راپۆرتی: نه‌ژاد جه‌لال
بۆ بیرهێنانه‌وه:
له 9ی نیسانی 2003دا حكومه‌تی به‌عسی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه به هێزی سه‌ربازی له‌سه‌ر حوكم لابرا، دوای ئه‌وه‌ی مه‌جلیسی حوكم بۆ به‌ڕێوه‌بردنی عێراق پێكهێنرا له‌وكاته‌دا هێزه سیاسییه‌كانی عێراق سه‌رقاڵی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری كاتی عێراق بوون، هه‌رله‌و ساتانه‌دا كورد داوایكرد (سیستمی فیدڕاڵی له عێراقدا له‌سه‌ر بنچینهوهی جوگرافی و نه‌ته‌وایه‌تی بێت، ناوچه ئازادكراوه كوردییه‌كان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمدا بێت، له هه‌رێمدا گاردی نیشتمانی دروستبكرێت) به‌ڵام ئه‌و داوایانه په‌سه‌ند نه‌كرا، داوتر له 8ی ئازاری 2004دا ده‌ستوری كاتی عێراق نوسرایه‌وه و سنوری ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان دیاریكرا كه ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه كه تا 19ی ئازاری 2003 له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا بووه، سه‌باره‌ت به ناوچه كوردستانییه تازه ئازدكراوهكانیش ده‌ستوری كاتی له مادده‌ی 58دا ئه‌و ناوچانه‌ی به "ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر" ناوزه‌ندكرد و له ده‌قی مادده‌كه‌دا هاتووه: "پێویسته حكومه‌تی عێراقی سه‌رجه‌م كێشه موڵكایهتییهكانی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان چاره‌سه‌ر بكات به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مه‌ی كه رژێمی به‌عس له‌و ناوچانه‌دا كردویه‌تی و گۆڕانكاری به‌سه‌ر دیموگرافیای ناوچه‌كه‌دا هێناوه به تایبه‌ت(كه‌ركوك) هه‌روه‌ها ده‌قی مادده‌كه ئه‌وه‌شی تێدا هاتبوو: "یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كێشه‌یان له سه‌ره له‌نێویشیاندا كه‌ركوك دواده‌خرێت تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێدراوه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، دواتر سه‌رژمێری دانیشتوانه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و دروست به‌ڕێوه‌ده‌چێت هه‌تا كاتی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستور، پێویسته ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای دادوه‌ری به‌ڕێوه‌بچێت و ئیراده‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه له‌به‌رچاو بگیرێت"(1)،
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق نوسرایه‌وه و له 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2005دا هاوڵاتیانی عێراق ده‌نگیان پێدا و پهسهندیانكرد، به‌پێی مادده‌ی 140 له‌و ده‌ستوره‌دا جارێكی تر ئه‌و ناوچانه به "ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر" ناوبرایهوه كه ده‌بێت تا كۆتایی ساڵی 2007 هه‌ر سێ قۆناغی (ئاسایكردنه‌وه، سه‌رژمێری، ریفراندۆم) جێبه‌جێ بكرێت و چاره‌نوسی ئه‌و ناوچانه یه‌كلا بكرێته‌وه(2).
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خاكی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی (85000) كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقدا سنوری هه‌رێمی كودستان به نزیكه‌ی (40000) كیلۆمه‌تری چوارگۆشه دیاریكرا و زیاتر له نیوه‌ی خاكه‌كه‌ی به ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر دانرا(3)، سه‌ركردایه‌تی كورد وه‌ك پشتیوانێكی گه‌وره‌ی ئه‌و ده‌ستوره په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوره‌كه‌ی به ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی گه‌لی كورد ناوبرد و هاوڵاتیانی كوردیش پشتیوانیان له‌و ده‌ستوره كرد بۆ ئه‌و ده‌ستوره و هه‌ندێك روداوی تر شه‌قامه‌كانی كوردستانیان پڕكرد له وێنه‌ی سه‌ركرده و په‌ڕۆی ئاڵ و واڵا.
له‌و ساته‌وه تا ئێستاشی له‌سه‌ر بێت لایه‌نه سیاسییه‌كان عێراق به‌ده‌ر له كورد هه‌وڵده‌ده‌ن كه خودی ئه‌و مادده‌یه‌ش هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه كه چاره‌نووسی زیاتر له‌نیوه‌ی خاكی كوردستانی خستۆته راپرسییه‌وه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ش جارێك به درێژكردنه‌وه جارێك به داواكردنی گۆڕانكاری له ده‌ستوردا و.....هتد دواجاریش به په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق كه مادده‌ی (24)ی تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركوك(4) ناوه‌ڕۆكی ئه‌و مادده‌یه‌ش له نیازه‌كانی حكومه‌تی به‌عسیش به‌رفراوانتره بۆ به عه‌ره‌بكردنی ئه‌و شاره، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه رۆشنبیر و خه‌مخۆرانی كورد به سه‌دان نوسین و راپۆرت و ...هتد ره‌خنه له سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌گرن.
سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی راستییه‌كان:
جگه له به‌ڵێن و كارنامه‌ی هه‌ریه‌كه له حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی سه‌ركردایه‌تی كوردی زۆر دڵخۆشكرد به تایبه‌تی بڕگه‌ی 22 له به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی‌دا كه باس له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ده‌كات، مالیكی له بڕگه‌ی 22دا نوسی بووی: "حكومه‌ت پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق كه پشت ده‌به‌ستێت به مادده‌ی 58 له یاسای كاتی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، ئه‌م جێبهجێكردنهش به سێ قۆناغ ده‌بێت (ئاسایكردنه‌وه، سه‌رژمێری، ریفراندۆم) له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه كه ناكۆكیان له‌سه‌ره، هه‌ر كه واده‌ی یاسایی مادده‌ی 140 ته‌واوبوو ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتار و نوێنه‌رانی كورد دانیان به راستییه‌كاندا نا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه مادده‌كه جێبه‌جێ ناكرێت، سه‌ركردایه‌تی كورد كه‌مته‌رخه‌م بووه، نیازی به‌رامبه‌ره‌كانمان باش نییه و مادده‌كه شه‌رعییه‌تی یاسایی نه‌ماوه و ئه‌گه‌ر 140یش جێبه‌جێ بكرێت به یاسا به‌شێك له خاكی كوردستان‌مان له ده‌ست ده‌چێت...هتد، به‌ڵام زۆر زوو ئه‌و ده‌نگانه كپكرانهوه(5)، دواتر له‌سه‌ر داوای un و ئه‌مه‌ریكا مادده‌كه بۆ 6 مانگی تر درێژكرایه‌وه، جارێكی تر سه‌ركردایه‌تی كورد دڵنیایی خۆیان له جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا ئاشكراكرد و ته‌نانه‌ت زمانی هه‌ڕه‌شه‌شیان به‌كارهێنانی له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌كردنی، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌م رووداوه خێرایانه له زاكیره‌ی تاكی كوردا زۆر به سانایی سڕاونه‌ته‌وه.
له‌وكاته‌وه شه‌ڕی 140 به ئاشكرا ده‌ستی پێكرد كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هاته ناو مه‌سه‌له‌ی ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ره‌وه، له‌و كاته‌دا سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌نها هاوكاری ته‌كنیكی جێبه‌جێكردنی مادده‌كه ده‌كات، هه‌ر له‌میانه‌یه‌دا كه‌مال كه‌ركوكی جێگری سه‌رۆكی پارله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی 140ی پارله‌مانی كوردستان له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ سبه‌ی و رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا وتی: "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌نها له رووی ته‌كنیكییه‌وه یارمه‌تی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ده‌ده‌ن و ته‌داخولی تر ناكه‌ن"، هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌دا كوێستان محه‌مه‌دی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له پارله‌مانی كوردستان له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ سبه‌ی وتی: "ئێمه ده‌نگمان بۆ ئه‌وه نه‌داوه كه un ده‌ستێوه‌ردان بكات ئێمه ده‌نگمان بۆ ئه‌وه داوه كه مادده‌كه 6 مانگ درێژبكرێته‌وه"(6)، به‌ڵام به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شی یه‌كه‌می راپۆرته‌كه‌ی دی مستۆرا(7) ده‌ركه‌وت كه رۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆڵێكی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ره، ته‌نها هاوكاری ته‌كنیكی نییه.
دوا هه‌وڵ بۆ شكستپێهێنانی 140 سه‌رناگرێت:
دوای ئه‌وه‌ی له پارله‌مانی عێراقدهقی مادده‌ی 24ی پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان په‌سه‌ندكرا بووه مایه‌ی پشێوییه‌ك و هه‌ڵچونێكی له‌ناكاوی شه‌قامی كوردی و به‌شێكی زۆریش له رۆشنبیران، به‌ڵام پێشتر سه‌ركردایه‌تی كورد له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوردا ئه‌گه‌ری به‌ربه‌ستی بۆ هه‌موو روداوێكی ئاوها داناوه كه ئه‌و جۆره هه‌وڵانه سه‌رنه‌گرێت، به‌پێی ده‌ستوری عێراقی هه‌ر گۆڕانێك له ههرماددهیهكی ده‌ستوریدا له په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، دواتر ده‌چێته سه‌رۆكایه‌تی عێراق ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ره‌تیكردوه ئه‌م جاره له په‌رله‌ماندا ده‌بێت 2/3 ده‌نگی پارله‌مانتاران به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌گه‌ر هه‌م دیس ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ره‌تیكرده‌وه ئه‌مجاره ده‌بێت 3/5 ی پارله‌مانتاران ده‌نگی بۆ بده‌ن و په‌سه‌ندی بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ش ده‌بێت هاوڵاتیانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن، ئه‌گه‌ر سێ پارێزگا ده‌نگ له دژی ئه‌و گۆڕانه بده‌ن ئه‌وا گۆڕانهكارییهكه له ده‌ستوردا ناكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌عدی به‌رزنجی وتی: "ده‌قی مادده‌ی 24 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ناكۆكه له‌گه‌ڵ ده‌ستوری عێراقدا بۆیه پێویستی به گۆڕانی ده‌ستور هه‌یه، ئه‌و كاته‌ش كورد توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه رێگه له‌هه‌ر گۆڕانێك بگرێت كه پێچه‌وانه‌ی داواكانی بێت"، هاوكات یه‌كێك له‌و سه‌ركرده كوردانه‌ی كه به‌شدار بووه له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراقدا پێی وایه كه كورد زۆر به وریایهنه و به وردی مافه‌كانی خۆی له ده‌ستوری عێراقدا چه‌سپاندوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ لایه‌نێك ناتوانێت ئه‌و مافانه‌ی لێ زه‌وت بكاته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا كه ته‌وافقی سیاسیش له‌نێوان هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی عێراقدا هه‌یه، كه هیچ لایه‌نێك ناتوانێت له‌و ته‌وافقه لابدات، چونكه پشێوی له عێراقدا دروست ده‌بێت.
به‌شێك له خاكی كوردستان خه‌ڵات كرا!
له 23ی حوزه‌یرانی 2008دا دی مستۆرای نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق به‌شی یه‌كه‌می راپۆرته‌كه‌ی دایه ده‌ست جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌و راپۆرته، ئه‌وه‌نده‌ی راپۆرتێكی شۆككه‌ر بوو نه‌ك ئه‌وه‌نده راپۆرتێك نه‌بوو به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و پشت به‌ستوو به مێژوو و تۆبۆگرافیای ئه‌و ناوچانه‌ی كه چارهنوسهكهیان دیاری ده‌كات نووسرابێت، ناوبراو له راپۆرته‌كه‌یدا باسی له ئاكرێ كردووه و نوسیویه‌تی: "ئاكرێ هێڵی سه‌وزه و ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق جیاده‌كاته‌وه"، كورد هه‌رگیز چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بوو كه ئه‌و راپۆرته باس له چاره‌نوسی ناوچه‌یه‌ك بكات كه له مادده‌ی 53 ده‌ستوری كاتی و مادده‌ی 143 ده‌ستوری هه‌میشه‌یی یه‌كلاكراوه‌ته‌وه.
دی مستۆرا له راپۆرته‌كه‌یدا وه‌ك خاوه‌ن ماڵ هه‌ریه‌كه له ناحییه‌كانی (حه‌مدانییه و قه‌راج و مه‌نه‌لی) به‌خشیوه‌ته حكومه‌تی ناوه‌ندی یان بڵێین كردونی به ناوچه‌یه‌كی عه‌ره‌ب نشین و خاكی عه‌ره‌ب.
هه‌رچه‌نده به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای هه‌ریه‌كه له مه‌نه‌لی و حه‌مدانییه و دوورییان له ده‌ستی شۆڕشی كورده‌وه ساڵانێكی دوور و درێژه ته‌عریبیان تێدا ده‌كرێت، به‌ڵام مۆركی كوردایه‌تیان پێوه‌دیاره و شه‌ڕی به‌ره‌ی توركمانی و عه‌ره‌به ناسیۆنالستهكانیش هه‌رگیز له‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه نه‌بووه، به‌ڵام دی مستۆرا له‌وه زیاتری پێ رهوابینیون كه خۆیان داوای ده‌كه‌ن.
قه‌راج وه‌ك ناحییه‌كی سه‌ر به قه‌زای مه‌خموور كه به‌شێكه له پارێزگای هه‌ولێر و له ساڵی 1991 دوای راپه‌ڕینه‌كه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی عێراق خراوه‌ته سه‌ر پارێزگای موسڵ، دی مستۆرا سه‌باره‌ت به قه‌راج نوسیویه‌تی: "قه‌راج زۆرینه‌ی عه‌ره‌به خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌توندی ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه بخرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان" له‌مباره‌یه‌وه به‌پێی ئامارێك كه هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌ی مه‌خموور له‌سه‌ر سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحییه‌كانی ناوچه‌كه كردویانه و له رێگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی (ی.ن.ك)ی مه‌خمووره‌وه وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌م راپۆرته بهمن گه‌یشتتوه تیایدا هاتووه: "ناحییه‌ی قه‌راج 76 گوند ده‌گرێته‌وه، له‌ناو ناحییه‌كه‌دا 440 خێزان نیشته‌جێیه، كه 230 خێزانیان كورده و 210 خێزانیان عه‌ره‌به و كه به ژماره‌ی كه‌سیش 2640 كه‌س له‌ناو ناحییه‌كه‌دا ده‌ژین 1380 كه‌سیان به ره‌گه‌ز كوردن و 1260 كه‌سیشیان عه‌ره‌بن" ئاماره‌كه سه‌باره‌ت به گونده‌كانی ناوچه‌كه نوسیویه‌تی: "له‌كۆی 76 گوند 39 گوندیان كورد نشینه و 37یشیان عه‌ره‌ب نشین، به‌ڵام له‌سه‌رجه‌م 39 گونده كوردنشینهكهدا 300- 400 خێزان ده‌ژین 12 گوندیان كه له ساڵی 1987وه تێكدراوه دانیشتوانه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، گونده عه‌ره‌ب نشینه‌كانیش سه‌رجه‌میان ئاوه‌دانن و چۆڵترین گوندیان 50 ماڵی تێدایه و قه‌ره‌باڵغترین گوندیش 95 ماڵ به‌كۆی گونده‌كانیش زیاتر له 2500 خێزانی عه‌ره‌ب تیایدا نیشته‌جێن" له‌مباره‌یه‌وه كارگێڕكی مه‌ڵبه‌ندی (ی.ن.ك) له مه‌خموور وتی: پێش ته‌عریب رێژه‌ی كورد زۆر له عه‌ره‌ب زیاتر بوو، هه‌رچه‌نده دوای پڕۆسه‌ی ئازادی سه‌رجه‌م عه‌ره‌به هاودهكانمان ده‌ركردوه، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی له سه‌رده‌می رژێمه‌كانی پێشووی عێراقدا به‌ر شاڵاوی ته‌عریب كه‌وتن ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه‌ی خۆیان، ئێستا رێژه‌ی عه‌ره‌ب زیاتره له سنوری ناحییه‌كه‌دا و عه‌ره‌به‌كانیش له‌ماوه‌ی رابردوودا داوایه‌كیان پێشكه‌شی مه‌كته‌بی مالیكی كردوه كه ناوچه‌كه‌یان بخرێته سه‌ر تكریت و رازی نابن بخرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هاوكات حكومه‌تی هه‌رێمیش به ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی پشتگوێ خستووه.
كورد ته‌نها شه‌ڕ له‌سه‌ر كه‌ركوك ده‌كات:
له‌و رۆژه‌وه‌ی هه‌رایه له‌سه‌ر مادده‌ی 140 سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌موو شه‌ڕه‌كه‌ی خۆی بردۆته ناو كه‌ركوك، سه‌رجه‌م لێدوان و سه‌ردان و شه‌ڕه‌كانی كورد له‌سه‌ر كه‌ركوكه، به‌مه‌ش كورد زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی فه‌رامۆشكردوه كه به ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر دانراون، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌كانی تری "ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر" له سه‌ركردایه‌تی كورد نیگه‌رانن، له‌مباره‌یه‌وه كوردێكی باڵاده‌ست له ده‌زگای ئیستخباراتی سوپای عێراق له شاری موسڵ كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت تایبه‌ت به‌م راپۆرته راگه‌یاند: "دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق، بڕواناكه‌م هیچ كه‌سێك هێنده‌ی دانیشتوانی ناوچه كوردییه‌كانی پارێزگای موسڵ به حه‌ماسی كوردایه‌تی و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بووبن، به‌ڵام مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ریه‌ك له پارتی و یه‌كێتی و په‌راوێزخستنیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وایلێكردون كه ئه‌سته‌مه ئه‌گه‌ر ریفراندۆمیش بكرێت به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له ده‌زگاكه‌ی ئێمه هه‌یه سێیه‌كی كورده‌كانیش ده‌نگ بده‌ن به گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان" سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی وت: "بێزاری خه‌ڵكی گه‌یانده ئاستێك كه له ناوچه‌ی مه‌خمور خودی كورده‌كان خۆیان رێپێوانیان كرد بۆئه‌وه‌ی كه ناوچه‌كانیان نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان له‌وه بكۆڵنه‌وه كه بۆچی رای ئه‌م خه‌ڵكه ئاوا له‌سه‌ریان گۆڕدرا، خه‌ڵێكی زۆریان ئه‌شكه‌نجه‌دا، سیاسه‌تی سه‌ركوتكردن و تهمبێكردنیان به‌رامبه‌ر به‌كارهێنان".
هه‌رچۆن لیژنه‌ی مادده‌ی 140 له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری نه‌یتوانی له‌كاتی خۆیدا سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بكات، به‌پێی وته‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ش له پارێزگای موسڵدا له‌سه‌ره‌تاوه لیژنه‌ی 140ی لیژنه‌یه‌كی كاریگه‌ر و چالاك نه‌بووه، له 25-4-2008دا سایتی نیقاش دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ درید كشمولهی پارێزگاری موسڵ سازداوه سه‌باره‌ت به پرسیارێك له‌باره‌ی 140وه له‌وه‌ڵامدا كشموله ده‌ڵێت: "له موسڵدا هیچ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به مادده‌ی 140 نییه، ئه‌سته‌میشه ده‌ستبه‌رداری هیچ پارچه‌یه‌كی موسڵ بین، به‌تایبه‌ت كه سنووره‌كانی ئاشكرایه و قه‌زا و دێهاته‌كانی له كۆنه‌وه ناسراون، ئێمه ئێستا له سه‌رده‌می سه‌دامدا ناژین و بۆ ههرقسهیهكیش هه‌لومه‌رجێك هه‌یه"، ئه‌مه له كاتێكدایه كه كورد بۆته درعێك بۆ پاراستنی كشموله و عه‌شیره‌ته‌كه‌ی و كورسییه‌كه‌ی، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌كه‌ی ئیستخباراتی عێراقی وتی: له موسڵ لیژنه‌ی 140 هه‌یه، به‌ڵام لیژنه‌یه‌كی مردووه و بوون و نه‌بوونی جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه، له‌ناو شاری موسڵیشدا زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانی مادده‌ی 140یش ده‌یانگرێته‌وه نازانن لیژنه‌كه كێیه و كاره‌كانیان چۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن"، سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "له پارێزگای موسڵدا جیاوازییه‌كی گه‌وره كراوه كه خه‌ڵكی زۆر بێزاركردوه بۆنمونه، هاوڵاتیان له قه‌زا و ناحیه و دیهاتهكات قهرهبووكراونهتهوه، به‌ڵام له‌ناو شاری موسڵدا زیانلێكه‌وتوان قه‌ره‌بوو نایانگرێته‌وه".
هاوكات كه‌مه ئاینییه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی موسڵ ئێستا گه‌یشتونه‌ته بڕوایه‌ك كه خۆیان له كورد جیابكه‌نه‌وه و خۆیان به نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ دانێن كه ئێستا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئێزدی و شه‌به‌كه‌كان ئه‌و بڕوایه‌یان لا دروست بووه، له‌مباره‌یه‌وه مه‌حمود قه‌دۆ ئه‌ندامی پارله‌مانی عێراق و سه‌رۆكی گردبوونه‌وه‌ی دیموكراتی شه‌به‌ك له 10-6-2008 به سایتی نیقاشی راگه‌یاندوه: "دوای رووخانی رژێمی به‌عس هه‌وڵی ئه‌وه‌درا كه شه‌به‌ك له پلانێكدا به‌رامبه‌ر به شاری موسڵ و عێراق به‌كاربهێنرێت، ئه‌ویش له رێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بوو بۆ به كوردكردنی شه‌به‌ك،" قه‌دۆ ئه‌وه‌شی وتوه: "شه‌به‌ك كورد نییه، ئێمه پێكهاته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆین له عێراقدا و هه‌وڵی پارته كوردیه‌كانیش بۆ به كوردكردنی شه‌به‌ك ئامانجی سیاسی له پشته‌وه‌یه".
ره‌نگه وته‌كانی قه‌دۆ رایی سه‌رجه‌م شه‌به‌ك نه‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێك له ئێزدیه‌كانیش ئێستا هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه كه ئێزدی نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند گروپ و ده‌سته سه‌ری هه‌ڵداوه، چاودێرانی بارودۆخه‌كه‌ش هۆكاری خۆجیاكردنه‌وه‌ی شه‌به‌ك و ئێزدی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌م دوو كه‌مینه‌یه‌ی په‌راوێزخستووه و له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ندێكی لایه‌نی سیاسی عێراقی رۆڵی بینیوه له دروستكردنی ئه‌و كه‌لێنه‌دا.
سه‌رچاوه‌کان:
1- ده‌ستوری كاتی عێراق مادده‌ی 58
2- ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق مادده‌ی 140
3- http://www.sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=72&AuthorID=14
4- http://www.sbeiy.com/ku/newsDetail.aspx?id=10616&cat=1
5- http://www.sbeiy.com/ku/Inter_Report_Detail.aspx?id=63&cat=2&title=2
http://www.sbeiy.com/ku/Inter_Report_Detail.aspx?id=9&cat=2&title=2
6- http://www.sbeiy.com/ku/Inter_Report_Detail.aspx?id=63&cat=2&title=2
http://www.sbeiy.com/ku/Inter_Report_Detail.aspx?id=65&cat=2&title=2
7- http://www.sbeiy.com/ku/newsDetail.aspx?id=9471&cat=1