1976 – 1991
ئه‌و ماوه‌یه به ساڵانی خه‌باتی چه‌کداری داده‌نرێت له شۆڕشی گه‌لی کوردستان، له‌م ماوه‌یه هه‌ر حیزبه هێزی پیشمه‌رگه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌بو. به درێژایی ئه‌و 15 ساڵه هێزی ئه‌م حیزبانه چه‌ند شه‌ڕی دوژمنیان کردوه ئه‌وه‌نده‌ش سه‌رقاڵ کرابون به شه‌ڕی خۆبه‌خۆوه. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه جگه له ده‌سه‌ڵاتی حیزبی هیج ده‌سه‌ڵاتێکی یاسایی و ده‌ستوری وه‌ک حکومه‌ت و په‌رله‌مان بونی نه‌بو، بۆیه بۆ لێکتێگه‌یشتن و پێشگیریکردن له رودانی ئه‌و شه‌ڕه پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌و پارتانه پێویست بو. دره‌نگ وه‌ختێ به‌ره‌ی کوردستانی دامه‌زرا، به‌ڵام خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و بڕیارێکی ئه‌وتۆ نه‌بو.
1991 – 2003
دوای راپه‌ڕین له سنوری شاره‌کانی سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆک بۆشاییه‌کی ده‌ستوری، یاسایی و ئیداری دروست بو. به‌ره‌ی کوردستانی توانی که‌لێنێ له‌و بۆشاییه بگرێت. پاشان په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌رکیان بو ئه‌و بۆشاییه پر بکه‌نه‌وه. لێره‌وه زه‌روره‌تی مانه‌وه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی نه‌ما. به‌ڵام ده‌مارگیری حیزبی و حیزبی خاوه‌ن چه‌کدار نه‌یانتوانی له‌گه‌ڵ حوکمی ده‌ستور و یاسا هه‌ڵبکه‌ن، زۆری نه‌خایاند شه‌ڕی ناوخۆی شاخیان له شاردا دوباره کرده‌وه. له‌م کاته دروستبونی به‌ره‌ی کوردستانی یان ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسیه‌کان پێویست و گرنگ بو، به‌ڵام نه‌کرا.
2003 - ............
له دوای 2003، هه‌رێمی کوردستان، حکومه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان و هه‌مو داوده‌زگاکان سیفه‌ت و مافی ده‌ستوریان وه‌رگرت و حکومه‌تی ناوه‌ند به ره‌سمی دانی پێدانا. له‌وکاته‌وه ده‌رفه‌تێکی باش ره‌خسا، پارتی و یه‌کێتی ئه‌رکیان بو به‌کرده‌وه رێز بۆ ئه‌و حکومه‌ت و په‌رله‌مانه دابنێن: ئه‌م رێزگرتنه‌ش خۆی له یه‌کخستنی ته‌واوی داوده‌زگاکانی حکومه‌ت و دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حیزب له کاروباری حکومه‌ت ده‌بینیه‌وه. ده‌بو ئێستا له 2011 به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مۆرکی دو ئیداره‌یی به هیج داودهزگایهکی حکومه‌ته‌وه نهبینرایا. مانه‌وه‌ی ئه‌و مۆرکه جگه له بونی بێ متمانه‌یی نێوان هه‌ردو حیزب و سه‌ردانه‌واندن بۆ حوکمی یاسا هیچ مانایه‌کی تر نابه‌خشێ. بونی هاوپه‌یمانی ستراتیجیش جگه له هۆکاری بێ متمانه‌یی و هه‌ستکردن به فشاری ئۆپۆزسیۆن و جه‌ماوه‌ر هۆکاریکی تر نییه بۆ بونی ئه‌و گرێبه‌سته. چونکه ئه‌م گرێبه‌سته زیانی به‌رچاوی گه‌یاندوه به به‌ره‌وپێشچونی پرۆسه و کێبڕکێی دیموکراسی.
حکومه‌ت و حیزب
ئه‌گه‌ر حکومه‌ت کارا بکرێت و لێگه‌ڕێن حکومه‌تی خۆی بکات، دوربێت له ده‌ستێوه‌ردانی حیزب. حکومه‌ت ده‌توانێ ببێته چه‌تری یاسایی و ریکخه‌ری سه‌رجه‌م حیزبه‌کان، چونکه له ده‌سه‌ڵات و ئه‌رکی حکومه‌ته:
1- رێکخستنی کاری حیزبی به یاسا؛
1 – مۆڵه‌تدان یان لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی حیزبی؛
2- دابینکردنی بودجه‌ی حیزب، دیاریکردنی سه‌رچاوه‌کانی دارایی حیزب، چۆنیه‌تی سه‌رفکردنی ئه‌و بودجه‌یه له لایه‌ن حیزبه‌وه؛
کار و ئه‌رکی حیزب
1- وشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه و هاندانیان بۆ به‌شداریکردن له پرۆسه‌ی سیاسی؛
2- به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی دیموکراتی.
3- چاودێریکردنی کاره‌کانی حکومه‌ت.
4- کێبڕکێێ دیموکراسی و به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کان.
5 - پێکهێنانی حکومه‌ت دوای به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی پێویست.
بۆیه دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسیه‌کان هه‌وڵدانه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌ت و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه شهرعهیهکان. جگه‌له‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌کی زیاده و دورنییه به‌شی حیزبێک بودجه‌ی بوێ.
ئه‌گه‌ر دروستبونی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بۆ بڕیاردانه له‌سه‌ر هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی چاره‌نوسسازی نه‌ته‌وه‌یی، باشتر وایه ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی یان نیشتمانی لێبنرێت و له که‌سانی پسپۆڕ و به ئه‌زمون دروست بکرێت، ده‌شێت که‌سانی حیزبی و نا حیزبی تێدا بێت. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش پێویسته به‌یاسا رێکبخرێت و له په‌رله‌مانیش ده‌نگدانی له‌سه‌ر بکرێت.