كورته هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ ئه‌دای وه‌زاره‌تی كاره‌با/ حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان
كه‌رتی كاره‌با له هه‌مو جۆره‌كانی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئه‌مساڵ 2011 به‌ركه‌وتی هه‌یه (په‌ره‌پێدانی پارێزگا - پێشنیاره‌كان – به‌رده‌وامه‌كان) به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێبینی تێكڕای به‌رهه‌مهێنان و تێكڕای خواست له‌سه‌ر وزه‌ی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستاندا به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
له پرۆژه‌كانی په‌ره‌پێدانی پارێزگا:
گوژمه‌ی ته‌رخانكراو له‌و جۆره‌یان له‌مساڵدا 2011 بریتیه له 3 ملیار و 694ملیۆن و 999 هه‌زار و 938 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی (20 پرۆژه) له سنوری ئیداری پارێزگای سلێمانی و گه‌رمیان.
له پرۆژه پێشنیاره‌كانی2011:
رێژه‌ی به‌ركه‌وتی وه‌زاره‌تی كاره‌با ته‌نها له پرۆژه پێشنیاره‌كانی 2011 بریتیه له (61.06%)، كهگوژمهكهی بریتیه له 603 ملیار و 458 ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی (66) پرۆژه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان.
له پرۆژه به‌رده‌وامه‌كان:
گوژمه‌ی ته‌رخانكراو بۆ پرۆژه به‌رده‌وامه‌كانی كه‌رتی كاره‌با له بودجه‌ی 2011ی وه‌به‌رهێنان بریتیه له 396 ملیار و 229 ملیۆن دینار.
كه‌واته كۆی گشتی گوژمه‌ی ته‌رخانكراو له‌مساڵدا له هه‌مو جۆره پرۆژه‌كانی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با بریتیه له 1 ترلیۆن و 3 ملیار و 381 ملیۆن دینار.
رێژه‌ی داواكاری (خواست) و رێژه‌ی دابینكردن (معدل التولید):
- بڕی خواست له‌سه‌ر وزه‌ی كاره‌با به‌پێی سه‌رچاوه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌هه‌مو هه‌رێمی كوردستان له كۆتایی مانگی حوزه‌یران (سێ پارێزگا)= 1904 مێگاوات بوه.
- تێكڕای خواست = 1618 مێگاوات.
- تێكڕای دابینكراو = 1439 مێگاوات.
كورتهێنان= تێكڕای خواست – تێكڕای دابینكراو
1618 – 1439= 179 مێگاوات كورتهێنان.
ئێستا پاش خراپ بونه‌وه‌ی دۆخی پێدانی وزه‌ی كاره‌با كه بۆ نمونه له هه‌ولێر دو وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با وه‌ستاون كه یه‌كێكیان 750 مێگاوات به‌رهه‌مده‌هێنێ، كه‌واته ئه‌و رهنوسهش ده‌بێ بخرێته‌سه‌ر قه‌باره‌ی كورتهێنانی سه‌ره‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌پێی گوژمه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی له‌مساڵدا 2011 بۆی ته‌رخانكراوه، له‌پاڵ ئه‌و مادده یاساییه‌ی كه له یاسای بودجه‌ی 2011 بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و جێگیركراوه، ده‌بوایه كۆتایی ئه‌مساڵ خه‌ڵكی كوردستان دو جه‌ژنی له‌یه‌ك كاتدا یاد بكرادابایهوه، یه‌كه‌میان جه‌ژنی كۆتایهاتنی كێشه‌ی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستاندا و دوه‌میان جه‌ژنی سه‌ری ساڵی تازه‌ی 2012. به‌ڵام:
1- به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌رگیز ناتوانێ ئه‌و یاده دڵخۆشكه‌ره رابگه‌ینێ، كه تێیدا دۆخی ئێستای كاره‌با ده‌ریخست كه ته‌نانه‌ت ناتوانێ ئامانجه ستراتیجه‌كانی له دانانی ماسته‌ر پلانی كه‌رتی كاره‌با كه تا ساڵی 2013 كاری پێده‌كرێ، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و ماسته‌ر پلانه سه‌ركه‌وتن ناهێنێ بۆچی به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وه‌زاره‌ته شكستی ئه‌و ماسته‌ر پلانه یان رێژه‌ی جێبه‌جێبونی ساڵانه‌ی بۆ شه‌قامی كوردی و رای گشتی راناگهینن، دیاره وه‌زاره‌تی كاره‌با، كوردستان به‌و پانتاییه ده‌زانێ كه چاودێری ئابوری و شرۆڤه‌كاری ئابوری تێدا نیه!
2- ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی ئێستای كاره‌باش هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ گرانبونی یه‌كه‌ی (وحده)كاره‌با كه خه‌ڵكی به‌تایبه‌تی كه‌مده‌رامه‌تان و فه‌رمانبه‌ران و خاوه‌ن داهاته سنورداره‌كانی دیكه ده‌بێ بۆئه‌و وه‌زاره‌ته برشێنهوه و له قوتی منداڵه‌كانیان ده‌بێ بقرتێنن بۆ ئه‌وه‌ی دڵی وه‌زاره‌تی كاره‌بای پێیه‌وه رازی بكه‌ن، كاره‌ساتی له‌وه‌ش گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه كه هه‌مو ئه‌و داهاته‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته له ساڵانی رابردودا ده‌سته‌به‌ری كردوه نه‌چۆته نێو خه‌زینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، ملیار دینار له ده‌رخسته‌كانی بودجه‌ی گشتی به ملیۆن دینار ده‌نوسرێ...
3- له‌یاسای بودجه‌ی 2011دا/ مادده‌ی 5/ بڕگه‌ی دوه‌م مادده‌یه‌ك تایبه‌تكرا به‌وه‌ی كه ئه‌و داهاتانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌سته‌به‌ری ده‌كات له كرێی كاره‌با و هاوبه‌شان و له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ وه‌كو داهات بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته هه‌ژمار ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆژه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كاره‌با خه‌رجی بكات، به‌ڵام دۆخی ئێستای كاره‌با ده‌ریخست كه به‌ردوامبونی كێشه‌ی كاره‌با له‌م هه‌رێمه‌دا كێشه‌ی نه‌بونی پاره و ته‌مویل نیه، وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ وه‌زیری كاره‌با جێده‌هێڵم!