(سبه‌ی):
وه‌رگێڕانی: هێمن لهۆنی
سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌سه‌ڵاتی خۆیان فراوان ده‌كه‌ن بۆ 300 میل له‌ودیوی سنووری ئۆتۆنۆمییهكهیان له باكوری عێراق‌و هه‌زاره‌ها سه‌رباز له‌و شوێنه فره ئتنیكییانه نیشتهجێدهكهنو عه‌ره‌به‌كانی عێراقیش به پێشێلكردنی مافی خۆیان داده‌نێن.
له دوای كۆنترۆڵی فراوانی كورده‌كان كه له‌دوای جه‌نگ به شێوه‌یه‌كی پله به پله بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه عه‌ره‌به‌كان شوێنه‌كانی خۆیان به جێبهێلێن. عه‌ره‌به‌كانی عێراق‌و لێپرسراوانی ئه‌مریكی كاره‌كانی كورد به كارێكی ورووژێنه‌رو ئه‌گه‌ری ناسه‌قامگیركردنی عێراق ده‌یبینن. ژه‌نه‌راڵ مارك هێرتلینگ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكوری عێراق وتی: "رۆیشتنی خێرا بۆ ئه‌و ناوچانه‌و هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌و هه‌ڵكردنی ئاڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شوێنێك كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نیین، ئه‌نجامێكی خراپی دهبێتو ده‌بێته هۆی زیاتركردنی گرژییه‌كان".
كورد هه‌رچه‌نده تاكڕه‌وانه خاكه‌كه‌یان فراوان ده‌كه‌ن له عێراق، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، كه ویستی سهرهبهخۆییان هه‌بێت.
حكومه‌تی نوری مالیكی له‌م ماوه‌یه‌دا سوپایه‌كی عێراقی نارده ناوچه‌كه بۆ ده‌ركردنی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و سنوورانه‌ی هه‌رێمی ئۆتۆنۆمیی كوردی.
ئه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان سوپای عێراق‌و پێشمه‌رگه ترسی هه‌ڵگیرساندنی ناكۆكی نێوان كورد‌و عه‌ره‌بی زیاتر كرد.
له ماوه‌ی ئه‌و گه‌شته ههفتهییهمدا بۆ ئه‌و چوار پارێزگایه‌ی نزیك به نزیكی هه‌رێمه ئۆتۆنۆمییهكهیان ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه چوَن كورده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو دانرابوون. پێشمه‌رگه 34 بازگه‌ی داناوه، كه له زۆربه‌یاندا ئاڵای كوردیان هه‌ڵداوه كه هه‌ندێكیان 75 میل له سنووره‌كانی باشووری هه‌رێمه‌كه‌وه دوورن. كورده‌كان ئه‌وه پیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌و ناوچانه له رووی مێژوییه‌وه خاكی خۆیانه‌و سه‌رۆكی ئه‌و كاته سه‌دام حسێن به هۆی زه‌بروزه‌نگه‌وه له‌ساڵانی 1970 دا ده‌ریكردون.
سه‌ركردایه‌تی كورد په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ لێپرسراوه ئهمركیهكان هه‌یه ئه‌وان كورد وه‌ك هاوپه‌یمانێك بۆ گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی و سه‌قامگیری له عێراق ده‌بینن. هه‌رێمی كورد به به‌راورد به ناوچه‌كانی دیكه شوێنێكی ئارام و خۆشگوزه‌رانه.
له جه‌له‌ولا كه زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی عه‌ره‌به‌و 8 میل له سنووری باشوری هه‌رێمی كورده‌وه دووره، ده‌سه‌ڵاتی كوردیی به‌شێوه‌كی هه‌نگاو به هه‌نگاو رۆڵی خۆی لهوناچانهدا به به‌راورد به ساڵانی پێشوو فراوانكردووه. پیشمه‌رگه‌و پۆلیسی كوردی‌و ئاسایش كه ده‌زگای هه‌واڵگیری كوردییه ئه‌و ناوچانهیانه ده‌وره‌داوه. به پێی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌و شاره كه له ناوچه كوردییه‌كان ده‌ژی به هۆی ئارامییانهوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی ساڵانه‌ی زیاتر له به‌غدا ده‌داته ئه‌و شاره، كه 15 ملیۆن دۆلاره.
نیهاد عه‌لی، به‌رپرس به‌وه‌كاله‌تی مه‌فره‌زه‌یه‌كی 150 كه‌سی كوردكه له جه‌له‌ولا نیشته‌جێن پرسیاری كردوو وتی: "كێ ده‌توانێت مشت‌و مڕی ئه‌وه بكات كه ئه‌م ناوچه‌یه به شێك نییه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان؟ له بنكهكهیدا ئاڵای كوردی هه‌ڵدابوو كه به ته‌نیشت بنكه‌یه‌كی لاوازی پۆلیسی عهرهببهوه بوو". نیهاد وتی: " كێ ئه‌م هه‌موو پاره‌ی لێره خه‌رجكردووه؟ ئه‌و شه‌هیدانه كێن كه خوێنیان لێره رشتووه؟ هه‌موو خه‌ڵك لێره پشت به كورد دهبهستنو ئێمه‌ش ناتوانین ده‌ستبه‌رداریان بین".
به‌ڵام دانیشتووانه عه‌ره‌به‌كان كه 70000كه‌سن له قسه‌كردنیاندا باسیان له‌و ههڵمهتهكرد كه بۆ ده‌ركردنیان له خاكی خۆیان ده‌ستیپێكردوه. ئه‌حمه‌د ساڵح ئه‌لنوعه‌یمی، سه‌رۆكی هۆزێكی عه‌ره‌ب له جه‌له‌ولاو به‌رپرسی پێشووی سه‌ربازی له سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا وتی: "له‌ماوه‌ی پێشوودا كورد زیاتر له 40 عه‌ره‌بی فڕاندووه‌و كوشتووه‌و زییندانیكردووه له پێناو به "كوردیكردنی" ناوچه‌كه".
نوعه‌یمی وتی: " عه‌ره‌ب نزیكه‌ی %80 بۆ 90%ناوچه‌كه‌ن به‌ڵام كورده‌كان پێیانوایه 50% بۆ 60%. ن".
له‌گه‌ڵ توڕه‌بوونی عه‌ره‌به‌كانی وه‌ك نوعه‌یمی سوپای عێراق مانگی رابردوو داوای له لیوای 34 پێشمه‌رگه كرد له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا جه‌له‌ولاو ده‌وروبه‌ری چۆڵ بكات.
له‌سه‌ره‌تادا كورد ئه‌م داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و لێپرسراوانی كورد ئه‌وه‌یان دووپاتككردهوه كه ئه‌وان یاخیبوانیان كوشتووه له پێناو پاراستنی ناوچه‌كه، نه‌ك داگیركردنی. دوای چه‌ند دانووستانێكی به‌رزی سیاسی 4000 سه‌ربازه‌كه‌ی لیواكه گه‌ڕانه‌وه بۆ خانه‌قین، دوای دوو هه‌فته خۆكوژێك له بنكه‌یه‌كی تۆماركردنی پۆلیسی عه‌ره‌ب خۆی ته‌قانده‌وه‌و بووه كوژرانی 28 كه‌س، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه كورده‌كان عه‌ره‌به سوننییه یاخبووهكانیان سه‌رزه‌نشت كرد‌و عه‌ره‌بیش كورده‌كان.
هه‌فته‌ی رابردوو لێپرسراوانی كورد به كشانه‌وه له خانه‌قین رازیبوون گه‌ر سوپای عێراق بكشێته‌وه.
جه‌عفه‌ر موسته‌فا، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباره‌ی پێشمه‌رگه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی: "ئێمه ناتوانین ده‌سته‌وسان بووه‌ستین له‌و ناوچه كێشه‌دارانه كاتێك ده‌بینین كورد ده‌كوژرێت، هه‌ركاتێك سوپای عێراق رۆیشت ئێمه دهڕۆێنهوه ناوی".
محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن قایمقمامی خانه‌قین رایگه‌یاند: " شاره‌كه له ژێر كۆنترۆڵی كورد ده‌مێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت گه‌ر سه‌ربازه‌كان بڕۆن".
له خانه‌قین بیناكانی حكومه‌ت له بری ئاڵای عێراق ئاڵای كوردیان تێدا هه‌ڵكردووه،. هه‌ندێك له عه‌ره‌به‌كان داوایان لێكراوه كه ناسنامه‌ی كوردی ده‌ربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو شاره‌وه.
دكتۆر فواد حسێن، سه‌رۆكی ستافه‌كه‌ی بارزانی وتی: "ئێمه هه‌وڵ ناده‌ین ئه‌و شوێنه كۆنترۆڵ بكه‌ین، چونكه له‌راستیدا كۆنترۆڵكراوه‌و راستییه‌ك هه‌یه له‌و ناوچه ناكۆكیدارانه كه‌ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت".
وتیشی: "ئێمه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین، كه ئه‌جێندایه‌كی شاراوه هه‌یه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئێمه له‌و ناوچانه دهربكهنو هه‌ندێكیش دهیانهوێنت كورد به‌ته‌واوه‌تی له عێراقدا ده‌ربكه‌ن".
سه‌ركرده كورده‌كان ره‌زامه‌ندییان نیشانداوه به كشانه‌وه‌و ده‌ركردنی پێشمه‌رگه وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌له‌ولا له پێناو رێگرتن له كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له‌كۆنترۆڵكردنی ئه‌و خاكه‌ی كه 7%ی خاكی عێراق پێك ده‌هێنێت.
ئهمریكاو لێپرسراوه خۆرئاواییه‌كان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه كێشه‌ی كه‌ركوك ببێته هۆی له‌ناوبردنی ئه‌و ده‌ستكه‌وته ئه‌منییانه‌ی كه له‌ساڵانی رابردوودا به ده‌ست هاتوون، بۆیه له هه‌وڵدان بۆ رازیكردنی هه‌ردوولا بۆ پشتگیركردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك‌و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان، وه‌ك به‌شێك له ستراتیژی" له‌كارخستنی ریفراندۆم".
دیمستۆرا رایگه‌یاند، كه به‌نیازه سه‌رۆكی كوتله‌كان كۆبكنهوهو بگه‌نه سازشێكو پێده‌چێت دواتر به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆی بهڵێو نه‌خێر بخرێته ریفراندۆم.
هه‌روه‌ها دیمستۆرا وتی: "ئێمه له كۆتاییدا پێویستمان به رێككه‌وتنێكی گه‌وره هه‌یه، نه‌ك لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌كی كاتی".
سه‌رچاوه: واشنتۆن پۆست