راپۆرت
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت




Monday, July 7, 2008
 
      راپۆرتی: سیروان ره‌شید

هه‌رئه‌وه‌نده‌ی‌ 22ی‌ مانگ هات، وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ ساڵحیه‌ی‌ به‌غدا پڕده‌بێت له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ تاكه‌ خاڵی‌ هاوبه‌شیان ئه‌و جانتا تایبه‌ته‌ی ده‌ستیانه‌ كه‌ هه‌ندێكیان خۆیان‌و هه‌ندێكیشیان پاسه‌وانه‌كانیان هه‌ڵیانگرتووه‌، جانتاكان خاڵین، به‌ڵام دوای‌ كه‌متر له‌ سه‌عاتێك (25.000.000) بیستوپێنج ملیۆن دینار مووچه‌ی‌ مانگانه‌یانی‌ تێده‌چێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ كه‌ به‌شێكیان كوردن، هه‌ندێكیان ته‌نها ئه‌و رۆژه‌ بیریان ده‌كه‌وێته‌وه‌ په‌رله‌مانتارن، كه‌ هاتوون مووچه‌كه‌یان ، له‌ بانقی‌ ره‌شید له‌نێو وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق وه‌ربگرن.

هه‌ندێك له‌ چاودێرانی‌ سیاسی‌‌و هاووڵاتییانی‌ كوردستانیش ره‌خنه‌ له‌ ئه‌دای‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقی‌ ده‌گرن كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵی‌ رابردوودا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌رنجڕاكێش سوودمه‌ندبوون له‌ ده‌ستكه‌وتێكی‌ زۆری‌ مادی‌و مه‌عنه‌وی‌، به‌ڵام ئه‌دای‌ په‌رله‌مانتاریان لاواز بووه‌‌و له‌ئاستی‌ ده‌ستكه‌وته‌ شه‌خسییه‌كانیاندا نه‌بووه‌.

ئه‌و مووچه‌یه‌ی‌ مانگانه‌ هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی‌ عێراق وه‌ریده‌گرێت، بریتییه‌ له‌ (10.000.000) ده‌ ملیۆن دینار وه‌ك مووچه‌ی‌ په‌رله‌مانتاری‌‌و بڕی‌ (15.000.000) پانزه‌ ملیۆن دیناریش وه‌ك مووچه‌ی‌ 30 پاسه‌وان بۆ پارێزگاریی‌ لایه‌نی‌ ئه‌منیی‌ خۆیان، به‌ڵام به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ په‌رله‌مانتارێكی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی بۆ رۆژنامه‌ی‌ ئاشكراكرد، له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 35 ئه‌ندامی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌‌و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ هیچ پاسه‌وانێكیان نییه‌‌و سه‌رباری‌ مووچه‌كه‌ی‌ خۆیان مانگانه‌ 15 ملیۆن دیناری‌ مووچه‌ی‌ ئه‌و 30 پاسه‌وانه‌ بۆ خۆیان وه‌رده‌گرن، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كه‌ له‌به‌ر هۆكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ نه‌یویست له‌م راپۆرته‌دا ئاماژه‌ به‌ناوه‌كه‌ی‌ بدرێت، زانیاریی‌ زیاتری‌ ئاشكراكردو وتی‌: "جگه‌ له‌و مووچه‌ زۆره‌ هه‌ر ئه‌ندامانێكی‌ په‌رله‌مان (90.000.000) نه‌وه‌د ملیۆن دیناری‌ دیكه‌یان له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا بۆ كڕینی‌ ئۆتۆمبیل‌و پێداویستی‌ دیكه‌ دراوه‌تێ‌، سه‌رباری‌ دابینكردنی‌ شوقه‌ی‌ نیشته‌جێبوون له‌ناو په‌رله‌ماندا".

په‌رله‌مان كه‌ باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی‌ قانونی‌‌و چاودێرییه‌، ئه‌ندامه‌كانی‌ به‌وپێیه‌ی‌ حه‌سانه‌یان هه‌یه‌، تاكه‌ كه‌سن كه‌ به‌پێی‌ یاسا هیچ هێزو ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت‌و بۆی‌ نییه‌ (حه‌پسیان بكات، مووچه‌كه‌یان ببڕێت، پۆسته‌كه‌یان لێوه‌ربگیرێته‌وه‌).

 ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان به‌وپێیه‌ی‌ كۆمه‌ڵێك ئیلتیزاماتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و سیاسییان هه‌یه‌‌و لێپرسینه‌وه‌ له‌ وه‌زیرو به‌رپرسانی‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن، پێویسته‌ مووچه‌كه‌یان له‌ئاستێكدا بێت كه‌ ئیحتیاجی‌ ده‌ستی‌ وه‌زیر‌و به‌رپرسان نه‌بن، له‌كاتی‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی‌ حكومه‌ت.

 له‌ ئێستادا مووچه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێكی‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی‌ دیبلۆم ته‌نها ( 157000) سه‌دو په‌نجاوحه‌وت هه‌زار دیناره‌، به‌ڵام ئه‌و مووچه‌یه‌ی‌ په‌رله‌مانتاران وه‌ریده‌گرن زیاتر له‌ 180 جار هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێكی‌ ئاساییه‌، هه‌ندێك له‌  په‌رله‌مانتارانیش دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه‌ ئه‌و مووچه‌یه‌ی‌ وه‌ریده‌گرن به‌ به‌راورد به‌ مووچه‌ی‌ هاووڵاتییان گه‌لێك زۆره‌.

مه‌حمود عوسمان په‌رله‌مانتاری‌ سه‌ربه‌خۆی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان، وتی‌: "ده‌مێكه‌ له‌ په‌رله‌مان داوامكردووه‌ مووچه‌كه‌مان زۆره‌‌و  پێویسته‌ كه‌مبكرێته‌وه‌، چونكه‌ ئێمه‌ نوێنه‌ری‌ خه‌ڵكین‌و ده‌مانه‌وێت ئیش بۆ خه‌ڵك بكه‌ین، له‌كاتێكدا خه‌ڵك حاڵی‌ خراپه‌و ده‌بێت په‌رله‌مانتار بڕوای‌ خه‌ڵك له‌ده‌ست نه‌دات".
كورد 58 نوێنه‌ری‌ له‌ كۆی‌ 275 كورسی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا هه‌یه‌، كه‌ 53یان وه‌ك نوێنه‌ری‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌‌و 5ی‌ دیكه‌شیان وه‌ك نوێنه‌ری‌ لیستی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستانن، ته‌واوی‌ ئه‌م نوێنه‌رانه‌ له‌لایه‌ن حیزبه‌كانی‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌ستنیشانكراون، كه‌فائه‌تی‌ شه‌خسی‌ له‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ ئه‌نداماندا نه‌بووه‌ته‌ پێوه‌ری‌ یه‌كه‌م‌و كۆمه‌ڵێك ئیعتیباراتی‌ وه‌ك ئیستیحقاقاتی‌ شۆڕش‌و حیزبیبوون‌و به‌رژه‌وه‌ندیی‌ شه‌خسی‌ رۆڵیان له‌ دانانی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كاندا هه‌بووه‌. 

له‌ ئێستادا زۆرێك له‌ په‌رله‌مانتارانی‌ فراكسیۆنی‌ كوردی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ به‌غدا، سه‌رباری‌ كڵۆڵیان له‌ زمانی‌ عه‌ره‌بیدا، تێیاندایه‌ كه‌ تا ئێستا موداخه‌له‌یه‌كی‌ له‌ناو هۆڵی‌ په‌رله‌ماندا نه‌كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ی‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێك به‌هۆی‌ مونافه‌سه‌ی‌ حیزبیی‌ نێوان یه‌كێتی‌‌و پارتییه‌وه‌، له‌ هه‌ندێك لیژنه‌ی‌ په‌رله‌مان دانراون، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پسپۆڕییان له‌وبواره‌دا نییه‌‌و هه‌ندێكیان دوای‌ دوو ساڵ‌ كاركردن داوایان له‌ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كردووه‌ كه‌ ئیشه‌كه‌یان بۆ بگۆڕێت، كه‌ ناوی‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ په‌رله‌مانتاره‌ لای‌ رۆژنامه‌ هه‌یه‌.   

 سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باڵای‌ حیزبیی‌ كه‌ ئاگاداری‌ چۆنیه‌تی‌ كاندیدكردنی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان بووه‌، به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند جگه‌ له‌ چه‌ند كه‌سێك كه‌ له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی‌ ئه‌و دوو حیزبه‌وه‌ كاندیدو ته‌كلیفكراون بۆ پۆستی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانی‌ "كاتی‌ خۆی‌ سه‌رۆك‌و سكرتێری‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌، ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسییه‌كانیان سه‌رپشككردووه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌لای‌ خۆیه‌وه‌و به‌ ئاره‌زووی‌ شه‌خسیی‌ خۆی‌ ده‌توانێت كه‌سێك بۆ ئه‌ندامێتی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ دیاریی‌ بكات و زیاتر له‌ 30 ئه‌ندامی‌ لیسته‌كه‌ به‌ فه‌ردی‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی پارتی‌‌و یه‌كێتییه‌وه‌ كراونه‌ته‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان"، كه‌ وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاگادارو باوه‌ڕپێكراوه‌ باسیكرد "پێده‌چێت به‌رژه‌وه‌ندیی‌ شه‌خسیش رۆڵی‌ له‌و كاندیدكردنه‌دا بینیبێت".

 به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ كورد له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا ده‌كات، له‌كاتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بریتی‌ بوو له‌ به‌رگریكردن له‌ مافه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان‌و سه‌ندنی‌ به‌شه‌ بودجه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ هه‌رێم له‌ به‌غداو ده‌رچوونی‌ یاساو بڕیاره‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ هه‌رێم‌و  چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی‌ وه‌ك ماده‌ی‌ 140و چه‌ند مافێكی‌ تر، هاشم جه‌باری‌، 41 ساڵ‌ كه‌ پیشه‌ی‌ ئه‌فسه‌ری‌ پۆلیسه‌ له‌ شاری‌ كه‌ركوك، (سه‌رباری‌ نرخاندنی‌ كاری‌ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان له‌ بارودۆخی‌ نائارامی‌ شاری‌ به‌غدا)، ره‌خنه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ نوێنه‌رانی‌ كورد گرت كه‌ پێویست بوو په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان له‌په‌رله‌مانی‌ عێراقدا كێشه‌ی‌ كه‌ركوكیان یه‌كلایی‌ بكردایه‌ته‌وه‌.

هاشم ده‌ڵێت: "لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ خاڵی‌ سه‌ره‌كی‌ به‌رنامه‌ی‌ لیسته‌كه‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك بوو بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ڵام له‌ناو په‌رله‌ماندا كه‌مترین به‌رگرییان له‌و كێشه‌یه‌ كردووه‌‌و هه‌ڵوێستێكی‌ توندیان ده‌رنه‌بڕی‌‌و ئه‌و لیژنه‌یه‌ی‌ به‌ناوی‌ به‌دواداچوونی‌ 140 له‌ په‌رله‌مان هه‌بوو، زۆر ناچالاكه‌".
رێبین هه‌ردی‌، نووسه‌رو چاودێری‌ سیاسی‌، كه‌ هه‌ندێكجار له‌ شاشه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ راسته‌وخۆ ئاگاداری‌ گفتوگۆی‌ دانیشتنه‌كانی‌ په‌رله‌مانه‌، پێیوایه‌ كه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ ئه‌دای‌ خراپی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌سه‌ر زمانی‌ عه‌ره‌بیدا زاڵنین ناتوانن به‌شێوه‌ی‌ پێرفێكت گوزارشت له‌ تێڕوانینی‌ خۆیان بكه‌ن، له‌كاتێكدا نه‌زانینی‌ زمان لای‌ هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتارانی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان وایكردووه‌ كه‌ زۆربه‌یان له‌كاتی‌ موناقه‌شه‌كردنی‌ یاساكاندا بێده‌نگ بن، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا راسته‌وخۆ یاخود ناڕاسته‌وخۆ هه‌ر بڕیارو یاسایه‌كی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق كاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌بێت.

رێبین ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ سه‌رسوڕمانه‌، به‌كارنه‌هێنانی‌ زمانی‌ كوردی‌ له‌كاتی‌ دانیشتنه‌كانی‌ په‌رله‌ماندا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ زیاتر له‌ سێ‌ ساڵه‌ ده‌ستووری‌ عێراقی‌ بڕیاریداوه‌ زمانی‌ كوردی‌ وه‌ك دووه‌م زمانی‌ ره‌سمی‌ عێراقی‌ به‌كاربهێنرێت". 

دوای‌ سێ‌ ساڵ‌ له‌ كاركردنی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، ئێستا ئه‌و پرسیاره‌ رووبه‌ڕووی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كورد ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ كورد له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌كه‌ن كه‌فوئترین‌و باشترین خه‌ڵكی‌ كوردن؟ ئایا ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوودا كار به‌ سیستمی‌ لیستی‌ كراوه‌ بكرێت چه‌ند له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی‌ ئێستاو خه‌ڵكانی‌ وه‌ك ئه‌وان چانسی‌ ده‌رچوونیان هه‌یه‌؟
 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
كورد‌و هه‌ولێری‌
 ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مان له‌كوێن له‌و سوێنده‌ی‌ خواردوویانه‌؟ به‌ڕای‌ من پابه‌ند نه‌بوون به‌سوێنه‌كه‌یانه‌وه‌ له‌ڕووی‌ یاسایی‌‌و ئایینییه‌وه‌. به‌تایبه‌تی‌ له‌دانانی‌ مووچه‌ی‌ خه‌یاڵی‌‌و ئیمتیازات، ئه‌مه‌ش خۆی‌ له‌خۆیدا گه‌نده‌ڵییه‌، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان گه‌نده‌ڵ بێت چی‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌حكومه‌ت؟ 2-كوا موچه‌‌و ئیمتیازاته‌كانیان به‌به‌راورد به‌په‌رله‌مانی‌ عه‌ره‌بی‌‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وروپیش، ئایا په‌رله‌مانتارانی‌ تر مووچه‌ی‌ خانه‌نشینیان هه‌یه‌، پێموانییه‌. 3-گومانی‌ تێدانییه‌ كه‌ 70%یان به‌توانا نییه‌. له‌سه‌ر بنه‌مای‌ حیزبی‌‌و په‌یوه‌ندی شه‌خسی‌ ده‌ستنیشان كراون. 4-هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانی‌ پپه‌رله‌مان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و راستییه‌ی‌ ئه‌و مووچه‌یه‌ خه‌یاڵییه‌‌و داوایان كردووه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌ بۆ نیوه‌، به‌ڵام كامه‌یه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌؟ زۆربه‌یان گه‌نده‌ڵ بوون‌و ته‌نانه‌ت پێش ماوه‌یه‌ك داوایان كردبوو 3ملیۆن دیناری‌ تریان بۆ زیاد بكرێت، به‌ڕاستی‌ ئه‌مه‌ گه‌نده‌ڵییه‌، په‌رله‌مانێكی‌ گه‌نده‌ڵه‌.
فه‌رهاد محمد
 ئه‌وه‌ی باسی ده‌که‌ن ئه‌مانه‌ حوتن نه‌ك په‌رله‌مانتار ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئیش شیان بکردا یه‌ قه‌یناکه‌ . به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ...گه‌رویان بوه‌ به‌ گه‌روی حوت
مه‌هدی‌
 پاش سڵاو رێز بۆ كاك سیروان و خوێنه ران ده ستخوشی‌ له كاك سیروان ده‌كه م بۆ وروژاندنی‌ ئه م بابه‌ته من له‌گه‌ڵ‌ ته واوی‌ نوسینه كه‌ی‌ كاك سیروانم به‌ڵام حه‌زده‌كه م هه‌ندێك رونكردنه‌وه‌ بده‌م و جوابی‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش بده‌مه‌وه‌ كه‌تێبینیان نووسیوه‌ , من ده‌ڵیم هه‌موو تێبینیه‌كان دروستن به‌ڵام ئێمه نابێت هه‌میشه ته‌ڕو ووشك پێكه‌وه‌ بسوتێنین له‌و ئه ندام په‌رله‌مانه‌ی‌ كه‌نوێنه‌ری‌ كوردن هه‌ندێك ئه‌ندامی‌ كارای‌ تیادایه وه‌كو د.محمود عوسمان كه ئه ندامیكی‌ كاراو سیاسیه كی‌ كوردی‌ دیاره و ته نها ئه ندامی‌ سه ربه خۆیه من بو مێژوو ده یڵێم له نێو هه موو ئه ندامه كانی‌ په رله مانی‌ عیراق ته نها ئه ندامه كه ئه و بڕه پاره‌یه‌ی‌ كه كاك سیروان ئامازه‌ی‌ پێداوه 90000000 بۆ كڕینی‌ ئوتۆمبیل و پێداویستییه‌كانیان وه‌ری‌ نه‌گرتووه، كاك سیروان ده‌توانێت له د.محمود خوی‌ یان له دارایی‌ په‌رله‌مان بپرسێت بو راستی‌ قسه‌كه‌م . ده‌ستت خوش بو نوسینه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو بیت
ئازاد عه‌لی‌
 ئه‌ك قوڕ به‌و سه‌ره‌م بۆ ده‌سه‌ڵاتێك تووشمان بوو. هیچ نه‌بێت كۆرسێكی‌ زمانی‌ عه‌ره‌بی‌ بخوێنن.. وه‌ڵا ره‌نگه‌ خه‌به‌ری‌ وا دڵ بوه‌ستێنێت.. ئه‌مه‌ چ شه‌رمه‌زارییه‌كه‌؟ پاره‌ی‌ دنیات بده‌نێ‌‌و هیچیش نه‌زانی‌؟
یوسف
 ده‌ك پێتان حه‌ڕام بێت وه‌ك گۆشتی‌ سه‌گ، هه‌ر كه‌سیش چالاكه‌ وه‌ك شیری‌ دایكی‌ نۆشی بێت.
جوان
 زانیاریه‌كی‌ باشتری‌ پێداین، هه‌رچه‌نده‌ دڵ ته‌نگیه‌كانمان زیاتر ده‌بیت به‌رامبه‌ر ئه‌و ویژدانه‌ باشه‌ی‌ به‌ناو نوێنه‌ره‌كانمان، بێگومان گه‌ر به‌دواداچوونی‌ زیاتر له‌باره‌یانه‌وه‌ بكریت شتی‌ زیاترمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. به‌لام خۆزگه‌ ئه‌وبه‌ناو نوێنه‌رانه‌مان راپۆرتی‌ له‌م جۆره‌ و بۆچونه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌م بابه‌تانه‌یان ده‌خوێنده‌وه‌ تا كه‌مێك به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌. نوێنه‌رانی‌ به‌رێز ڕاستی‌ هه‌ر رۆژیك دادێت ئاشكرا ببێت، ئه‌وه‌تا رۆژ به‌رۆژ شتی‌ تازه‌ترتان لی‌ ئاشكرا ده‌بێت، ئافه‌رینتان لی‌ بێت. رۆژێكدادێت وه‌ك به‌رپرسانی‌ رژێمی‌ به‌عس ناوتان بهێنرێت، به‌سه‌ واز بهێنن.
سه‌کۆ
 ده‌ست خۆش کاک سیروان به‌ڵام خه‌فه‌تی زیاترت داینێ..یاڕه‌ببی (................).
سیروان ره‌شید
 رونكردنه‌وه‌ بۆ خوێنه‌ران له‌دوای‌ بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ راپۆرته‌كه‌م سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار پێی‌ وتم كه‌ په‌رله‌مانتاران مانگانه‌ 5 ملیۆن دیناری‌ تری‌ ئیش و كاری‌ لیژنه‌كانیشیان وه‌رده‌گرن، به‌وپێیه‌بێت موچه‌ی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ به‌رێز ده‌گاته‌ 30 ملیۆن دینار. له‌گه‌ڵ رێزم بۆخوێنه‌ران
سه‌ربه‌ست ئه‌حمه‌د
 ده‌ستخۆش بۆ ئه‌و بابه‌ته‌...! خۆزگه‌ بابه‌تێکی واش سه‌باره‌ت به‌ موچه‌و ئیمتیازه‌کانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریمیش بکرابا. له‌ ساڵی 2006 دا و له‌ وه‌لڵامی پرسیارێکدا سه‌رۆکی پارله‌مانی کوردستان وتـی؛ خۆ پارله‌مانتارانی هه‌رێم له‌ پارله‌مانتارانی به‌غدا که‌متر نین تا موچه‌کانیان له‌وان که‌متر بێت !.. له‌ کاتێکدا که‌ په‌رله‌مانتارانی به‌غدا موچه‌ له‌ حکومه‌تی مه‌رکه‌ز وه‌رده‌گرن و پارله‌مانتارانی کوردستانیش له‌ بودجه‌ی هه‌رێم موچه‌ وه‌رده‌گرن. واته‌ ئاستی موچه‌ی پارله‌مانتاران و وه‌زیره‌کانی هه‌رێمیش له‌وانه‌ی به‌غدا که‌متر نین ، به‌و شێوه‌یه‌ ئاستی موچه‌ی پارله‌مانتاران و وه‌زیره‌کانی هه‌رێم زۆر له‌ ئاستی موچه‌ی پارله‌مانتاران و وه‌زیره‌کانی وڵاتێکی پێشکه‌وتوی وه‌کو ســوێد زیاتره‌، ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدا که‌ ئاستی ناوه‌ندی مه‌عیشه‌تی خه‌ڵکی ســوێد 20 به‌رابه‌ری ئاستی مه‌عیشه‌تی خه‌ڵکی باشوری کوردستانه‌ ...!
دڵشاد عوسمان
 له‌ وتاره‌که‌یدا، "ئه‌م پارله‌مانه‌ی ئێمه‌، له‌ خه‌می کێ دان جگه‌ له‌خۆیان؟" به‌رێز "نه‌وشیروان موسته‌فا" هه‌مان ده‌ردی نێو‌ پارله‌مانی هه‌رێمی کور‌دستان، ئاشکرا ده‌کا و لێره‌شدا به‌رێز "سیروان ره‌شید" کۆمه‌ڵێ راستیی تاڵی دیکه‌ی، له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ ئاستێکی باڵاتردا، خستۆته‌ ڕوو.‌ ده‌بێ ئه‌م چه‌شنه‌ نووسینانه‌ هانده‌ری گه‌وره‌ بن بۆ نرخاندن و زانینی کۆششی پارله‌مه‌نتاره‌کانمان بۆ به‌دیهێنانی ئامانج و ده‌ستکه‌وته‌کان، که‌ له‌ پێناویاندا ئه‌و شوێنه‌یان گرتووه. باوه‌ڕ ناکه‌م موچه زۆریی، که‌ بۆ خۆی یه‌کێکه‌ له‌ بێدادییه‌کان و بابه‌تێکی دیکه‌یه‌، کرۆکی نووسینه‌کان بێت، چونکه‌ ‌به‌رێزێک له‌ "ستۆکهۆڵم"ـه‌وه‌، هه‌ناسه‌ی سوار بووه‌ و ده‌ڵێ ". . . بۆچی‌ پێیان ره‌وا نابینن موچه‌یه‌كی‌ باش وه‌رگرن!". ئه‌وه‌ی کرۆکی بابه‌ته‌، چ له‌ هه‌رێمدا و چ له‌ به‌غداد، ماندووبوونی راسته‌قینه‌ی ئه‌وانه‌ به‌ده‌م کێشه‌ و مه‌سه‌له‌کانه‌وه، چونکه‌ ‌خه‌مێکی گه‌وره‌ و به‌رپرسیارێتییه‌کی ئه‌خلاقی و مێژووییشه. له‌ کاتێکدا، خه‌مبار و دڵگرانم به‌ بینینی ئه‌م چه‌شنه‌ نووسینانه، ئومێدم ده‌که‌م‌ پارله‌مانتاره‌کانمان به‌ خۆیاندا بچنه‌وه‌ و له‌ ئاستی ئه‌رک و لێپرسراوێتیدا بن، ده‌رحه‌ق به‌و خه‌ڵکه‌ی که‌ ده‌نگیان پێدان، چونکه‌ هه‌ر ئه‌و‌ خه‌ڵکه‌ ده‌توانێ رایانماڵێ.
ئارمانج -هه‌ولێر
 چه‌ند که‌سێکی لێ ده‌ربچێ هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌ به‌غدا که‌سانی نا که‌فووئو بێ توواناو که‌م شاره‌زاو زمان نه‌زان و نا ڕۆشنبیرو که‌ سا یه‌تی لاوازو ..... له‌ ناو کۆمه‌لگای کورده‌واری ... هه‌یانه‌ هیچ بروانامه‌ یه‌کی ئه‌و تۆی نیه‌ تا بتوانێت له‌ لیژنه‌کانی پارله‌مان رۆلی کاریگه‌ری خۆی ببینی .. هه‌یانه‌ نه‌ک زمانه‌کانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و فارسی و تورکی نازانێ به‌داخه‌وه‌ زمانی کوردیه‌که‌شی ناتووانێ به‌زمانی ستاندار بئاخافی و بدوێ .. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی تخویل کرابوون له‌ ته‌رشیع کردنی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه که‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت‌ و هه‌ندێ په‌یوه‌ندی کۆمه‌لایه‌تی که‌ ده‌بوایه‌ وا نه‌بووایه‌بۆیه‌ ئه‌و ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسی و سه‌رکردانه‌ به‌ر پرسن له‌ ده‌ست نیشان کردنیان . زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌یانه‌ له‌ سه‌رده‌می به‌عس نه‌ک ئه‌ندامی رێکخستنه‌کانی کوردستان نه‌بوون و به‌س ، به‌لکو له‌ سه‌رده‌می به‌عس له‌ زانکۆکان وه‌رگیران و بروانامه‌شیان هه‌ر به‌ به‌عسی بوونیان وه‌رگرتووه . بۆیه‌ هیچ شتێکی شاراوه‌ نیه‌ له‌ به‌ر چاوی خه‌لک و جه‌ماوه‌ر یه‌ که‌ هه‌موویان ناسراون ره‌نگه‌ نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌یان ناسن وه‌لێ دۆست و خوێندکاره‌کانی سه‌رده‌می زانکۆکان هه‌ر هه‌موو یان ده‌ یاناسن که‌ ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ چ بوون و کێ بوون هه‌ندێکیان راسته‌ کوری شاخ و له‌ شاره‌کان له‌گه‌ل ریکخستنه‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان بوون به‌لام ئه‌وانی ترله‌ لیستی هاو په‌یمانی کوردستان واته‌ له‌( یه‌کێتی و پارتی و یه‌کگرتوو )هیچ هه‌لوێستێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی نه‌ بووه‌ . له‌ کاتێکا چه‌ندان کادیری قاره‌مانی زیندانه‌کانی به‌عس و تێکۆشه‌ری خه‌باتی ژێر زه‌مینی شاره‌کان و پێشمه‌رگه‌ی رۆژانی سه‌ختی شاخ هه‌ر ئاوریشیان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه‌ و بۆ دۆزینه‌وه‌ی وه‌زیفه‌ کان که‌ خه‌لکێکی زۆرێشیان خاوه‌ن بڕوانامه‌ ی زانکۆکان و که‌سانێکن خاوه‌ن هه‌لوێستی نیشتیمانین و ناسراون له‌ ناو جه‌ماوه‌ر پێم وایه‌ له‌ ئه‌دائی کار کردنیان زۆر باشترن له‌وانه‌ی بۆ مووچه‌ی زۆر و دزینی پاره‌ی حیمایه‌و وه‌رگرتنی پاره‌ی ئۆتۆمۆبیل و کرووزانه‌وه‌و پارانه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌وه‌ی کۆنه‌ ره‌فیق حزبیه‌ به‌عسیه‌کانیان له‌ به‌غد ا ...... سلاو له‌ عه‌قلی سیاسی سه‌رکردایه‌تی کورد له‌ هه‌لبژاردن و ده‌ست نیشان کردنی هه‌ندێک له‌ ئه‌ندامه‌ نا که‌ فووئو ناجوامێره‌کانی بۆ پارله‌مانی عیراق،،،، سلاو له‌ عه‌قلی ڕۆشن و منه‌ وه‌رتان له‌ ئهمال کردنی کادیره‌ به‌ تواناو شاره‌زاکانتان ئه‌وانه‌ی قاره‌مانی زیندان و پێشمه‌رگه‌ی شاخ و جه‌ربه‌زی ده‌می ئه‌ژدیهای به‌عس بوون له‌ شاره‌کان و پێشه‌نگی‌ چه‌خماخه‌ی راپه‌رینه‌کان بوون ... له‌ گه‌ل رێزی بێ سنوورمدا...سوپاس.........................................
جوان
 مه‌سه‌له‌ی‌ موچه‌ زۆری‌ ته‌نها په‌رله‌مانتارانی‌ عێراق نییه‌، شوكرانه‌ی‌ ده‌وێت ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و 58 كورده‌ كه‌ خۆیان به‌نوێنه‌رمان داده‌نین ئه‌وه‌ موچه‌كه‌یان بیت. ئه‌م وڵاته‌ی‌ ئیمه‌ بۆیه‌ نابێته‌ هیچ و تادێت بارودۆخی‌ خه‌ڵكه‌ بی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ خراپتر ده‌بێت ئه‌وه‌ حاڵی‌ نوینه‌ره‌كانمانه‌، كه‌ ته‌نها كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر به‌دواداچون بۆ موچه‌ی‌ به‌رپرسانی‌ تریش بكرێت موچه‌كانیان له‌وان كه‌متر نییه‌. به‌هیوای‌ به‌خۆداچونه‌وه‌ی‌ به‌رپرسان ونوێنه‌رانمان. ده‌ست خۆش و سه‌ركه‌وتووبیت.
سه‌باح یاسین
 چه‌ند سه‌ر ده‌هێنم و ده‌به‌م له‌ زیره‌کی سه‌رکرده‌ی‌ کورد تێناگه‌م. من له‌وه‌ تێده‌گه‌م له‌و رۆژه‌وه‌ که‌ ناوه‌ندی خۆرهه‌ڵات به‌ خوا وه‌کو تواناییه‌کی گه‌ردوون که‌ تعبیر له‌ یاسا ده‌که‌ن نامون، و ئه‌و نامۆیه‌ش ده‌سته‌مۆی کردون به‌ڵام وه‌ک وتم سه‌ر له‌وه‌ ده‌رناکه‌م که‌ وڵاتیک و میلله‌تیک وه‌کو کورد ئه‌م هه‌موو سوکایه‌تیه‌ پێکراوه‌ که‌ چی ئاوا ئاسان له‌کاتێکدا که‌ ده‌کرا هه‌م پاره‌ و هه‌م ئه‌قڵیان هه‌بیت که‌ چی راده‌ی نامۆی سه‌رکرده‌ به‌ ده‌سته‌ڵات ئه‌وه‌یه‌ که‌ پاره‌ له‌ جێی‌ یاسا هه‌ڵبژێریت. به‌راستی که‌ بیر ده‌که‌مه‌وه‌ گریان بۆ هه‌ژار و پێکه‌نیم به‌ ته‌مه‌ڵییان دێت که‌ مرۆڤیَک نه‌زانیت چ رێزیَک بۆ خۆی هه‌ڵبژێریت.
مارف
 جانتاکان، سیحرین. په‌ڕله‌مانتاره‌کانیش ئه‌وپه‌ڕی هه‌زه‌لین. که‌سانێک ئاگاییان له‌حاڵی ملله‌ته‌که‌یان نییه‌و ده‌کرێن به‌نوێنه‌ری گه‌ل! وه‌ک ئه‌وه‌وایه‌ ڕێوی بکه‌یت به چاودێری مریشک، ئه‌گه‌رنا نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرن ده‌یان دا به‌ته‌نها ئا‌وه‌دانکردنه‌وه‌ی یه‌ک گوند. یان به‌کاره‌با بۆی. بۆ نموونة ‌نرخی ته‌نها یه‌ک مه‌ترچوارگۆشه‌ له‌ هه‌تاوه ‌کاره‌با (طاقه ‌شمسی) به ‌(500دولار)ه‌ بۆیه‌ک دێ که‌ به‌به‌رده‌وامی بێ به‌نزین و گازو نه‌وت بێ ده‌نگ و پیسکردنی ژینگه‌ بۆهه‌میشه‌ کاره‌بای به‌رده‌وام ته‌نها پێویستی به ‌(100) دانه ‌هه‌یه‌.
سه‌کۆ
 بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ته‌مان ڕه‌خنه‌ له‌ په‌رله‌مانتاره‌ گیان له‌ (ژێر)ده‌سته‌کان بگرن..ئه‌گه‌ر خۆتان ئازان فه‌رمون ماستاو باشتر بکه‌نو شوێنمان پێ لێژ که‌ن..جگه‌ له‌وه‌ که‌مێک ویژدانتان هه‌بێت..ژن و منداڵ،3 سه‌یاره‌،باخ،طه‌باخ،باخه‌وان..دنیایه‌ک مه‌سره‌فمان هه‌یه‌ جگه‌ له‌ سه‌فه‌ری(خاریج)..پاشان ئێوه‌ وه‌فاتان نییه‌..ئه‌وه‌تا دوای ئه‌وه‌ی که‌ که‌رکوکمان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ باوه‌شی ڕه‌ق و ته‌قی کوردستان،ئه‌وا خه‌ریکین (باغی داد)یشله‌ ژێر ده‌ستیانا ده‌ربێنین..سه‌بر که‌ن ده‌سکه‌وتی تر به‌ڕێوه‌یه‌..
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ