بیروڕا
مامۆستا هێرش
 كرێكار، چەوساوەترین چینی كۆمەڵگان :- خۆی لە خۆیدا ناونیشانی ووتارەكە ڕوون و ئاشكرایە كە نووسەر سەبارەت بە چی و بۆ كێ‌ قســە دەكــات ، ئەو بەهانەو پێشەكیانەی كە نووسەر دەیان هێنێتەوە بۆ گەیشــتن بە پرســێكی ڕوون و ئــاشــكەرایە كە ( بارودۆخی ژیان و گوزەرانی كرێكاران ) كەواتە كاتێك نووســەر باس لە كرێكاران و سەرمایەدار ( پارەدار =فەرمانڕەوا) دەكات ئەم كەوانەیە گوزارشــتە لەم واقیعە و هیچ وورد كردنەوەیەكی ناوێت ، چوونكە ئەوانەی فەرمانڕەوای ئەم هەرێمەیان كردووە لە ماوەی ڕابردوو تا ئەم چركە ســاتانە پارە داربوون لەسەر موڵك ماڵی گشــتی ئەم نیشتیمانە ... بۆیە نووسەری ئەم وتارە بەو شێوە باس لە چینی ناوەڕاست دەكات ، كاك بەڵێن ئەگەر بەڕێزت پێت وایە چینی ناوەڕاست پاسێڤ نەبووەو بێ‌ ڕۆڵ نەكراون ئەوا ناتوانی ئەو بۆچوونەت لە گەڵ ئەم واقیعە پشت ڕاست بكەیەوە ، چوونكە تەنانەت ئەوانەی فەرمانبەری داموودەزگا حكومیەكان و مامۆستایان و ... دەكرێ‌ بە كرێكاریان حساب بكەین ، چوونكە ژیان وگوزەرانیان لە ئاستی پێویست و ژیانێكی سەربەرزانە نیە ئەوانە خراونەتە ژێر بارێكی گرانی واقعێك كە فەرمانڕەوا پارەدارەكان درووستیان كردووە ، سیاسەتی ئەو دەسەڵاتە چینی ناوەڕاستی ملكەچی ژیانێكی مەمرەو مەژی كردووە وە ئەو سیاسەتەش چینی ناوەڕاستی ملكەچ و بێ‌ ڕۆڵ كردووە ، بۆیەشە من وەك خوێنەرێكی وتارەكانی سایتی سبەی بۆچوونی خۆم دەخەمەپاڵ بۆ چونی نووسەری ئەم وتارە كە ئەم هەرێمە لە ماوەی ڕابردوو تا هەنووكە بە دەست پارەدارە مۆنۆپۆلیستەكانی سەروەت و سامانی گشتی یە وە بووە و ئەوانی دیكەش هەمووی كرێكاری چەوساوەن وەك داردەست بەدەست هەردوو حیزبی حكومڕانی ئەم هەرێمە وە بووە، لەسەر ئەو بنەمایە نووسەر دەڵێ‌:- ( كرێكاران بێجگە لەهەوڵی ماسولكەیی و عەقلی هیچ شتێكی دیكەیان نیە ) ئەوە ڕاستیەكی حاشا هەڵنەگرە بۆ سەردەمی حوكمڕانی پارتی و یەكێتی لەم هەرێمە . لە كۆتایدا بەنوسەردەڵێم جوانت پێكاوە و دەستت خۆشبێ‌ .
دڵشاد شێخان حوسێن
 سڵاو كاك بەڵێن...، ئەو ڕەخنانەی بەڕێزت، لەلای من شیاوی بایەخپێدان نین، چونكە ئوەی بەڕێزت دەیڵێی وورد كردنەوە و شیكردنەوەیەكی زۆری دەوێت، بۆیە من بۆ خوێنەرانی بەڕێزم هێشتۆتەوە كە لەلای خۆیانەوە زیاترو زیاتر وورد كردنەوەی بۆ بكەن، بەمەبەستی كورتبڕی و...، كاك بەڵێن من باسی واقعێك دەكەم كە تیایدا دەژین نەك شتی تیۆری و خەیاڵی...،
به‌ڵێن
 "كۆمه‌ڵگا، به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی له‌م بواره‌ دابه‌ش ده‌بێت بۆ دو چینی سه‌ره‌كی ئه‌وانیش كرێكاران و سه‌رمایه‌داران (چینی‌ خاوه‌ن كار و چینی‌ كرێكاران)ن" هه‌رچه‌نده ئه‌م بۆچوونه زۆر کۆنه و ئێستا باوی نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌کرێ به‌ڕێزت پێمبڵێیت، کوان ئه‌و کرێکارانه‌ی هه‌رێمی کوردستان؟! ئایا کرێکار به‌و واتایه‌ی که به‌ڕێزت وه‌ک سه‌رده‌می ڤیکتۆریا باسی لێوه ده‌که‌ی، کامانه‌ن ئه‌و کرێکارانه؟!... "كرێكار، ئاشناترین چه‌مكه‌ له‌ هه‌چ كۆمه‌ڵگا و كولتورێكدا كه‌ جگه‌ له‌ هه‌وڵی‌ ماسولكه‌یی‌ و عه‌قڵی‌ هیچ شتێكی‌ دیكه‌یان نییه‌." ئه‌گه‌ر وایه! باشه بۆچی کرێکارن؟! بۆچی سه‌رمایه‌دار نین؟! ... " له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا باشتره‌ بڵێین پاره‌دار، نه‌ك سه‌رمایه‌دار (خاوه‌ن كار یا پاره‌دار = فه‌رمانڕه‌وا). " بۆ برای به‌رێز، هه‌رێمی کوردستان بۆجارێ هیچ سیسته‌مێکی ڕاسته‌قینه‌ی ئابووری هه‌یه تا باسی سه‌رمایه‌دار و کرێکاری تێدابکرێ؟! ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی به‌ڕێزت تاجیره‌ شاراوه‌کانی یه‌کێتی و پارتین؟ که لێره و له‌وێ نه‌خۆشخانه و کۆمپانیای ته‌له‌فۆن و توجاره‌ت بۆ ئه‌و دوو حیزبه بنه‌ماڵه‌ییه‌ ده‌که‌ن، ئه‌وا ئه‌تتوانی باسی قۆرغکردن و دزینی نه‌وت و ئه‌و شتانه‌ت بکردایه، نه‌ک کرێکار و سه‌رمایه‌دار. ئه‌وه‌ی که به‌ڕێزت ناوت لێناوه چینی نێوان کرێکار و سه‌رمایه‌دار، که پێئه‌چی به‌ڕێزت وابزانی هێشتا سه‌ده‌ی ١٦ و ١٧ده‌یه، هه‌ر ئه‌و چینه‌ نه‌بوون ڕاپه‌ڕین و سه‌ددامیان ده‌رکرد؟ هه‌ر ئه‌و چینه نین وانه و ئه‌ندازیاریی و منداڵ به‌خێکوردن و له سه‌دا ٩٩.٩٩ ی کاره‌کانی وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن له هه‌رێمی کوردستان؟ که هێشتا کرێکاری نییه!
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -1- په‌ڕه‌
    

بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                                                                                                                          

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
    
نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
 رۆڵی‌ په‌روه‌رده‌ له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ زیانه‌ ده‌رونی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌سه‌ر تاك
 چه‌وساندنه‌وه‌ی‌ ره‌گه‌زی‌
 ته‌ڵاق و لێكجیابونه‌وه‌، هۆكارێك بۆ نائومێدی‌
 كـۆبـانێ‌، تاقیمانده‌كاته‌وه‌
 ئاشی‌ نه‌زان خوا ده‌یگێڕێ‌ یا ئاشی‌ خوا نه‌زان ده‌یگێڕێ؟
 هه‌ركه‌سێك بیرنه‌كاته‌وه‌
 شایانی‌ ئه‌م بارودۆخه‌ین كه‌ تیایداین؟
 ده‌سه‌ڵات رقم لێتانه‌، چونكه‌
 ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌... پارادۆكسیه‌تی‌ ده‌سه‌ڵات
 هه‌قیقه‌تی‌ ره‌ها بۆ هیچ پارت و لایه‌نێك... نیه‌
 هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌
 هۆشیاری و جۆری بیركردنه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وانه‌یان هه‌یه‌
 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ