راپۆرت
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان





Saturday, September 27, 2008
 
     
راپۆرتی: فرمان عه‌بدولڕه‌حمان

رۆژی‌ 30ی‌ ئه‌م مانگه‌ 84 ساڵ‌ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر پێكهێنانی‌ ئه‌و كۆمسیۆنی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی‌ كه‌ به‌ بڕیارێكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ گه‌لان (عصبه‌ الامم) دروستكرا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی‌ كێشه‌ی‌ خاوه‌ندارێتیی‌ ویلایه‌تی‌ موسڵ‌، كه‌ له‌نێوان توركیای‌ پاشماوه‌ی‌ عوسمانی‌‌و به‌ریتانیای‌ داگیركه‌ری‌ ئه‌وكاتی‌ عێراق دروست ببوو، دواتر پێشكه‌شكردنی‌ پێشنیازێك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌كه‌.
له‌دوای‌ جه‌نگی‌ جیهانی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان راسته‌وخۆ ئاوێته‌ی‌ ئه‌و مه‌عمه‌عه‌یه‌ بوو كه‌ به‌ كێشه‌ی‌ ویلایه‌تی‌ موسڵ‌ ناسرا له‌ مێژوودا، كه‌ توركیای‌ پاشماوه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانی‌ خۆی‌ به‌ خاوه‌نی‌ شه‌رعیی‌ ئه‌و جوگرافیایه‌ ده‌زانی‌‌و به‌ریتانیاش كه‌ تازه‌ میرنشینی‌ عێراقی‌ له‌ژێر چاودێری‌ خۆیدا دروستكردبوو، به‌ به‌شێك له‌ خاكه‌ ئینتیدابكراوه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌زانی‌.
له‌ 30ی‌ ئه‌یلولی‌ 1924دا كۆمه‌ڵه‌ی‌ گه‌لان بإیاری‌ پێكهێنانی‌ كۆمسیۆنێكی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ دا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌كه‌ له‌نێوان توركیاو به‌ریتانیا.
د. فازڵ‌ حسێن كه‌ توێژه‌رێكی‌ عێراقییه‌، له‌ كتێبی‌ (مشكلة موصل، دراسة فى الدبلوماسية العراقية والانجليزية والتركية وفى رأى العام)، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ كۆمسیۆنی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ پاش پشكنین‌و شیكردنه‌وه‌ی‌ ته‌واوی‌ به‌ڵگه‌كانی‌ هه‌ردوو لایه‌ن، گه‌یشته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ره‌هه‌ندی‌ ئیتنۆگرافی‌ به‌هه‌ند بگیرێت، ئه‌وا پێویسته‌ ویلایه‌تی‌ موسڵ‌ بكرێته‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ سه‌ربه‌خۆ بۆ كورده‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ره‌هه‌ندی‌ ئابووری‌ به‌هه‌ند بگیرێت، ئه‌وا پێویسته‌ بلكێنرێت به‌ عێراقه‌وه‌.
هه‌روه‌ها له‌ یه‌كێك له‌ ئه‌نجامگیرییه‌كانی‌ كۆمسیۆنه‌كه‌دا هاتووه‌ "سێ‌ ناوچه‌ی‌ جیاوازو ئاشكرا له‌ ناوچه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه‌، عێراقی‌ عه‌ره‌بی‌، جه‌زیره‌، كوردستان، كه‌ سنوری‌ عێراقی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌ باكووره‌وه‌ له‌ هیت‌و تكریت یاخود زنجیره‌ چیاكانی‌ حه‌مرین تێپه‌ڕناكات"، به‌ڵام به‌ده‌ر له‌ ئه‌نجامگیرییه‌كانی‌ كۆمسیۆنه‌كه‌و به‌ له‌به‌رچاوگرتنی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ به‌ریتانیا، به‌ بڕیارێك له‌ 16ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ 1925، كۆمه‌ڵه‌ی‌ گه‌لان به‌ ره‌سمیی‌ ویلایه‌تی‌ موسڵی‌ لكاند به‌ عێراقه‌وه‌.
ئه‌دمۆنز كه‌ ئه‌فسه‌ری‌ په‌یوه‌ندی‌ بوو له‌ كۆمسیۆنه‌كه‌دا، وتی‌: "هیچ كاتێك گومان داینه‌گرتین كه‌ ئێمه‌ له‌ شه‌ڕی‌ مان‌و نه‌مانداین به‌نیسبه‌ت عێراقه‌وه‌، چونكه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌به‌ر هه‌ندێك هۆی‌ ئابووری‌‌و ستراتیژی‌، ویلایه‌تی‌ به‌سره‌و به‌غدا ناتوانن به‌بێ‌ موسڵ‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ مه‌عقول پێك بهێنن".
لێره‌وه‌ دیاریكردنی‌ سنووری‌ باكوور‌و باكووری‌ خۆرئاواو خۆرهه‌ڵاتی‌ هه‌رێم كارێكی‌ ئاسانه‌، چونكه‌ له‌گه‌ڵ‌ سنووری‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ عێراق له‌گه‌ڵ‌ ئێران‌و توركیاو سوریادا رێكده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ سه‌خت‌و دژواره‌، سنووری‌ باشوورو باشووری‌ خۆرئاوایه‌، كه‌ به‌رده‌وام جێی‌ ناكۆكی‌‌و ململانێی‌ كوردو حكومه‌ته‌ جیاوازه‌كانی‌ عێراق بووه‌و مه‌سه‌له‌ی‌ دیاریكردنی‌ ئه‌و سنووره‌ش به‌ بڕوای‌ زۆرێك له‌ پسپۆڕانی‌ سیاسی‌‌و مێژوویی‌، هۆكاری سه‌ره‌كیی‌ شكست‌و سه‌رنه‌گرتنی‌ رێككه‌وتننامه‌و دانووستانه‌كانی‌ نێوان كوردو حكومه‌تی‌ عێراقی‌ بووه‌.
له‌دوای‌ رووخانی‌ رژێمی‌ به‌عس، ماده‌ی‌ 140 وه‌كو میكانیزمێكی‌ ده‌ستووریی‌ پشتی‌ پێبه‌سترا بۆ دیاریكردنی‌ سنووری‌ هه‌رێم‌و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ چاره‌نووسی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ ململانێیان له‌سه‌ره‌، به‌ڵام دوای‌ تێپه‌ڕینی‌ نزیكه‌ی‌ ساڵێك به‌سه‌ر تێپه‌ڕینی‌ واده‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و ماده‌یه‌دا، تا ئێستا ئاسۆكان نادیارن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ كوردو حكومه‌تی‌ ناوه‌ندیش له‌ ئاڵۆزترین ئاستیدایه‌ له‌ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵی‌ رابردوودا.
مه‌سعود بارزانی‌، سه‌رۆكی هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ دیمانه‌یه‌كی‌ رادیۆی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكادا رایگه‌یاند ئه‌و گرفتانه‌ی كه‌ هه‌ن گرفتی مێژوویین، به‌ڵام ماده‌ی 140 كه‌ ماده‌یه‌كی ده‌ستوورییه‌، نیشانیداوه‌ كه‌ چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ بكرێت، جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 نه‌هێشتنی گرفتێكه‌ نه‌ك دروستكردنی گرفت، ئه‌وانه‌ی داوا ده‌كه‌ن ماده‌ی 140 جێبه‌جێ‌ نه‌كرێت، نایانه‌وێت ئه‌و گرفته‌ مێژووییانه‌ی له‌ عێراقدا هه‌بوون چاره‌سه‌ر بكرێن.
به‌ بڕوای‌ هه‌ندێك له‌ چاودێرانی‌ سیاسی‌، كێشه‌ی‌ كورد له‌ عێراقدا له‌ كێشه‌ی‌ مافه‌وه‌ تێپه‌ڕیوه‌ بۆ كێشه‌ی‌ سنوور.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، سه‌رۆكی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ ستراتیژی‌ كوردستان، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ جاران كورد كێشه‌ی‌ دابینكردنی‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ ژیانی‌ هه‌بوو وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ چوارچێوه‌ی‌ عێراقدا، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه‌ ئێستا له‌وه‌ تێپه‌ڕیوه‌و كورد له‌ چوارچێوه‌ی‌ عێراقدا كێشه‌ی‌ دیاریكردنی‌ سنووری‌ فیدراڵییه‌كه‌ی‌ هه‌یه‌.
به‌ڵام دیاریكردنی‌ سنووری‌ هه‌رێم‌و به‌ ره‌سمی‌ ناساندنی‌ ئه‌و سنووره‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ ناوه‌ندییه‌وه‌، كارێكی‌ ئاسان نییه‌.
د. خه‌لیل ئیسماعیل، پسپۆڕی‌ جوگرافیا له‌ زانكۆی‌ سه‌ڵاحه‌دین، پێیوایه‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌ عێراقدا به‌نیسبه‌ت حكومه‌ته‌ جیاوازه‌كانی‌ عێراقه‌وه‌ كێشه‌ی‌ (وجود)ه‌ نه‌ك (حدود)، روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌كو جوگرافیناسێك به‌ پشت به‌ستن به‌ به‌ڵگه‌ جوگرافی‌و مێژووییه‌كان، ساڵی‌ 2005 توانیویانه‌ سنوورێك بۆ باشوورو باشووری‌ خۆرئاوای‌ هه‌رێم دابنێن، كه‌ ئه‌ویش له‌ (شاخه‌كانی‌ سنجار‌و مه‌كحول ده‌ستپێده‌كات تا زنجیره‌ شاخه‌كانی‌ حه‌مرین به‌ره‌و خوارووی‌ مه‌نده‌لی‌‌و به‌دره‌و جه‌سان).
د. خه‌لیل ئیسماعیل وتی‌: "ماده‌ی‌ 140 بۆ جێگیركردنی‌ سنووری‌ هه‌رێمه‌، به‌ڵام حكومه‌ته‌كانی‌ به‌غدا نه‌ دوێنێ‌‌و نه‌ ئه‌مڕۆو نه‌ سبه‌ینێ‌ رازی‌ نابن به‌ دیاریكردنی‌ سنووری‌ هه‌رێم".
رووبه‌ری‌ گشتیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زیاتر له‌ 82 هه‌زارو 620 كیلۆمه‌تر دووجایه‌، به‌ڵام چاره‌نووسی‌ زیاتر له‌ 40 هه‌زارو 567 كیلۆمه‌تر دووجای‌ ئه‌و رووبه‌ره‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ماده‌ی‌ 140دا یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ 48%ی‌ رووبه‌ری‌ گشتیی‌ هه‌رێم، هه‌روه‌ك له‌ خشته‌ی‌ ژماره‌ یه‌ك‌و نه‌خشه‌ی‌ ژماره‌ یه‌كدا ئاماژه‌ی‌ بۆ كراوه‌.
سه‌رۆكی هه‌رێم له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مه‌ریكادا راشیگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت به‌پێی مێژوو به‌پێی جوگرافیاو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بۆچوونی خه‌ڵكه‌كه‌ گرفته‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین. وتیشی‌: "سنووری هه‌رێمی كوردستان به‌ هێز دانانرێت، به‌ڵكو به‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی 140 ده‌بێت‌و ئێمه‌ به‌ سنووری دیاریكراو له‌لایه‌ن ئه‌و ماده‌یه‌وه‌ رازین، رێككه‌وتنه‌كه‌ش وایه‌، به‌ڵام قبوڵ‌ ناكه‌ین سنوور به‌ هێز دابنرێت".
له‌دوای‌ ته‌واوبوونی‌ واده‌ی‌ یاسایی‌ جێبه‌جێكردنی‌ له‌ 31/12/2007 نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هاته‌ هاوكێشه‌كه‌وه‌و ستیفان دیمستۆرا راسپێردرا وه‌كو نوێنه‌ری‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چاره‌سه‌ری‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان بكات، دوای‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ تری‌ ماده‌كه‌، له‌ كۆتایی‌ مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ رابردوو به‌شی‌ یه‌كه‌می‌ پێشنیازه‌كانی‌ پێشكه‌ش كرد كه‌ ناڕه‌زاییه‌كی‌ زۆری‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كوردی‌ لێكه‌وته‌وه‌، دوای‌ چه‌ند دانیشتێكیش له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ جیاوازه‌كان، بڕیاربوو مانگی‌ ئه‌یلول به‌شی‌ دووه‌می‌ پێشنیازه‌كانی‌ پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام تا ئێستا به‌شی‌ دووه‌می‌ پێشنیازه‌كه‌ی‌ پێشكه‌ش نه‌كردووه‌، پێده‌چێت دوابكه‌وێت.
جێبه‌جێ‌ نه‌كردنی‌ ماده‌ی‌ 140 مانای‌ هێشتنه‌وه‌ی‌ چاره‌نووسی‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان به‌ هه‌ڵپه‌سێراوی‌‌و دواتریش دیارینه‌كردنی‌ سنووری‌ هه‌رێم، كه‌ به‌ بإوای‌ چاودێرانی‌ سیاسی‌، ناكۆكی‌ له‌سه‌ر دیاریكردنی‌ سنوور ره‌نگه‌ ته‌وه‌ری‌ گێرمه‌و كێشه‌كانی‌ داهاتووی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ند بێت.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ ستراتیژیی‌ كوردستان، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ زۆرجار ناكۆكیی‌ له‌سه‌ر سنوور، جه‌نگی‌ گه‌وره‌ له‌نێوان ده‌وڵه‌تاندا دروستده‌كات، به‌ڵام به‌ بڕوای‌ ئه‌و پێناچێت كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێم ببێته‌ هۆی‌ به‌رپاكردنی‌ جه‌نگ له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌نددا، له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی‌: "پێناچێت مه‌سه‌له‌ی‌ سنوور شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێنێت له‌نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌نددا، به‌ڵام ده‌بێته‌ هۆی‌ گرژی‌‌و كێشمه‌كێش". روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140 وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ له‌ ده‌ستووردا هاتووه‌، ره‌نگه‌ كارێكی‌ قورس بێت، به‌ڵام له‌به‌ر هۆكاری‌ ناوخۆیی‌‌و نێوده‌وڵه‌تی‌، ماده‌كه‌ هه‌ر جێبه‌جێ‌ ده‌بێت، به‌ڵام ره‌نگه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ كورد ده‌یخوازێت.
سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش هۆشداریی‌ ئه‌وه‌یدا كه‌ ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك له‌بیریان نه‌چێت له‌ ده‌ستووری عێراقدا هاتووه‌ "جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور مه‌رجی مانه‌وه‌ی عێراقه‌ به‌یه‌ك پارچه‌یی".





خاكی‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ئه‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌ ماده‌ی‌ 140 ده‌یگرێته‌وه‌
بۆ ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م خشته‌یه‌ سود وه‌رگیراوه‌ له‌ (الجهاز المركزى للأحصاء – مديرية احصاء السكانى نتائج التعداد العام للسكان، نتائج التعداد 1987)
 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
k.Ibrahim
 Hae Gez! Mezho xoe dwbara akatawa. Agar batamae made 140 ben jybajy bkryt awamn dalym (ta rozhe qalo bala ) jy bajy nakryt. Abe har chwa rwane awaben pyman blyn chole kan.
Sabah Yassin
 ئه‌وه‌ی روون و ئاشکرایه‌ عیراق تا ئه‌مڕۆ وه‌کو رژێمک دامه‌زراوه‌ کار ده‌کات له‌ هیچ کاتێکد عیراق ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی نه‌بوو به‌ مه‌فهومی نه‌ته‌وه‌ی که‌ خۆرئاوایه‌کان وه‌ک و فه‌لسه‌فه‌ و یاسا پێناسه‌یان کردوه‌. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئێمه‌ وه‌ک کورد و عاره‌ب سه‌یر بوونی نه‌ته‌وه‌ بکه‌ین ئه‌و دیار عارب ئێمه‌یان وه‌کو برا پچوک و ئه‌قله‌یت و کاک و شمالی حه‌بیب به‌ دی کردوه‌ و کوردیش وه‌ک هه‌ستی کورد بوون ئه‌گه‌ر ریفراندوم و دوای کوردی کاتیک کولونیستی ئینگلیزو و ئیستاش داگیرکه‌ری ئه‌مه‌ریکی وه‌رگرین، کورد وه‌ک ئه‌و بوونه‌ به‌ی سه‌رو شوینه‌ی که‌ پاره‌ته‌ کوردیکان و سه‌رکرده‌ به‌ژه‌وندی چیه‌کاننی یار پێده‌که‌ن، کورد بۆ خۆی له‌ هه‌ردوو ریفره‌ن ده‌مه‌که‌دا جیابوونه‌وه‌ له‌ عاره‌ب داوا کردوه‌. جا بۆیه‌ له‌ رووی یاسای دنیا و هه‌ستی مرۆڤی کورده‌ عیراق بێ له‌ کۆمه‌ڵه‌ی یاسا ناچارکردنی کولتورێک ژیرده‌سته‌ بۆ کورد مانایه‌کی نه‌بوو و بڕواش ناکه‌م له‌ رووی ئه‌و خالی یاسای و هه‌ستی مرۆڤ بوونه‌و قه‌د مانا وه‌رگریت. به‌ڵام له‌و ناگه‌م چۆن خه‌لکێکی کورد، مه‌به‌ستم تاجره‌ سیاسی نیه‌ که‌ به‌ڵکو مه‌به‌ستم مرۆڤی ئاسای و ئه‌وانه‌یه‌ که‌ شتێک تیگه‌یشتنیان بۆ دنیا هه‌یه‌ بۆچی بیر له‌وه‌ ناکه‌نه‌وه‌ که‌ فۆرمیک بۆ ناچاری بدۆزنه‌وه‌. نه‌دۆزینه‌وه‌ فۆرمێک بۆ ئه‌م باره‌ قه‌دیسماوه‌ی ئێمه‌ ئاماژه‌ به‌ له‌ ده‌ست دانی مرۆڤ بوون و به‌رپرسیاریمان ده‌کات که‌ ناتوانین وه‌ک مرۆڤ داوایه‌کمان له‌ خۆمان و له‌ دنیا هه‌بێت که‌ ئێمه‌ کێن و چیمان ده‌وێت.
HEJA MANGUR
  serkrdayety syasy heremy kurdistan debé zor lewe ziyatr bawery be xo bét w yék bst le xaky kurdistan nedorYnét . bSt bestn be hézy xelky kurdistan gewretryn bergy berendeye.
jaafar hayder
 la xishtakata Nawi parezgai Koot nahatiwa ka Badraw Jassano Zirbatiay lasar abe pesh parezgai Ammara bet
ئارمانج -هه‌ولێر
  خۆزگه‌ سه‌رکردایه‌تی کوردی به‌ر له‌ هه‌موو کارێکی خه‌ریکی چه‌سپاندنی سنوری جوگرافیای کوردستان ده‌بوو جونکه‌ هه‌موو کێشه‌کانی کوردو شۆرشه‌کانی وه‌ ئاکامی گفتوگۆکانی که‌ ده‌گه‌یشته‌ بن به‌ست هه‌ر له‌ سه‌ر سنور بوه‌ چونکه‌ ئه‌گه‌ر سنور دیاری کرا ئه‌وه‌ شاره‌کان که‌ کوردین ده‌که‌وتنه‌ ناو سنوره‌ درووسته‌که‌ی کوردستان. ئه‌وه‌ش چ کات باشتر که‌ حکومه‌تی ناوه‌ند ده‌سه‌لاتی کز بوو له‌و په‌ریدا..... له‌ گه‌ل ریزمدا...............
serkar ismail
 frman abdullrehman felsefey zanisty syasi bocye eger le rojeki wekesta bekari neheni ,5 zanko le heremi kurdistani iraq heye xuwendkarekan ke zankoyan tewawkird lewserdeme debe bicne sexela bo bijewyi jian yan debe bicine naw damudezgakani hikomet eger hzbi nebin yan wasteyan nebi ewa hoteli 5 esterey kerti taybety hzb dayan demezreni le nusingey hotel .
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ