فرمان عه‌بدولره‌حمان
به هاوكاریی په‌یامنێرانی كوردستانی iwpr
زیاتر له دوو ساڵه، كۆمپانیا بیانییه‌كان ده‌ستیانكردووه به گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌گه‌رچی تائێستا نه‌یانتوانیوه كێڵگه‌ی گه‌وره و زه‌به‌لاحی وه‌كو بابهگوڕگوری نزیك كه‌ركوك بدۆزنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیا بیانییانه و خودی كورده‌كانیش خۆشحاڵن به ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌ی دۆزینه‌وه و گه‌ڕانانه.
عیراق یه‌ده‌گی نه‌وته‌كه‌ی به 115 ملیار به‌رمیل مه‌زه‌نده ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشبینیده‌كرێت سامانی راسته‌قینه‌ی نه‌وتی عیراق زۆر له‌وه زیاتر بێت، كوردستانی عیراق و ناوچه‌ی كه‌ركوك، به نیسبه‌ت وهبهرهێنهكانهوه له‌و ناوچه سه‌ره‌كییانه‌ن كه جێگای بایه‌خیانن، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه خاوه‌نی یه‌ده‌گێكی دڵنیا و زۆری نه‌وتن.
هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی كوردستان له ناوچه هه‌ره ئارامه‌كانی عیراقن، ئه‌وه‌ش پاڵنه‌رێكی تره بۆ وه‌به‌رهێن و پشكنه‌رانی نه‌وت، حكومه‌تی هه‌رێم به‌مدواییه ده‌ستیكردووه به دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له‌هه‌رێمدا، له‌ڕێگای ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وتی جیهانی.
ئه‌وه‌ش به‌رپرسانی نه‌وتی حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا توڕه‌كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك پێده‌چێت كۆكردنه‌وه‌ی به‌روبوومه‌كانی ئه‌و گرێبه‌ستانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كارێكی ئاسان نه‌بێت، چونكه له‌لایه‌ك یاسای نه‌وتی عیراقی كه تائێستا په‌سه‌ندنه‌كراوه، به‌لای كورده‌كانه‌وه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئایندهی ئه‌و گرێبه‌ستانه و له‌لایه‌كی تره‌وه مه‌ترسی توركی له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندن و فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی كورده‌كان، وایكردووه هه‌میشه بیر له دروستكردنی كۆسپ و ته‌گه‌ره بكاته‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و فراوانبوونه‌دا ئه‌گه‌ر به ههڕشهكردنی سه‌ربازیش بێت.
له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2006 یه‌كه‌م كۆمپانیای نه‌وتی بیانی ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كرد له كوردستان، له ساڵی 2004دا كۆمپانیای وایلد كه‌ته‌ر دهتنورسكه ئۆلجیسیسكابی نه‌رویجی (D.N.O) دوو رێككه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئیمزاكرد، كه به پێی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه كۆمپانیای ناوبراو 55%ی پشكی ئه‌و دوو مۆڵه‌ته‌ی به ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها كۆمپانیا نه‌رویجیه‌كه 10 – 30 % قازانجه‌كانی به‌رده‌كه‌وێت و باقییه‌كه‌شی به‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌وێت.
كۆمپانیای (D.N.O) بڕی نه‌وتی كیڵگه‌ی تۆكی نزیك زاخۆی مه‌زه‌نده كرد به 100 ملیۆن به‌رمیل و ساڵی ئاینده ترۆپكی به‌رهه‌مهێنان تیایدا ده‌گاته 50 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه. به‌ڵام ئێستا ده‌ركه‌وتووه كێلگه‌ی تۆكی زۆر له‌وه زۆرتری تێدایه.
دواهه‌مین پرۆسه‌كانی پشكنین له كێلگه‌ی نه‌وتی تۆكی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن تێكڕای ده‌رهێنانی نه‌وت رۆژانه 12 هه‌زار به‌رمیله، كه نزیكه‌ی 80 ته‌نكه‌ر رۆژانه 10 هه‌زار به‌رمیل لهكێڵگهكهوه ده‌گوازنه‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌یه تێكڕای به‌رهه‌م رۆژانه بگاته 20 بۆ 25 هه‌زار به‌رمیل، ئه‌وكاته گواستنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه زۆره به رێگای ته‌نكه‌ر ره‌نگه قورسبێت و پاره‌یه‌كی زۆریشی تێبچێت.
قۆناغی دووه‌م له هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وت له ئایاری 2006 ده‌ستیپێكرد له ناوچه‌ی ته‌ق ته‌ق له باشووری رۆژئاوای سلێمانی، هه‌ڵكه‌ندنی بیره‌كانی ناوچه‌ی ته‌ق ته‌ق چه‌ند كۆمپانیایه‌ك ئه‌نجامیده‌ده‌ن، له‌وانه كۆمپانیای تی تی ئۆپكۆ TTopco، كۆمپانیای ئاداكس په‌ترۆلیۆم Addax Petroleum كه كۆمپانیایه‌كی سویسری – كه‌نه‌دییه، تی تی ئۆپكۆ گرێبه‌ستێكی هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جینێل ئێنه‌رجی ئۆڤ توركی، بۆ هه‌ڵكه‌ندنی بیری چواره‌م له ناوچه‌كه‌دا و ره‌نگه تا كۆتایی 2007 دوو بیری تریش هه‌ڵبكه‌نێت.
كه‌مال ئافاراكی یه‌كێك له به‌رپرسانی كۆمپانیای جینێل ئێنه‌رجی رایگه‌یاند پێشبینیده‌كرێت به‌رهه‌می ئه‌و سێ بیره كه تی تی ئۆپكۆ سهرپهرشتیدهكات نزیكه‌ی 75 هه‌زار به‌رمیل بێت رۆژانه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر بزانین سامانی یه‌ده‌گی نه‌وت له ته‌ق ته‌ق به 1.2 ملیار به‌رمیل مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
هاوكات چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تریش له ناوچه‌كه خه‌ریكی كنه و پشكنینن، له‌وانه كۆمپانیای ویسترن ئۆیه‌ل سانس، هیرتیج ئۆیه‌ل كۆربی كه‌نه‌دی و كۆمپانیای سترلنگ ئینه‌رجی به‌ریتانی.
سه‌رچاوه حكومییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كوردستان ده‌خوازێت به كۆتایی ساڵی ئاینده به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وت به‌رزبكاته‌وه بۆ 200 هه‌زار به‌رمیل و دوای پێنج ساڵی دیكه‌ش به‌رزیبكاته‌وه بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل رۆژانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وت له كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نییه به به‌راوورد له‌گه‌ڵ كێڵگه‌كانی باشوور به تایبه‌تی به‌سره، به‌ڵام به وته‌ی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم "كوردستان سه‌رچاوه‌ی باشی نه‌وتی له خۆگرتووه"، كه نابراو یه‌ده‌گی نه‌وت به نزیكه‌ی 25 ملیار به‌رمیل و یه‌ده‌گی غازی سروشتیشی به 100 ترلیۆن مه‌تر دوجا مه‌زه‌نده ده‌كات.
ئاشتی هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به نیازن هێڵی دووه‌می بۆرییه‌كانی نارده‌نی نه‌وت بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركی دروستبكه‌ن، كه به ناوچه كوردییه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمدا ده‌ڕوات و پارێزراوه له هێرشه تیرۆریستییه‌كان.
یه‌ده‌گی دڵنیای نه‌وتی كه‌ركوك ته‌نها 10 ملیار به‌رمیله، به‌ڵام ئاشتی هه‌ورامی نه‌وتی ناوچه‌كانی تری كوردستانی به 20 ملیار به‌رمیل مه‌زه‌نده كرد، گه‌ر وابێت، ئه‌وا ده‌ستگرتنی كورده‌كان به‌سه‌ر باكووری عیراقدا به هه‌ندێ ناوچه‌شه‌وه له پارێزگای نه‌ینه‌وا كه حكومه‌تی هه‌رێم بوونێكی ئه‌منی و سیاسیی به‌هێزی تیایاندا هه‌یه، مانای وایه یه‌ده‌گی نه‌وتی ژێر كۆنترۆڵی كورده‌كان ده‌گاته 55 ملیار به‌رمیل، واته نیوه‌ی یه‌ده‌گی ئاشكراكراوی هه‌موو عیراق.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كورده‌كانی عیراق ده‌بنه خاوه‌نی زیاتر له‌و نه‌وته‌ی له وڵاتی نێجیریا هه‌یه، كه به گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت داده‌نرێت له ئه‌فریقیا.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و راستییانه جێگای ئیعجابی كه‌س نییه، چونكه ریفراندۆم چاره‌نووسی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر دیاریده‌كات، كه ئایا ده‌چنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان یاخود له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌مێننه‌وه؟
ره‌نگه پرۆسه‌ی ریفراندۆم به‌هۆی ناكۆكی و جه‌ده‌لی نێوان سه‌ركرده‌كانی كورد و عه‌ره‌به‌وه له‌سه‌ر چونێتی و كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه، دوا بكه‌وێت بۆ ساڵی 2008 یان دواتریش، كه بڕیار بوو له كۆتایی2007دا ئه‌نجامبدرێت.
له لایه‌كی تره‌وه توركیا دژایه‌تییه‌كی زۆری لكاندنی كه‌ركوك ده‌كات به هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ترسێت هه‌رێمێكی كوردی به‌هێز له ناوچه‌كه‌دا دروستبێت و ببێته هۆی هاندانی كورده‌كانی توركیا بۆ داواكردنی زیاتری مافه سیاسییه‌كانیان، توڕه‌كردنی توركیاش مانای لاوازكردنی عامودی ستراتیژی نه‌وتی كوردستانه، چونكه توركیا ده‌توانێت كوردستان بێبه‌شده‌كات له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه.
سۆنه‌ر كاكابتی به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی لێكۆڵینه‌وه‌ی توركی ده‌رباره‌ی رۆژهه‌ڵاتی نزیك له په‌یمانگای واشنتۆن، وتی: "كورده‌كان نابنه خاوه‌نی هیچ شتێك ئه‌گه‌ر نه‌توانن نه‌وته‌كه‌یان بنێرنه ده‌ره‌وه".
به‌ربه‌ستێكی تری گه‌وره‌تر كه بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی هه‌موو دۆزینه‌وه نه‌وتییه‌كانی كوردستانی عیراق، مه‌سه‌له‌ی یاسای نه‌وت و گازه، كه بڕیار ده‌دات كێ كۆنترۆڵی كێڵگه نه‌وتییه‌كان و دابه‌شكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانی نه‌وت بكات. كورده‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیداره‌كردنی پرۆژه نه‌وتییه‌كان و ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كاندا بێت به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆته مایه‌ی دروستبوونی ناكۆكی و جیاوازی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسه عیراقییه‌كاندا.
له سه‌ره‌تای ته‌مموزی رابردوودا نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق یاسای نه‌وتی په‌سه‌ندكرد و ره‌وانه‌ی پارله‌مانی كرد، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، مالیكی یاسی نه‌وتی به "گرنگترین ته‌شریع له‌عیراقدا" وه‌سفكرد.
به‌ڵام دوای چه‌ند رۆژێكی كه‌م، سه‌ركرده كورده‌كان و چه‌ند لایه‌نێكی عه‌ره‌بی سوننه و 30 پارله‌مانتاری ره‌وتی سه‌در دژی یاساكه لێدوانیاندا.
هه‌رچه‌نده كورده‌كان به‌شدارن له حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی‌دا، به‌ڵام لێپرسراوانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێن ئاگاداری ئه‌و یاسایه نین و پشتگیریشی ناكه‌ن.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند"هیوادارین ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق هیچ پرۆژه یاسایه‌ك په‌سه‌ند نه‌كات، كه حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌بێت، چونكه ئه‌وه به خه‌رقی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت".
مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تی لای كورده‌كان په‌یوه‌ندی به كۆنترۆڵكردن و ئیداره‌كردنی كێڵگه نهوتییهكانهوه هه‌یه له ئاینده‌دا. ئه‌گه‌رچی به پێی مادده‌ی 180ی ده‌ستوری عیراقی "نه‌وت و غاز موڵكی هه‌موو عیراقییه‌كه" و له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و پارێزگاكاندا سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، به‌ڵام ئاشتی هه‌ورامی پێش چه‌ند مانگێك رایگه‌یاند: "حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاو ده‌نێت له داڕشتنی یاسای نه‌وتی تایبه‌ت به‌خۆی و چاوه‌ڕێی به‌غدا ناكات یاسای نه‌وت و غازی عیراقی په‌سه‌ندبكه‌ن"ن هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له مانگی ئابدا پارله‌مانی كوردستان یاسای نه‌وتی كوردستانی په‌سه‌ندكرد.
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی لایه‌نه عیراقییه‌كان دژایه‌تی ئه‌و یاسایه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، به تایبه‌تی عه‌ره‌بی سوننه، به‌ڵام وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان وتی: "له سایه‌ی ده‌ستوری عیراقدا به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و گاز له ده‌سه‌ڵاتی ههرێمهكاندایه و سه‌ركه‌وتنیشمان له‌و بواره‌دا كه‌وتۆته سه‌ر موماره‌سه‌كردنی ئه‌و مافه" هه‌روه‌ها وتیشی: "یاسای نه‌وتی كوردستان به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و مافه‌یه".
له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی ئه‌م دواییه ناكۆكی زۆر كه‌وته نێوان حكومه‌تی عیراقی و حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، وه‌زیری نه‌وتی عیراقی حسێن شه‌هرستانی له نیسانی رابردوودا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه رێككه‌وتننامه‌كه‌ی كۆمپانیای DNO و حكومه‌تی هه‌رێم شه‌رعی نییه، چونكه حكومه‌تی ناوه‌ندی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نیشان نه‌داوه.
به‌ڵام مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لحوره رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئه‌و گرێبه‌ستانه حكومه‌تی هه‌رێم ئیمزایان له‌سه‌ر كردووه له‌لایه‌ن به‌غداوه رهتبكرێنهوه ئه‌وا كارتی كشانه‌وه له حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی به‌كارده‌هێنن"، هه‌روه‌ها وتیشی: "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراقی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عیراق جوڵایه‌وه، ئه‌وا گه‌لی كوردستان مافی خۆیه‌تی بڕیار بدات".