بۆ ئه‌وه‌ی شانسه‌کان له ده‌ست نه‌ده‌ین ده‌بێ ریسکه‌کان ئه‌نالیزه به زانستی بکه‌ین.
مێژوی ئه‌م چه‌ند ساڵه له کوردستان له دوای 2003 مێژوی له‌ده‌ستدانی شانسه‌کان بوه له روی سیاسی و ئابوریه‌وه بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێکی به‌رهه‌مهێن و ئازاد و سه‌به‌خۆ له کوردستاندا، ئه‌مه‌ش هه‌مو کۆمه‌ڵگا لێی به‌رپرسه نه‌ک هه‌ر لایه‌نێ. بۆ ئه‌وه‌ی له مانای شانسه‌کان بگه‌ین ئه‌وه هاوکێشه‌ی ریسک ده‌نوسینه‌وه؛ هاوکێشه‌ی ریسک له گشیتدا به‌م شێویه‌یه؛
ریسک = شانسه‌کان × کاریگه‌ریه‌کان
شانسه‌کان؛ ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ن له سیاسه‌تدا که پێویست فه‌راهه‌می کردوه و رۆشنه، چ له به‌ره‌نجامی کات و شوێن بێت یان پێویست و رێکه‌وت بێت.
کاریگه‌ریه‌کان؛ ئه‌و فاکته‌ره ناڕۆشنانهن که له‌ده‌وری مه‌سه‌له سیاسیه‌کانن جا چ فاکتۆر و ئه‌کتۆره ناوخۆییه‌کان بن یان ده‌ره‌کیه‌کان بن. ئه‌مانه له هه‌ردو حاڵه‌تدا ده‌بێ به پێوه‌ری زانستی بپێورێن ئینجا ریسک رۆشن ده‌بێته‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ریسکه‌کان وه‌زعیه‌تی سیاسی بون ئه‌وا زۆر جیان له ریسکی مه‌سه‌له ئابوریه‌کان و فه‌رهه‌نگیه‌کان و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، چونکه وه‌زعه سیاسیه‌کان هه‌مو ئه‌مانه له باوه‌ش ده‌گرێت، سه‌ره‌ڕای کاریگه‌ری ئابوری وه‌کو داینه‌مۆیه‌کی ژیان هه‌ربۆیه‌ش پێوانی وه‌زعیه‌تی سیاسی به کۆمه‌ڵێک ده‌سته‌واژه‌ی دیاریکراو و رۆشن، ده‌بێ له نه‌خشه‌یه‌کی ئهنالیزهدا رۆشن بکرێنه‌وه و کاتۆگریهکان ده‌بێ قابیلی پێوان بن و پێوه‌ری دیاریکراو و به‌رجه‌سته‌یان هه‌بێت و هیچ ناڕۆشنیهک له‌م باره‌وه نابێ هه‌بێت. ئینجا له حاڵه‌تدا مرۆڤ ده‌توانێ هاوکێشه‌ی ریسک به‌کاربهێنێ و هه‌ڵوێستی سیاسی له وه‌زعی سیاسی مهجوددا بنوێنێ.
شانسه‌کان ته‌نها هه‌ر ناسینه‌وه‌یان و دیارکردنیان گرنگ نین به‌ڵکو سات و کاته‌کانی و شێوه‌کانیان و زه‌قکردنه‌وه‌ی بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک زۆرگرنگن. خه‌ڵکی له‌واقعدا زیاتر بیر له به‌ره‌نجام ده‌کاته‌وه تا هۆیه‌کان که ئه‌مه‌ش له زۆر حاڵه‌تدا شانسهکانه.
وه‌زعیه‌تی سیاسی له کوردستان هه‌روه‌کو ئاشکرایه له نێو کێشه ناوخۆییه‌کان و هه‌ژمونه ئیقلیمیه‌کان و ئهنتهرناسیونالیهکان ده‌ناڵێنێ. له‌م حاڵه‌ته‌دا که‌م له حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و ئۆپۆزیسیۆن و دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی ریسك ئه‌نالیزه ده‌که‌ن و له پراکتیکدا هه‌ستیان پێده‌کرێت.
هه‌تا ئێستا که‌لتوری سیاسی له کوردستان نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ فلیکسیبلیتی دا (نه‌رم و نیان) را بێت. به‌نمونه ناتوانێ له نێوخۆ نادوژمنانه و له رو به‌ده‌ره‌وه دوژمنانه هه‌ڵبکات. به‌ڵکو هه‌روا به پێچه‌وانه کارده‌که‌ن. له ناوخۆ توند و سه‌رکوتکه‌ر و له ده‌ره‌وه نه‌رم و نیان و سازشکه‌ر. ئه‌م که‌لتوره هه‌مو شانسه‌کان له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵگا ههڵدهپێچێتهوه و ته‌نها مرۆڤه‌کان له نێو ئه‌گه‌ره‌کاندا نوقم ده‌کات. ئه‌م وه‌زعه خۆی له خۆیدا لاسهنگیهک دروست ده‌کات له تێگه‌یشتن بۆ واقعیاتهکان.
دیاره ئه‌مه نمونه‌یه‌کی بچوکه له واقعیاتهکان و وه‌زعیه‌تی سیاسی له کورستان. خۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کاندا که مه‌سه‌له‌ی پرۆسێسه‌کانه که‌متر نیه له له‌ده‌ستدانی شانسه‌کان بۆ کۆمه‌ڵگا له وه‌زعیه‌تی مێژوی سیاسی کۆمه‌ڵگادا. ده‌ڵێن ره‌خنه‌گرتن راوێژێکی خۆڕاییه ئه‌گه‌رچی مرۆڤه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌م ره‌خنه‌گرن له‌لایه‌ک هه‌م داواکاریان زۆرتره و تهوهقوعاتیشیان به‌رزتره له‌لایه‌کی تر. چۆن کۆمه‌ڵگا هه‌روا به حوکمی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و ئینفۆرماتیکا خێراتر هه‌نگاو ده‌نێ، مرۆڤه‌کانیش به‌هه‌مان شێوه. بۆیه ده‌بێ حیزبه سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان زۆرتر گوێ له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بگرن و کارکردن له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بێت له زۆر حاڵه‌تدا تابتوانین شانسه‌کان بقۆزینه‌وه.
باشترین نمونه مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان و خانه‌قین و موسڵ و دیاله و مه‌سه‌له‌کانی ئابوری به‌نمونه گه‌شه‌دان به کارگه و کارخانه و که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێ‌کاری و بونی بیمه‌ی بێ‌کاری بۆ بێکاران. هه‌روه‌ها کارکردن بۆ ده‌ستورێکی مۆدێرن و ئینسانی و ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌کان و سه‌روه‌ری یاسا که ئه‌مانه هه‌مو سیاسیه‌کان رۆژانه ده‌یجونه‌وه و له پراکتیکیشدا یه‌ک مه‌تر بڕ ناکات. نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێ زۆر هۆشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ریسک بکات، ئه‌گینا ئه‌ویش وه‌کو نه‌وه‌ی پیشخۆی شانسه‌کان له ده‌ست ده‌دات. هێشتا شانسه‌کان مه‌ودایان ماوه و به ته‌واوی له‌ده‌ست نه‌چون، به‌ڵام به‌م شێوه کارکردنه ئه‌وه چاره‌نوسی باشیان نابێت، ئه‌مه‌ش هه‌ر راویژکردنێکی خۆڕاییه. ده‌بێ له کۆتاییدا ئه‌وه‌ش بڵێین که ریسک ئه‌نالیزه خاڵێکی گرنگه بۆ له ده‌ستنه‌دانی شانسه‌کان، باشترین رابه‌ری کۆمه‌ڵگا ئه‌و رابه‌ره‌یه که شانسه‌کان نه‌ک هه‌ر له‌ده‌ست نادات به‌ڵکو دروستیشیان ده‌کات، میلله‌تی کورد هه‌روا خاوه‌نی رابه‌ری وا نیه و هه‌روا وه‌جاخ کوێره.