ئاماده‌كردنی: عه‌بدوڵڵای مه‌لا نوری
جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان‌و سه‌رۆك كۆماری عێراق، له 18/12/2008 به ئاراسته‌ی چاكسازیی‌و به دامه‌زراوه‌ییكردنی حكومهتو دورخستنه‌وه‌ی له هه‌یمه‌نه‌ی حیزب، پرۆژه‌یه‌كی خسته به‌رده‌م ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبهكهییو به كۆی ده‌نگ بإیاریان له‌سه‌ردا، هاوكات هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی ههرێمو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مه‌بده‌ئیه‌ن بیرۆكه‌ی پرۆژه‌كه‌یان به باش زانی.
ئه‌مه یه‌كه‌مین پرۆژه‌ی ره‌سمییه كه له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی پله بڵنده‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت به‌وشێوه‌یه، له‌كاتێكدایه زیاتر له 16 ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت، كه له 19/5/1992 به ئاماده‌بونی چاودێرانی ناوخۆیی‌و بیانی‌و به به‌رچاوی ژماره‌یه‌كی زۆر له میدیاكانی جیهانه‌وه، خه‌ڵكی كوردستان رویانكرده سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی دیموكراتیدا نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن، سیاسه‌تمه‌داری كورد نه‌وشیروان مسته‌فا به‌مشێوه‌یه وه‌سفی هه‌ستی خه‌ڵك ده‌كات له‌و رۆژدا (له‌و رۆژه‌دا خه‌ڵكی كوردستان سه‌لماندیان نه‌ته‌وه‌ن، خاوه‌نی هۆشی نه‌ته‌وه‌یین، ده‌زانن ئامانجی نه‌ته‌وه چییه، قازانجی نه‌ته‌وه له چیدایه، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی چۆن بپارێزن).
سیاسهتمهدارو رۆشنبیران پێیانوایه پرۆژه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكه، له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له رابردودا نه‌یتوانی له ئاستی كێشه چارهنوسسازو پێداویستییه‌كانی تری خه‌ڵكی كوردستاندا بێت. هۆكاری سه‌ره‌كیشی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی چڕ حیزب‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خزاێنرانه ناو هه‌مو كایه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵ، هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی (یاسادانان‌و جێبهجێكردنو دادوه‌ریی) هه‌مو رێكخراو هێزه ئابوری‌و مرۆییه‌كانی تر، دارایی‌و راگهیاندنو یاسا‌و سوپا، له‌نێوان هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداردا دابه‌ش بوه، ئینتیمای حیزبی بوه‌ته پێوه‌ر له دانان‌و دامه‌زراندنی هه‌مو پیاوانی حكومه‌ت، پسپۆڕێكی یاسای ده‌ستوریش پێیوایه ئه‌و سیستمه حیزبایه‌تییه‌ی كه ئه‌مڕۆ له كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێت، نزیكه له سیستمی حیزبایه‌تیی عێراقی كۆن‌و وڵاتانی سۆسیالیستی.
قادر عه‌زیز، سكرتێری حیزبی زه‌حمه‌تكێشان، له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌یه تا ئێستاش هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ده‌ست حیزب‌دا كۆبونه‌ته‌وه، حیزب له‌سه‌روی هه‌مو دهسهڵاتهكانهوهیه، له سه‌روی یاساوه‌یه، له وڵاتی ئێمه‌دا پهرلهمانو حكومه‌ت بڕیاری حیزب جێبه‌جێ ده‌كه‌ن به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی دنیاوه، (په‌رله‌مان له كوردستاندا له ئاستی داواكاریی حیزب‌دا بوه‌ته ده‌زگایه‌كی ته‌نفیزی)، حیزب له وڵاتی ئێمه‌دا له‌سه‌روی حكومه‌ته‌و هه‌مو ده‌زگاكانی تره‌وه‌یه".
هیوا میرزا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتوش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست ده‌یان قه‌یرانه‌وه ده‌ناڵێنێت، كه ده‌رئه‌نجامی ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره، سه‌رهه‌ڵدانی بارودۆخه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دو هۆكاری سه‌ره‌كی (یه‌كه‌م بازرگانیی بهرپرسو ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، دوه‌م دانه‌نانی كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو).
نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌وباره‌وه له وتارێكدا كه پێشتر له رۆژنامه‌دا بڵاوی كردوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ له كوردستاندا هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، جێبه‌جێكردن، دادوه‌ریی هه‌یه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه رۆژانه كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌رسێكیان له‌لایه‌ن حیزبه‌وه دروستكراون، حیزب ئاراسته‌یان ده‌كات، به‌پێی فهرمانو رێنمایی‌و ئامۆژگاریی حیزب‌و له چوارچێوه‌ی سنورداردا ده‌جوڵێنه‌وه"، پێشیوایه "حیزب زاڵه به‌سه‌ر هه‌مو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا، دڵسۆزیی بۆ حیزبه نه‌ك بۆ نیشتمانپهروهریو لێهاتویی حیزب رۆڵی بڕیارده‌ری هه‌یه له دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندانی حیزب‌دا له مجهورو مزگه‌وته‌وه تا فه‌راشی بنكه‌ی تهندروستیو تا ده‌گاته وه‌زیرو سه‌فیر، ئه‌مانه به‌كارده‌هێنێت بۆ فراوانكردنی نفوسی خۆی‌و به‌تایبه‌ت سه‌ركرده‌كانی".
كه‌میی پرۆژه‌ی خزمهتگوزارییو نه‌بونی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی وایكردوه له رابردودا له زۆر ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان گروپ‌و ده‌سته‌ی گه‌نجان به‌ناوی جیاوازه‌وه دروستبن له‌پێناو گوشارخستنه سه‌ر حكومه‌ت بۆ چاكسازیی، رێپێوانی جه‌ماوه‌ریی له هه‌ولێرو سلێمانی‌و كهلارو هه‌ڵه‌بجه‌و چهمچهماڵو سۆران‌و چه‌ند شوێنی تری كوردستان سه‌ریهه‌ڵدا، كه خۆپیشانده‌ران له داواكارییه‌كانیاندا خوازیاری دابینكردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بون، وه‌كو كار‌و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاریی كاره‌باو ئاو، سوته‌مه‌نی، له ئه‌نجامی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان پۆلیس‌و خوپیشاندهراندا، ژماره‌یه‌ك كوژراو برینداری لێكهوتهوه.
دواتریش چه‌ندین پرۆژه‌ی نهێنیو ئاشكرا له‌لایه‌ن رۆشنبیران‌و سیاسهتمهدارو كه‌سانی حیزبی‌و غه‌یره حیزبی له‌پێناو ئه‌نجامدانی چاكسازیی خرانهونهتهڕو، له تازه‌ترین هه‌ڵوێستیشدا ده‌سته‌یه‌ك كادیری یه‌كێتی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌ناوی (ره‌گ) خۆیان راگه‌یاند، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای چاكسازیان كرد له حیزب‌دا، كه‌موكورتییه‌كانی حكومهتیشیان گه‌ڕانده‌وه بۆ كه‌موكورتیی حیزب.
له رابردودا هه‌ردو حیزب بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه، رێككه‌وتنی ستراتیژیان به‌ستوه، به‌ڵێنیان به یه‌كتر داوه هێرشی راگه‌یاندن له‌سه‌ر یه‌كتر كه‌مبكه‌نه‌وه، چه‌ندین نوسراوی ره‌سمیی له ئۆرگانه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی هه‌ردو حیزبه‌وه گشتێنراون له‌پێناو رێگهكردن له گلهییو گازنده‌ی كادیره‌كانیان له حیزب‌و حكومه‌ت.
هیوا میرزا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتوی ئیسلامی، له‌دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه به گرنگ وه‌سف ده‌كات، ده‌ڵێت: "پێشتریش ئێمه پرۆژه‌مان هه‌بوه له‌پێناو چاكسازیی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانی حیزب له كاری پهرلهمانو حكومهتو قه‌زادا"، هیوا پێشیوایه كاروباری حیزب له هه‌رێمی كوردستاندا له خولگه‌ی خۆی لایداوه‌و ده‌ستی گه‌یشتوه‌ته هه‌مو لایه‌ك، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "حیزب له هه‌رێمی كوردستاندا چنگاڵی ده‌گاته بچوكترین یه‌كه‌ی ئیداریی، هه‌مو بواره‌كانی بۆخۆی قۆرخ كردوه، له‌مه‌شدا گرفتی نه‌بونی یاسامان نییه، گرفتی ئێمه ئه‌وه‌یه یاسا سه‌روه‌ر نییه".
بارودۆخی ههرێمو كه‌موكورتییه‌كانی دهسهڵاتو ده‌ستوه‌ردانی حیزب له كاروباری حكومهتو پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، له چه‌ندین راپۆرتی ئهمریكیو ئه‌وروپیدا ئاشكراكران، هه‌ندێك له رۆژنامه جیهانییه‌كانیش له رابردودا باسیان لهوهكردوه كه‌موكورتی له كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌ك ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان متمانه‌یان به سه‌ركرده‌كانیان نه‌مێنێت.
جه‌وهه‌ر نامیق سالم رای وایه حیزب ده‌زگاكانی حكومه‌تی قۆرخ كردوه له ئێستاشدا چاكسازیی پێویستییه‌كی حه‌تمییه، چ له‌ناو حیزب‌و چ له‌ناو حكومه‌ت، پێشیوایه ئه‌م ئه‌زمونه گه‌یشتوه‌ته بنبه‌ست، له‌وباره‌وه وتی: "مۆنۆپۆلكردنی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی‌و حكومی ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌تا ئه‌و مۆنۆپۆلكردنه به‌رده‌وامیی هه‌بێت، هیچ چاكسازییه‌ك ناگاته ئامانجی سه‌ره‌كیی خۆی"، وتیشی: "ئه‌و مۆنۆپۆله‌ی كه ئه‌مڕۆ حیزب ده‌یكات، له‌ژێر په‌رده‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موی پاساوه‌و دوهره له راستییه‌وه".
جه‌وهه‌ر نامیق رای وایه له ئێستادا زه‌حمه‌ته چاكسازیی بكرێت به‌وشێوه‌یه‌ی ریفۆرمخوازه‌كان ده‌یانه‌وێت، له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "حیزب كاتێك ده‌توانێت هه‌وێنی چاكسازیی بێت، پابه‌ندبێت به په‌یڕه‌وو پرۆگرامی خۆیه‌وه له قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات دوربكه‌وێته‌وه"، هه‌روه‌ها پێشیوایه حیزبی راسته‌قینه پێش هه‌مو شت ده‌بێت په‌یڕه‌و له ده‌ستوره‌كه‌ی خۆی بكات، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "قیاده‌ی حیزبێك رێزی نه‌بێت بۆ ده‌ستوری حیزبه‌كه‌ی خۆی كه له‌میانی دو كۆنگره‌ی بۆ دانراوه قاعیده‌و كهوادیرهكانی بڕیاری له‌سه‌رداوه، ناتوانێت پابه‌ندی یاسا‌و ده‌ستوره‌كانی تر بێت".
جه‌وهه‌ر نامیق رای وایه چاكسازیی له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌بێت له‌كاتێكدا معارهزهیهكی راسته‌قینه وجودی هه‌یه "بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازیی ئه‌نجامبدرێت پێویسته هه‌ڵبژاردن ببێته پێوه‌ر، زۆرینه‌و كه‌مینه كاری پێبكرێت، كه‌مینه رێز له ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه بگرێت‌و زۆرینه‌ش گوێ بگرێت له هه‌ڵوێستی كه‌مینه، هه‌روه‌ها ده‌بێت معاره‌زه هه‌بێت، هیچ دیموكراتییهك بێ بونی معاره‌زه مومكین نییه بگات به ئامانج".
له‌لایه‌كی تره‌وه قادر عه‌زیز پێیوایه تا ئه‌وكاته‌ی حیزبه‌كان، وه‌زاره‌ته‌كان، داموده‌زگاكانی ئاسایش‌و سوپا‌و هه‌مو شته تایبه‌تییه‌كانی خۆیان له چوارچێوه‌ی ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یدا به‌پێی یاسا رێكنهخهنهوه، ئه‌سته‌مه سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌یه‌كی له‌وجۆره.
ده‌ستوه‌ردانی حیزبی ته‌نها له رێی كوردستاندا ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی نه‌بوه، به‌ڵكو ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستانیشی گرته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراقه‌وه هه‌مان نمونه‌ی حكومڕانیی هه‌رێمی كوردستانیان گواسته‌وه بۆ ناوچه تازه ئازادكراوه‌كان.
جه‌وهه‌ر نامیق سالم له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌م بارودۆخه ده‌رفه‌تی گه‌وره‌ی له‌كیسی كورد دا به جۆرێك هه‌ندێك له به‌رپرسه‌كان ره‌نگه ئێستا په‌نجه‌ی خۆیان بگه‌زن"، ئه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر به‌راوردی ئێستا بكه‌ین له‌گه‌ڵ شه‌ش ساڵ پێش له ئێستا، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت چیمان لهكیسداوه، ئه‌و بارودۆخه وایكرد كه پێشتر كه‌ركوك قودس‌و دڵی كوردستان بو، ئێستا ورده ورده خه‌ریكه له بیرمان ده‌چێت".
عوسمان بانی مارانی، ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی سه‌وز، پێیوایه ده‌ستكه‌وتی گرنگی ئه‌م میلله‌ته به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی حیزبییه‌كانه‌وه له كه‌ناری فه‌وتاندان، له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "زۆر له ده‌ستكه‌وته‌كانمان به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبه‌وه دانا، ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له ناوچه تازه ئازادكراوه‌كان خولقاندمان، زه‌حمه‌ته بتوانین وه‌كو پێش رۆیشتنمانی لێبكه‌ینه‌وه".
ئازاد جوندیانی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه، پرۆژه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار به گرنگ ده‌زانێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرێ‌و گۆڵه‌كانی نوێبونه‌وه له‌ناو یهكێتیو حكومه‌تیشدا، ئه‌و پێیوایه ئه‌و پرۆژه‌یه له‌وه فراوانتره له چوارچێوه‌ی یه‌كێتیدا قه‌تیس بكرێت، هیواداریشه لایه‌نه‌كانی تریش كه به‌شدارن له حوكم، بیانگرێته‌وه، پێشیوایه "پرۆژه‌كه تێپه‌ڕاندنی قۆناغێكی نوێیه له حوكمی خۆماڵی‌و نابێت له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك یه‌كی نه‌گرتوه‌ته‌وه، پرۆژه‌یه‌كی له‌وجۆره په‌ك بخرێت".
مه‌سعود ساڵه‌یی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی ئه‌و پارته، له‌باره‌ی بایه‌خی پرۆژه‌كه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد‌و هه‌ردو حیزبه پرۆژه‌ی چاكسازیی كارا بكرێت، پرۆژه‌یه‌كی باشه"، له‌و بڕوایه‌دایه ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام حیزب پابه‌ندبێت به به‌رنامه‌ی كاری خۆیه‌وه"، ئه‌مه‌ش به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه ده‌زانێت كه ئه‌و حیزبه له بواره‌كانی تریشدا كاری پراكتیكی ده‌كات.
ساڵه‌یی له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌رچی باری ئه‌م دو حیزبه قورسه، به‌ڵام ده‌ستوه‌ردانی حیزبی به‌شێوه‌یه‌ك كه تاكی حیزبی ببێته جێگره‌وه‌ی كه‌سانی ئیداریی، ئه‌مه كارێكی نه‌ویستراوه"، پێشیوایه هیچ رێگرێك نییه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه تا ئێستاش ماون، "به‌ڵام ده‌زگای وه‌كو ئاسایش كه له رابردودا به جۆرێك له جۆره‌كان له كێشه‌كان گلاون، ره‌نگه ئه‌مانه ئاسان نه‌بێت بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌یان به‌په‌له".
یاساناسان بۆچونیان وایه ئه‌و سیستمی حیزبایه‌تی كه ئه‌مڕۆ له كوردستاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، هاوشێوه‌ی سیستمی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه تاك حیزب تێیدا ده‌سه‌ڵاتداره‌و هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ده‌ستی یه‌ك حیزب‌دا كۆبوه‌ته‌وه.
شۆإش حه‌سه‌ن، مامۆستای یاسای ده‌ستوری له زانكۆی كۆیه، پێیوایه سیستمی حیزبایه‌تی له كوردستاندا زیاتر نزیكه له سیستمی وڵاته سۆسیالیسته‌كان، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و سیستمه حیزبییه‌ی كه ئه‌مڕۆ له كوردستان هه‌یه، نه سیستمی دو حیزبییه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌مریكا هه‌یه، نه سیستمێكی فرهحیزبیشه كه جگه له پارتی‌و یه‌كێتی حیزبه‌كانی تریش به‌شداریی كارایان هه‌بێت له حكومه‌تدا، به‌ڵكو ئه‌گه‌رچی دو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌یه، به‌ڵام زیاتر له سیستمی حیزبیی وڵاتانی سۆسیالیستی‌و عێراقی كۆن‌و ئه‌و وڵاتانه ده‌چێت كه سیستمی یه‌ك حیزبی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات".
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا پسپۆڕه‌كه‌ی یاسای ده‌ستوری پێیوایه هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له كوردستان نه‌یاتوانیوه رۆڵی راسته‌قینه‌ی حیزب بگێڕن، چونكه له ساڵی 1992 تا ئێستا نه‌خشه‌ی ژیانی سیاسیی حیزبه‌كان هه‌روه‌ك خۆیانه‌و گۆڕانكاریان تێدا نه‌كراوه، بۆیه "پێویسته هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به به‌رنامه‌ی خۆیاندا بچنه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه حیزب وه‌سیله‌یه بۆ سه‌قامگیربونی دیموكراتی، خزمه‌تی خه‌ڵك‌و سیستمی سیاسی، نه‌ك وه‌سیله‌یه‌ك بۆ قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات به‌وشێوه‌یه‌ی كه له كوردستاندا ده‌بینرێت، له وه‌زیره‌وه تا گزیر پێویسته به ته‌زكیه‌ی حیزب دابنرێن".