راپۆرت: فرمان عه‌بدولڕه‌حمان
هاوڵاتییانی عێراق له 14 پارێزگای ئه‌و وڵاته‌دا نوێنه‌ره‌كانی خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵبژارد، كه به بڕوای چاودێرانی سیاسی له ماوه‌ی (50) ساڵی رابردوی مێژوی سیاسیی عێراقدا هه‌ڵبژاردنی له‌وشێوه‌یه ئه‌نجام نه‌دراوه، ئه‌وه‌ش ستادیۆمی سیاسیی عێراقی له‌ڕوی فۆرمهلهبونی دیموكراسییه‌وه هه‌نگاوێكی تر پێشخست له به‌رامبه‌ر ئه‌زمونی دیموكراسیی كوردستاندا.
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 31/1/2009، روخسارێكی تری دیموكراسیه‌تی عێراقی نوێی پیشاندا، كاتێك (7,5)ملیۆن به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد له كۆی (15) ملیۆن ده‌نگده‌ر، به‌شێوه‌یه‌ك رێژه‌ی به‌شداریكردنی هاوڵاتییان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان به 51% ده‌خه‌مڵێنرێت، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رێژه‌ی به‌شداریكردنی پارێزگای ئه‌نبار كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2005دا ته‌نها 2% بو، له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا به‌شدارییه‌كی ئه‌كتیڤیان هه‌بو كه 46% بو.
له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا سه‌رباری تۆماركردنی هه‌ندێك خروقات‌و توندوتیژی رێژه‌یی، به‌ڵام چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به هه‌ڵبژاردنێكی "سه‌ركه‌وتو" وه‌سفیانكرد، باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای ستایشكردنی پرۆسه‌كه وتی: "ئه‌و هه‌نگاوه زۆر گرنگ بو بۆ به‌ره‌وپێشچونی عێراق‌و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی لای عێراقییه‌كان"، هه‌روه‌ها ستیڤان دیمستۆرا، نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق، له وتارێكیدا كه له ژماره‌ی پێرێی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست‌دا بڵاویكرده‌وه به‌ناوی (challenge in iraq)، ستایشی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد‌و به "پرۆسه‌یه‌كی گرنگی دیموكراتیزهبونی عێراق" وه‌سفی كرد.
ئه‌و لێدوانه نێوده‌وڵه‌تیانه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بێبنهماو ته‌نها بۆ موجامه‌له‌ی سیاسی نییه، به‌ڵكو له‌ڕاستیدا هه‌ڵبژاردنه‌كه سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه بۆ ده‌ستپێكردنی مێژویه‌كی سیاسیی نوێ له عێراقدا، كه ته‌نها پێش كه‌متر له (10) مانگ فیشه‌ك باشترین میكانیزمی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان بوه له‌نێوان زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كاندا.
له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا (401) قه‌واره‌ی سیاسی‌و (14) هه‌زارو (431) كاندید به‌شدارییان كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی (440) كورسی له (14) پارێزگادا، قه‌واره سیاسییه به‌شداره‌كان نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رجه‌م پێكهاته‌و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی عێراقی ده‌كرد، به بڕوای لۆرن كارنه‌ر، سه‌رۆكی په‌یمانگای كۆماری نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه سیاسییه‌كان (IRI)، خاڵی گرنگ له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ئه‌وه‌یه كه هیچ لیستێك نه‌یتوانیوه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆر (اغلبیه الساحقه) به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌گه‌رچی به بڕوای ئه‌و هێشتا زوه قسه له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكرێت، به‌ڵام پێشیوایه ئه‌وه هۆكارێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی رێ له تاكڕه‌وی‌و دیكتاتۆریه‌تی زۆرینه بگرێت.
هه‌رێمی كوردستان‌و پارێزگای كه‌ركوك به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نه‌كرد، جگه له كه‌ركوك كه بارێكی تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه، پاساوی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆههڵاویركردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، نه‌بونی یاسایه‌كی تایبه‌ته به ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌گه‌رچی ده‌ستوری عێراق، هه‌رێمی سه‌رپشك كردوه چ كاتێك هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تیی كورد‌و په‌رله‌مانی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه به كه‌مته‌رخه‌م داده‌نرێت له‌وه‌ی هیچ هه‌وڵێكیان نه‌داوه بۆ داإشتنی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، سه‌رباری ئه‌وه‌ش په‌رله‌مانی كوردستان كه رۆژی 4/6/2009 شه‌رعیه‌تی نامێنێت، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه هیچ ئاماده‌كارییه‌ك نه‌كراوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیش، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رییه‌كی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌ریته دیموكراسییه‌كان‌و ئالوگۆإكردنی ده‌سه‌ڵات له رێگای سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه، به‌وپێیه‌ی له‌ماوه‌ی 17 ساڵی رابردودا ته‌نها سێ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراوه.
ئه‌نتۆنی كوردسمان، پسپۆڕی سیاسی، پێیوایه ئه‌گه‌ر ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات، ستراتیژی دیموكراسیه‌ت بێت، ئه‌وا پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن میكانیزمێكی گرنگن بۆ به‌رجه‌سته‌كردن‌و فۆرمهلهبونی دیموكراسیه‌ت‌و فێركردنی هاوڵاتییان به نه‌ریته‌كانی دیموكراسیه‌ت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌مترین هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمدا ئه‌نجامدراوه، كه‌چی سه‌ركردایه‌تیی كورد هه‌میشه به شانازییه‌وه باس له ئه‌زمونی دیموكراسیی هه‌رێم ده‌كات، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی كه ئه‌نیستیتۆی دیموكراتی نیشتمانی ئه‌مریكا ئه‌نجامیداوه به‌ناوی ئاراسته نوێكانی په‌ره‌پێدانی دیموكراسیه‌ت (directions for new democracy promotion) ، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا له‌مه‌ولا له عێراقدا پشتگیریی ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات كه هه‌وڵی به‌رجه‌سته‌كردنی دیموكراسیه‌ت ده‌ده‌ن، هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه ره‌نگه كۆشكی سپی ئیدی پشتگیریی حكومه‌تی ناوه‌ندی بكات له عێراقدا، به‌وپێیه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسیه‌ت موماره‌سه دهكاتو له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام ده‌دات، له به‌رامبه‌ریشدا ره‌نگه چیدی ئه‌مریكا پشتگیریی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كات، چونكه هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌دیموكراتیزه‌كردنی هه‌رێم له‌ئاستی سفردایه.
هه‌رچه‌نده رۆژی 23/1/2009 سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئاواره مه‌سیحییه‌كانی موسڵ، وتی: "ساڵی 2009 ساڵی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت له كوردستان، چونكه جگه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم، هه‌ڵبژاردنی پهرلهمانو سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیش ئه‌نجام ده‌درێت"، به‌ڵام به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه كه له ژماره‌ی دوێنێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه "تا ئێستا هیچ ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان نه‌كراوه"، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی داهاتوش خولی ئێستای په‌رله‌مانی كوردستان شه‌رعیه‌تی نامێنێت.
لێكۆلینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نیستیتۆی دیموكراتی نیشتمانی ئه‌مریكا ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كات كه په‌ره‌پێدانی دیموكراسیه‌ت ئامانجی سه‌ره‌كیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌بێت، هه‌روه‌ك ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی نهزیهیش به میكانیزمێكی گرنگ ده‌زانن بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی دیموكراسیه‌ت.
هه‌مو ئه‌وانه خاڵی هۆشیاركردنه‌وه ده‌بن بۆ حكومه‌تی ههرێمو سه‌ركردایه‌تییه سیاسییه‌كه‌ی كه چیدی ناكرێت بانگه‌شه‌ی شتێك بكرێت كه له هه‌رێم ئه‌نجام نادرێت، هه‌ڵبژاردن هه‌رچه‌نده روخسارێكی دیموكراسیه‌ته، به‌ڵام بێ بونی هه‌ڵبژاردن، دیموكراسیه‌تێكی راسته‌قینه جگه له دروشمێكی به‌تاڵ هیچی تر نییه.