راپۆرت
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق




Monday, July 21, 2008
 
     

 

راپۆرت: هێمن لهۆنی‌
له‌كاتێكدا سیاسییه‌كان‌و كاندیده‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ له‌ ئه‌مریكا باس له‌ داهاتووی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كه‌ن، ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا سه‌رقاڵی‌ گفتوگۆكردنه‌ له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ عێراق بۆ رێككه‌وتنێكی‌ درێژخایه‌ن بۆ دیاریكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌منی‌‌و ئابووری‌‌و كولتووری‌‌و یاساییه‌كانی‌ نێوانیان، هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكاو فره‌نه‌ته‌وه‌كان له‌ ساڵی‌ 2003ه‌وه‌ له‌ عێراقدان له‌ژێر بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌ ساڵانه‌ نوێ‌ ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ عێراق داوای‌ كردووه‌ جارێكی‌ دیكه‌ نوێ‌ نه‌كرێته‌وه‌ به‌ڵكو له‌ رێی‌ گفتوگۆوه‌ چوارچێوه‌یه‌كی‌ یاسایی‌ بۆ بوونی‌ ئه‌مریكا له‌ وڵات دیاریی‌ بكرێت.

ره‌شنووسی‌ رێككه‌وتنه‌كان:
هێشتا زانیارییه‌كان له‌باره‌ی‌ ره‌شنووسی‌ رێككه‌وتنه‌كان به‌ته‌واوه‌تی‌ دیارنییه‌و گفتوگۆكان به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ تا ئێستا ئاشكرایه‌ هه‌ندێك له‌ بڕگه‌ی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌یه‌  كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاشكرا له‌م مانگانه‌ی‌ پێشوودا باسكراو بووه‌ته‌ هۆی‌ كێشه‌ له‌نێوان لێپرسراوه‌ عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ‌ سه‌ركرده‌ دینییه‌ ئیقلیمییه‌كاندا، باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق رایان كرۆكه‌ر، له‌ دانیشتنێكی‌ كۆنگرێسدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد دوو رێككه‌وتنی‌ جیاواز له‌سه‌ر مێزی‌ گفتوگۆكانه‌؛ یه‌كه‌میان بریتییه‌ له‌ «سۆفا» (agreement (status of forces  بریتییه‌ له‌ رێككه‌وتنی‌ له‌باره‌ی‌ هێزه‌كان كه‌ ده‌بێته‌ پێدانی‌ چوارچێوه‌یكی‌ یاسایی‌ به‌ سه‌ربازه‌ ئه‌مریكییه‌كان‌و موڵكه‌كانیان له‌ عێراق، له‌مجۆره‌ رێككه‌وتنانه‌ ئێستا په‌یڕه‌و ده‌كرێت بۆ به‌ڕێوبردنی‌ كاره‌ سه‌ربازییه‌ درێژخایه‌نه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ڵمانیاو یابان‌و كۆریای‌ باشوور، ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا ئێستا ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنی‌ «سۆفا» بۆ هێنانه‌دی‌ سه‌قامگیریی‌ له‌ عێراق بداته‌ قه‌ڵه‌م.

ورده‌كارییه‌كانیش له‌باره‌ی‌ رێككه‌وتنی‌ دووه‌م كه‌ به‌ «رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌» ناسراوه‌، له‌ژێر گفتوگۆدایه‌، خاڵه‌كانی‌ ئه‌م رێككه‌وتنه‌ بریتییه‌ له‌و بابه‌تانه‌ی‌ كه‌ له‌ «سۆفا» باس نه‌كراوه‌، وه‌ك ئه‌و خاڵانه‌ی‌ كه‌ له‌ «راگه‌یاندراوی‌ بنه‌مه‌كان»دا هاتووه‌، ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك بوش‌و نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراقه‌وه‌ له‌ مانگی‌ نۆڤه‌مبه‌ری‌ 2007دا ئیمزاكرا، ئه‌و بابه‌تانه‌ش بریتییه‌ له‌ رۆڵی‌ ئه‌مریكا له‌ پاراستنی‌ عێراق له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ناوخۆیی‌‌و ده‌ره‌كی‌‌و پاڵپشتی‌ ئاشته‌وایی‌ سیاسی‌‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان.

ره‌خنه‌گره‌كانیش ره‌خنه‌ له‌ كۆشكی‌ سپی‌ ده‌گرن به‌وپێیه‌ی‌ كه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ ده‌ستبه‌ستنی‌ سه‌رۆكی‌ داهاتووی‌ ئه‌مریكایه‌‌و هه‌روه‌ها له‌كه‌شه‌ بۆ سیاده‌ی‌ عێراق.
له‌ رووی‌ مێژووییه‌وه‌ «سۆفا» بریتییه‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌كی‌ یاسایی‌ بۆ چۆنیه‌تی‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ هێزه‌ بیانییه‌كان له‌و وڵاتانه‌ی‌ كه‌ ئه‌و هێزه‌ بیانیانه‌ی‌ تێدایه‌، تا ئێستا هیچ ستانداردێكی‌ جێگیر نیییه‌ بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌و له‌ وڵاتێكه‌و بۆ وڵاتێكی‌ دیكه‌ ده‌گۆڕێت. رێككه‌وتنی‌ «سۆفا» له‌ 2002دا له‌نێوان ئه‌مریكاو ته‌یموری‌ خۆرهه‌ڵات له‌ 3 لاپه‌ڕه‌ كه‌متربوو، به‌ڵام «سۆفا»ی‌ نێوان ئه‌مریكاو كۆریای‌ باشوور له‌ ساڵی‌ 1966 زیاتر له‌ 150 لاپه‌ڕه‌یه‌و 30 پاشكۆی‌ له‌گه‌ڵدایه‌، زۆرێك له‌م رێككه‌وتنانه‌ ئاشكران‌و هه‌ندێكیشیان به‌ شاراوه‌یی‌ ماونه‌ته‌وه‌، وته‌ی‌ لێپرسراوه‌ ئه‌مریكییه‌كانیش جیاوازه‌ له‌باره‌ی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ رێككه‌وتنانه‌یان له‌ جیهاندا. رایان كرۆكه‌ر، باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا بۆ عێراق، له‌ مانگی‌ نیسانی‌ 2008دا له‌به‌رده‌م كۆنگرێس ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌مریكا نزیكه‌ی‌ 80 رێككه‌وتنی‌ «سۆفا»ی‌ هه‌یه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهان، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ كۆندالیزارایس وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌‌و رۆبه‌رت گێتس وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكا له‌ نووسینێكیاندا له‌ واشنتۆن پۆست رایانگه‌یاند كه‌ ژماره‌كه‌ زیاتره‌ له‌ 115یه‌. هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی‌ كۆنگرێس داوای‌ ناردنی‌ رێككه‌وتنی‌ «سۆفا» له‌گه‌ڵ‌ عێراق ده‌كه‌ن بۆ كۆنگرێس بۆ هه‌مواركردنی‌‌و لێپرسراوانی‌ كۆشكی‌ سپیش ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌.

رێككه‌وتنه‌كانی‌ «سۆفا» تا ئێستا به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌ كه‌ واجب‌و مافه‌كانی‌ ئه‌و سه‌ربازانه‌ دیاریی‌ ده‌كات له‌سه‌ر خاكی‌ بیانی‌ له‌ له‌به‌ركردنی‌ جلوبه‌رگیانه‌وه‌و چۆنیه‌تی‌ چه‌ك هه‌ڵگرتن تا ئه‌وه‌ی‌ چۆن نامه‌كانیان ده‌گاته‌جێ‌. گرنگرترین مه‌سه‌له‌ لێره‌دا بریتییه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ به‌سه‌ر هێزه‌ بیانییه‌كان. یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانی‌ ئه‌م رێككه‌وتنه‌ بریتییه‌ له‌ پاراستنی‌ سه‌ربازه‌كان له‌ دادگای‌ تاوانكاری‌‌و زیندانی‌ بیانی‌، بوونی‌ حه‌سانه‌ بۆ سه‌ربازه‌كان مشتومڕێكی‌ زۆری‌ له‌سه‌ره‌‌و بووه‌ته‌ جێگه‌ی‌ ناڕه‌زایی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ كه‌ ئه‌مجۆره‌ رێككه‌وتنه‌یان له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مریكا ئیمزاكردووه‌. رێككه‌وتنی‌ «سۆفا» له‌گه‌ڵ‌ ته‌یموری‌ خۆرهه‌ڵات بووه‌ هۆی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ شه‌پۆلێك له‌ ره‌خنه‌ له‌ رۆژنامه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌، روس ۆێج ود، پسپۆڕ له‌ یاسای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، ده‌بێت ئه‌م رێككه‌وتنه‌ ببێته‌ هۆكارێك بۆ پاراستنی‌ سه‌ربازه‌كان‌و له‌ هه‌مانكاتدا ئه‌و خه‌ڵكه‌ی‌ كه‌ ئه‌م سه‌ربازانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.

سۆفا له‌ عێراق:
گفتوگۆكان له‌باره‌ی‌ رێككه‌وتنی‌ «سۆفا» له‌گه‌ڵ‌ عێراق، هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ‌ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ به‌سه‌رچوونی‌ بڕیاری‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ ده‌سه‌ڵاتپێدانی‌ هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ كۆتایی 2008، له‌دوای‌ رووخاندنی‌ سه‌دام حسێن له‌ 2003، ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش بڕیاری‌ 1511ی‌ ده‌ركرد كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ره‌سمی‌ دانی‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كاتیی‌ هاوپه‌یماناندا نا‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ دایه‌ هێزه‌ فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان بۆ سه‌قامگیركردنی‌ وڵات، له‌ یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانی‌ ئه‌و بڕیاره‌ ئه‌وه‌ی‌ تێدا هاتووه‌ كه‌ ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م بڕیاره‌ بكرێت دوای‌ ساڵێك له‌ جێبه‌جێكردنی‌، به‌ڵام له‌سه‌ر داخوازیی‌ حكومه‌تی‌ عێراق هه‌موو ساڵێك نوێكراوه‌ته‌وه‌ تا 2007 كه‌ نوری‌ مالیكی‌ داوای‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش كرد بۆ كۆتاجار درێژی‌ بكه‌نه‌وه‌، له‌گه‌ڵ‌ به‌سه‌رچوونی‌ ئه‌م بڕیاره‌ كۆتایی‌ به‌وه‌ دێت كه‌ عێراق وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ ئارامیی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دابنرێت، به‌ڵام لێره‌ ئاشكرانییه‌ به‌سه‌رچوونی‌ ئه‌و بڕیاره‌ چی‌ ده‌گه‌یه‌نێت به‌لای‌ سوپای‌ ئه‌مریكاوه‌ له‌كاتێكدا سه‌ربازه‌كان‌و راوێژكاره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌و ئه‌مریكییه‌كان له‌ عێراق پارێزراون‌و خاوه‌نی‌ حه‌سانه‌ن، ئه‌ویش به‌پێی‌ قانونی‌ 17ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كاتیی‌ هاوپه‌یمانان‌و تا ئێستا ئه‌و قانونه‌ ده‌ستكاریی‌ نه‌كراوه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عێراقیه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كاتیی‌ هاوپه‌یمانان، هه‌ندێك پێیانوایه‌ كه‌ به‌سه‌رچوونی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش مانای‌ وانییه‌ كه‌ ده‌بێت هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا عێراق جێبهێڵن، به‌ڵام ئیداره‌ی‌ بوش بۆ حكومێكی‌ قانونی‌ نه‌وه‌ستاو له‌ نۆڤه‌مبه‌ری‌ مانگی‌ 2007 له‌گه‌ڵ‌ نوری‌ مالیكی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ئیمزاكرد بۆ روونكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی‌‌و ئابووری‌‌و ئه‌منییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات‌و سه‌ركرده‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی‌ ناو عێراق‌و پسپۆڕه‌ یاساییه‌كانی‌ ئه‌مریكا ره‌خنه‌یان له‌و رێككه‌وتنه‌ گرت.

سه‌ركرده‌ی‌ ئایینی‌ دژه‌ ئه‌مریكا موقته‌دا سه‌در داوای‌ له‌ شوێنكه‌وتووانی‌ كرد پرتێستۆی‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ بكه‌ن كه‌ «له‌نێوان هێزی‌ تاریكی‌‌و حكومه‌تی‌ ئێستای‌ عێراق»و داوای‌ رێفراندۆمی‌ نیشتیمانیان كرد له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، هه‌روه‌ها ئایه‌توڵڵا عه‌لی‌ سیستانیش دژی‌ ئه‌م رێككه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌ وه‌ستایه‌وه‌ هه‌روه‌ك دامه‌زراوه‌كانی‌ ئێرانیش.
ئیداره‌ی‌ بوش هه‌روه‌ها له‌ گفتوگۆدایه‌ له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ بۆ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژی‌‌و تا ئێستا خاڵه‌كانی‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ هێشتا روون نییه‌، پسپۆڕان باوه‌ڕیانوایه‌ ئه‌م رێككه‌وتنه‌ چه‌ند خاڵێك له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه‌ ئه‌مریكا خاوه‌نی‌ ده‌سه‌ڵات بێت له‌ به‌كارهێنانی‌ هێزو حه‌سانه‌ی‌ بازرگانان‌و رێگه‌دان به‌ ئه‌مریكا بۆ مانه‌وه‌ی‌ زیندانییه‌كان لای‌، پاتریك كۆك بێرن، په‌یامنێری‌ عێراقی‌ رۆژنامه‌ی‌ ئیندیپێندنتی‌ به‌ریتانی‌، له‌ نووسینێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردبوو كه‌ ئه‌م رێككه‌وتنه‌ رێگه‌ ده‌دات به‌ به‌كارهێنانی‌ 50 بنكه‌ی‌ سه‌ربازیی‌ دریژخایه‌ن له‌ناو عێراقدا، رایان كرۆكه‌ر له‌ وه‌ڵامدا ئه‌م نووسینه‌دا وتی‌: «به‌ته‌واوه‌تی‌ هه‌ڵه‌یه‌»، كۆك بێرن هه‌روه‌ها وتی‌: «ئه‌م رێككه‌وتنه‌ گه‌ر ئیمزا بكرێت ئه‌وا رێگه‌ به‌ ئه‌مریكییه‌كان ده‌دات كه‌وا كاری‌ سه‌ربازیی‌‌و خه‌ڵكی‌ ده‌ستگیربكه‌ن بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ حكومه‌تی‌ عێراق»، هه‌روه‌ها ئه‌م رێكه‌كوتنه‌ ستراتیژیه‌ گشت ئه‌و خاڵانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ «سۆفا» باس نه‌كراوه‌، له‌وانه‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری‌‌و كولتووری‌‌و سیاسییه‌كانی‌ نێوان واشنتۆن‌و به‌غدا هه‌روه‌ك واشنتۆن له‌ 2005 له‌گه‌ڵ‌ ئه‌فغانستان ئیمزای‌ كرد.

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
سۆناتا
 سوپاس به‌راستی‌ نوسینه‌كه‌ت جوان و پڕ به‌پێسته‌كه‌یه‌تی‌.
ئارمانج -هه‌ولێر
 نابێ کورد له‌ هه‌ر رێکه‌وتنێکی عیَراق له‌گه‌ڵ‌ هه‌ر ووڵاتێکی وه‌ک ئه‌مریکا فه‌رامۆش بکرێ چ وه‌ک نه‌ته‌وه‌ یان هه‌رێمیکی فیدرالی حه‌قه‌ حسابی ووردی بۆ بکرێ چونکه‌ مێژوو زۆر غه‌دری له‌ کورد کردووه‌...... له‌ گه‌ڵ‌ ریزمدا
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ