دیه فازل
له كاتێكدا قۆناغی راپرسی گرنگترین قۆناغه له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ، بهلاَم شێواز و چۆنێتی ئه‌نجامدانی راپرسیه‌كه تائێستا نادیاره‌و باسی لێوهنهكراوهو سه‌ركردایه‌تی كوردیش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردی له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و راپرسیه، كه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا یان شار‌و شارۆچكه‌كان بكرێت، ژماره‌یه‌ك له پسپۆرانی یاسایی و جوگرافیش پێیان وایه كورد له‌ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوودا زۆر كه‌مته‌رخه‌م بووه‌و نه‌یتوانیوه كه‌ركوك بكاته ئه‌مرێكی واقع وه‌ك شارێكی كوردی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
د. مارف عومه‌ر گوڵ پسپۆر له بواری یاسای نێوده‌وڵه‌تی به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: بۆ بریاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه راپرسی له كه‌ركوك له‌سه‌ر ئاستی شار بكرێت یان پارێزگا، ده‌بێت حسابی ئه‌وه‌بكرێت ئه‌و شاره چه‌ند مه‌ركه‌زی شار‌و قه‌زاو ناحیه‌ی له‌گه‌ڵدایه، چونكه ئه‌وه كێشه‌یه‌كی سیاسی گه‌وره‌یه، له ده‌ستوریشدا باس لهوهنهكراوه كه له‌سه‌ر ئاستی شار یان پارێزگا بكرێت، به‌ڵام ئه‌و ناوچانه‌ی چاره‌نوسیان به‌شاری كه‌ركوكه‌وه به‌ستراوه ده‌بێت ده‌نگ بده‌ن، بۆیه ده‌بێت راپرسی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا بكرێت، هیچ ریفراندۆمێكیش راستنیه گه‌ر چاره‌نوسی قهزاوناحیهكان له‌خۆنه‌گرێت.
د. مارف وتیشی: " كورد هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه كه‌مته‌رخه‌م بوه به‌رامبه‌ر به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و به‌رنامه‌یه‌كی ستراتیجی دیاری كراوی نه‌بووه بۆ سه‌پاندنی خۆی و بریاردان له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نوس سازه‌كان، هه‌میشه چاوه‌روانی بهغدابووه تا بریاربدات، ئه‌میش به‌شداربێت له بریاره‌كه‌دا، به‌راستی كورد نه‌یتوانی كه‌ركوك بكاته ئه‌مرێكی واقع و وه‌ك شارێكی كوردی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، كارێكی وانهكرا كه بارودۆخی دارایی و ئابوری كه‌ركوك به‌ند بكرێت به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه ئه‌مه‌یان زۆرگرنگ بوو بۆ كورد، هه‌ربۆیه گه‌ر هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه سه‌ری نه‌گرت و بێئومێدبوین له‌وه‌ی كه ناگه‌رێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان باشتروایه كورد كار بۆئه‌وه بكات كه كه‌ركوك بكرێت به‌هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ.
د.مارف راشیگه‌یاند: كورد زۆری پاره له كه‌ركوك سه‌رف كردووه، بهلاَم بێ به‌رنامه بووه ده‌كرا به پاره‌یه‌كی كه‌متر و كارێكی زیاتر بكربَت، ده‌نگێكی زیاتر بۆ كورد مسۆگه‌ر بكرێت ، به‌داخه‌وه له ماوه‌ی رابردوودا جێگا ده‌ستی دهسهلاَتی كوردی له كه‌ركوك زۆر ده‌گمه‌ن هه‌ستی پێكراوه.
عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه سه‌رۆكی لێژنه‌ی كۆچپێكراوان و راگوێزراوان و ده‌ركراوان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ رۆژنامه وتی: "به‌پێی ماده‌ی 140 و ده‌ستوری عێراق پێویسته راپرسی له كه‌ركوك له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا بێت، تا هه‌موو قهزاوناحیهكان بگرێته‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی كوردیش له‌وه‌دایه كه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا بكرێت، ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌رانه‌وه‌ی كورده‌كانی كه‌ركوكین له هه‌رشوێنێك بن چونكه كه‌ركوك مه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نوسسازه و په‌یوه‌ندی هه‌یه به جوگرافیا و مێژوو و دیاری كردنی سنوری كوردستان بۆیه گشت تواناكان ده‌بێت بخرێنه گه‌ڕ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه رونیشیكرده‌وه: ناكرێت ماده‌ی 140 كه مافی میلله‌تێك دیاری ده‌كات جیابكرێته‌وه ده‌بێت هه‌مووی قۆناغه‌كان پێكه‌وه جێبه‌جێبكرێن ئاسایی كردنه‌وه و گه‌رانه‌وه و سه‌رژمێری و ریفراندۆم بكرێن و پشت به هیچ شتێكی دیكه نه‌به‌سترێت ،ئێستا لیژنه‌ی بالاَی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 گوڕی داوه‌ته خۆی بزانین تاكۆتای ساڵ چی ده‌بێت چۆن ده‌توانرێت جێبه‌جێبكرێت
فازل میرانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه ئاشكرای كرد: سه‌ركردایه‌تی كورد له ئێستا سه‌رقاڵی كاركردنه بۆ دیاری كردنی ئه‌و شێوازه‌ی كه پێویسته راپرسیه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامبدرێت له‌سه‌ر ئاستی شار بێت یان پارێزگا، تیمێك له پسپۆرانی بواری یاسا و ئامار ئاماده‌كراون تا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌و باره‌یه‌وه پێشكه‌ش به قیاده‌ی سیاسی كورد بكه‌ن، ئه‌وكات بریار بدرێت كه راپرسیه‌كه چۆن بكرێت تا به‌رژه‌وه‌ندی كوردا بێت.
فازل میرانی وتیشی: " وه‌ك له‌سه‌ر نه‌خشه ته‌ماشام كردبێت به دیدی من باشتره له‌سه‌ر یه‌كه‌ی ئیداری جیاجیا راپرسی له كه‌ركوك بكرێت ،واته له‌سه‌ر ئاستی ناحیه و قه‌زا باشتره و له‌وانه‌یه بۆ عه‌ره‌ب و توركمانیش ئاوها باشتربێت ،بهلاَم لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتی كه قیاده‌ی سیاسی كورد و په‌رله‌مان له‌سه‌ری رێكبكه‌ون ئه‌وا جارێ ماویه‌تی، مه‌سه‌له‌كه زۆر گرنگه بۆیه ده‌بێت به‌وردی كاری بۆبكرێت".
فازل میرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا مه‌بده‌ئێك هه‌یه كه‌باس له‌وه ده‌كات پشت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ببه‌سترێت بهلاَم باشتر وایه كه په‌له نه‌كه‌ین تاسواری كه‌شتی كه‌سانی دیكه نه‌بین خۆمان لێكۆڵینه‌وه و به‌رچاو رونیمان ههبێتو له‌سه‌ری كاربكه‌ین.
وتیشی: دهسلاَتی كوردی بێده‌نگ نه‌بووه و كاری زۆر كردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنێتی ئه‌نجامدانی راپرسی له كه‌ركوك و زانینی رێژه‌ی ده‌نگی كورد له ناوچه‌كاندا، هه‌ندێك رێكخراوی لابه‌لا لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه و به پاره‌ش چه‌ند راپرسیهكمان به رێكخراوی ناعێراقی كردووه له‌كه‌ركوكدا، بهلاَم ناكرێت قیاده‌ی سیاسی كورد هه‌موو شتێك بۆ راگه‌یاندنه‌كان باس بكات چونكه ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نوس ساز و مێژوویه بۆ كورد،پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و هه‌نگاوی جدی و ئاقلانه هه‌یه.
سه‌باره‌ت به پشت به‌ستن به راپرسیه‌كانی سالاَنی 1957و 1967 فازل میرانی وتی: ناتوانین باسی لێوه‌بكه‌ین چونكه ته‌نها كورد لایه‌ن نیه له بریارداندا ده‌بێت رای لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش وه‌ربگیرێت.
جاسم محه‌مه‌د عه‌لی پسپۆرله بواری جوگرافیا و مامۆستا له زانكۆی سلێمانی به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: راپرسی له‌سه‌ر چاره‌نوسی شاری كه‌ركوك و ناوچه دابراوه‌كان گه‌وره‌ترین كێشه‌ی لێژنه‌ی بالاَی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140-ه‌وه گه‌ر به‌وپێی داتاكانی سالاَنی 1957 و 1977 ته‌ماشای بكه‌ین، باشتر وایه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا بكرێت وه‌ك له‌سه‌ر ئاستی شار،چونكه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا به قه‌زاو ناحیه‌كانه‌وه كورد زۆرینه‌یه به‌س له‌سه‌ر ئاستی شار وانییه، له راپرسیه‌كه‌ی 57دا كورد نه‌گه‌یشتۆته 40% بهلاَم له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا و پێش دابرانی (كه‌لار ، كفری، دوز، چه‌مچه‌ماڵ)كورد له 48.2% بووه، ئه‌مه‌له كاتێكدا كه راپرسیه‌كه‌ی 57 زۆر وردنهبوه له بواری نهتهوهیایهتیدا.
جاسم محه‌مه‌د وتیشی: " بۆ ئێستا ده‌كرێت بپرسین ئهوراپرسیه چۆن ده‌كرێت ، ئایا 51%ی ده‌وێت بۆ بردنه‌وه یان زۆرینه‌ی ده‌وێت واته گه‌ر رێژه‌كان (37%،40%،27%)ده‌رچون 40% براوه ده‌بێت؟یان پشت به زۆرینه‌ی متلهق ده‌به‌ستێت كه‌ئه‌مه‌یان بۆ كورد له كه‌ركوكدا كارێكی گرانه، چونكه زۆر ناوچه هه‌یه كه زۆرینه‌ی عه‌ره‌به وه‌ك(قه‌ره‌ته‌په، سلێمان به‌گ، ئامرلی، دوزخورماتوو،داقوق،حه‌ویجه و به‌شێكی زۆری دوبز)و كورد تیایاندا كه‌مینه‌یه، بۆیه گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا بكرێت بۆ كورد باشتره، ره‌نگه گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی شاربكرێت راسته كه‌ركوك ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر كوردستان به‌س زۆرقهزاو ناحیه هه‌یه له‌ده‌ستمان ده‌چێت وه‌ك ناوچه‌كانی حه‌ویجه و ریاز گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی ناوچهبكرێت ئه‌وا عه‌ره‌ب ده‌یباته‌وه، لهولاشهوهچهند ناوچه‌یه‌ك كورد ده‌یباته‌وه كه ئه‌مه بۆخۆی كاره‌سات دروست ده‌كات، گه‌ره‌كێك كورد گه‌ره‌كێك عه‌ره‌ب ناوچه‌یه‌ك سه‌ر به هه‌رێم و ناوچه‌یه‌ك سه‌ر به حكومه‌تی عێراق ئهمهناكرێت، چونكه دواتر له گێڵگه نهوتیهكانیشدا كێشه‌مان بۆ دروست ده‌كات، كیێڵگه نه‌وتیه‌كانیش به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقدا دابه‌ش ده‌بن،ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی نه‌خشه‌ی پارێزگای كه‌ركوك به‌ته‌واوی تێك ده‌چێت و سنورێكی دیاری كراوی نابێت"
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: گه‌ر له‌سه‌رئاستی شار كرا‌و ناوچه‌كان دابه‌شكران له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غدا ئه‌وا دورنیه توركمانه‌كانیش داوای حوكمی زاتی و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك نه‌كه‌ن،كه ئه‌مه كێشه‌ی گه‌وره‌تری لێده‌كه‌وێته‌وه.
وتیشی: به‌داخه‌وه ئیداره‌ی كوردی له‌ماوه‌ی 4ساڵی رابردوودا كه‌مترین ئیشیان بۆ كورد له كه‌ركوك كردوه، گرنگیان به ناوچه‌كانی سه‌ر به كه‌ركه‌ك و دێكان نه‌داوه،راسته پاره‌یه‌كی زۆریان له‌كه‌ركوك سه‌رف كردووه بهلاَم بێبه‌رنامه كاریان كردووه، كاریان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان نه‌كردووه كه زۆربه‌ی كاتی خۆی كوردنشسین بون، ئێستا چۆڵكراون و گه‌ر خه‌می راسته‌قینه‌یان بۆ كورد بوایه ده‌بوایه ئاورێكیان له‌و گوند و ناوچه چۆڵكراوانه بدایهیهوه چونكه ده‌نگێك له‌یه‌كێك له‌و گوندان له‌گه‌ڵ ده‌نگێك له‌ناوشاری كه‌ركوك هیچ جیاوازییه‌كی نیه، "نیشته‌جێكردنی 20هه‌زار كه‌س له كۆمه‌ڵگایه‌كدا له كه‌ركوك مه‌سره‌فی یه‌ك باڵه‌خانه‌ی ناوشاری سلێمانی و هه‌ولێر نیه كه كه‌س نازانێت داهاته‌كانیان له كوێوه هاتووه. بهلاَم به‌داخه‌وه ئیداره‌ی كوردی تا ئێستا به‌م شێوازه كاریان نه‌كردووه ،هه‌رخه‌می ئه‌وه‌یان بوه كه نفوس و ده‌نگ له‌ناو كه‌ركوك مسۆگه‌ربكه‌ن، عه‌ره هاورده‌كان قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه كه زۆربه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی گه‌راونه‌ته‌وه ناوچه‌كانیان و ئێستا فۆرمی گه‌رانه‌وه بۆ پاره‌كه وه‌رده‌گرن.
جاسم محه‌مه‌د رونیشیكرده‌وه: تا ئێستا دیاری نه‌كراوه كێ بۆی هه‌یه له كه‌ركوك ده‌نگ بدات؟ ئه‌وه نیشته‌جێی ئه‌وشاره‌یه ئێستا،ئه‌وه‌ی كۆبونی خۆراكی له‌وێ هه‌یه یان ئه‌وه‌ی نفوسی كه‌ركوكه تا ئێستا نازانرێت، كورد بیری له‌وه‌نه‌كردۆته‌وه كه كامیان باشترن بۆكورد ده‌نگ بده‌ن، ئه‌مانه مه‌سه‌له‌ی چاره‌نوس سازن پێویستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی ورد هه‌یه، گه‌ر ئه‌و سه‌رژمێریه‌ی 2007 كه بریاربوو مانگی 10بكرێت ئه‌نجامبدرایه، ئه‌وا زۆر كارئاسانی بۆ مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك ده‌كرد،بهلاَم به‌داخه‌وه به هۆی خراپی بارودۆخی ناوچه‌كانی باشور و ناوه‌راسته‌وه دواخرا.
ئه‌و پسپۆره‌ی بواری جوگرافیا ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: گه‌ر له روی جوگرافی و مێژوویه‌وه لێكی بده‌ینه‌وه له هیچ زه‌مانێكدا كه‌ركوك به‌شێك نه‌بوه له عێراقی كۆن (عێراقی سه‌رده‌می عوسمانیه‌كان)وله سه‌دامیش هه‌میشه ده‌یوت كه‌ركوك شارێكی عێراقیه نهعهرهبه نه كورده ،له سه‌رده‌می به‌عسیشدا یه‌كه‌م ئیزگه‌ی كوردی له كه‌ركوك دامه‌زرێنراو كه‌باسی كورد ده‌كرا باس له كه‌ركوك ده‌كرا.
كه‌ركوك له ساڵی 1976دا روبه‌ره‌كه‌ی زیاتر له 20.000كلم بووه دواتر له 1977 بوو به 9.000كلم (كفری و كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ و دوزخورماتو)ی لێجیاكرایهوه، كفری و كه‌لار خرانه سه‌ر سلێمانی و چه‌مچه‌مالیش خرایه سه‌ر تكریت و دوزخورماتوش بۆسه‌ر دیاله كه زۆربه‌ی دانیشتوانیان عه‌ره‌ب بوون، ناوچه‌كانی سلێمان به‌گ و ئامرلیش كورد تیایاندا ناگاته 10% و زۆر گوندیشیان تێدایه كه له ناحیه گه‌وره‌ترن و هه‌مووی عه‌ره‌بن .
ئه‌مه جگه له خانه‌قین كه زۆربه‌ی عه‌ره‌بن و له دوای روخانی رژێمی سه‌دام رایان كردۆته جه‌له‌ولا و سه‌عدیه كه دوای ئاسایكردنه‌وه هه‌موو ده‌گه‌رێنه‌وه خانه‌قین و ده‌بێته شارێكی عه‌ره‌بی،كه‌چی كورد به‌رده‌وام باس له‌وه‌ده‌كات گه‌ر ئیستفتا له خانه‌قین بكرێت ئه‌وا كورد ده‌یباته‌وه و زۆرینه‌یه ، كه له راستیدا وانیه گه‌ر له سه‌ر ئاستی قه‌زا بكرێت ئه‌وا خانه‌قین له‌سه‌ر پهتهكهیه له‌وانه‌یه بۆ كورد بێت و له‌وانه‌یه بۆ عه‌ره‌ب،چونكه كورد ئێستا خانه‌قین 85%ی كوردن ،جه‌له‌ولا 80%ی عه‌ره‌به و سه‌عدیه‌ش 90%ی عه‌ره‌به و ئه‌و ناوچانه زۆر قه‌ره‌باڵغن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ قۆره توو مه‌یدان كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كانیان ته‌رحیل كراون.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و فۆرمه‌ی كه ئاماده ده‌كرێت ده‌بێت بزانرێت چۆن ده‌بێت، ئایا پرسیاره‌كانی ساده‌بن و به به‌ڵێ و نه‌خێر وهلاَم بدهنهوهكه ره‌نگه ئه‌مه‌یان باش نه‌بێت یان فۆرمێكی تایبه‌ت دروست بكرێت كه سیاسیانه وا له به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت ده‌نگ بۆ كه‌رد بدات و تێبگات كه گرنگی گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان چه‌نده.