پڕۆژه: ئه‌مین جاف
پێشه‌کێ:
به‌درێژای مێژووی کورد له هه‌رێمی كوردستان، که‌رکوک کێشه‌ی ناوه‌ندی و بڕبڕه پشتی کێشه نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ی بووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بووه که کورد ئه‌و هه‌موو ماڵویرانیه‌ی به‌سه‌رهاتووه، ئه‌و هه‌موو فیداکاریانه‌شی بۆداوه هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌شی پێشکه‌ش کردوه (180هه‌زار ئه‌نفال، 8 هه‌زار بارزانی، شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه، وێرانكردنی زیاتر 4 هه‌زار گوند، ده‌یان هه‌زار شه‌هیدی تر،.......هتد) هاوكات ده‌یان مفاوه‌زات کۆتایی پێهات بی ئه‌نجام بوو، چه‌نده‌ها شۆڕش كرا به قوربانی که‌رکوک، بۆیه با ئه‌م هه‌وڵه‌ش به‌کاربهێنین ئه‌ویش ئه‌م پڕۆژه‌یه.
بیرۆکه:
باسه‌رکردایتی کورد بڕیارێکی بوێرانه بدات، ئه‌نجومه‌نی ئاوه‌دانکردنه‌وه و‌گه‌شه‌پێدانی که‌رکوک دابمه‌زرێنێت، به‌مه‌رجێك له‌که‌سانی دژ به‌گه‌نده‌ڵی و لێهاتوو و به‌ئه‌زمون، رابردوو پاك، ئه‌گه‌ر بکرێت په‌نا ببرێ بۆ که‌سانیک که ئه‌زموونی ئه‌وروپایان هه‌بێ، به‌مه‌رجێك خاوه‌ن بڕوانامه‌بن، ئه‌م پڕۆژه پێویستی ته‌نها به 1 یه‌ک ملیار دۆلاره، بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه و زیندوکردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی که‌رکوک بۆ ئه‌وه‌ی بی سه‌لمێنین که ئێمه چیمان پێ ئه‌کرێ بۆ دۆست و دوژمن ئسپاتی بکه‌ین که له خزمه‌تی هه‌موو پێکهاته‌کانداین، باکورد ئه‌م قوربانیه‌ش بدات خۆ ملیارێك دۆلار له ئه‌و هه‌موو قوربانیانه‌ی كه‌داومانه زیاتر نیه.
دابینکردنی ئه‌وپاره‌یه ئه‌رکێکی زۆر گران نیه، بۆ نمونه با هه‌ندیَ له پڕۆژه‌کانی کوردستان دوابخرێت، با ته‌قه‌شوف بکه‌ین له هه‌موو بواره‌کاندا، له‌و باوه‌ڕه‌دام که ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، له زاخۆ تا خانه‌قین، هه‌رچۆن ئاماده‌ن خوێن ببه‌خشن، ئاواش ئاماده‌ن پاروی ده‌می خۆشیان بۆ ماوه‌ی ساڵیك ببه‌خشن، به‌مه‌رجی دوور له گه‌نده‌ڵی، له‌دره‌وه‌و له ناوه‌وه‌ی وڵات کۆمه‌کی بۆ بکریَ.
چۆن ده‌ست پی بکه‌ین :
که‌رکوک پێک هاتوه له پێنج به‌ش که نزیکه‌ی 40 گه‌ڕه‌ک له خۆ ئه‌گرێ.
پڕۆژه‌که به‌وه ده‌ست پێ ده‌کات که کۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هه‌موو چین و کۆمه‌ڵانی شاره‌که بۆ روونکردنه‌وی پڕۆژه‌که سازبکرێت، هه‌موو داواکاریه‌کان روون بێت، ده‌س بکرێ به کارکردن بۆ دانانی به‌رنامه‌یه‌کی زانستی هاوچارخ بۆ جێبه‌جێکردنی یه‌که خزمه‌ت گوزاریه‌کان، که ئه‌مانه‌ن:
ا/ خزمه‌تگوزاری:
1/ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك به هه‌موو جۆره‌کانی له هه ر گه‌ڕه‌کێک.
2/مسته‌وسیفێکی مۆدێرن له هه‌ر گه‌ڕه‌کێک.
3/پاركێک له هه‌ر گه‌ڕه‌کیَک.
4/پێنج کیلۆمه‌تر شه‌قام قیرتاو بکرێت له هه‌ر گه‌ڕه‌کێک.
5/دوو کیلۆمه‌تر ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌ر گه‌ڕه‌کێک.
6/باره‌گایه‌ک بۆ لاوان (سه‌نته‌ر) به پێویستیه‌کانیه‌وه له هه‌ر گه‌ره‌کیَک بكرێته‌وه.
ئه‌و پڕۆژانه‌ی سه‌روه ئه‌گه‌ر به‌وردی کۆی بکه یته‌وه ده‌کاته نزیکه‌ی180 پڕۆژه، پێویستی به 400 ملیۆن دۆلاره.
ب/گه‌شه‌پێدان وئاوه‌دانکردنه‌وه:
بۆ گۆڕینی سیمای شاره‌که و ئه‌و شێوه‌و ره‌نگ و ڕوخساره‌ی که به‌عس به سه‌ریدا چه‌سپاندویه‌تی لا بچێ پێویسته ئه‌م پڕۆژانه جێ به‌جێ بکریت.
1/ قه‌ڵاکه به شێوه‌یه‌کی باش زیندوو بکرێته‌وه، ببێ به‌ڕه‌مزی شاره‌که.
2/ خاسه پلانێکی نوێی بۆ بکرێت به جۆریک دوو شه‌قامی کۆڕنیش له هه‌ردوو لا‌که‌ی دروست بکرێت به درێژای خاسه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک پڕۆژه‌ێ گه‌شتوگوزاری.
3/ دروستکردنی هێڵێکی ئاسن/شتراس بان/ له‌تازه ده‌س پێ بکات له داره‌مان کۆتای بێت به‌ناو شه‌قامی سه‌وره‌دا بڕوات به‌درێژای شار کرکوک، بۆهاتووچۆی ناو شار، به مواسه‌فاتی جیهانی.
4/ دروستکردنی شه‌قامی دائیری و دیزاینه‌که‌شی ئاماده‌یه وه‌ک ئاگادارم، به درێژای 40 کم به‌ده‌وری که‌رکوکدا بسوڕێته‌وه، ئه‌مه زۆر خزمه‌تی ئاواره‌کان ده‌کات.
ئه‌و چوارپڕۆژه نزیکه‌ی 350 ملیۆن دۆلاری ده‌وێت.
ج / به‌ستنه‌وی که‌رکوک به ناوچه دابڕاوه‌کانه‌وه:
به‌درێژاێ مێژووی که‌رکوک له هه‌موو بواره‌کاندا هه‌میشه دابڕاو بووه له‌و ناوچانه‌ی که کوردین، ته‌نانه‌ت هاتوچۆش نه‌بووه، به‌جۆرێك ئه‌و ناوچانه هه‌ر وه‌ك له سه‌ر که‌رکوک نه‌بن وابن.
له‌به‌ر ئه‌وه زۆرگرنگه که ئه‌م رێگانه به‌جۆرێك دروست بکرێن له 20 مه‌تر پانی که‌متر نه‌بێت، به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:
ا/ که‌رکوک – ناوشوان – کڵاوقوت – ئه‌غجه‌له‌ر، به درێژی 70 کیلۆمه‌تر.
ب/ که‌رکوک - ته‌کێی جه‌باری - قه‌یتول – سه‌نگاو، به‌درێژێ 80 کیلۆمه‌تر.
ج/ که‌رکوک - حه‌سار – رێدار، به‌درێژایی 30 کیلۆمه‌تر.
د/ که‌رکوک – له‌یلان – قادرکه‌ره‌م – که‌لار، به‌درێژی 120کیلۆمه‌تر. چاکردنه‌و پانکردنی ڕێگاکه.
ه/ که‌رکوک – دبس - سه‌رگه‌ڕان، به‌درێژایی 30 کیلۆمه‌تر، چاکردن و پانکردنی رێگاکه.
ئه‌و پێنج رێگایه نزیکه‌ی100ملیون دۆلاری ده‌وێت.
د.هه‌ڵـمه‌ته شارستانیه کان:
1/ هه‌ڵمه‌تێکی فره‌وان بۆ رواندنی نه‌مام له‌هه‌موو گه‌ڕه‌که‌کان.
2/ چاوخشانه‌وه به‌هاتوچۆی مرووری، له ناو شار بۆ ڕیکخستنی مروور به شێوه‌یه‌کی شارستانی.
3/ دانانی ڕێوشوێنی هاوچه‌رخ بۆ پاک راگرتنی شار پاش هه‌ڵمه‌تێکی پاک کردنه‌وه، ئه‌و سێ خاڵه نزیکه‌ی 50 ملیۆن دۆلاری ده‌وێت.
ه- لێژنه‌یه‌کی بێ لایه‌ن هه‌ڵبستێت به سه‌ر ژمێرکردنی ئه‌و خێزانانه‌ی که بار‌و دۆخی ژیانیان داڕووخاوه که زۆر بێ توانان له باری ماددیه‌وه له هه‌مو نه‌ته‌وه‌کان، یارمه‌تی بدرێن که له 2000 دۆلار که‌متر نه‌بێ بۆ هه‌ر خێزانێك، ئه‌م پاریه‌ش ده‌کاته ده‌وری 20 ملیۆن دۆلار.
له كۆتایدا 80 ملیۆن دۆلار ده‌مێنێته‌وه له ژێر ده‌ست لیژنه‌که‌دا بۆ کاری کوتوپڕو پێویست.
هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه له ماوه‌ی 2 دووساڵدا جێبه‌جێ ده‌کرێت جگه له هێڵی ئاسنه‌که که دووساڵ و نیوی ده‌وێت.
گرنگی پڕۆژه‌که:
1. پڕۆژه‌که ئه‌و راستیانه ئه‌سه‌لمێنێ که کورد گه‌لیکی شارستانیه و له پێناویدا به‌م جۆره ره‌فتار ده‌کات، نه‌ك شه‌ڕخواز و گێره‌شێوێن، به‌تایبه‌ت ناساندنی كورد به ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و دراوسێکان.
2. هیچ که‌س و لایه‌نێك ناتوانێ رێگربێت له جێبه‌جێکردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه، چونکه هی هه‌موانه به‌بێ جیاوازی.
3. بۆ هه‌مووعێراقیه‌کان ئیسپات ده‌بێ، حوکمی ئیداره‌ی کوردی چۆنه، ئێمه به‌م جۆره حوکم ده‌که‌ین، خزمه‌ت ده‌که‌ین، نه‌ک دژایه‌تی، ئه‌مانه و چه‌ندها خاڵی تر که زۆر گرنگن.
تێبینی:
ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانی ئه‌و پڕۆژه‌ی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ بکات، ده‌با هه‌ر نه‌بێ که‌رکوک ببه‌ستێ به ناوچه دابڕاوه‌کانه‌وه، ئه‌ویش له ریگاێ جێبه‌جێکردنی ئه‌و پێنج رێگایه‌وه که نزیکه‌ی 100 ملیۆن دۆلاری ده‌وێ.
* ئه‌و ژمارانه‌ی سه‌ره‌وه ته‌قریبین، که‌موزیاد ده‌کرێن.
* من ئاماده‌م له‌کاتی داواکردندا هه‌موو راوێژکاریه‌ك پێشکه‌ش بکه‌م به‌هه‌ر لایه‌نێك بیه‌ویَت، هه‌موو ورده‌کاریه‌کان، له دیزاین و پلان ...هتد، بۆ ئه‌و پڕۆژانه پێشکه‌ش بکه‌م به‌بێ موقابیل.