ئاماده‌كردنی: عوسمان عه‌سكه‌ری
ره‌وشت بابه‌تێکی زۆر گرنگه زیندوی کۆمه‌ڵگایه که له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌کرێت، شه‌پۆلی بیری نوێ و ئایدیۆلۆجیای ره‌نگاوڕه‌نگ له‌م جیهانه فراوانه سه‌ریان هه‌ڵداوه‌و پێناسه‌ی تایبه‌ت بۆ ره‌وشت داده‌ڕێژن.
له‌هه‌ر قۆناغێکی پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تیدا ره‌وشت ده‌بێته بابه‌تێکی گرنگ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و پێداچونه‌وه‌ی سه‌رله نوێ و به‌شێوازێکی نوێ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، بۆیه له‌جیهانی ئه‌مڕۆی پێشکه‌وتودا ره‌وشتی دیموکراتی وتووێژی زۆری له‌سه‌رده‌کرێت، له‌پێناو چۆنیه‌تی گونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستادا له گۆڕه‌پانی جیهانی پێشکه‌وتودا زۆر لایه‌ن و بیرۆکه‌ی نوێ ململانێ له‌سه‌ر پێناسه‌ی ره‌وشت ده‌که‌ن، باس‌و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر مه‌فهومی ره‌وشتی دیموکراتی، ئایا ته‌نها ئه‌م مه‌فهومه ده‌بێت سه‌رتاسه‌ری جیهان بگرێته‌وه... یاخود ئێمه‌ی مرۆڤ ده‌توانین تێگه‌یشتنی جیاوازمان بۆ ره‌وشت هه‌بێت و له‌هه‌مان کاتدا له‌گه‌ڵ یه‌کدی له‌سه‌ر نۆرم‌و هاوتایه‌کی گونجاو به‌شێوازێک پێکه‌وه ژیان و هاوخه‌بات له‌ئه‌م جیهانه فراوانه په‌سه‌ند بکه‌ین که ناکۆکی له نێوان تێگه‌یشتنی رهوشتهکانمان دروست نه‌بێت.
ئه‌مانه‌و زۆر بابه‌تی دیکه ده‌رگا ئاواڵهدهکهن بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و پشکنین ده‌رباره‌ی مه‌فهومی ره‌وشت به‌گشتی و ره‌وشتی دیموکراتی به‌تایبه‌تی، ئه‌گه‌ر به‌کورتی چاوێک به روداوه‌کانی جیهاندا بخشێنین ده‌بینین که روخانی دیواری به‌رلین روداوی قۆناغێکی گرنگ بو له‌ژیانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و له‌هه‌ناویدا سیستێمێکی نوێی فه‌رمانڕه‌وایی هاته‌کایه‌وه و گه‌شه‌ی کرد، ئه‌م سیستمه نوێیه بو بهڤایرۆسێک بۆگیانی رژێمه دیکتاتۆره‌کانی جیهان و کۆتایی به‌زۆرێک له رژێمه دیکتاتۆره‌کان هێنا، له‌م سیستمه نوێه‌دا وێڕای له‌دایک بون دیموکراتی به‌رده‌وام خۆی نۆژه‌ن ده‌کاته‌وه‌و بۆیه مرۆڤ مافی خاوه‌ندارێتی خۆی و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی ژیان، مافی ده‌ربڕین و بڕیاردانی هه‌یه. ئه‌م سیستێمه هێنده به‌خێرایی جیهانی گۆڕیوه‌و ده‌گۆڕێت ته‌نانه‌ت کردویه‌تی به‌گوندێکی بچکۆڵانه، بۆیه ده‌بینین فێرخوازێک له‌یه‌کێک له‌زانکۆکانی واشنتۆن سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌ی که ده‌خوازێت به‌ده‌ستیان بهێنێت له‌ڕێگه‌ی میدیا‌و ئینته‌رنێته‌وه (په‌یوه‌ندی ئه‌لکترۆنیه‌وه) زۆر به ئاسانی ده‌توانێت به‌ده‌ستیان بهێنێت، به‌هه‌مان جۆر فێرخواز له زانکۆکانی تۆکیۆ، له‌نده‌ن وه‌یاخود نیوده‌لهی ته‌نانه‌ت له‌یه‌کێک له گونده‌کانی کوردستاندا دتوانێت له‌ڕێگه‌ی هه‌مان سیستێمه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه به‌ده‌ست بهێنێت که‌ده‌خوازێت.
ئێمه له کوردستان، له کاکڵه‌ی گۆڕانکاریه‌کانی جیهاندا خۆمان ده‌بینینه‌وه، زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره بۆ ئێمه، چونکه له بناغه‌وه بیر‌و تێڕوانینمان، کات و شوێنمان وه دوری رێگامان ده‌گۆڕێت. من دڵنیام ئه‌م په‌یوه‌ندیه ئه‌لکترۆنیه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا هێنده به‌خێرایی ئێمه‌ی گۆڕیوه له چاوتروکاندنهکانی خۆمان خێراتر. له‌مانه‌ش زیاتر بۆ چونمان، بیروڕامان، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانمان به‌هۆی ئینته‌رنێته‌وه له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆمان دهگۆڕدرێنهوهو ده‌چنه ناویهکدیهوه که ته‌واوی کولتور‌و ره‌وشتمان، روانگه‌مان بۆژیان ده‌گۆڕێت به‌جۆرێک که‌پێشتر مه‌حاڵ بوو. له‌هه‌مان کاتدا چوارچێوه‌کانی کولتوری کۆمه‌ڵگاو یاسا کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئیدارییه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌درێنه به‌ر لێکۆڵینه‌وه‌و پشکنین، ئه‌نجام ده‌بێته هۆی ته‌وژمی به‌دیموکراتی بون له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان. به‌پێی ئه‌م ته‌وژمه نوێیه‌ش ره‌وشتی مرۆڤایه‌تیمان، ئاکار‌و ئاکارزانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوه‌و دێت. بۆ دیاریکردن و چۆنیه‌تی کاردانه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه نوێیه له‌ناخ و ده‌رونمان، له‌سه‌ر ئاکار‌و ئاکارزانی کۆمه‌ڵگای کوردستان له هاوینی ساڵی 2006 به‌مه‌به‌ستی توێژینه‌وه راپرسیهکم ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی له‌کوردستان ئه‌نجام دا.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به هه‌مو تاکێکی کۆمه‌ڵگای کوردیه‌وه هه‌یه، چونکه کۆمه‌ڵگای کوردی به‌چه‌ندین پرۆسه‌ی زۆر دژوار‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و راسته‌وخۆ به‌شداره له گێژاوی قه‌یرانی نێودهوڵهتیو ره‌وشتیش کۆمپۆنهنتێکی (جه‌مسه‌رێکی) سه‌ره‌کی و کاریگه‌ری په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان مرۆڤه‌کانه، لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم سوپاسی ئه‌و هه‌ڤاڵانه بکه‌م که هاوکاریان کردم بۆ چاپکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی فۆڕمه راپرسیه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه، هیوادارم که ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه سودمه‌ندبێت بۆخوێنهرو جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌بێت که هاوکاریان کردم.