راپۆرت
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا




Friday, August 1, 2008
 
     


راپۆرتی: خالید باران

له‌ رۆژی‌ روخانی‌ رژێمی‌ پێشوی‌ عێراقه‌وه‌ له‌ 9ی‌ نیسانی‌ 2003 ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی‌ بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ شاری‌ كه‌ركوك و گێڕانه‌وه‌ی‌ بۆسه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق دانرابوو زۆر به‌خاوی‌ به‌ڕێوه‌چوو هه‌رله‌ سڕینه‌وه‌ی‌ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی‌ حكومه‌ته‌كانی‌ پێشووی‌ عیراق كردبوویان بۆ گۆڕینی‌ پێكهاته‌ی‌ دانیشتوانی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك بۆ سڕینه‌وه‌ی‌ ناسنامه‌ی‌ كوردبوونی پارێزگاكه‌ و به‌عه‌ره‌بكردنی‌ له‌رێگه‌ی‌ هاندانی‌ عه‌ره‌به‌كانی‌ باشوور و ناوه‌ڕاستی‌ عیراق بۆ كۆچكردن و نیشته‌جیبون له‌شاره‌كه‌دا و ده‌ركردنی‌ كورده‌كانی‌ شاره‌كه‌ و گۆرینی‌ ره‌گه‌زنامه‌ و قه‌ومیه‌تیان، هه‌روه‌ها تێكدان و روخاندنی‌ ئه‌و گوندو ناحیه‌و قه‌زایانه‌ی‌ كه‌ كورد بوون و دابڕینی‌ هه‌ندێكی‌ تریان و لكاندیان به‌ پارێزگاكانی‌ دیكه‌وه‌.

له‌سه‌ره‌تاوه‌ بۆچاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان له‌ مه‌جلیسی‌ حوكمدا ئه‌ندامه‌ كورده‌كانی‌ مه‌جلیسه‌كه‌ هه‌وڵیاندا كێشه‌كه‌ له‌وێ‌ چاره‌سه‌ربكه‌ن و بڕیاری‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی‌ رێگریكردن له‌لایه‌ن پۆل بریمه‌ری‌ حاكمی‌ ئه‌و كاته‌ی‌ عێراق و هه‌روه‌ها نه‌بوونی‌ ده‌ستور و یاسایه‌ك نه‌توانرا له‌وێ‌ مه‌سه‌له‌كه‌ یه‌كلابكرێته‌وه‌ و دواتر ماده‌ی‌ 58ی‌ یاسای‌ كاتی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ عیراق ته‌رخانكرا به‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك كه‌ تیایدا ده‌بوایه‌ بارودۆخی‌ كه‌ركوك ئاسایی‌ بكرایه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ماوه‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و ماده‌یه‌ شتێكی‌ وانه‌كرا كه‌ جێگه‌ی‌ باسكردن بێت.

مادده‌ی 140ی ده‌ستور و كه‌مته‌رخه‌می له‌ جێبه‌جێكردنی
كاتێك ده‌ستوری‌ نوێی‌ عیراق دانرا  و په‌سه‌ندكرا، به‌پێی مادده‌ی 140ی‌ ئه‌و ده‌ستوره‌ ده‌بوایه‌ تاكۆتایی‌ ساڵی‌ 2007 مه‌سه‌له‌ی‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك ته‌واو بكرایه‌و سه‌رژمێری‌ ئه‌نجام بدرایه‌و دواجاریش به‌ریفراندۆمێك گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ پارێزگاكه‌ بۆسه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان یان مانه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ یه‌كلا بكرایه‌ته‌وه‌، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌می‌ حكومه‌ته‌كانی‌ عه‌لاوی‌ و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری‌ و نوری‌ مالیكی‌ به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌و گرنگی پێنه‌دانی‌ ته‌واو وایكرد له‌و ماوه‌یه‌دا كاره‌كان پێشكه‌وتنێكی‌ به‌رچاو به‌ده‌ست نه‌هێنن، ته‌نانه‌ت ئێستاش كه‌ شه‌ش مانگ به‌سه‌ر واده‌ی‌ دیاركراو بۆ كۆتایی‌ ماده‌كه‌ كه‌ 31ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ 2007 بوو تێپه‌ڕیووه‌ هێشتا بڕگه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ماده‌ی‌ 140جێبه‌جێ نه‌كراوه‌و هاورده‌كانی‌ شاره‌كه‌ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ لێوه‌ی‌ هاتوون و له‌شاره‌كه‌داماون و هه‌روه‌ها ئاواره‌و كۆچپیكراوه‌ كورده‌كانیش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ سنوری‌ پارێزگاكه‌، جگه‌ له‌مه‌سه‌له‌ی‌ ئه‌و قه‌زاو ناحیانه‌ی‌ له‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك دابراون و نه‌خراونه‌ته‌وه‌ سه‌ر سنووری‌ ئیداره‌ی‌ پارێزگاكه‌.

له‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ 2007 دا بڕیاردرا ماوه‌ی‌ ماده‌ی‌ 140 بۆ شه‌ش مانگ درێژ بكرێته‌وه‌ و دواتر رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ته‌داخولی‌ له‌مه‌سه‌له‌كه‌دا كردو بریاردرا چاره‌سه‌وریكی‌ گونجاو بۆ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك و سه‌ورجه‌م ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بدۆزێته‌وه‌، ستافان دی‌ مستۆرا نوێنه‌ری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌ كێشه‌كه‌ كرد و یه‌كه‌م راپۆرتی‌ پێشنیازو راسپارده‌كانی‌ ئاشكراكرد به‌ڵام ئه‌و پیشنیازانه‌ی‌ له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتبوون له‌ لایه‌ن هه‌مولایه‌كه‌وه‌ به‌ كورد و عه‌ره‌ب و توركمانه‌وه‌ ره‌تكرایه‌وه‌ به‌وه‌ی‌ ناواقعیه‌ و بێئاگایانه‌ كراوه‌و نه‌شاره‌زایی‌ پێوه‌ دیاره‌.

په‌رله‌مانی عیراق و ئاڵۆزبوونی كێشه‌كه‌ و قه‌یرانی نوێ
له‌كاتێكیشدا كوتله‌ سیاسایه‌كانی‌ عێراق سه‌رگه‌رمی‌ تاوتوێكردن و گفتوگۆكردنی‌ یاسای‌ پارێزگاكان بوون و هێشتا مه‌سه‌له‌ی‌ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌شاری‌ كه‌ركوك كه‌ ماده‌ی‌ 140 به‌ته‌واوی‌ تێدا جێه‌جێنه‌كراوه‌ یه‌كلا نه‌كرابوه‌وه‌، به‌ڵام  له‌ 22ی‌ ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ بارودۆخێكی‌ ته‌مومژاوی‌ و گوماناویدا و به‌بێ‌ به‌شداریكردنی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان و هه‌ردوو جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و بڕیاریدا ده‌نگدانه‌كه‌ نهێنی‌ بێت و به‌كۆی‌ 127 ده‌نگ له‌ 140 ده‌نگی‌ ئاماده‌بووان یاساكه‌ په‌سه‌ند كرا كه‌ ماده‌ی‌ 24ی‌ یاساكه‌ تایبه‌ته‌ به‌پارێزگای‌ كه‌ركوك و تیایدا بڕیاردراوه‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگاكه‌ دوابخرێت و كورسیه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكه‌ به‌ رێژه‌ی‌ 32% به‌سه‌ر كوردو عه‌رب و توركمان به‌یه‌كسانی‌ دابه‌ش بكرێت و 4% بدرێته‌ كلدۆئاشوریه‌كان، جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌بڕگه‌كانی‌ تری‌ ماده‌كه‌شدا هیچ حسابیك بۆماده‌ی‌ 140 نه‌كراوه‌ و كورد له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ بێبه‌ش كراوه‌ كه‌ دوای‌ روخانی‌ رژێمی‌ سه‌دام حسه‌ین له‌پارێزگاكه‌ به‌ده‌ستی‌ هێناون.

دوای‌ به‌رزكردنه‌وی‌ یاساكه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماره‌وه‌ ڤیتۆ به‌رامبه‌ر یاساكه‌ به‌كارهێنراو هه‌ریه‌ك له‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌  سه‌ركۆمار و عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ جێگری‌ یاساكه‌یان ره‌تكرده‌وه‌و ناردیانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران.
دوابه‌دوای‌ ئه‌وه‌ش له‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ دانیشتوانی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك له‌ خۆپیشاندنێكی‌ گه‌وره‌دا  ماده‌ی‌ 24ی‌ یاسای‌ پارێزگاكه‌یان ره‌تكرده‌وه‌ و به‌ پێشێلكردنی‌ مافی‌ دیموكراتیانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ شاره‌كه‌یان له‌قه‌ڵه‌مدا. له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه‌ خۆپیشاندان كرا و به‌شداربووه‌كان ماده‌ی‌ 24ی‌ یاسای‌ پارێزگاكه‌یان ره‌تكرده‌وه‌.

بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌به‌رامبه‌ر مادده‌ی 24
له‌یاداشتێكدا بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، 24 ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك داوایان كرد شاره‌كه‌یان بخرێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان.
له‌داشته‌َكه‌دا هاتووه‌ "داواكارین به‌پێی‌ بڕگه‌ی‌ 3ی‌ ماده‌ی‌ دووه‌می‌ یاسای‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ تایبه‌ت بۆ پێكهێنانی‌ هه‌رێمه‌كان، ئه‌گه‌ر هاتوو لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ نه‌گه‌یشته‌ هیچ ئه‌نجامێك له‌گه‌ڵ‌ لیسته‌كانی‌ تری‌ ناو ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك "
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی كۆتایی مانگی ته‌مموز له‌میانی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ نائاسایی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا كه‌ وێڕای‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ یاداشته‌كه‌یان ئیمزاكردووه‌، ژماره‌یه‌كی‌ زۆریش له‌به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌كان‌و دانیشتوانی‌ شاری‌ كه‌ركوك ئاماده‌یبوون، رزگار عه‌لی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای‌ ئه‌و 24 كه‌سه‌ سازكراوه‌‌و نوێنه‌رانی‌ لیسته‌كانی‌ تریش ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ئاماده‌بن.
عه‌لی‌ په‌ژاره‌ی‌ خۆیشی‌ ده‌ربڕی‌ كه‌ تا ئێستا ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ چاره‌سه‌رێكی‌ ته‌وافوقسازی‌ له‌باره‌ی‌ پرۆژه‌یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانه‌وه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا به‌زمانی‌ عه‌ره‌بی‌‌و كوردی‌ تیشكیان سه‌ر ناوه‌رۆكی‌ یاداشته‌كه‌یان‌و جه‌ختیانكرده‌وه‌ كه‌ داوایه‌كی‌ له‌و جۆره‌ مافێكی‌ ده‌ستوورییه‌‌و دژی‌ ده‌ستوور نییه‌. هه‌روه‌ك ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه‌ هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێَت چاره‌نووسی‌ كه‌ركوك به‌ئاقارێكی‌ ترسناكدا به‌رن.
ساڵی‌ رابردووش، ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك رایانگه‌یاند: له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر ماده‌ی‌ 140 جێبه‌جێنه‌كرێت، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان بڕیار له‌چاره‌نووسی‌ شاره‌كه‌یان ده‌دات.
به‌گوێره‌ی‌ هه‌ندێك سه‌رچاوه‌، ره‌نگه‌ داوای‌ لیستی‌ برایه‌تی‌ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێم كارتێكی‌ فشاربێت به‌ڕووی‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت كورسییه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا دابه‌ش بكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ده‌ڵێن: ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌یاداشته‌كه‌یاندا داواده‌كه‌ن شاره‌كه‌یان بخرێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر لیسته‌كانی‌ ناو ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رێك نه‌كه‌وتن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان.
ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك له‌ 41 كورسی‌ پێكهاتووه‌، كه‌ لیستی‌ برایه‌تی‌ 26 كورسی‌‌و به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ 8 كورسی‌‌و عه‌ره‌به‌كانیش 5 كورسییان هه‌یه‌و هه‌ریه‌ك له‌ئیئتلافی‌ ئیسلامی‌‌و توركمانی‌‌و ته‌جه‌موعی‌ نیشتمانی‌ عێراقیش یه‌ك كورسییان هه‌یه‌.


به‌ره‌ی‌ توركمانی‌‌ و ته‌جه‌موعی‌ عه‌ره‌بی داواكه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌
یاداشته‌كه‌ی‌ لیستی‌ برایه‌تی‌ له‌باره‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران نه‌یتوانی‌ بگاته‌ رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت پرۆژه‌یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان، له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كانی‌ شاره‌كه‌وه‌ ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌.
محه‌مه‌د خه‌لیل ئه‌ندامی‌ لیستی‌ ته‌جه‌مموعی كۆماری‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك ده‌ڵێت: "لیستی‌ برایه‌تی‌ له‌و هه‌نگاوه‌ی‌ ئه‌مڕۆیدا هه‌ڵه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م كه‌ركوك سه‌ر به‌كوردستان نییه‌‌و  دووه‌میش ئه‌و هه‌نگاوه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ پرۆژه‌یاسای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانه‌".
وتیشی‌: "ئه‌و داوایه‌ ته‌نیا داوای‌ لیستی‌ برایه‌تییه‌‌و به‌بێ‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ردوو لیستی‌ عه‌ره‌بی‌‌و توركمانی‌ له‌دانیشتنه‌ نائاساییه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا ، كه‌ به‌وته‌ی‌ خه‌لیل دوو لیست‌و پێكهاته‌ی‌ گرنگی‌ شاره‌كه‌ن‌و پێچه‌وانه‌ی‌ رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو لیستی‌ برایه‌تی‌‌و عه‌ره‌به‌كانه‌".
محه‌مه‌د خه‌لیل روونیكرده‌وه‌ "ئه‌و داوایه‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ له‌لایه‌ن لیسته‌كه‌یه‌وه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌"‌و به‌وته‌ی‌ محه‌مه‌د خه‌لیل ده‌بوایه‌ له‌ئێستادا لیستی‌ برایه‌تی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ نه‌نایه‌ چونكه‌ هێشتا ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی‌ كه‌ركوكه‌وه‌.
هاوكات جه‌مال شان سه‌رۆكی حزبی نیشتمانی توركمانی ده‌ڵێت: "ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ ته‌نیا فشارێكی‌ راگه‌یاندنه‌‌و  ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ شتێكی‌ شاراوه‌ بوو، پێچه‌وانه‌ی‌ ماده‌ی‌ 117ی‌ ده‌ستوری‌ عێراقه‌".
وتیشی‌: "به‌پێی‌ ئه‌و ماده‌یه‌ ده‌بێت هه‌ر داوایه‌كی‌ له‌و جۆره‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانه‌وه‌ بێت‌و به‌گه‌ڕانه‌وه‌ بێت بۆ خه‌ڵك‌و بۆ راپرسی‌، پێموایه‌ ئه‌و بڕیاره‌ له‌م كاته‌دا گونجاو نییه‌‌و پێویست بوو چاوه‌ڕوان بكرێت ره‌وشه‌كه‌ هێورببێته‌وه‌ ‌و ئێستا قۆناغه‌كه‌ ناسكه‌ هه‌ر بڕیارێكی‌ هه‌ستیاری‌ له‌و جۆره‌و له‌و هه‌لومه‌رجه‌ ناسكه‌دا باش نییه‌".
شان روونیكرده‌وه‌ هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان بڕیار‌و داواكارییدا نییه‌‌و خه‌ڵك له‌و هه‌نگاوه‌ تێناگه‌ن‌و ده‌بوایه‌ لیستی‌ برایه‌تی‌ بگه‌ڕایه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌ستور‌و رای‌ خه‌ڵك‌و راپرسی‌.
له‌باره‌ی‌ هه‌ڵوێستی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانیشه‌وه‌، شان وتی‌: "به‌ره‌ی‌ توركمان ئه‌و داوایه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ ‌و وه‌كو توركمان سووره‌ له‌سه‌ر داواكردنی‌ هه‌رێمێكی‌ سه‌ربه‌خۆ‌و گۆڕه‌پانی‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بۆچوونه‌ دژبه‌یه‌كانه‌ش ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانه‌".


توركیاش نیگه‌رانه‌ و چاودێری بارودۆخه‌كه‌ ده‌كات
له‌و نێوه‌دا جگه‌ له‌ ناره‌زایی لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان سه‌باره‌ت به‌و داوایه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، توركیاش به‌ ئاشكرا نیگه‌رانی و ناره‌زایی خۆی ده‌ربڕی. له‌ به‌یاننامه‌یكیدا به‌رامبه‌ر به‌ داوای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ گێڕانه‌وه‌ی شاره‌كه‌ بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: "توركیا زۆر دودڵ‌ و نیگه‌رانه‌ به‌و داوایه‌ و هه‌ڵوێستی توركیا سه‌باره‌ت به‌ كه‌ركوك هیچ كات ناگۆڕێت و پشتگیری له‌و داوایه‌ی كورده‌كانیش ناكات".
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ توركیا به‌ وردی و له‌نزیكه‌وه‌ چاودێری بارودۆخی كه‌ركوك ده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاش لای خۆیه‌وه‌ نیگه‌رانی و دوودڵی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ داواكه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌ گێڕانه‌وه‌ی شاره‌كه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك كۆماری عیراق دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ركوك خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ به‌ لكاندنی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێم ئه‌گه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و لیسته‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مانی عیراق سه‌باره‌ت به‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نه‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاوه‌ كردووه‌ و له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌ردۆگان نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ داواكه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌ گێڕانه‌وه‌ی شاره‌كه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌ تاڵه‌بانی راگه‌یاندووه‌.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌، تاڵه‌بانی له‌وه‌ڵامی ئه‌ردۆگاندا وتویه‌تی: "ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌ خستنه‌پاڵی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دانانرێت، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ به‌ خستنی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و لیسته‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مانی عیراق سه‌باره‌ت به‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نه‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن".
به‌یاننامه‌كه‌ ته‌ئكید له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌ردۆگان به‌توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناو خۆپشاندانه‌كه‌ی كه‌ركوكی كردووه‌ و وتویه‌تی: "به‌توندی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌م كه‌ دژی براكانمان له‌ كه‌ركوك ئه‌نجامدرا و 25 شه‌هید و 250 برینداری لێكه‌وته‌وه‌" و هاوكات خۆشحاڵی خۆشی به‌رامبه‌ر به‌ ئیدانه‌كردنی هێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی به‌ره‌ی توركمانی له‌ كه‌ركوك له‌لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه‌ ده‌ربڕی و وتیشی "تیرۆرسته‌كان له‌ ئه‌سته‌نبوڵ‌ و كه‌ركوك ده‌یانه‌وێت به‌ر به‌ پرۆسه‌ی دیموكراتی و ئاشتی له‌ناوچه‌كه‌دا بگرن".
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌، ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی به‌ پێشنیازێكی تاڵه‌بانی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك كرد و وتی: "ئه‌و پێشنیازه‌ی خستوتانه‌ته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌ پێدانی رێژه‌ی 32% بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی و 4% بۆ كلد و ئاشورییه‌كان له‌ كه‌ركوك، پێشنیازێكی باشه‌ و پشتگیری ده‌كه‌ین به‌وپێیه‌ی چاره‌سه‌ری زۆر له‌ كێشه‌كان ده‌كات".

ئێستا باره‌كه‌ له‌ ئالِۆزیدایه‌، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ رۆژانی داهاتوو گۆرانكاری نوێتری به‌دواوه‌بێت، به‌ڵام ئایا گۆرانكاری و پێشهاته‌كان چاره‌سه‌رده‌بن یان كێشه‌ی نوێ؟!

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
سه‌باح یاسین
 که‌رکوک یان کیشه‌ی دابه‌شکردنی ناوه‌راستی خۆرهه‌ڵات به‌شیکه‌ له‌و هاوکیشيه‌یه‌ که‌ شه‌ری گیتی یه‌که‌م و دوهه‌م دابه‌شی کردوه‌ و رایگرتووه‌. له‌و دابه‌ش بوونه‌دا کورد له‌ که‌وانه‌یکی داخراودا دانراوه‌ و تا ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌ سیاسیه‌کانی نه‌ ره‌دیان داوته‌و و نه‌ هه‌وڵی هه‌ڵوشانه‌وه‌شیان داوه‌ و هه‌موو یه‌کیکیان ئه‌وه‌ن سه‌ر ده‌رزیک له‌و دابه‌شیدا کرابێته‌ شه‌ریکه‌ به‌ش ئه‌و سه‌رکزانه‌ نه‌ک دابه‌شیه‌که‌ی راگرتوو خۆشی له‌ بیرکه‌روه‌ بنچینه‌کانی که‌ گه‌یاندویه‌ ئه‌و به‌ش ورگرتنه‌ بێ ده‌نگ بوو. ئه‌مه‌ سه‌ر و بنی مانه‌وی تراژیدیا نه‌ک که‌رکوکو به‌ڵکو بوونی هه‌موو کوردیه‌ و دیار بێتوانای و نه‌زانی کورد له‌لایه‌ و ده‌سته‌ڵات دابه‌شکه‌ریش له‌ لایکی نه‌ک هاوسه‌نگ نین له‌ ته‌رازوی قوته‌ دا. لایه‌نه‌ کوردیه‌که‌ ئه‌زانیت گه‌ر باس له‌و بڤیه‌ بکا ئه‌و ولیم رۆبین هیچ نیه‌ له‌و رووه‌ زۆر شتی تریشی بۆ زیندو ده‌که‌نه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ زیاتر تراجیدیایه‌ رۆشنبیری کورد به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که‌ شانسیان هه‌یه‌، له‌ قولای ئه‌و ده‌ردانه‌ بکۆڵنه‌وه‌ و گۆشار بکه‌ن سه‌رلایه‌ن جیاکان که‌ کاریگه‌ریان له‌سه‌ر راگرتن ئه‌و ناهاوسه‌نگی کیشانه‌دا هه‌یه‌ هیشتا له‌ مستوای سه‌رده‌مه‌که‌دا نین و ئه‌و سه‌رکردانه‌ش که‌ تا راده‌یک ئه‌زان کویان دێشیت ناراسته‌وخۆ یان راسته‌وخۆ هه‌وڵینا نه‌ک نه‌داوه‌ خه‌می ئه‌و ده‌ردانه‌ بخۆن، گوی خۆیان لێخواندوه‌ . ئه‌گه‌رنا به‌شیک له‌و کوسپانه‌ که‌ کوسپی یاساین و ده‌کرا تیمی یاسای ئه‌مه‌ریک و ئه‌ورپی به‌ پاره‌ به‌کری بگیریت و کار له‌سه‌ر به‌لایه‌ن یاسایه‌کان کولتوره‌کان و کومه‌ڵ کوژی و به‌زۆر راگۆزاری مرۆڤی کوردبن هه‌ر له‌سه‌رده‌می یه‌که‌م کولۆنایزکردنه‌وه‌ تا داگیرکردنی ئه‌مه‌ریکا. چوونه‌که‌ ئه‌و ولاتانه‌ که‌ بۆ خۆیان ولاتی یاساین له‌ مه‌حکه‌مه‌کانی خۆیان چه‌ند گه‌وره‌ بن ئه‌توانریت وه‌ک مریشکه‌ ره‌ش کلکیان کوڵکریت و زای مادی ومعنه‌یشیان بدیت. بۆ نموونه‌ زیاتر له‌ 50 هه‌زار کورد که‌ به‌گویره‌ی سه‌رژمیری 1957 و له‌وبه‌ر خه‌لكی که‌رکوک دیان توانی ئه‌مه‌ریک و به‌ریتانای و کومۆمپانی نه‌وته‌کان تاون بار به‌که‌ن به‌وه‌ی که‌ به‌شیک له‌ گرفته‌وه‌ و داوی سزای یاسای و چاری یاسای نیوده‌وڵه‌تی بکه‌ن له‌ محه‌که‌می ئه‌ورپی له‌ جنیف و له‌ سوپری کورتی ئه‌مه‌ریکی. ئیستاش ئه‌و سه‌رکانه‌ که‌ که‌رکوک به‌ دڵ و قودس ناوی ده‌به‌ن با نه‌ده‌ست له‌سه‌ر دڵ و نه‌ ئه‌وه‌نده‌ خه‌م بخۆن به‌ڵکو پاره‌یه‌کی وا بۆ گروپێکی کورد له‌ ئه‌ورپاو و ئه‌مه‌ریکا ، هه‌ر له‌و پاره‌ی نه‌وه‌ته‌ ره‌شه‌ی چه‌ند مانگی که‌ ئاودیوو ده‌کریت به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا و کومۆپانی نه‌وتیه‌کان بهینه‌ سه‌رچۆک، چۆن جوله‌که‌ پاش50ن ساڵ چوکیان به‌ کومپانیه‌کانی ئه‌ڵمانیا دا کورد ئه‌توانیت ئه‌و تیمه‌ محامیانه‌ به‌کری بگریت به‌ڵام مه‌سه‌له‌که‌ که‌میک پارو و تۆزیک ئازایه‌تی سه‌رکردایه‌تی ده‌ویت
له‌ما
 كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ تیكه‌یه‌كی‌ ژه‌مه‌ خواردنی‌ رۆژانه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ هاوكاری‌ بۆ به‌هێزكردنی‌ په‌كه‌كه‌‌و پژاك به‌سه‌ بۆ هه‌یات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌یره‌ ئه‌مه‌ خه‌ڵك فریودان نه‌بێت هیچی‌ تر نییه‌.
عومه‌ر كه‌مال
 سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بڵێم رازیبوون یان نه‌بوونی‌ توركی‌ به‌قه‌د تاڵه‌موویه‌ك ته‌ئییسیر ناكات، ئه‌ساسی‌ كێشه‌كه‌ خه‌بات كردنه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان‌و خه‌باتكردن بۆی‌ و له‌هه‌مان كاتدا دروستكردنی‌ مه‌ترسی‌ بۆ سه‌ر ئه‌وانه‌ی‌ دژی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوكن بۆ سه‌ر هه‌رێم وه‌ك ئه‌مریكا‌و توركیا‌و حكومه‌تی‌ عێراق‌و ئێران‌و به‌ره‌ی‌ توركمانی‌. به‌نیسبه‌ت ئه‌مه‌ریكا دروستكردن‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ته‌گه‌ره‌خستنه‌ به‌رده‌وام رێكه‌وتننامه‌ی‌ درێژخایه‌نی‌ ئه‌مه‌ریكا‌و عێراق به‌سه‌ بۆ سه‌ر توركیا‌و ئێران هاوكاری‌ بۆ به‌هێزبوونی‌ په‌كه‌كه‌‌و پژاك‌و لایه‌نه‌كانی‌ تری‌ پارچه‌كانی‌ تر به‌سه‌ بۆ سه‌ر حكومه‌تی‌ عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كشانه‌وه‌‌و دژایه‌تیكردن‌و هاندانی‌ رای‌ گشتی‌ به‌سه‌، كه‌هه‌موو ئه‌مانه‌ت كرد شتێك نامێنێت نرخی‌ بۆ دابنێی‌ نێوی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ بێت، تا َدژایه‌تی‌ بكات.
سه‌رهه‌نگ که‌ریم قه‌ره‌نی
 برایانی به‌رێز نه ‌راپۆرت و لێکۆڵینه‌وه‌ نه‌ سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌ کردن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند کێشه‌ ی کورد چاره‌سه‌ر ئه‌کات ، ئه‌مڕۆ ماف و کێشه‌ی کوردمان ته‌سلیمی ئه‌مریکا کردووه‌ ئه‌ویش به‌ پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئه‌جوڵێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ته‌نها رێگه‌ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانمان و وه‌رگرتنی مافی خۆمان خۆمانین، خۆپیشاندانێکی فراوان مان گرتنی به‌رده‌وام کشانه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانمان له‌به‌شداریکردنی ده‌سه‌ڵات له‌بغداد (كه ‌ره‌مزیه‌و هیچیان به‌ده‌ستنییه‌) .ئه‌وسا ئه‌مریکاش ئاوڕێک له‌ کورد ئه‌داته‌وه‌و شعور به‌ قورسایی کورد ئه‌کات. شتی که‌و چه‌ک و فشاری دیکه‌ زۆره‌ ئه‌بێت خۆمان بۆی بگه‌رێین و به‌کاری بێنین بۆ په‌رژه‌وه‌ندی خۆمان ئه‌گینا ئه‌مریکا به‌چاوی ژێرده‌ست سه‌یری عیراق به‌گشتی ده‌کات وه‌فه‌رمانه‌کانی به‌پێی په‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌رده‌کات وه‌ قیمه‌ت و قورساهی یه‌ک پوشمان نییه‌ لایان .ئه‌ش بینن بزانن ئه‌مریکا ئه‌گه‌ر ئێوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ت و كڕنوشه‌ بۆ ئه‌مریکا بڕۆن خراپترمان لێ نا‌کات له‌سه‌دام و ئوسامه‌ بن لادن و ئورتیغاو زۆری دیکه‌ که‌ پیاوی ئه‌مریکا بون و ئه‌میرکاش سه‌ر نگومی کردن.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ