وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان له‌سه‌ر داوا‌و پیشنیاری خۆی هاته په‌رله‌مانی کوردستان، وه‌ک چۆن خۆی ده‌یویست قسه‌ی خۆی کرد، ئه‌و مه‌به‌سته‌ی بۆی هاتبو پێکای. به‌رله‌وه‌ی باس له کات، هۆکار و مه‌به‌ستی هاتنه‌که‌ی بکه‌م، یان باس له گوێگرتن و قسه‌کانی په‌رله‌مانتاران بکه‌م. به باشمزانی نمونه‌یه‌ک و باسێکی زانستیانه و واقیعیانه باس بکه‌م.
له 1990 – 1994 پارتی دیموکراتی مه‌سیحی له هۆڵه‌ندا له‌سه‌ر حوکم بو، وه‌زیری دارایی ناوی ویم کۆک بو له سه‌ر لستی پارتی کار (پارتێکی سۆشیال دیموکراته). له 1991 له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی کابینه‌کانی پێشتر که به ده‌ست پارتی دیموکراتی مه‌سیحیه‌کانه‌وه بو، بودجه‌ی وڵات کورتی هێنا و حکومه‌ت توشی کێشه‌ی دارایی هات، بۆ ده‌ربازبون له‌م کێشه‌یه حکومه‌ت په‌نای برده‌به‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نیه‌کانی وه‌ک به‌نزین، گازوایل و غاز، حکومه‌ت بهڵێنیدا ئه‌م به‌رزکردنه‌وه‌یه بۆ ماویه‌کی کورت بێت. شه‌قامی هۆڵه‌ندی به ته‌واوی وروژاو کاردانه‌وه‌ی توندی نواند. حکومه‌ت بڕیاره‌که‌ی جێبه‌جێکرد و تائێستاش به‌رده‌وامه. به‌رزبونه‌وه‌ی کرێی هاتوچۆ یه‌کێ بو له ده‌رهاویشته خراپه‌کانی ئه‌م بڕیاره و خه‌ڵکی که‌مده‌رامه‌تیش زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی ئه‌م بڕیاره بو.
له ده‌نگدانی 1994 ده‌نگده‌ری هۆڵه‌ندی دادگایه‌کی باشی پارتی مه‌سیحی کرد، بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ و دو هه‌ڵبژاردن له ده‌سه‌ڵات دوریان خسته‌وه. له 2002 ئه‌م حیزبه جارێکی دی هاته‌وه ده‌سه‌ڵات و بهڵێنیدا ئه‌و نرخ زیادکردنه‌ی پاره‌ی سوته‌مه‌نی له 1991 بۆ چاکردنی رێگه‌وبان سه‌رف بکات.
ئه‌م خشته‌یه خواره‌وه نرخی سێ 3 جۆره سوته‌مه‌نی: به‌نزین و دیزل و غاز هاتوه:
نرخی سوته‌مه‌نی، 8/7/2014
جۆری سوته‌مه‌نیه‌کان
|
تێکڕای نرخ
|
BP
|
Esso
|
Shell
|
Texaco
|
Total
|
Euro95 ئیوۆ 95
|
1.851
|
1.849
|
1.849
|
1.849
|
1.859
|
1.849
|
Dieselگازئۆیل
|
1.501
|
1.499
|
1.499
|
1.499
|
1.499
|
1.509
|
LPGغاز
|
0.883
|
0.869
|
0.889
|
0.884
|
0.889
|
0.884
|
1- ده‌بینین جیاوازیه‌کی که‌م ده‌بینرێت له نرخی سوته‌منی له‌نێوان کۆمپانیا و به‌نزینخانه‌کان، ئه‌م جیاوزیهش هۆکاری خۆی هه‌یه.
2- نرخی گازوایل زۆر له نرخی به‌نزین که‌متره
چۆن نرخی به‌نزین له به‌نزینخانه‌کان دیاری ده‌کرێت:
گازائۆیل
|
به‌نزینی یورۆ 95 (ئۆکتانی 95)
|
رێژه‌ی نرخی بنه‌ڕه‌تی 39،6%
|
رێژه‌ی نرخی بنه‌ڕه‌تی 30،4 %
|
رێژه‌ی قازانج و دابه‌شکردن 13 %
|
رێژه‌ی قازانج و دابه‌شکردن 10،4 %
|
رێژه‌ی به‌های 3 جۆر باج 47،3%
|
رێژه‌ی به‌های 3 جۆر باج 59،2 %
|
نرخی 1 لیتر به‌نزین ئۆکتانی 95 له به‌نزینخانه‌کان به 1،851 یورۆ: ئه‌م نه‌خشه‌یه به‌م شێوه‌یه دانراوه:
|
به ڕێژه‌ی سه‌دی
|
نرخ
|
نرخی کرێن له بازاڕ
|
30,4%
|
€ 0,563
|
قازانج بۆ به‌نزینخانه
|
10,4%
|
€ 0,193
|
3 جۆر باج ( بۆ حکومه‌ت)
|
59,2%
|
€ 1,096
|
کۆی گشتی
|
100,0%
|
€ 1,851
|
له‌م خشته‌یه ده‌رده‌که‌وێت باجی حکومه‌ت نرخی به‌نزینی گران کردوه، 2/3 نرخه‌که‌ی له باجه‌وه هاتوه. نرخی کرینی له بازاری جیهانی نزیکه‌ی 56 سانته، واته که‌متر له 1/3 نرخی کڕینه له به‌نزینخانه‌کان.
ئه‌گه‌ر بیکه‌ین به دیناری عێراقی به‌م شێوه‌یه‌یه:
1 یورۆ = 1600 دینار، نرخی یه‌ک لیتر ده‌کاته 2962 دینار، ئه‌م نرخه به‌م شێوه‌یه هاتوه:
نرخی کڕینی 1 لیتر له بازار ده‌کاته = 900 دینار
قازانجی یه‌ک لیتر بۆ به‌نزینخانه ده‌کاته = 308 دینار
باج بۆ حکومه‌ت ده‌کاته = 1753 دینار
به‌ڵی، له هۆڵه‌ندا بری باج سه‌ندن له هه‌مو وڵاته ئه‌وروپیه‌کان زیاتره، نرخی سوته‌مه‌نیش گرانتره. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا خزمه‌تگوزاری و جاده‌و بانه‌کان ده‌توانین بڵیین زۆر نایابن. له زۆر به‌نزینخانه شوشتنی جامی سه‌یاره، گێچکردنی تایه‌ی سه‌یاره و ده‌ستکێش... تاد هه‌یه و به خۆڕاییه.
ئه‌م وڵاتانه به وڵاتی به‌کاربه‌ری سوته‌مه‌نی داده‌نرێن له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆیان نه‌وتیان نیه. کرێی گواستنه‌وه و پاکردنه‌وه و عه‌مبارکردن و ده‌ڵاڵی و باج دێته سه‌ر نرخی به‌نزین.
جگه له‌مه داهاتی مانگانه‌ی کرێکارێکی به‌نزینخانه به لای که‌مه‌وه ده‌کاته 1500 یورۆ، به‌رامبه‌ر 2400000 دینار. ژیانی ته‌ئمینه، له کاتی بێکاریدا یان نه‌خۆشکه‌وتنی مه‌ترسی برسێتی نیه، شوێن کارکردنی هه‌مو مه‌رجه ته‌ندروستیه‌کانی تێدایه.
له‌کاتی پرسیار و وه‌ڵامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان، ئه‌ندام په‌رله‌مانێک نمونه‌ی به نه‌مسا هاورده‌وه، به‌ڵام دیار بو وه‌زیر به‌جۆرێک له گاڵته‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه، یان له وه‌ڵامی ئه‌ندام په‌رله‌مانیکی دی به گاڵته جاڕیه‌وه ویستی به‌ده‌رکردنی حاسبهکهی وه‌ڵام بداته‌وه.
وه‌زیر و په‌رله‌مان
ته‌واوی قسه‌کانی وه‌زیر و په‌رله‌مانتاره‌کان گوێم لێبو، هه‌رچه‌ندم کرد نه‌متوانی متمانه بده‌م به‌ڕاستگۆیی وه‌زیر له وه‌ڵامی پرسیاره‌کاندا، جگه‌له‌مه‌ش به‌شی زۆری په‌رله‌مانتاره‌کان زۆر که‌م له‌و بواره شاره‌زابون و پرسیاره‌کانیان پشتبه‌ست نه‌بون به ژماره و داتای زانستی.
پرسیار: نرخی لیترێ به‌نزین به 500 دینار چۆن دیاریکراوه؟
35 دینار قازانج بۆ خاوه‌ن به‌نزینخانه، که ده‌کاته 7%، ئه‌ی مه‌رجه‌کانی حکومه‌ت چیه له‌سه‌ر خاوه‌ن به‌نزینخانه‌کان.
له ئه‌وروپا یه‌ک1 لیتر به‌نزین به 900 دینار له بازاری جیهانیدا ده‌کڕدرێت، دوای مه‌سروفاتی ده‌رکردن و پاڵاوتن و گواستنه‌وه و قازانجی بازرگانه‌کان (زانیاریم له‌سه‌ر رێژه‌ی ئه‌م قازانجه نیه).
به‌ڵام تۆ له وڵاتی خۆت، نه‌وت هی خۆته، نزیکی پاڵاوگهکهته، ده‌ستی کار زۆر هه‌رزانه، بۆ ده‌بێت لیتر به‌نزین به 500 دینار هه‌رزان بێت و ده‌ته‌وێ گرانتری بکه‌ی؟
وه‌زیر بۆچی هات بۆ په‌رله‌مان
چه‌ند ساڵێکه ئه‌م حکومه‌ته به هاوکاری ئه‌م وه‌زاره‌ته له‌به‌ر بێ پلانی و ده‌ستبڵاوی و گه‌نده‌ڵی له داموده‌زگاکانی حکومه‌ت هه‌رێمیان توشی چه‌ندین قه‌یرانی جۆراوجۆر کردوه. بودجه‌ی حکومه‌ت کورتی هێناوه، پرۆژه‌کان وه‌ستاون، هیچ پاشه‌که‌وتیان نه‌کردوه، به‌شی زۆری بودجه‌ی حکومه‌تیان به پرۆژه‌ی به‌کاربه‌ر سه‌رف کردوه. ئێستاش توشی قه‌رزاری بونه. ده‌یه‌وێ به‌م میوانداریه‌ی تۆپه‌که بخاته گۆڕه‌پانی په‌رله‌مانه‌وه و په‌رله‌مان بکات به مه‌یدانی گرانکردنی به‌نزین، له‌سه‌ر گیرفانی میله‌ت به زیادکردنی 300 دینار بۆ هه‌ر لترێک به شه‌راکه‌تی په‌رله‌مان باری لاری ئابوریان راستکهنهوه، وه‌زاره‌تی مالیهش له دانیشتنه‌که نه‌بیندرا و نازانم تا چه‌ند ئاگای له‌م بابه‌ته‌یه.
ده‌کرێت بپرسین، له‌سه‌ر ناردنی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه کێشه‌یه‌کی گه‌وره له گه‌ڵ به‌غدا دروستکرا، ئه‌ی نه‌ده‌کرا به‌شێ له‌و کێشه‌یه له‌سه‌ر دروستکردنی پاڵاوگه بوایا. له‌م باره‌وه وه‌ڵامه‌کانی وه‌زیر جێی ئه‌وه نه‌بو بڕوای پێبکرێت.
مه‌سه‌له‌ی پاڵاوگه نایاساییه‌کان چه‌ند ساڵه بۆ چاره‌سه‌ر نه‌کراون، کێ نه‌وتی خاوی پێداون؟
یان مه‌سه‌له‌ی قۆرغکاری له دانانی به‌نزینخانه و بازاڕ... تاد و هه‌مو ئه‌و پرسیارانه‌ی په‌رله‌مانتاران کردیان.
هه‌مو ئه‌مانه و رابردوی ئه‌م وه‌زاره‌ته به په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاره‌کان ده‌ڵێت، پێش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان بکرێته مه‌یدانی زیادکردنی نرخی به‌نزین و تۆپه‌که بێته گۆڕهپانهکهتانهوه، باشتروایه خۆتان ده‌ربازکه‌ن و خۆتان مه‌ده‌ن به‌ده‌م لافاوی لێڵه‌وه، باشتر وایه چاره‌سه‌ری گونجا و بۆ زگی برسی خه‌ڵک بدۆزنه‌وه.