به‌شی دوه‌م
به‌ڵێ بۆ ته‌واوکردنی ئه‌رکه قورسه‌کانی، گۆڕان به‌ڕێوه‌یه و جه‌ماوه‌ریش ته‌نها له چاوهڕوانیدانیه، ته‌نها تهماشاکهریش نییه، به‌ڵکه له‌سه‌ر هه‌ر قسه و کرده‌وه‌یه‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له چاوه‌دێری به‌رده‌وامدایه. بونی ئه‌م چاودێره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ش یه‌کێکه له ویسته‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. ئه‌م نامه‌یه له‌م وه‌خته‌دا خرایه به‌ر ده‌ستی ئه‌و چاودێره، ئه‌ویش موخه‌یه‌ره چ حوکمێک ده‌دا.
نامه‌که‌ی کاک نه‌وشیروان وه‌ک نامه‌یه‌کی مێژوی جگه له تهئکیدکرنهوه و سوربون له‌سه‌ر پێادهکردنی به‌رنامه‌ی گۆڕان، ده‌یه‌وێ له جیاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌و چاودێره بڵێت:
1- ئه‌مه ئاگادارییه‌که بۆ هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی به مه‌به‌ستی ئمتیازات و پله و پایه که‌وتونه‌ته دوای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛
2- هه‌مو به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانی له خه‌ته‌ری خۆدهوڵهمهدنکردن و خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات ئاگادار کرده‌وه؛
3- بهرنامهڕێژیهک بۆ کاری له‌مه‌ودوای فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان و عێراق؛
4 – جه‌ماوه‌ر و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌که‌مان لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له نوری چاوان گرنگتره؛
به‌ڵێ ئه‌م نامه‌یه زۆر که‌س راده‌چڵه‌کێنێ، ده‌بێت به ئامۆژگارییه‌ک بۆ زۆر له به‌رپرسان، به جێبه‌جێکردنی ناوه‌ڕۆکی ئه‌م نامه‌یه هه‌نگاوی باش ده‌نرێت به‌ره‌و چاکسازی، نه‌هێشتنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی، روحی خۆنه‌ویستی ده‌چێنێ، بۆیه جێی ئه‌وه‌یه یه‌کێتی و پارتی گه‌ر ده‌یانه‌وێ چاکسازی بکه‌ن پێویسته هه‌مان هه‌نگاو بنێن به‌رامبه‌ر هه‌مو ئه‌و بهپرسنانهی هه‌وڵی ئمتیزات ده‌ده‌ن و ده‌سڵاتیان خراپ به‌کارهێناوه و ده‌هێنن، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خۆیان به نوێنه‌ری خه‌ڵک ده‌زانن له په‌رله‌مان.
ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشییه، ئه‌م نامه‌یه خه‌ریکه هه‌رزو به‌رهه‌مێکی بچوک، به‌ڵام گرنگی ده‌بێت. که‌لتوری داننان به هه‌ڵه و داوای لیبوردنکردن نه‌ک هه‌ر له حیزب به‌ڵکه له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی داهێنا. گرنگی ئه‌م داننان به هه‌ڵه‌یه زیاتر له‌وه‌دایه به‌ڕاشکاوی و به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه ده‌کرێت نه‌ک له نێوان 4 چوار چاو و 4 چوار دیواردا. ئه‌وه‌تا دوان له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کاک ئیسماعیل و خاتو په‌یمان یه‌که‌م هه‌نگاویان نا، هیوادارم نمونه‌یان زۆربێت. وه‌ک هه‌ڵسوڕاوێکی گۆڕان ده‌ستخۆشیان لێده‌که‌م، پێیان ده‌ڵێم " لای من گه‌وره‌تر بون"...