشتره، ئه‌شتوانم بڵێم له هه‌ولێریش باشتره، به‌ڵام وه‌ك دهۆك نییه.
حاڵی حازر له به‌شی چاودێری ورد جێگانییه هه‌شت نه‌خۆش له‌ژێر هه‌ناسه‌ی ده‌ستكردان، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ بگوێزرێنه‌وه رۆژانه‌ش نه‌خۆشی هیلاك له نه‌خۆشخانه‌كانی تری سلێمانی به‌ره‌و ئه‌م به‌شه ئه‌نێردرێن بێجگه له‌ڕوداوه كتوپڕه‌كان، ئه‌م به‌شه فشارێكی زۆری له‌سه‌ره جاری واهه‌یه كێشه له‌نێو هاوڵاتیان دروست ده‌بێت بۆ مانه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كانیان كه‌زۆرجار په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر واسته و واسته‌كاری.
ئه‌م نه‌خۆشه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه ئه‌بوایه له نه‌خۆشخانه‌كه بمایه‌ته‌وه بۆ چاودێری نه‌ك بگوازرایه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر، واته نه‌بونی جێگا یه‌كێکه له‌و هۆیانه‌ی ئه‌م نه‌خۆشه گیانی له‌ده‌ستداوه، من ده‌پرسم كێ به‌رپرسه له‌نه‌بونی جێگای نه‌خۆشی ته‌واو؟! هاوڵاتی! یان حكومه‌ت ((حیزب)) هه‌ڵبه‌ته حكومه‌ت هیچی له‌ده‌سه‌ڵاتدا نییه، ئه‌وه‌نییه به‌چه‌ند كابینه‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی (400) ته‌خته‌یان پێته‌واو نه‌كرا، كه‌واته حكومه‌ت یان ئه‌وه‌ی له‌پشت حكومه‌ته‌وه‌یه به‌رپرسه له‌مردنی ئه‌م نه‌خۆشه.
بۆ نه‌توانراوه تائێستا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گونجاو له شاری سلێمانی دروست بكرێت؟! بۆ نه‌خۆشخانه چوارسه‌د قه‌ره‌وێڵه‌كه ته‌واو نه‌كرا؟!
ئایا ئه‌م یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌ی ئێستا هه‌مان یه‌كێتی نییه كه له‌دوای 31ی ئاب له خانویه‌كی ئاسایی‌دا له گه‌ڕه‌كی عه‌قاری نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كرده‌وه به‌سواڵ بۆ یارمه‌تیدانی هاوڵاتی كه‌م ده‌رامه‌ت و كه‌سوكاری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان به‌خۆڕایی تا پێش رزگاركردنی عێراق، ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه فشارێكی زۆری له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی كه‌م كردبۆوه بێجگه له‌چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی شه‌ڕه‌كانی ناوخۆ و نه‌خۆشیه كتوپڕه‌كانی پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و هاوڵاتی، هه‌رچه‌نده ئه‌وكات سه‌ر به‌فه‌رمانده‌یی دواتر سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دواتر سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمهرگهبو زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری پێداویستیه پزیشكیه‌كانی له حكومه‌تی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه بۆ دابین ده‌كرا، به‌ڵام دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌رێمی سه‌وز و زه‌رد ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له‌سه‌ر حكومه‌ت نه‌ما به‌و بیناگهورهیهی كه‌له به‌شه بودجه‌ی شاری سلێمانی بڕیاری 986 نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه، تائێستاش كه‌س نازانێت شوێنی لهههیكهلیهتی حكومه‌تی هه‌رێمدا چییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش روداوه كتوپرهكان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی ده‌نێردرێن كه فشارێكی زۆری له‌سه‌ره.
باشه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه بداته‌وه به حكومه‌ت وه‌ك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كتوپڕ به‌كاربهێنرێت خزمه‌تی زیاتری هاوڵاتی ناكات؟!، خۆ ئێستاش نه‌خۆشخانه و كارمه‌نده‌كانیان له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن، واته چاره‌سه‌ر هه‌یه بۆقهیرانهكان هه‌رچه‌نده بمانه‌وێ ونه‌مانه‌وێ زۆرێك له‌م كهموكوتیانه له‌ئه‌ستۆی خۆمانه، به‌ڵام ئه‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێ به‌ڵام بۆناكرێ؟
ئه‌توانم بڵێم ئه‌وسا كاربه‌ده‌ستان و هاوڵاتی دڵسۆزتربون و پیشه‌كانیان خۆشترده‌ویست، به‌ڵام بیری ته‌سكی حیزبایه‌تی و فه‌لسه‌فه‌ی ده‌سه‌ڵات و سامان و خزمایه‌تی ئه‌مانه‌ی هه‌مو له‌باربرد و رۆژ له‌دوای رۆژ قه‌یرانی ته‌ندروستی له‌په‌ره‌سه‌ندایه ئه‌گه‌ر زو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ته‌ندروستی هه‌مومان له مهترسیدادهبێت و خودادهزانێت چ ئهجیندایهكه ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌یه، ئه‌گه‌ر به فه‌لسه‌فه‌ی ده‌سه‌ڵات و سامان و خزمایه‌تی كاره‌كان به‌ڕێوه‌ببرێن دور نیه ئه‌م حیزبانه ته‌ندروستیش قۆرغ نه‌كه‌ن به‌ناوی كه‌رتی تایبه‌ت و گه‌شتوگوزاری ته‌ندروستیه‌وه، وه‌ك چون ئێستا كۆمپانیا ته‌ندروستیه‌كان سهربهكهسانی ناو كه‌رتی ته‌ندروستی نین، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن وئاستی ته‌ندروستیان گه‌یاند به‌م رۆژه‌ی ئه‌مڕۆ.
بۆیه به‌ڕای من حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌م حكومهتهوهن به‌رپرسن له مردنی ئه‌م نه‌خۆشه گه‌نجه، وه‌ك تاك كه‌س به‌رپرس نییه، ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌به‌رپرس نازانم، چونكه هیچیان به‌ده‌ست نییه، قه‌یرانی ته‌ندروستی وه‌كو قه‌یرانه‌كانی كایه‌كانی تری ژیان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لێی به‌رپرسه، ئه‌جێندای تایبه‌تی خۆیان پیاده‌ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له داهاتویه‌كی نزیكدا وه‌به‌رهێنانیش له ته‌ندروستیدا بكه‌ن كاتێكیش ئه‌مه ده‌كرێت ئه‌بێ باری ته‌ندروستی كوردستان زۆرخراپ و روخاو بێت، ئه‌توانم بڵێم نه‌خۆشخانه‌كانمان پێش راپه‌رین له‌ئێستا زۆرباشتربون چ له‌ڕوی بیناسازی، كارگێڕی، خزمه‌تگوزاری فهندهقهیی و پزیشكیشه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وسا زانستی پزیشكی ئه‌وه‌نده پێشكه‌تو نه‌بو، به‌قه‌د ئێستا ئامێری پێشكهوتومان نه‌بو؟! هه‌ر ئه‌وه ماوه بڵێم خۆزگه‌مان به‌جاران.