راپۆرت: ستاره عارف
كۆمپانیا توركییه‌كان له ریزبه‌ندیی پێشه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیانه‌ن كه له كوردستاندا چالاكییان هه‌یه‌و یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ندێك له‌و كۆمپانیایانه ئاماده‌نین زانیاریی بده‌ن به یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌ران، هه‌روه‌ك ئاماژه بهوهشدهكهن كه هه‌ندێك پرۆژه به داوای تایبهتو به‌بێ ته‌نده‌ر له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ده‌درێته كۆمپانیا توركییه‌كان.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شاندێكی ژوری بازرگانیی شاری وانی توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد‌و به‌ڵێنیاندا كه هه‌وڵی زۆر بده‌ن بۆ قه‌ناعه‌ت پێهێنانی لایه‌نی حكومی‌و كه‌رتی تایبه‌تی وڵاته‌كه‌یان له‌پێناو به‌رفراوانكردنی زیاتری چالاكییه ئابوری‌و بازرگانییه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستاندا‌و حكومه‌تی هه‌رێمیش پێشوازیی له‌م هه‌وڵه‌یان كردوه.
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری كۆمپانیاكان، (140- 145) كۆمپانیای توركی له سنوری سلێمانیدا تۆماركراون‌و (200-300) كۆمپانیای توركی له هه‌ولێردا ههنو 48 كۆمپانیاش له دهۆكدا كارده‌كه‌ن، به‌وپێیه‌ش زیاتر له 490 كۆمپانیای توركی له هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن.
تا ئێستاش ئامارێكی ورد‌و تایبه‌ت به ژماره‌ی ئه‌و كۆمپانیا توركیانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا كارده‌كه‌ن، له‌به‌رده‌ستدا نییه، چونكه به وته‌ی به‌رپرسێكی ژوری بازرگانیی سلێمانی، هه‌ندێك له‌و كۆمپانیانه ناوی خۆیان تۆمارناكه‌ن، بۆیه نازانن كه ژماره‌یان چه‌نده‌و باسیش له‌وه ده‌كرێت كه كۆمپانیا توركییه‌كان به یارمه‌تیی حیزب‌و په‌یوه‌ندیی تاكه‌كه‌سیی دێنه هه‌رێمه‌وه، بۆیه رێوشوێنی ته‌واویان له‌گه‌ڵدا ناگیرێته‌به‌ر.
سۆران ئه‌حمه‌د ئیسماعیل، مافپه‌روه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری كۆمپانیاكانی سلێمانی، ده‌ڵێت ئاگاداری كۆمپانیا توركییه‌كانیان كردوه‌ته‌وه سه‌ردانیان بكه‌ن تا ناویان تۆمار بكرێت، كه ئێستا به‌پێی یاسای ژماره (5)ی ساڵی 1989ی تایبه‌ت به لقی كۆمپانیا‌و نوسینگه بیانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تیان پێدهدرێتو ئه‌م یاسایه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن كه له وه‌زاره‌ته‌وه بۆیان هاتوه. سۆران ئه‌حمه‌د وتیشی: "كۆمپانیای بیانی ته‌نها مۆڵه‌تی كاركردن وهردهگرنو ناو تۆمار ناكه‌ن، بۆیه ئه‌م یاسایه تایبه‌ته به وه‌رگرتنی ناوی كۆمپانیای نیشتمانی".
یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌ران هه‌ندێك له كۆمپانیا توركییه‌كان به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن كه كاتێك داوای كار‌و سی ڤی له‌و كۆمپانیایانه ده‌كه‌ن تا ئاست‌و توانایان بزانن، ئه‌وان "وهڵامنادهنهوهو زانیاریی له‌سه‌ر كار‌و چالاكییه‌كانیان ناده‌ن"، بۆیه له یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌ران دروستكردنی پردی خه‌سره‌و خاڵ له سلێمانی به نمونه ده‌هێنرێته‌وه كه ئه‌و كۆمپانیایه‌ی پرۆژه‌كه جێبه‌جێده‌كات، لای ئه‌وان ئه‌ندام نییه‌و به داوای تایبه‌ت (دعوه خاصه) پرۆژه‌كه‌یان دراوه‌تێ.
له‌لایه‌كی تره‌وه تا ئێستا هیچ كۆمپانیایه‌كی توركی نه‌خراوه‌ته لیستی ره‌شه‌وه‌و به وته‌ی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانیش ئه‌م لیسته ته‌نها كۆمپانیا خۆماڵییه‌كان ده‌گرێته‌وه.
به رای د. جه‌بار قادر، شاره‌زا له په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و كورددا، چالاكبونی كۆمپانیا توركییه‌كان له كوردستاندا دهگهإێتهوه بۆ ئه‌و كرانه‌وه‌یه‌ی كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ باكوری عێراقدا هه‌یانه، ئه‌وه‌شی باسكرد كه ئه‌وان ده‌توانن هاریكاربن بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك له گیروگرفته‌كان، چونكه هه‌ست ده‌كه‌ن كه كه‌شوهه‌وای سیاسی له‌باره.
به‌شداریی كۆمپانیاكانی توركیا له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا رۆڵی هه‌بوه له چالاكیی بازرگانیداو له بواری ئاوهداكردنهوهشدا هه‌رێم سودی له ئه‌زمونی شارهزاییو توانای تهكنهلۆژییو مرۆیی ئه‌و كۆمپانیایانه وه‌رگرتوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه له هه‌رێم ئاسانكاریی جۆراوجۆر بۆ هاتنو كاركردنی كۆمپانیا توركییه‌كان كراوه.
ئارام عه‌لی، شاره‌زا له دۆزی توركیادا، باس له‌وه‌ده‌كات كه په‌یوه‌ندیی ئابوریی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ شتێكی ئاساییه‌و له‌نێوان هه‌مو وڵاتاندا هه‌یه، ئێستاش كه ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆمپانیای توركی له هه‌رێمدا چالاكیی ده‌نوێنن، ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی ئابوری‌و وه‌به‌رهێنانه‌وه په‌یوه‌ندی دروستبكه‌ن.
ئارام عه‌لی پێشیوایه كه ئیداره‌ی هه‌رێم له رێگه‌ی رێگه‌خۆشكردن بۆ هاتنی كۆمپانیا توركییه‌كان ده‌یه‌وێت بهركهناری مه‌ترسییه‌كانی توركیا بكات‌و ئه‌مه‌ش به جۆره فێڵكردنێك له خۆمان ناوده‌بات، به‌وپێیه‌ی وه‌ك ئه‌و وتی: "توركیا پیشه‌سازیی قورس‌و گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنان ناهێنێته كوردستانه‌وه‌و له كوردستانیش سه‌رچاوه‌یه‌كی پیشه‌سازیی قورس بونی نییه، بۆیه ئه‌وه‌ی كه توركیا زیادیكردوه، خوارده‌مه‌نی‌و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازییهو هه‌رێم وه‌ك بازاڕێك به‌كارده‌هێنێت".
پرۆژه‌ی پردی خه‌سره‌و خاڵ كه یه‌كێكه له پرۆژه گه‌وره‌كانی شاری سلێمانی، یه‌كێكه له‌و نمونانه‌ی كه ده‌وترێت به داوای تایبه‌ت (دعوه خاصه) دراوه به كۆمپانیایه‌كی توركی، به‌ڵام ئازاد ره‌سوڵ عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندازیاری شاره‌زاو به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی نه‌خشه‌دانان له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی‌و ئه‌ندامی بۆردی سه‌رپه‌رشتی پرۆژه‌كه، ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه به‌وجۆره ئه‌و پرۆژه‌یه درابێت به كۆمپانیاكه‌و وتی: "پرۆژه‌كه به ته‌نده‌ر دراوه به كۆمپانیای گونه‌ی توركی". ئازاد ره‌سوڵ هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد كه دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه له كاره‌كه‌ی دواكه‌وتو به‌پێی یاسا به بڕی 10% سزای مادیی درا، ئیشه‌كه‌ی به‌جێهێشت.
هاوكات بڵند جوامێر، به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی له یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی سلێمانی ده‌ڵێـت: "هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له هه‌ر جۆرێك بێـت، ده‌بێـت له‌لای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری كۆمپانیاكان تۆمار كرابێت‌و نوسراویان بۆ هه‌مو فه‌رمانگه حكومییه‌كان كردوه كه له پێدانی پرۆژه‌كه‌دا هه‌ر كارێك په‌یوه‌ندی به به‌ڵێنده‌رایه‌تییه‌وه هه‌بو، پێویسته ناسنامه‌ی به‌ڵێنده‌رایه‌تیان پێبێت‌و بێ ئه‌و ناسنامه‌یه نابێت ته‌نده‌ریان بده‌نێ"، بڵند وتیشی: "حكومه‌ت په‌یڕه‌وی ئه‌و رێنماییانه ناكات".
بڵند جوامێر ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه پرۆژه‌ی پردی خه‌سره‌و خاڵ به‌بێ تهندهرو به (دعوه خاصه) دراوه به كۆمپانیاكه‌و پرۆژه‌ی پردی دوڕیانی سه‌رچناریش به هه‌مانشێوه به بانگهێشتی تایبه‌ت دراوه به‌و كۆمپانیایه‌ی كه لای ئه‌وان ئه‌ندام نییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌ران هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد كه پێشنیازیان كردوه ئه‌و كۆمپانیا گه‌ورانه‌ی له ده‌ره‌وه حكومه‌ت ده‌یانهێنێت، با كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانیش كاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، چونكه ئه‌و كۆمپانیایانه كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه گره‌نتیان نییه "بۆیه ده‌بێـت گره‌نتی بكرێن". ئه‌و كۆمپانیا چینییه‌ی كه له رێگه دوسایدهكهی عه‌ربه‌تدا كاریده‌كرد، ئیشه‌كه‌ی به جێهێشتو به وته‌ی بڵندیش كه‌س لێی نه‌پرسییه‌وه.
فه‌ره‌یدون له كۆمپانیای میركۆ كه به‌شێكی رێگه‌ی دوسایدی تاسڵوجه- دوكانیان قیركردوه، باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌وان به‌شه‌كه‌ی خۆیان قیرتاو كردوه‌و لێیان وه‌رگیراوه، به‌شه‌كه‌ی تریشی كه له سورداشه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا دوكان، كۆمپانیایه‌كی توركی ده‌یكات، به‌ڵام به وته‌ی ئه‌و كاره‌كه‌یان ته‌واو نه‌كردوه، چونكه "خاونو به خێرایی كارناكه‌ن"، فه‌ره‌یدون پێشیوایه كه ئه‌و كۆمپانیایانه پابه‌ند نابن به كاتی دیاریكراوی پرۆژه‌كانه‌وه، بۆیه ده‌گاته ئه‌وه‌ی كه غه‌رامه بكرێن، كه غه‌رامه‌ش كران، ههڵدێنو ده‌ڕۆن، ئه‌وه‌شی وت كه "كاره‌كانیان له‌ڕوی هونه‌رییه‌وه جوانه، به‌ڵام له‌سه‌رخۆو هێواشن".
به بۆچونی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانان له شاره‌وانیی سلێمانی، له‌ڕوی ته‌كنیكییه‌وه كۆمپانیا توركییه‌كان توانایان له كۆمپانیا خۆماڵییه‌كان زیاتره، ئه‌وان ستافی خۆیان بۆ كاركردن ده‌هێنن كه له كوردستاندا ئه‌و كرێكاره ناوهندو هونهریو ته‌كنیكیانه نییه.
سۆران ئه‌حمه‌د به پێویستی ده‌زانێت كاتێك كۆمپانیای بیانی دێته كوردستان، لایه‌نی به‌ڵێنده‌ر گره‌نتی لێوه‌ربگرێت "گه‌وره‌ترین كێشه ئه‌وه‌یه كه گرێبه‌سته‌كانمان تۆكمه نین"، بۆیه پێویسته 20-30%ی تێچونی هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك وه‌ك بارمته له كۆمپانیای جێبه‌جێكار وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغ به قۆناغ له چونه پێشه‌وه‌ی كاری پرۆژه‌كه، پێشینه بدرێته كۆمپانیاكه، به بۆچونی سۆران بانگهێشتی تایبه‌تی كۆمپانیا بیانییهكانو پێدانی پرۆژه به داوای تایبه‌ت "كارێكی خراپ نییه"، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو كه له‌كاتێكدا كۆمپانیاكه چه‌ند ناوبانگی كاركردنیشی باش‌و سه‌ركه‌تو بێت، به‌ڵام هه‌ر ده‌بێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكرێت، "له هه‌رێمدا ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره بكرایه، پرۆژه‌كان سه‌ركه‌وتو ده‌بون، به‌ڵام دیاره كه‌مه یان ناكرێت"، وتیشی: "كۆمپانیای گه‌وره هه‌یه به بانگهێشتی تایبهتو جێبه‌جێكردنی راسته‌وخۆ پرۆژه ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می رژێمیشدا به جێبه‌جێكردنی راستهوخۆو بانگهێشتی تایبه‌تی دهكراو به ته‌نده‌ر نه‌بو، به‌ڵام گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا كراوه".
سۆران پێیوایه بانگهێشتی تایبه‌تی له هه‌مو كاتێكدا نابێت، به‌ڵكو پێویسته له بواره‌كه‌دا تایبه‌تمه‌ند بێت‌و به ئاسایی نازانێت ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له توانای كۆمپانیا ناخۆییهكاندایه به راسته‌وخۆ بدرێنه كۆمپانیای بیانی، به‌ڵام پێی ئاساییه كه بۆ پرۆژه‌ی له جۆری نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌و تونێلێكو پردێكی به‌هێز بانگهێشتی تایبه‌تی كۆمپانیایه‌كی بیانی بكرێت، به‌وپێیه‌ی كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان كه‌متر شاره‌زاییان هه‌یه له‌و بواره‌دا.