راپۆرت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م




Wednesday, May 28, 2008
 
     

راپۆرت: كریس كۆچێرا

ده‌نگه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ له‌میانی‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ‌ كریس كۆچێرا، نه‌وشیروان مسته‌فا جێگری‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ یه‌كێتی‌ ئێستا بووه‌ته‌ خاوه‌ن رۆژنامه‌‌و هۆكاره‌كانی‌ راگه‌یاندن، به‌ڕاشكاوی‌ باس له‌پێویستی‌ چاكسازیی‌ له‌حكومه‌تی‌ كوردیدا ده‌كات.

به‌"منداڵه‌ ترسناكه‌كه‌ی‌" بزووتنه‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردی‌ عێراق ناسراوه‌. نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌یشتووه‌ته‌ پایه‌ی‌ به‌رز له‌سلێمانی‌. پێشتر ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتی‌‌و جێگری‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ ینك بووه‌.
 
جگه‌ له‌جه‌لال تاڵه‌بانی‌ كه‌ئێستا له‌هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ عێراقه‌، له‌دامه‌زراندنییه‌وه‌ ئه‌و سكرتێری‌ یه‌كێتییه‌. هاوكات سكرتێری‌ یه‌كێتییه‌. كاتێك له‌مانگی‌ شوباتی‌ 2007دا، بڕیاریدا وازبهێنێت ببێت به‌ چه‌كدارێكی‌ ساده‌. ئه‌و چه‌كداره‌ ساده‌یه‌ی‌ كه‌ ئێستا رۆژنامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات به‌ناوی‌ رۆژنامه‌، هاوكات سایتێكی‌ جه‌ماوه‌ریشی‌ هه‌یه‌ كه‌تیایاندا به‌ راشكاوی‌ باس له‌و شتانه‌ ده‌كات كه‌ زۆرێك له‌خه‌ڵكی‌ ته‌نانه‌ت ناتوانن به‌چرپه‌ش باسی‌ لێوه‌ بكه‌ن. ئێستا خۆی‌ ئاماده‌ ده‌كات بۆئه‌وه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنێكیش بخاته‌ كار كه‌ی‌ ئێن ئێن سی‌ (كه‌ناڵی‌ تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ كوردی‌) بۆئه‌وه‌ی‌ هه‌واڵ‌ په‌خش بكات به‌ڵام نه‌ك بۆ گۆرانی‌‌و سه‌ما ئه‌و به‌دڵنیایی‌ ته‌واوه‌ دووپاتی ده‌كاته‌وه‌.

"كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌جه‌خت بكه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ ناوخۆییه‌كان" نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا له‌سلێمانی‌ "من ئه‌وه‌ ده‌ڵێم كه‌پێویسته‌ بیڵێم به‌ڵام به‌ده‌نگێكی‌ دۆستانه‌. من ئۆپۆزسیۆن نیم. په‌یوه‌ندی‌ باشم له‌گه‌ڵ‌ هه‌ردوو جه‌لال تاڵه‌بانی‌‌و مه‌سعود سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان هه‌یه‌. 
ئێمه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ین. من هاوڕێیانم نه‌ك دوژمنیان. ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌حكومه‌ت، له‌په‌رله‌مان، له‌و بیرۆكراسیه‌ته‌ی‌ هه‌یه‌ بكه‌م. واباشتره‌ كه‌ كێشه‌یه‌ك ده‌بێت گفتوگۆی‌ له‌باره‌وه‌ بكرێت".

یه‌كه‌م ئاسته‌نگ وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت نه‌بوونی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌. كورده‌كان ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 17 ساڵ ده‌چێت حوكمڕانی‌ خۆیانن. تا ئێستاش چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك پێویسته‌ به‌ڕاشكاوی‌ باسیان لێوه‌بكرێت. تا ئێستا نه‌بوونی‌ كاره‌با رێگره‌ له‌وه‌ی‌ كورده‌كان كاره‌ بازرگانییه‌كانیان رایی‌ بكه‌ن. 

حكومه‌ت رۆژانه‌ ته‌نیا سه‌عاتێك كاره‌با دابین ده‌كات. ئه‌وانه‌ی‌ توانایان هه‌یه‌ 7 بۆ 8 سه‌عات كاره‌با له‌خاوه‌ن موه‌لیده‌كان ده‌كڕن. ئه‌وانه‌ی‌ تریش پێویسته‌ مشوری‌ خۆیان به‌بێ‌ كاره‌با بخۆن. وه‌كو ده‌ركه‌وت له‌و په‌تای‌ كۆلێرایه‌ی‌ كه‌ به‌م دواییانه‌ له‌سلێمانی‌ بڵاوبووه‌وه‌، ئاویش كێشه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌. له‌هه‌مان كاتدا كێشه‌ی‌ نیشته‌جێبوون هه‌یه‌. كرێ خانوو رۆژ به‌ڕۆژ به‌خێرایی‌ موشه‌ك بۆ ئاسمان به‌رز ده‌بێته‌وه‌، گه‌نجه‌كان توانایان نییه‌ كه‌ ژن بێنن ده‌بێت خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ‌ دایك‌و باوكیاندا بژین، ژێرخانی‌ ئابووری‌ پشتگوێخراوه‌. كێشه‌ی‌ نه‌بوونی‌ قوتابخانه‌ هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت له‌شاره‌ گه‌وره‌كانیشدا. "له‌سلێمانی‌ قوتابخانه‌مان هه‌یه‌ كه‌ چوار ده‌وامی‌ تیادایه‌. ئه‌مه‌ چۆن مه‌عقوله‌ له‌كاتێكدا كه‌بودجه‌ی‌ هه‌رێمه‌كه‌ 6 ملیار دۆلاره‌؟" مسته‌فا ده‌پرسێت و به‌ڕاشكاوی‌ باس له‌و هه‌سته‌ به‌رفراوانه‌ ده‌كات كه‌هه‌یه‌.

كێشه‌یه‌كی‌ تر كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت نه‌بوونی‌ شه‌فافیه‌ته‌ له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كاروباری‌ حكومه‌ت. "شه‌فافیه‌ت له‌مه‌سه‌له‌كانی‌ بودجه‌دا نییه‌. خه‌ڵكانی‌ ئاسایی‌ هیچ شتێك نازانن له‌باره‌ی‌ بودجه‌ی‌ ینك‌و پدكه‌وه‌ یان بودجه‌ی‌ كه‌رتی‌ خوێندن. خه‌ڵكی‌ چی‌ ده‌زانێت له‌باره‌ی‌ گرێبه‌سته‌كانه‌وه‌. شه‌فافیه‌ت نییه‌ له‌كاروباری‌ ده‌ره‌وه‌دا، هیچ كه‌س نازانێت چی‌ هه‌یه‌ له‌نێوان سه‌رانی‌ كورد‌و به‌غدادا، یان له‌نێوان سه‌رانی‌ كورد‌و ئه‌مه‌ریكا".

"من له‌باره‌ی‌ بودجه‌وه‌ زانیاریم هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ پێشتر به‌شێك بووم له‌و سه‌ركردایه‌تییه‌، من یه‌كێك بووم له‌وان" ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا، وتیشی‌: "به‌ڵام ناتوانم به‌تۆی‌ بڵێم له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ نامه‌وێت كێشه‌ دروست بكه‌م، جارێكی‌ تر دووپاتی‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ من دوژمنی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌‌و مه‌سعود بارزانی‌ نیم. ده‌مه‌وێت كه‌كاره‌كان به‌ئاشكرا بكه‌ن ئه‌وه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیانه‌ كه‌وا بكه‌ن. ده‌مه‌وێت خواستێكی‌ راسته‌قینه‌ بۆ چاكسازی‌ له‌ناو رای‌ گشتیدا دروست بكه‌م". 

نه‌وشیروان مسته‌فا به‌رده‌وامه‌ له‌ده‌ستنیشانكردنی‌ ئه‌و كێشه‌ گه‌ورانه‌ی‌ كه‌ رووبه‌ڕووی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌ ده‌بنه‌وه‌ وه‌كو گه‌نده‌ڵی‌. "من ته‌نیا باس له‌گه‌نده‌ڵی‌ ناكه‌م. به‌ڵكو خزم خزمێنه‌‌و مه‌حسوبیه‌تیش". ئه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر تۆ نزیك نه‌بیت له‌پارتی‌‌و یه‌كێتی‌، هه‌لی‌ ئه‌وه‌ت نییه‌ ببیت به‌وه‌زیر یان جێگری‌ وه‌زیر. پارته‌كان ده‌ستیان له‌میدیاكان‌و له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ریش وه‌رداوه‌. دادوه‌ره‌كان له‌لایه‌ن پارته‌كانه‌وه‌ داده‌نرێن، پارته‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو شتێكی‌ كۆمه‌ڵگادا گرتووه‌، ئێمه‌ سیستمێكی‌ تۆتالیتاریمان هه‌یه‌ وه‌كو بلۆكی‌ سۆڤیه‌تی‌ پێشوو یان رۆمانیای‌ كۆن".

"به‌دڵنیاییه‌وه‌ من شانازیی‌ به‌وه‌ده‌كه‌م كه‌چیمان به‌ده‌ستمان هێناوه‌، ئێمه‌ حكومه‌تمان هه‌یه‌، په‌رله‌مان، به‌ڵام ئێستا كاتی‌ خۆیه‌تی‌ كه‌ به‌ڕاشكاوی‌ قسه‌ له‌باره‌ی‌ كێشه‌كانه‌وه‌ بكه‌ین، حیزب هه‌موو كه‌سێك ده‌ستنیشان ده‌كات، هه‌ر له‌سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ گوندێكه‌وه‌ تا پارێزگاره‌كان، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی‌ زانكۆكانیش" وه‌كو نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت‌و گوزارشت له‌و هه‌سته‌ خه‌ماوییه‌ ده‌كات كه‌هه‌ستی‌ پێده‌كرێت له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی‌ دانیشتوانه‌وه‌، له‌ گه‌نجێكی‌ خوێندكار كه‌مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌ تا رۆژنامه‌نووسه‌ ره‌خنه‌گره‌كان.

نه‌وشیروان مسته‌فا ئیدیعا ده‌كات كه‌ته‌نانه‌ت قبوڵكردنی‌ خوێندكارانیش بۆ بڕوانامه‌ی‌ دكتۆرا پشت به‌حیزب ده‌به‌ستێت. "ته‌نیا ئه‌وه‌ به‌س نییه‌ تۆ ئه‌ندامی‌ حیزب بێت به‌ڵكو له‌ناو سه‌ركردایه‌تی‌ حیزبه‌كه‌ ده‌بێت پشتیوانیت لێبكه‌ن". له‌سلێمانی‌ مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان ده‌ستی‌ گرتووه‌ به‌ سه‌ر كاره‌كانی‌ سه‌ندیكا‌و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان. "ته‌نانه‌ت سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زیره‌كانی‌ هه‌ڵنابژێرێت"، مسته‌فا ئیدیعا ده‌كات "حیزبه‌كان ئه‌وه‌ده‌كه‌ن. باڵ‌‌و لایه‌نه‌كانی‌ ناو حیزبه‌كان".

ئیدیعای‌ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ 100 پله‌ جیاوازی‌ هه‌یه‌ له‌نێوان به‌رزترین مووچه‌‌و نزمترین مووچه‌ی‌ حكومیدا. سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ كۆمه‌ڵه‌ رێكخراوی‌ ماویستی‌ كورد. روونی‌ ده‌كاته‌وه‌ "كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان دابه‌ش بووه‌ به‌سه‌ر دوو چیندا، چینێكی‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندمان هه‌یه‌، چینێكی‌ زۆر هه‌ژار له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه‌خه‌باتكارانی‌ ئازادیی‌ گۆڕاون به‌ پیاوانی‌ ده‌وڵه‌ت".

پرسیارمان لێكرد بۆچی‌ ینك له‌پاییزی‌ رابردوو پاڵێوراوی‌ خۆی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نه‌پاڵاوت وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ له‌ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ستراتیژی‌ نێوان هه‌ردووكیاندا هاتبوو، بۆچی‌ ینك قبوڵی‌ كرد كه‌ نێچیره‌ڤان بارزانی‌ له‌پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌سه‌رۆك وه‌زیران بمێنێته‌وه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر سه‌رنجڕاكێشانه‌ خۆی‌ لێلاداوه‌‌و ئاماده‌نه‌بوو له‌وباره‌یه‌وه‌ هیچ بڵێت. "من یه‌كێكم له‌دامه‌زرێنه‌رانی‌ ینك له‌ساڵی‌ 1976، بۆیه‌ ناتوانم به‌ڕاشكاوی‌ باس له‌هه‌ندێك كێشه‌ی‌ دیاریكراو بكه‌م، ئیلیتزاماتی‌ ئه‌خلاقیم هه‌یه‌.

ئه‌و ته‌نیا وه‌كو خۆبه‌خشێكه‌ "خه‌ڵكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌وه‌وه‌ نییه‌ كێ‌ سه‌رۆك وه‌زیرانیانه‌، كه‌سێكیان ده‌وێت كه‌ خزمه‌تگوزارییان بۆ دابین بكات، دادپه‌روه‌ریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ فه‌راهه‌م بكات، خه‌ڵكی‌ چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد كه‌دوای‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو ئیداره‌كه‌ی‌ ینك‌و پدك گۆڕانكاریی‌ بكرێت به‌ڵام هیچ گۆڕانكاریی‌ نه‌بوو".

"ئۆپۆزسیۆن نییه‌ له‌كوردستان" نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڕامانه‌وه‌ ده‌ڵێت: "هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌كان به‌گه‌وره‌‌و بچووكه‌وه‌ به‌شدارن له‌حكومه‌تدا. وا پێویست بوو به‌یه‌ك ده‌نگ له‌به‌غدا قسه‌ بكه‌ین تا ئه‌و كاته‌ی‌ ده‌ستوری‌ عێراق ده‌نووسرێته‌وه‌، به‌ڵام ئێستا كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ به‌ڕاشكاوی‌ قسه‌ بكه‌ین".
"ساڵی‌ 1944 له‌سلێمانی‌ له‌دایكبووه‌،  له‌ 1961 په‌یوه‌ندیم به‌ پدكه‌وه‌ كردووه‌ له‌ته‌مه‌نی‌ 17ساڵی‌، كاتێك كه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ نووسینگه‌ی‌ پدكی‌ له‌سلێمانی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌رده‌می‌ قاسم. ئێمه‌ نه‌وه‌یه‌كی‌ به‌خته‌وه‌رین، سه‌ركه‌وتنمان بینی‌، ئازادی‌ وڵاته‌كه‌مان بینی‌، شێخ مه‌حمود بۆ ماوه‌ی‌ 40 ساڵ‌ شاره‌كه‌ی‌ خۆی‌ لێ‌ یاساغ بوو، شێخ سه‌عید‌و قازی‌ محه‌مه‌د هه‌ڵواسران. جه‌نه‌راڵ‌ بارزانی‌ له‌ئاواره‌یی‌ مرد. ئێمه‌ لۆردی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ خۆمانین".

تێبینی‌: ئه‌م دیمانه‌یه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌ له‌لایه‌ن كریس كۆچێراوه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ سازدراوه‌، به‌ شێوه‌ی‌ راپۆرت له‌ ژماره‌ 389 ی‌ مانگی‌ ئایاری‌ گۆڤاری‌ The Middle Eastی له‌نده‌نیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.
 
  

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
سه‌یوان
 ده‌ست خۆش بێت ئێستا ئه‌ تو‌انم بڵێم تاكه‌ شۆرش گیَڕێك ماوه‌ له‌ گۆڕه‌پانی‌ كوردایه‌تیدا كه‌ هه‌ میشه‌ له‌ خه‌ می‌ بێ‌ نه‌ وایان و دایكانی‌ شه‌ هیده‌ كه‌ سو‌كاری‌ شه‌ هیدانی‌ هه‌ ڵه‌ بجه‌ وگه‌رمیاندایه‌ هیوادارم كه‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ی‌ رشۆژنامه‌ وه‌ك سه‌ ره‌ تای‌ لیَبێته‌وه‌ و ڕاست گۆی‌ خۆی‌ له‌ ده‌ ست نه‌ دات .
بوار-فیلاند
 سه‌ره‌تا هیوای‌ سه‌ركه‌وتن بۆ كاكه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا هیوادارم نموونه‌ی‌ زۆر بێت مه‌به‌ستم ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌یه‌ كه‌ له‌به‌ر خۆیان ئاگایان له‌ كه‌س نییه‌، كاك نه‌وشیروان یه‌كه‌م كه‌سه‌ كه‌ له‌ زۆر شوێن باسی‌ له‌وه‌ كردووه‌ ئێستا‌و له‌هه‌موو كاتێكیش كێشه‌ی‌ هه‌موو كوردێك كێشه‌ی‌ خۆی‌ ئه‌زانێت داوا له‌هه‌موو گه‌نجه‌كان ده‌كه‌م كه‌ پشتگیریی‌ لێبكه‌ن.
ئارام له‌به‌ریتانیا
 ده‌ستخۆشیت لێده‌كه‌ین به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان بۆ تێبینییه‌كانت به‌ڵام هیوادارم به‌رده‌وام بیت له‌جێبه‌جێكردنیان ئیتر به‌س بێت ئه‌م هه‌موو غه‌دره‌ له‌ئێمه‌ی‌ كورد، ئیتر به‌بێت ئه‌م هه‌موو ناهه‌قییه‌ له‌ ئێمه‌ی‌ هه‌ژار ده‌كرێت، هیودارم هه‌موو بتوانین كوردستانێكی‌ سه‌رفراز بێ‌ گه‌نده‌ڵ‌ دروست بكه‌ین. دووباره‌‌و 100 دان باره‌ له‌گه‌ڵتاین(..).
هێرش ماوه تی
 زوو گه رانه وه ت بۆ كۆری خه بات ئومێد به خشینه به خه ڵكی چه وساوه و ئارام به خشینه به گۆڕی شه هیدان.
نۆڤاڵ‌
 ده‌ستخۆش به‌ڕێز به‌ڕاستی‌ هه‌موو مافێكمان خوراوه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌كانمانه‌وه‌ بۆیه‌ من وه‌كو گه‌نجێك ناچاربوم كه‌سه‌ر هه‌ڵگرم بۆ هه‌ر وڵاتێك بێت. ئێستا من هیوای‌ سه‌ركه‌وتن بۆ تۆ ده‌خوازم، تاكه‌ كه‌سیێكیت به‌دڵ‌ خه‌مخۆری‌ ئه‌م وڵاته‌یت.
هێمن
 با چیتر قبوڵ نه‌كرێت هه‌ندێ‌ چڵكاو خۆر له‌ ناو یه‌كێتیدا شه‌ڕی‌ كۆنه‌ قینی‌ خۆی‌ به‌رامبه‌ر چاكسازی‌ بكات ئێمه‌ هه‌موو كات له‌گه‌ڵتاین به‌ رۆح و دڵ‌.
مه‌ریوان كركوكی‌
 ده‌ست خۆشیت لێ‌ ده‌كه‌م سه‌ركرده‌ی‌ مه‌زن ئێمه‌ هه‌میشه‌ دواكه‌وتووی‌ ڕێبازه‌كه‌ی‌ تۆین به‌ڵێن بێت به‌ڵێن ...........چاوه‌ڕێین
دانا _سليمانى
 ده‌ستخۆش .....من وه‌ك گه‌نجیك زۆر بیزارم له‌ هه‌لویستی‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ ته‌نها ئومیدمان به‌ به‌رێزته‌ بۆ هینانه‌دی‌ خه‌ونه‌كانمان .
ئارام على
 به‌رێزم: كوا به‌رنامه‌ی‌ چاكسازیتان بوَ بلاوی‌ ناكه‌نه‌وه‌ ؟, با خه‌لكی‌ لێی‌ ئاگادار بێت , با دیراسه‌تی‌ ئیستا و رابردوو بكه‌ین نه‌ك خولانه‌وه‌و له‌ بازنه‌ی‌ رابردوو .. ئه‌گه‌ر نا روَژنامه‌ش وه‌ك (......)‌ ناو زڕ ده‌بێت.
دوكانی‌
 ده‌مێكه‌ كورد چاوه‌ڕوانی‌ رۆژێكی‌ ئاوایه‌ تینوی‌ خه‌باتی‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌... هه‌موو له‌گه‌ڵتاین چاوه‌ڕێی‌ ئه‌و رۆژه‌ین.....
ئارام
 ده‌ستخۆش بۆ ئه‌و چاكسازییه‌.....
به‌كر
 زۆر سوپاس بۆ هه‌وڵ و تیكۆشانتان كه‌ ئیوه‌ی‌ رۆشنبیرو سیاسه‌توان له‌بری‌ ئه‌م میلله‌ته‌ بی‌ ئه‌زموون له‌ سه‌ركرده‌ له‌ناو زه‌لكاوی‌ گه‌نده‌لی‌ و كۆمه‌ڵیَكی‌ خوپه‌رست رزگار بكه‌ن هه‌وڵه‌كانتان هه‌میشه‌ جیَگه‌ی‌ پشتگیری‌ و ده‌ست گوشینه‌ هیوادارین نمونه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ و بویَری‌ و ئیوه‌ هه‌ر له‌ زیادبوون دابیت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئیَستا كه‌ به‌ خیانه‌ت موڵكی‌ ئه‌م میلله‌ته‌ ده‌به‌ن و به‌هه‌ده‌ری‌ ده‌ده‌ن هیچ نه‌بیت ئیسراحه‌تی‌ لێ‌َ‌ نه‌كه‌ن و هه‌میشه‌ ببیَته‌ ژان بۆیان هه‌رخویان و كوڕه‌كانیان و خزمه‌كانیان به‌ خاوه‌ن حه‌ق نه‌زانن و بۆ ئه‌وه‌ی‌ یه‌كیَتی‌ نیشتمانی‌ جارانیش كه‌ حیزبی‌ چه‌پكه‌ گوڵ بوو كه‌ ئیَستا به‌ره‌و به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سانیك هه‌نگاو ده‌نیَت زرگاری‌ بیَت بیَزاری‌ گه‌یشتوته‌ گه‌ردنمان.
كامیل
 به‌ ریز كاك نه‌ وشیروان هیوادارین ئه‌ وبوچون و چاكسازیه‌ ی‌ كه‌ به‌ ریزت به‌ ته‌ مایت ئه‌ نجامی‌ بده‌ یت ببێته‌ هوَی‌ نه‌ مانی‌ گه‌ نده‌ ڵی‌ له‌ كوردستاندا هیوای‌ سه‌ ركه‌ وتن بوبه‌ رێزت
عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌بوبه‌كر.سلێمانی‌
 ده‌ست خۆشیت لێده‌كه‌م سه‌روه‌ری‌ هه‌مومان (.......)بوه‌ستینه‌وه‌،تاكوولاَته‌كه‌مان زیاتر وێران نه‌بوه‌ چاوه‌ڕێی‌ گڵۆپی‌ سه‌وزی‌ تۆین تاهه‌مویان(.......)
بێستون
 ده‌ستخۆش ئێمه‌ وه‌كو كه‌س و كاری‌ شه‌هید و ئه‌نفاله‌كان زۆر سوپاست ده‌كه‌ین هیوادارین هه‌ر به‌رده‌وام بیت له‌ هه‌وڵه‌كانت تا ئامانجه‌كه‌ت به‌دی‌ دێت ئێمه‌ ئاماده‌ی‌ خۆمان دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ جه‌نابت.
1234567
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ